ئه‌فسانه‌ی نه‌ورۆز له نێوان ئایین و مێژوو و ئه‌فسانه‌دا
ئه‌وه‌ی فیرده‌وسی باسی ده‌كات له كه‌لتور و مێژووی فارس‌دا , باسی ئه‌فسانه‌ی ” نه‌ورۆز له نێوان كاوه‌ی ئاسنگه‌ر و زوحاك ” ده‌كات , به ڕاستی ئه‌فسانه‌یه‌كه له زه‌هنی كه‌سێكی هۆشمه‌ند جێگیر نابێت. ئه‌و ئه‌فسانه‌یه , كه له سه‌رده‌می ناسیۆنالیستی كوردی یاد ده‌كرێته‌وه , چه‌ند مه‌دلولێك ده‌رباره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی كورده‌وه له خۆ ده‌گرێ! یه‌كه‌م جار ئه‌فسانه‌كه وا داڕێژراوه‌ته‌وه زۆر بۆنی شۆڤینیه‌تی لێدێت.دووه‌م .به پێی ئه‌فسانه‌كه كورد له ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌وانی ده‌ربازبووی نێو چیا په‌یدا بوونه !! ئه‌مه‌ش له ڕای ئایین و مێژوویی مرۆڤایه‌تی دووره.
مێژووی بێ به‌ڵگه‌ی نه‌ورۆز
له‌و ماوه‌یه‌دا ئاماژه‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز و مێژووی گوتیه‌كان قسه له سه‌ر بوونی نه‌ورۆز ده‌كرێت.ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌رباره‌ی نوح پێغه‌مبه‌ر و گه‌لی گوتی ده‌كرێت. نوح له نزاكه‌ی داوا له خودا ده‌كات , كه خاكێكی پیرۆز دایبه‌زێنێت . ئه‌وه بوو له چیای جودی دایده‌به‌زێنێت . له به‌رئه‌وه‌ی چیای جودی و گودی-گوتی له یه‌كده‌چن , ده‌وترێ نوح له گه‌ڵ گوتیه‌كان بووه !ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به نه‌ورۆزه‌وه هه‌بێت ,ده‌وترێ ئه‌و ڕۆژه‌ی نوح و باوه‌ڕداره‌كانی ڕزگاریان بووه نه‌ورۆز بووه , یان بۆته نه‌ورۆز!! به‌ڵام با له خۆمان بپرسین :ئه‌گه‌ر كورد ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پێش لافاوه‌كه په‌یوه‌ندی به نوح پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌بوو بێت , ئه‌وا زۆر كه‌لله ڕه‌ق بووینه !به‌ڵام وه‌ك هه‌ندێك گریمان ده‌كه‌ن له پاش لافاوه‌كه له یه‌كێ له كوڕه‌كانی نوح په‌یدا بوو بێت , ئه‌وا ده‌بێت باوه‌ڕی وا بێت كه باكووری كوردستان لانكه‌ی مرۆڤایه‌تیه و مرۆڤایه‌تی قه‌رزداری كوردن , نه‌ك جودی له ده‌ڤه‌ری عه‌ره‌بی موصل و نه‌جه‌ف بن وه‌ك هه‌ندێ توێژه‌ری عه‌ره‌بی پێشبینی ده‌كه‌ن !!! ئه‌وه‌ی قورئان له مه‌سه‌له‌ی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم و نه‌مرود به بێ ناوهێنان هه‌یه . دووجاری جیاواز ئاماژه به نه‌ورۆز ده‌كرێت . جاری یه‌كه‌م كاتێك هه‌موو خه‌ڵك چووینه ده‌ره‌وه بۆ ئاهه‌نگگێران كه وه‌ك نه‌ورۆزه , ته‌نیا ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت . ئا له‌و ده‌مه‌دا ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر هه‌موو بته‌كان ده‌شكێنێت.
