ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر ڕویدا … عه‌زیز ڕه‌ئووف
خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ولێر و ئه‌و دۆخه‌ی ڕوویدا دوا ڕووداو و دوا سیناریۆ نابێت. ئێمه له‌به‌رده‌م دۆخێكداین هه‌میشه ده‌بێت چاوه‌ڕێی سیناریۆی تر و پلانی جه‌هه‌ننه‌می تر و ژاوه‌ژاوی زیاتر بكه‌ین.
به ته‌سه‌وری من له دوای سیناریۆی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه ئیدی ئێمه ده‌بێت چاوه‌ڕێی زیاد له سیناریۆیه‌كی تر بكه‌ین بۆ لێڵ كردنی دۆخه‌كه تاكو له‌نێوان حه‌ق و ناحه‌قدا جیاوازی ڕیشه‌یی نه‌كه‌ین. ده‌بێت زیاد له ده‌نگه‌ده‌نگێك ببیستین كه دوورمانه ده‌خه‌نه‌وه له مشت و مڕی عه‌قڵانی.
ئێستا له‌به‌ده‌م دۆخێكداین كه كه‌مترین قسه‌ی جدی تێدا ده‌كرێت. ڕووداوه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان هێنده خێران كه ڕێگه ناده‌ن له‌سه‌ر ڕووداوێك بوه‌ستین و به‌ڕاستی بزانین كه چی ڕوویدا. نایه‌ڵن كه‌مێك ڕامێنین و له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین. ئه‌مه‌ش هیچ نیه جگه له كوشتنی بیركردنه‌وه. بێشك هه‌ر هێزێك، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك خه‌ونی مه‌زنی نه‌بوو، ئیشی تری نیه پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌دا بكوژێت. هه‌نگاوی جه‌هه‌ننه‌می و سیناریۆی سه‌ره‌تانی نوخبه‌ی سیاسی ئه‌مڕۆمان هه‌وڵێكه بۆئه‌وه‌ی كه بیر نه‌كه‌ینه‌وه، نه‌پرسین به‌ڕاستی ئه‌وه چی بوو ڕویدا.
له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتی كوردی خاڵییه له هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی سیاسی و ئابووری و مه‌عریفی بۆ باشتركردنی دۆخی ئه‌م هه‌رێمه. نوخبه‌ی سیاسی ئێمه له پاشاگه‌ردانیه‌كی گه‌وره‌دا ده‌ژی و داماوه به‌رامبه‌ر به شیكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كان و ده‌سته‌وه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا به‌راستی ته‌عبیر له عه‌لمانیه‌ت ده‌كات، یان به موفره‌ده‌كانی ئایین وڵات به‌ڕێوه ده‌بات. هه‌ر نوخبه‌یه‌كی سیاسی، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك نه‌یتوانی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه كه به‌ڕاستی چی ده‌وێت و چی ده‌كات، ئیشی تری نابێت جگه له دروستكردنی ده‌نگه‌ده‌نگ و میدیاكانی پڕ بكات له هه‌ڵپه‌ڕین بۆ ئه‌وه‌ی له بیركردنه‌وه دوورمان بخاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له تێڕامان به‌دوورمان بگرێت.
نوخبه‌یه‌كی سیاسی كه نه‌یتوانی كێشه زه‌مینیه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، به‌رده‌وام كێشه‌كان له خۆی دوور ده‌خاته‌وه و فۆرمێكی ده‌ره‌كی یان ئاسمانی پێده‌به‌خشێت. شه‌ڕی نوخبه‌ی سیاسی ئێمه له‌گه‌ڵ مالكی و هێزه ده‌ره‌كیه‌كان دروست شتێكه له‌م بابه‌ته. تۆ كه نه‌توانی كێشه‌كانی ناوخۆت چاره‌سه‌ر بكه‌یت، تۆ كه له‌نێوان كوڕی خۆت و خه‌ڵكدا جیاوازی بكه‌یت، ئیدی دوژمنه‌كان بڵێن چی؟ شه‌ڕی نوخبه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی هیچ نیه جگه له دوورخستنه‌وه‌ی كلیكه‌كانی خه‌ڵك له‌سه‌ر سه‌رۆك به‌وه‌ی كه ناتوانێت جیاوازیه ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگه كاڵ بكاته‌وه.
