ئه‌ســپ و فیل ….عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
جارێكیان بێچوه‌فیلێك و بێچووه ئه‌سپێك به‌یه‌كه‌وه یارییان ده‌كرد ، بێچوه فیله‌كه له دڵی خۆیدا ده‌یگوت : من وریا‌و زیره‌كترم له‌ئه‌سپ ، ئه‌سپ بێ هێزه ، هێنده‌ی نه‌برد شێر له‌دووره‌وه ده‌ركه‌وت ، بێچوه فیله‌كه ترسی لێ‌نیشت ، به‌ڵام بێچووه ئه‌سپه‌كه، بێ ترس وه‌ستا و بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه چۆن خۆی و هاوڕێكه‌ی ڕزگار بكات ، خۆی ده‌یتوانی راِبكات ،چونكه ئه‌سپ له راِكردندا خێرایه ، ته‌نها بیری له فیلی هاوڕێی ده‌كرده‌وه، ئه‌سپ به‌فیلی ووت :” تۆ خۆت بده به‌زه‌ویدا كه شێرهات پێی ده‌ڵێم نه‌خۆشه‌و ئه‌وه‌ی لێی نزیك بێته‌وه ،نه‌خۆشیه‌كه‌ی لێ ده‌گرێته‌وه ، ئه‌وه‌تا من لێی نزیك بوومه‌وه تا یارمه‌تی بده‌م ئێستا چاوه‌كانم كز بون ، كه شێر نزیك بۆوه ئه‌سپ ئه‌مه‌ی پێ ووت . ئیتر شێر به‌ڕاكردن ئه‌و ناوه‌ی به‌جێهێشت . ئه‌وانیش ده‌ستیان كرده‌وه به یاری كردن. بێچوه فیله‌كه به‌ده‌م یاری كردنه‌وه له دڵی خۆیدا ووتی : ئه‌سپ جگه له‌وه‌ی وریا و زیره‌كه ، هاورێیه‌كی دڵسۆزیشه.