له‌و مه‌سه‌له‌یدا به‌بێناوهێنانی نه‌ورۆز قسه له سه‌ر هه‌بوونی نه‌ورۆز ده‌كرێت! له ده‌قی قورئاندا ئاماژه به‌وه ده‌كرێ , كه نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكه‌كه به‌لكو خودی باوكی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر بتپه‌رست بووه. جا ئه‌گه‌ر نه‌ورۆز كوردی بێت و ئیبراهیم كورد بێت , ده‌بێ قه‌بوڵی ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه باوك و باپیره‌ی ئێمه ئه‌وسا بتپه‌رست بووینه.دووه‌م جار . له به‌رانبه‌ر توڕه‌یی نه‌مرود له سه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر ده‌هاوێژنه ناو ئاگر , زاتی خودا‌ش له سه‌ر ئه‌و كاره بۆ ئیبراهیم به وه‌ڵامدێت و ده‌فه‌رموێ :” ئه‌ی ئاگر سارد و سه‌لامه‌ت-بێ زه‌ڕ به بۆ ئیبراهیم “
مێژووی به‌ڵگه‌داری نه‌ورۆز
له‌و ماوه‌یه‌ی كه ناسیۆنالیستی كوردی جه‌ختی له سه‌ر ده‌كه‌ن , ده‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ماده كه 150 ساڵیی خایاندووه هه‌ر له ماوه‌یه‌ش كالێنده‌ری كوردی به ده‌ركه‌وتنی ماده‌وه په‌یوه‌ستكراوه! له دیاكۆوه تاكو ئه‌ستیاگی خایاندووه , به‌ڵام له ساڵی 550 پێش له دایكبوونی عیسا , به پیلانی خوشكه‌زای خۆی (كۆرشی گه‌وره ) و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی كۆتایی به ده‌وڵه‌تی ماد هاتووه و ئه‌خمینیه‌كان ده‌وله‌تێكی فارسی دروست كردووه …
كێشه‌ی ململانێی كۆرشی گه‌وره و ئه‌ستیاگ , ڕووخانی ده‌وڵه‌تی ماد(كه له ئه‌ده‌بیاتی كوردی به میدیا به ناوبانگه) و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئه‌خمینی به سه‌ره‌تای نه‌ورۆز دانراوه!!! ئه‌گه‌ر ساڵنامه‌ی كوردی له ساڵی 700 پێش میلاد دروست بوو بێت,ساڵی 550 یان 549 پێش میلاد ده‌وڵه‌تی میدیا ڕووخا بێت , ئه‌وا نه‌ك نه‌ورۆز بۆ كورد مه‌رگه‌ساته به‌لكو سرودی “ئه‌ی ڕه‌قیب “یش ده‌كه‌وێته ژێر گومانه‌وه! هه‌روه‌ها وه‌ك له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین هه‌ر له كتێبه‌كانی موسلمانه‌كانی پێشوو ئاماژه به‌وه ده‌كرێ كه ئاڵای فارسه‌كان “كه‌فشی كاویان” بووه!! جا كه كاوه فارس نه بوو بێت چۆن فارسه‌كان “كه‌فشی كاویان ” ده‌كه‌نه ئاڵای خۆیان؟؟
نه‌ورۆز خۆی له‌خۆیدا ئه‌فسانه‌یه‌كی گه‌لانی ئاری نه‌ژاده , نه‌ك هیندۆئه‌وروپی!له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی ئایینی ومه‌زهه‌بكاری له‌پاشان ناسیۆنالیستی، نه‌ورۆز چوارچێوه‌یه‌كی تری وه‌رگرت. سه‌باره‌ت به‌كورده‌وه، گرینگی دان به‌نه‌ورۆز وه‌ك “سه‌ركه‌وتنێكی نه‌ته‌وه‌یی” ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌ده‌ی هه‌ژده‌ونۆزده.
