ئه‌ستێره‌كان تریفه‌ی كۆڵوانه‌ی هه‌ورن
ئه‌ستێره‌كان رستێك وشه‌ی باڵگرتوون ,
په‌ڕه‌ی ئاسمان گه‌واڵه‌یه به خوایان ده‌سپێرێ
له‌گه‌ڵ شنه‌بای خه‌نده‌یه‌كا له لێوی گوڵ ده‌ترسم ,
له زامی كه‌ناره‌كان نزیك ده‌بمه‌وه
من رسته‌یه‌كم له په‌یڤی زاماوی ته‌نراوم
ئه‌و كاته‌ی گوڵه ئه‌ستێره‌یه‌ك باوه‌ش به چرایه‌كا ده‌كا
له پێنوسێكم ده‌عوا ده‌خوازم
به‌ره‌و سنگی دڵێكی قه‌ترانی هه‌ڵده‌فڕم
فڕین له به‌یبوون‌و نیشتنه‌وه له‌سه‌ر مه‌رامی دامركان
فڕین بۆسه‌ر زامی سارێژ نه‌بوو
كه‌وتنه‌وه له‌سه‌ر ته‌رمی ئه‌نفال‌و شه‌هیدان
كه ئاوێك له خورپه‌ی ده‌تورێ‌و كانیه‌ك ده‌كاته خانه‌خوێ
من شێوه‌م ده‌گوڕێ , نازانم له گومه‌زی كام ماڵدا سیمام به‌دی كه‌م
په‌ڕم روواو باڵه‌كانم تریفه‌ی كۆڵوانه‌ی هه‌ورن
شاباڵم گزنگه له لانه‌ی خۆرئاوا هه‌ڵاته
ده‌بینیت كه شنه‌ی بایه‌ك هه‌ڵده‌كا
گه‌واڵه چۆن ده‌بنه به‌رماڵ‌و
به‌سه‌ر شانی لوتكه‌دا نووچ ئه‌ده‌ن
چه‌ند نسار تریفه‌ی خۆر هه‌ڵده‌مژن
له كوانووی بروسكه‌ی هه‌ورێكا ده‌فه‌وتێن
ئه‌ستێره‌یه‌كم به حه‌وت ئاسمانه‌وه له‌یه‌خه‌م ناده‌ن
به هه‌موو شه‌یدا كانه‌وه ژوانگه‌یه‌كم خوانی خواناسیم
بۆكێ شیعرێكی نوورانی بڵێم‌و
ناونیشانی كام گڵكۆ له‌به‌ركم هه‌ڵواسم
كڕنۆشبه‌رم بۆكام بسته خاك‌و بیكه‌م به‌وه‌ته‌ن