ئه‌و ئیمامه هۆمۆسێکسیوه‌له‌ی که تابووی شکاند
بێچه‌ندووچونی په‌سه‌ندکردنی هۆمۆسێکوالیتی له ناو گروپه جیاجیاکانی کۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران، به تایبه‌تی له ناو موسڵمانه‌کانیاندا نه‌ک هه‌ر سه‌خت و گرانه ، به‌لکو بابه‌تێکی نه‌شیاو و قێزهێنه‌ره . دیارده‌یه‌که تارۆژی ئه‌مرۆ هه‌ستیار و شه‌رمئامێزه،
هاوکات گفتوگۆکردن به شێوازێکی کراوه، تابویه‌کی زۆری له‌سه‌ره. ئه‌مه واده‌کات که باسکردن و تاوتوێکردن له‌سه‌ر کرۆکی بابه‌ته‌که ئه‌وه‌نده‌یتر ئالۆز بکات. ئه‌و کوڕ و کچه گه‌نجانه‌ی که ئاره‌زوو و سۆزیان بۆ ڕه‌گه‌زه‌که‌ی خۆیانیان هه‌یه ، به به‌رده‌وامی له ترس و نادڵنیانی ، له ژیانێکی ده‌رده‌سه‌ری و سه‌ختدا ژیان ده‌که‌ن. هه‌ندێکیان له دوو جیهانی دژ به‌یه‌کدا ده‌ژین. ژیانێک به ڕواله‌ت به دڵی خێزان و که‌سوکار ژیانێکی تر پڕ له نهێنی، ئه‌و ژیانه‌یه که وه‌ک هۆمۆسێکسیوه‌یل یان وه‌ک لیزبیه‌ن* ده‌به‌نه سه‌ر. له ماوه‌ی رابوردودا، به پشتگیری چه‌ند ده‌زگایه‌کی هۆڵه‌ندی، دوو نوسه‌ری ئاینزان سه‌ردانی هۆله‌ندایان کرد. هه‌ر دوو نوسه‌ره‌که له دوو کات و شوێنی جیاوازدا به‌شدارییان له چه‌ند سیمینار و کۆنفره‌نسدا کرد. نوسه‌ره‌کان له مه‌یدانی ئاینزانیداشاره‌زایی باشیان هه‌یه و هه‌وڵ و کۆششیان ئه‌وه‌یه که له ڕێگای کتێب و دیالۆک، كۆر و سیمینار، تابوو له سه‌ر دیارده‌ی هۆمۆسێکسوالیتی بشکینن و هاوکات پشتیوانی ئه‌و کور و کچه هۆمۆسێکسیوه‌لانه بده‌ن که له کوردستان،عێراق و ووڵاته‌کانی تری وه‌ک و ئیران و ئه‌فغانستان و سوریه و ئه‌رده‌ن و.. هتد هاتوون.یه‌کێک* له نوسه‌ره ئیمامه‌کان که له زۆربه‌ی وولاته ئه‌وروپیه‌کانی تردا چالاکه‌و به کراوه‌یی ئاماژه به هۆمۆسێکسیوالیتات ده‌کات، ئیمام Muhsin Hendricks ، محسین هیندریکسی* (٤٥) ساله، که به ره‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی ئه‌فریقای باشوره‌وه . ئیمام پارساڵ ، له مه‌راسیمی ئاینی ئیسلامی‌دا، ئه‌ڵقه‌ی خۆشه‌وستی ده‌گۆڕێته‌وه و په‌یمانی ژیانی هاوسه‌رگیری له گه‌ل کورێکی خۆشه‌ویستی که هندیه ده‌به‌ستن. له هندستان هۆمۆسێکسوالیتات قه‌ده‌غه‌یه، هه‌ر بۆیه ئیمام ناوی کوره‌ی هاوسه‌ری ئاشکرا ناکات.
لێره‌وه په‌یامی ئیمام محسین ده‌بێت خۆی بگه‌یه‌نیته هه‌مو جیهان . ئه‌ویش ئیمامێک له قاڵبی خۆی هاته ده‌ره‌وه و سروشتی هۆمۆسێکسوالیتی خۆی به‌یان ده‌کات ، به شیوازێک تابو ده‌شکێنیت که به کراوه‌یی ژیانی هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ پیاوێک داده‌مه‌زرێنێت ، به بێ ترس و شه‌رم گوزارشت له هۆمۆسێکسیوالیتاتی خۆی ده‌کات.
