ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه كلیلی ده‌وڵه‌تن
دوای ئه‌نجامدانی تاوانی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه، هیچ جۆره پابه‌ندبونێكمان به ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه نه‌ماوه، ئاخر چۆن ده‌كرێت وده‌شێ منداڵی ساواكه‌ت له‌ده‌وڵه‌تێكدا زینده‌به‌چاڵا بكرێت، كیمیایی به‌قوڕگیدا بكرێت. خۆشت به هاوڵاتی ئه‌م ده‌وڵه‌ته بزانی. شه‌رمه ئێمه له‌چوارچێوه‌ی عێراق ماوینه‌ته‌وه. به‌رێزان تاوانی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه گروپێك نه‌یكردووه، داموده‌زگاو توانا‌و ئامێر‌و سوپا‌و پاره‌و وزه‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌مه‌ی كردووه، ئه‌وه‌ی كردویه‌تی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست بوو، بۆیه ئێمه ناكرێت چی دیكه خۆمان به‌عێراقی بزانین.
ئێمه توشی كۆمه‌ڵكوژی بوین له‌عێراق، ئه‌مه‌ش هێزی یاسایی وده‌ستوری گه‌وره‌مان پێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوای ریفراندۆم بكه‌ین وجیاببینه‌وه. عێراق ئه‌مڕۆ له‌بارودۆخێكی دژوار‌و سه‌خت وفه‌شه‌لدایه، مافی كورد له‌ده‌ستوری عێراق پێشێل ده‌كرێت، له‌جیاتی جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی سه‌دوچل، ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌ت بۆ دروست ده‌كات. بۆیه ئیدی به‌سه فێل كردن له‌خۆمان، كاتی جیابوونه‌وه‌یه له‌عێراق. كارتی ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ست كورد ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه‌یه. بڕوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێمه عه‌ره‌ب بوینایه؟ عه‌ره‌بی باشور هاتبوایه عه‌ره‌بی باكوری كیمیاباران بكردایه‌و ئه‌نفالی بكردایه،؟؟؟ئه‌وا ئێستا مافی ئه‌وه‌یان هه‌بوو داوای جیابوونه‌وه له عه‌ره‌بی باشور بكه‌ن؟؟ئه‌ی ئێمه..كه‌خاكمان، زمانمان، كولتورمان، كه‌شوهه‌واو جلوبه‌رگ وخواردنیشمان جیاوازه له خواروی عێراق؟ ئه‌ی ئێمه به‌هه‌موو مانایه‌ك گه‌لێكی جیاوازین و به‌زۆر لكێندراویان به عێراقه‌وه. كوردستان زه‌مینه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌یه، برواشم به‌م بیانووه نیه كه ده‌ڵێن ئاومان نیه‌و هه‌رچوارده‌ورمان وشكانیه، له‌گه‌ڵا رێزم ئه‌مه قسه‌ی به‌سه‌رچووه..ئه‌مڕۆ ئه‌مه گوزه‌شت بتوانرێت گه‌مارۆی ده‌وڵه‌تێكی دراوسێت بده‌یت، چونكه ئه‌گه‌ر كوردستان ببێته ده‌وڵه‌ت ئه‌وكاته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ونه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌رگریت لێ ده‌كه‌ن هه‌ر كاتێك توشی مه‌ترسی بویت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته دراوسێكانه‌وه،دنیا بێ یاسانیه‌وده‌وڵه‌ت هێزی گه‌وره‌ت پێده‌به‌خشێت وده‌بیته ئه‌ندام له نه‌خشه‌ی سیاسی دنیا، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دنیا زۆر گۆڕاوه‌و هه‌ر راگه‌یاندن دنیا تێده‌گه‌یه‌نێت..به‌بۆچونی من كورد خۆی نایه‌وێت ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نێت چونكه ناته‌باو نا سیسته‌م ونارێكخراوه، كورد كلیلی ده‌وڵه‌تی له‌ده‌سته به‌لام نایه‌وێت یان نازانێت ده‌رگاكه‌ی پێبكاته‌وه..؟؟