ئه‌مه‌ش خواردنی من نییه !
ڕۆژێكی به‌هار ماڵی( كارا ) له‌گه‌ڵ ماڵی خاڵیدا چوون بۆ سه‌یران ،دوای ئه‌وه‌ی له شوێنێكدا دانیشتن و كه‌مێك پشوویان دا ،دایكی هه‌ندێك (گوڵه‌به‌ڕۆژه)و(فستق)ی له‌سه‌ر سفره‌كه دانا.ئیتر به‌ده‌م قسه‌ی خۆشه‌وه هه‌موویان ده‌ستیان كرد به خواردنی گوڵه‌به‌ڕۆژه و فستق،ته‌نها خاڵی نه‌بێت،به پێكه‌نینه‌وه وتی:لایبه‌ن ئه‌مه خواردنی من نییه! ( كارا ) سه‌رنجی دا‌و هیچ ده‌نگی نه‌كرد.كه كاتی خواردنی نیوه‌ڕۆ هات مقه‌ڵییان ئاماده‌كرد وخه‌ڵوزیان گه‌شانه‌وه و ده‌ستیان كرد به گۆشت برژاندن.ئه‌و نیوه‌ڕۆیه هه‌ریه‌كه به دڵی خۆی گۆشتی برژاوی خوارد،ته‌نها خاڵی نه‌بێت،وتی:لایبه‌ن ئه‌مه‌ش خواردنی من نییه؟كارا سه‌رنجی دا هه‌موو خه‌ریكی گۆشت خواردنن،ته‌نها خاڵی نه‌بێت خه‌ریكی خواردنی شله‌ی برنجه.كارا خۆی پێنه‌گیرا ،دوای نانخواردن چووه لای خاڵییه‌وه و لێی پرسی :خاڵه گیان،تۆ بۆچی له خواردنه‌كانی ئێمه ناخۆیت؟خاڵی هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و وتی:ڕۆڵه شیرینه‌كه‌م ،كه له ته‌مه‌نی تۆدا بووم به هیچ شێوه‌یه‌ك پارێزگاری ددانه‌كانم نه ده‌كرد ،هه‌ر خه‌ریكی شیرینی خواردن بووم و شتی ڕه‌قم پێ ده‌شكاندن،ئیتر هه‌موو ددانه‌كانم كلۆر بوون و كه‌وتن.چه‌ند ناخۆشه ئێستا ناتوانم وه‌ك ئێوه به ئاره‌زووی دڵی خۆم شت بخۆم.