ئیمام له کۆڕ‌و سیمناره‌کانیدا باس له دژواری و ژیانی سه‌ختی خۆی ده‌کات. له دوای ململانێیه‌کی زۆر، ڕووبه‌رووی جه‌نگێکی ناوه‌کی له گه‌ل خودی خۆی ده‌بێته‌وه. ئیمام که له خێزانێکی ئۆرسۆدۆکسی توندره‌وی موسڵمانه‌وه هاتوه، باپیری ئیمام بووه، هه‌ر له ته‌مه‌نی پێنج سالانیه‌وه هه‌ستێکی جیاوازی هه‌بوه، له کاتی منداڵی‌دا حه‌زی له یاری بوکه شوشه بووه، کوڕێکی کچانی بووه. له گه‌ڵ که‌سایه‌تی خۆیدا له کێشمه‌کێشیه‌کی به‌رده‌وامدا بوه. هه‌ر بۆیه له ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا هه‌ر وه‌ک هه‌ڵهاتنێک به چڕی خۆی سه‌رقاڵی ئاین ده‌کات، هاوکات ئه‌و پرسیاره له خۆی ده‌کات، خوا هه‌ستێکی وای پێبه‌خشیوه و به‌لام له قورئاندا نابه‌جێێه؟ هه‌ر بۆیه بۆ زیاتر تێگه‌یشتن و لێکۆڵینه‌وه له ئایین کۆچ بۆ پاکستان ده‌کات، له ساڵی ١٩٩٠-١٩٩٤ له فێرگه‌یه‌کی ئیسلامی سه‌له‌فی توندره‌و قورئان ده‌خوێنێت. محسین له دوای ژیانێکی گۆشه‌گیری و ته‌نیایی له پاکستان خوێندنه‌که‌ی ته‌واو ده‌کات. ئه‌و چیرۆکه‌ی تاوتوێ ده‌کات که باس له شاری * سۆدۆم و گۆمۆر(سدوم وعمورة) که له ته‌ورات و قورئاندا به شاری فه‌سادو تاوان ئاماژه ده‌کرێت، ئه‌و شاره‌ی که به گوناح و تاوان ناوزه‌ند ده‌کرێت، ئه‌و شاره‌یه که له لاقه‌کردن و ده‌سترێژی سێکسی و فه‌سادییه‌وه هه‌لێنجراوه، نه وه‌ک دیارده‌ی هۆمۆسێکوالیتی که دووکه‌س له ئه‌نجامی هه‌ست و سۆز بۆ یه‌کتر ، به ره‌مه‌زامه‌ندی خۆشه‌وستی ده‌گۆڕنه‌وه. جیا له‌م بۆچونه‌ی ، ئیمام تیشک ده‌خاته سه‌ر خالیکی تر ئه‌ویش له تێکستی قورئان، ئاماژه له‌و پیاوانه ده‌کرێت که ” هه‌ستیان بۆ ژن ناجوڵیت”به مانایه‌کی تر ئه‌و پیاوانه‌ی ئاره‌زوویان بۆ مێینه نیه)ئه‌یاتی٢٤، سوره‌تی ٣١)، که‌واته له ڕوانگه‌ی موحسین هۆمۆ له ئیسلامدا بوونی هه‌یه. ئیمام کاتی خۆی له ترس‌دا نه‌یوێراوه باس له سرووشتی که‌سایه‌تی خۆی بکات، هه‌ر بۆیه ژن ده‌هێنیت و سێ منداڵیان ده‌بیت. به‌لام ژیانی هاوسه‌رگیری شه‌ش سال ده‌خایه‌نیت و جیا ده‌بێته‌وه. له ساڵی ١٩٩٨ سرووشتی که‌سایه‌تی خۆی ئاشکرا ده‌کات. ئیمام له ئه‌فریقای باشور‌و ، شوێنی تردا، ڕیکخروای دامه‌زراندوه به‌م شیوه‌یه پشتیوانی هۆمۆ موسلمانه‌کان ده‌کات. ئیمام موحسین نایه‌وێت چی تر له گۆشه‌گیری و ته‌نیایی وه‌ک Don quichote ژیان بباته سه‌ر. هاوکات ڕاسپارده‌یه‌کی هه‌یه بۆ ئه‌و پیاو و کوڕانه‌ی هۆمۆسێکسیوه‌لن ، که دڵته‌نگ و نیگه‌رانن ، هه‌ست به تاوان و گوناح ده‌که‌ن که گوایه ئیسلام و هۆمۆ له گه‌ل یه‌کتردا ناکڵۆکن، ئیمام به پێچه‌وانه‌وه سه‌یری ئه‌مه ده‌کات ، دڵنه‌واییه‌کی دڵخۆشکه‌ری له هه‌گبه‌دایه ئه‌ویش ئه‌و دروشمه دوانه‌یه که ئیسلام و هۆمۆسێکوالیتایت پێکه‌وه ده‌گونجێن و یه‌ک