به‌جۆرێكی تر ئه‌م نوخبه‌یه ده‌یه‌وێت كێشه‌ی ئایینی و ئاسمانی دروست بكات تاكو ئاراسته‌ی تیره‌كه له‌سه‌ر خۆی دوور بخاته‌وه. كه‌ی كورد كێشه‌ی مه‌زهه‌بی و ئاینی هه‌بووه؟ بێشك هه‌موو هێزێك كه كه‌مێك له سته‌مكارییه‌وه نزیك بێت، ئیشی ئه‌وه‌یه كه كێشه‌ی مه‌زهه‌بی دروست بكات بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و چاوانه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر كێشه زه‌مینیه‌كان كه نوخبه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵات خۆی دروستی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر ڕوویدا دروست له‌م جۆره سیناریۆ سه‌ره‌تانیه‌یه. به‌ڵام ئه‌سه‌فی گه‌وره ئه‌وه‌یه پیاوانی ئاینی ئێمه له جه‌هلێكی گه‌وره‌دا ده‌ژین و ته‌نها ده‌یانه‌وێت به ده‌نگه‌ده‌نگ خودا له‌دڵماندا جێبكه‌نه‌وه.
ئێستا دوو دیدی زۆر ترسناك له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ده‌بینرێت. دیدێك پێی وایه عه‌لمانیه‌ت بریتیه له جنیودان به موقه‌دده‌س و دیدێكیش پێی وایه به ده‌نگه‌ده‌نگ و قیڕه‌قیڕ خودا له دڵماندا بچه‌سپێنێت، كه هه‌ردوو دیده‌كه له بێئاگاییه‌كی دینی و دنیایدا ده‌ژین.
هه‌رگیز عه‌لمانیه‌ت بریتی نیه له نوسنی كرچ و كاڵ و جنێودان به موقه‌دده‌س و بریتی نیه له ڕووتكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و هه‌ڵپه‌ڕین و سه‌ما. به‌دیوه‌كه‌ی تریشدا هه‌رگیز ئایین بریتی نیه له فتوا و ده‌نگه‌ده‌نگی پیاوانی ئایینی و داپۆشنی كۆمه‌ڵگه. خودا پێویستی به جه‌نگاوه‌ر نیه، خودا له هێمنی دا له‌دڵماندا جێیه‌ك داگیر ده‌كات.
هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وه‌ی دوای ئه‌م جۆره سیناریۆیانه ده‌كه‌وێت له بێئاگاییه‌كی كوشنده‌دا ده‌ژی. ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر ڕوویدا به هه‌ر پێوه‌رێك وه‌ریبگرین نه عه‌لمانیه‌ت بوو نه دین. نه نوسینی كرچ و كاڵ و خاڵی له مه‌عریفه و بیركردنه‌وه عه‌لمانیه‌ت بوو، نه ده‌نگه‌ده‌نگی مه‌لاكان و خۆپیشاندانی نه‌وه‌یه‌ك كه باز به‌سه‌ر خوێن و كوشتن و گه‌نده‌ڵیه‌كانی نوخبه‌ی سیاسی دا ده‌دات ئایینه به‌مانا ڕۆحیه‌كه‌ی.
ده‌بێت ئه‌م دوو دیده بوه‌ستن و ڕووی خۆیان به‌ره‌و نوخبه‌ی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه بسوڕێنن و بڵێن: براده‌ران چ سیناریۆیه‌كی جه‌هه‌ننه‌می ترتان داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی بیر نه‌كه‌ینه‌وه.
Azizrauf75@yahoo.com