له‌ناو ئاری نه‌ژاداندا، ئارێشه‌كه ته‌نیا له‌نێوان كورد‌و فارس دایه،چونكه هه‌ردوو كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌فسانه‌كه گوزارشت له‌ودوو نه‌ته‌وه‌یه‌ده‌كه‌ن.هه‌ر ئه‌و ململانێیه‌ش ته‌م ومژی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه دروستكردووه.ئه‌مرۆ ئاسان نیه‌كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه دروست بێت، چونكه له‌گۆڕه‌پانی كوردستان زیاترله‌ڕه‌وتێكی سیاسیی وئایدۆلۆژیای هه‌ن! هه‌ریه‌كه‌ی ڕووداوه‌كه له‌گۆشه‌نیگای ئایدۆلۆژی خۆی ده‌بینێ.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌وه‌مه‌وه، نه‌ورۆز وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یركراوه وكاوه كراوه به‌كورد وزوحاك یان ئه‌ژدیهاك كراوه به‌فارس.ده‌كرێ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕووداوه‌كه به‌جۆرێكی تربخوێندرێته‌وه ئه‌وه‌ته‌ئاسورییه‌كانی كوردستان خۆیان به”ئاشوری” ده‌خوێننه‌وه هه‌روه‌ها یه‌كی نیسان ده‌كه‌ن به‌سه‌ره‌تای مێژووی ئاشوری.ئه‌ومێژووه‌ش زۆر پێش سه‌رهه‌ڵدانی له‌دایك بوونی مه‌سیح بووه! فارسه‌كانیش زۆر شتی به‌رله‌ئیسلامبونیان پیرۆز راده‌گرن.ده‌كرێ كوردیش به دووجۆری تربخوێنته‌وه:
1-بكرێ به‌سه‌ره‌تای ساڵنامه‌ی كوردی یان
2-بكرێ به‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی میدی
هه‌رچه‌نده وه‌ك له پێشه‌وه ڕوونمان كردۆته‌وه زه‌ره‌ری كورد له‌و مه‌سه‌له‌یه دایه , چونكه هه‌ر به ته‌نیا ماد نییه , به‌ڵام مێژووی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی , نه‌ك رووخانی , له قازانجی كورد دایه .ئه‌م دووه هه‌ردووك لۆژیكێك له‌خۆده‌گرن، به‌ڵام نه‌ورۆز به‌ئه‌فسانه‌ی كاوه وزوحاك به‌ستنه‌وه هیچ لۆژیكێك وناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یش به‌ڕوداوه‌كه نابه‌خشێ.
كتێبه مێژووییه‌كانی ئیسلامی زۆربه‌یان باسی نه‌ورۆزیان كردووه وه‌ك ئه‌فسانه‌یه‌كی عه‌جه‌م – غه‌یره عه‌ره‌ب –باسیان لێوه كردووه هه‌تاهه‌ندێكیان باسی ئاهه‌نگ گێران له‌نه‌ورۆزدا له‌سه‌رده‌می ئیمامی عه‌لی باس كردووه. مێژوونوسانی كوردیش وه‌ك مه‌ردۆخی، محمد ئه‌مین زه‌كی، سالح قه‌فتان، هه‌روه‌ها نوسه‌ری “امجاد الاكراد”یش باسیان له‌نه‌ورۆز كردووه. ئه‌وانی تر زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای عاتیفه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نوسراون. له‌هه‌ندێ كتێب (كاوه) به”گوتی-گودی” دانراوه هه‌تا هه‌ندێكیان كردوویانه‌ته پێغه‌مبه‌ر. له‌وپێودانگه ئه‌وه‌ی گرینگه بزانرێ كه نه‌ورۆز جگه له‌ئه‌فسانه‌یه‌ك هیچی ترنییه!