ده‌گرنه‌وه . نوسه‌ریه‌کی* تر که چه‌ند جارێک سه‌ردانی ئه‌مستردامی کردوه ئه‌ویش ئینته‌لێکتوه‌یل Ludovic-Mohamed Zahed، لودوڤیک- محه‌مه‌د زاهید (٣٥) ساله‌یه، که له فره‌نسا ده‌ژی و به ڕه‌چه‌له‌ک جه‌زائیرییه. زاهید یه‌که‌م پیاوه که به ڕێوه‌ره‌سمی ئاینی ئیسلامی ژیانی هاوسه‌رگیری له گه‌ل کوڕێکی گه‌نج دامه‌زراندووە و جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاکانی فره‌نسا بووە. زاهید که خوێندکاری به‌شی ئه‌نترۆپۆلۆجی و سایکۆلۆجیه، سه‌رقالی ماسته‌رنامه‌که‌یه‌تی له سه‌ر” ئیسلام و هۆمۆسێکوالیتی”، سه‌ردانی مه‌ککه‌ی کردوه، شاره‌زایه‌کی باشی له قورئاندا هه‌یه، وه‌ک چالاکوان چه‌ند رێکخراوێکی دامه‌زراوندوه. هه‌ر له مناڵییه‌وه کوڕێکی ناسک و شه‌رمن بووه، باوک و برا گه‌وره‌که‌ی به به‌رده‌وامی لێیان داوه، به ره‌قی و لێدان مامه‌ڵه‌یان له گه‌ل کردوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک پیاو ده‌رچێت. زاهید له مێردمندالییه‌وه سه‌رقالی ئایین ده‌بێت، به جۆرێک له جه‌زائیر له فێرگه‌یه‌کی توندره‌وی سه‌له‌فی وه‌رده‌گیرێت ، ده‌ست به خوێندنی قورئان ده‌کات، به‌م شیوه‌یه هه‌مو ئایه‌ته‌کان له به‌ر ده‌کات. دوای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ فره‌نسا و سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌و ململانێ له گه‌ل خودی خۆیدا، سرووشتی که‌سایه‌تی خۆی هه‌ڵده‌ماڵیت و هۆمۆسێکوالیتایتی خۆی ئاشکرا ده‌کات. زاهید له یه‌که‌م کتێبیدا * باس له کێشه‌و گرفت و دله‌راوه‌کێ خۆی ده‌کات که چۆن وه‌ک کوڕیکی هۆمۆ ڕوبه‌روی بۆته‌وه . ده‌لێت تایبه‌تمه‌ندی هۆمۆسێکوالیتایتم ، شتێکه که هه‌ڵبژارده‌ی خۆم نیه، بگره پێدراوێکی سروشتیه، هه‌ڵبه‌ت گه‌ر وابێت، ئه‌وا ئه‌و په‌ڕی شێتێتیه که هۆمۆ بوون له کۆمه‌لگایه‌ک هه‌لبژێریت، که هه‌مو شتێک تێیدا تابوه . نوسه‌ر له بواری ئاییندا شاره‌زایه‌و له کۆڕ و سیمناره‌کانیدا پێ له سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت که ئیسلام و هۆمۆسێکوالیتایت پێکه‌وه ده‌گونجێن ، ده‌کرێت گه‌نجه موسڵمانه‌کان ئاشتیه‌ک له گه‌ل خۆیان و سروشتی خۆیان بدۆزنه‌وه. زاهید چالاکوانه و ڕۆلی گه‌وره‌ی بینیوه له دامه‌زراندنی مزگه‌وتێک بۆ گه‌نجانی موسلمانانی هۆمۆسێکسیوه‌ل له پاریس.
ئه‌م بابه‌ته له ١٨-١٢-٢٠١٢ له ئاوێنه‌دا بلاوکرایه‌وه
* The gender based lie (Muhsin hendricks)
de Koran en het vlees (Le Coran et la chair, Ludovic-Mohamed Zahed)*
* Het Parool 27 nov 2012
* لیزبیه‌ن: ووشه‌یه‌کی گریکیه، ناوی دورگه‌یه‌که که ژنه شاعیر Sappho، تێدا ژیاوه ، له سه‌ر خۆشه‌ویستی و ئه‌شق بۆ ژن هۆنراوه‌ی داناوه
* ناوچه‌ی سۆدۆم/ گۆمۆرا ده‌که‌وێته نزیک ده‌ریای مردوه‌وه