رزگاركردنی ڕوداوێك له‌قالبی ئه‌فسانه‌و وهه‌وڵدان به”واقیع” كردنی په‌یوه‌سته به‌ئاستی وشیاری ومه‌عریفی رۆناكبیرانی میلله‌ته‌وه. ئه‌م ئه‌وروپایه‌یی ئه‌مرۆ نه‌ك هه‌ر نغرۆی ئه‌فسانه‌بوو، به‌ڵكوئه‌وه‌ی ته‌ناهی بوو، نه‌بوو.ئه‌و هه‌موو ئارێشانه‌ی چه‌نده‌ها شه‌ڕی وه‌ك شه‌ڕی “ئیتالیا” و”سكوتله‌نده” شه‌ری یه‌كه‌م ودووه‌می جیهانی لێكه‌وته‌وه.وێرای ئه‌مه‌ش تاكی رۆژ ئاوایی هه‌مووژیانی بووه بێهوده‌یی.
دیموكراسیه‌ت ولیبرالییه‌تی ڕۆژئاوای دوابه‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌وعه‌قلی مرۆڤی رۆژئاوایین. ئه‌وان كه‌خۆیان له‌ئه‌فسانه‌وه‌و هه‌ژموونی كه‌نیسا رزگاركرد، توانیان سیسته‌مێك دامه‌زرێنن وبه‌گوێره‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌وه ژیان بگوزه‌رێنن. به‌مه‌ش توانیان هه‌تاخۆیان له‌ئه‌فسانه‌كانی یۆنان وڕومانیش رزگاربكه‌ن. ئه‌و دیموكراسیه‌ی ئه‌وێ, كه زیاتر زانایان و خه‌ڵكی ساده‌وه پێیه‌وه په‌یوه‌ستن , نه‌ك پیاوانی ده‌وڵه‌ت!! عه‌قڵی مرۆڤی ئازادكرد له‌وه‌ی چی هه‌ڵده‌بژێرێ! خه‌ڵكێكی زۆر بێئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دیبێ موسلمان ده‌بێ! ئه‌وه پێیده‌وترێت به‌واقیع كردنی ئه‌فسانه‌یاخود خۆرزگاركردن له‌ئه‌فسانه وبیناتنانی واقعێكی مه‌عریفی و لۆژیكی..
نه‌ورۆز ته‌نیا هی نه‌ته‌وه‌ی كورد نییه ئه‌مه به‌ڵگه‌نه‌ویسته. به‌ڵام به‌دیتنی من ئه‌گه‌ر ئه‌فسانه‌ی نه‌ۆرۆز به‌هه‌ردوو كاره‌كته‌ری كاوه‌و ئه‌ژدیهایه‌ك ببه‌ستینه‌وه، ئه‌وه به‌هیچ جۆرێ كاوه كورد نه‌بووه. ئه‌م ڕایه‌شم پشت به‌م به‌ڵگانه ده‌به‌ستێ:
1- كاوه گوتی”نیه”به‌ڵكو فارس بووه.له‌شه‌ری قادسیه فارسه‌كان “ئالای كاوه-كه‌فشی كاویان ” یان كردبووه ئاڵای ئه‌مپراتوریه‌تی خۆیان! جائه‌گه‌ر كاوه كورد بووبێ، ده‌بێ فارسه‌كان به‌چ لۆژیكێك ئاڵای بكوژی پاشاكه‌یان بكه‌نه ئاڵای ئه‌مپراتوریه‌ته‌كه‌یان؟
2- ئاستاگ یان ئاستیاگ دوا پادشای پاشاكانی میدیه‌كان بووه، فارسه‌كان له سه‌ر كاری ده‌وڵه‌تی میدیا لایانبردووه‌و ده‌وڵه‌تێكی فارسیان دروست كردووه!! به‌مجۆره ئه‌فسانه‌ی كاوه‌یان دارشتوه.به زیندانیكردنی ئاستیاگ كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی كورده‌كان هاتووه.
3- فارسه‌كان له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان هه‌تا له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی نه‌ورۆز بۆته (ده‌رۆژ) ناویان لێناوه سێزده به ده‌ر” ئه‌مه‌ش ته‌نیا ئه‌وه‌ی شیعه مه‌زهه‌بن په‌یڕه‌وی لێده‌كه‌ن , جا فارس بن یان كورد! جائه‌گه‌ر نه‌ورۆز ڕوخانی زوحاكی فارسی بێ،ده‌بێ فارس هێنده گێل وگه‌مژه بن به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ئاهه‌نگ بگێرن؟!هه‌رچه‌نده له ئه‌فسانه‌كه‌ی فیرده‌وسیدا زوحاك عه‌ره‌به , به‌ڵام نه‌ژادی كورد هه‌ر به پێی ئه‌و ئه‌فسانه له‌و كه‌سانه‌یه كه‌له مردنی حه‌تمی به ده‌ست زوحاكی نه‌خۆش به دوو مار ڕزگاریان بووه!!
جاله‌به‌رئه‌وه‌ی كورد،فارس،ئه‌فغان،هیند،پاكستانی… یادی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه،ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه نه‌ورۆز كوردی نیه. هه‌روه‌ك چۆن زه‌رده‌شت ته‌نیا كورد نه‌بووه،كاوه‌ش كورد نه‌بووه. هه‌ربۆیه هه‌روه‌ك گوتم ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ێ “بیكوردێنین”-بكه‌ین به كوردی ! ده‌سپێكی دامه‌زردانی ده‌وڵه‌تی میدیا به ده‌سپێكی ساڵی كوردی دابنێین،ئه‌وا ده‌بێ باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ین كه مێژووی كۆنی كورد له میدیه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات!!! به‌مه‌ش زۆر مێژووی كۆنی كورد له ده‌ست ده‌ده‌ین!!ئاهه‌نگیران به بۆنه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی میدی,كه حه‌فت سه‌د ساڵ به‌ر له‌زایین بووه باشتر و له بارتره به‌وه‌ی به بۆنه‌ی ئه‌فسانه‌یه‌كی فارسی ئاهه‌نگ بگیرین!! یان هه‌ر هیچ نه‌بێ با به‌به‌یادی رزگاركردنی شاری كه‌ركوكی ببه‌ستینه‌وه چونكه له‌م دووسه‌ده‌یه‌دا ته‌نها له‌نه‌ورۆزی 1991 كه‌ركوك له‌دوژمن رزگاركراوه!زۆربه‌ی
بۆ چوونه‌كان له سنورێكی ته‌سك، جودا دان. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نوسه‌ری كورد‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردی باوه‌ریان وایه نه‌ورۆز جه‌ژنه‌یه‌كی سه‌داسه‌د كوردییه‌و كاوه‌كورده‌و زوحاك فارسه.ئه‌وه هه‌ر خاوه‌ن ئه‌فسانه‌كه ,فیرده‌وسی , ده‌ڵێت زوحاك عه‌ره‌به و كاوه فارسه!! له‌و مه‌سه‌له‌یدا وه‌ك چاوه‌ڕێ ده‌كرێ شاعیران به قووڵی له مه‌سه‌له‌كه بڕوانن كه‌چی هه‌تا زۆربه‌ی شاعیرانی كلاسیكی و نوێ ی كورد شیعریان بۆ ئه‌و بۆنه‌یه وتووه , به كوردیكردووه! ئه‌وا ده‌قی شیعری ئه‌مرۆ رۆژی نه‌ورۆز هاته‌وه
جه‌ژنی كۆنی كورد…كه بوترێ كه‌س نییه چه‌ند كۆپله‌یه‌كی لێ نه‌زانێت.
له‌م ده‌مه‌ته‌قێیه‌دا ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێ , كه ده‌سه‌ڵاتی مه‌عریفی و سیاسی كورد له سه‌ر هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی زانستیه‌وه مێژووی خۆی بنووسێته‌وه! ده‌یانه‌وێ بچنه ناو مێژووه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو بن مه‌سه‌له‌یه‌كه له لایان وه‌ك لوغزه‌كه‌ی هاملێتی شه‌كسپیری لێهاتووه :
ده‌بی یان نابی
ئه‌وه پرسه‌كه‌یه!
سلام ناوخۆش