ئه‌و شوێن پێیانه‌ی له‌سه‌ر به‌فر ئه‌چنه‌وه، ئاسه‌وارێك جێناهێڵن
ڕێگاكان وه‌ك خۆیانن
هه‌وا نه‌كه‌وتۆته حاڵه‌تێكی ناكاوه‌وه
شوێن ده‌ستت به‌سه‌ر هیچ شوێنێكی ماڵه‌كه‌مه‌وه جێنه‌ماوه،
كێ ئه‌ڵێت تۆ هاتویت ؟
ئه‌و شوێن پێیانه‌ی له‌سه‌ر به‌فر ئه‌چنه‌وه ئاسه‌وارێك جێناهێڵن…!
مردووه كان له خودایان بیستبوو، په‌پووله‌كانیش له‌گوڵه‌كان
نێرگز باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه هه‌یه، تۆ لێره بوویت
شاره چۆڵه‌كان هه‌رگیز نه‌یانگوت، نا …نه‌مان دیوه
به‌م شێوه‌یه ئاوێنه‌كان گه‌شته‌كه‌تیان وه‌ك چیرۆكێك گێڕایه‌وه.
ماڵه‌كه‌م ڕێگریت ئه‌كات
وێنه‌ی تۆ ئاشنانییه به‌شته‌كان
له‌په‌یوه‌ندیماندا ناڕوونیه‌ك هه‌یه…
ئه‌وكاتانه‌ی ناوت دێنم، دیواره‌كه ده‌نگێكی گه‌وره‌ی لێوه دێ !
ئه‌مانه هه‌موو ساته‌كانی من و تۆ نین
په‌یوه‌ندییه‌كانمان په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ شاره‌كان
وێستگه‌كان پردێكن بۆ گرێدانه‌وه‌ی دونیا
ماندوێتیت بخه‌ره سه‌ر شانه‌كانم
لێگه‌ڕێ با ته‌نیایم جانتاكه‌ت بۆ هه‌ڵگرێ
ده‌نگی هاتنی ڕۆژگاره دووره‌كان ئه‌بیستم
ڕۆژی كه‌وتنی ئه‌م سه‌رده‌مانه له‌گوێمدا ئه‌زرنگێته‌وه
جیهان پیر بووه!
به دواتدا دێمه قوڵای ده‌ریا
نه‌وره‌سه‌كان ( كه‌ماڵ) جێ‌دێڵن، بۆ گرتنی ماسی ناچنه كێوه‌كان .
كه بیر له‌تۆ ئه‌كه‌مه‌وه
ئه‌چم بۆ سه‌یركردنی ده‌ریا، له‌جێی خۆمدا ئه‌وه‌ستم و سه‌یری ئاسمان ئه‌كه‌م
تۆش وابكه…
ته‌ختی خه‌وه‌كه‌ت به‌جێبهێڵه، وه‌ك هه‌میشه وه‌ره به‌رپه‌نجه‌ره‌كه
ئارام بگره، پێبكه‌نه
من ڕانه‌هاتووم تۆ به‌م هه‌موو ئازاره‌وه ببینم
ئه‌چم بۆ سه‌یری ده‌ریاو پڕ ئه‌بم له‌بۆنی بۆشاییه‌كی شین
پێ ئه‌نێمه نێو بۆشاییه‌ك، كه گووڵه‌كانی له‌ڕه‌نگی چه‌مینه‌وه‌ی (با)ئه‌چن
جانتاكه‌م هه‌ڵئه‌گرم و ئه‌چمه شارانێك، كه مناڵانی بێ ماڵ پڕیان كردووه له‌لم
به‌فر ڕێگاكانی گرتووه
با كان به‌خێرایی خۆ ئه‌كه‌ن به‌ناو قوڵای ئه‌م دارستانه‌دا
قرچه‌ی كه‌وتنی ئه‌م دره‌ختانه ئارامیم ئه‌شێوێنن
له‌باشی ئه‌م وه‌رزانه دڵنیام بكه‌ره‌وه
مانه‌وه‌ی زۆر له‌ناو سروشتدا ئازار به‌خشه
شه‌وێكه …
ده‌نگی ئاسمان به‌ناو هه‌وره‌كاندا ئه‌ڕوا
ماسیه شه‌كه‌ته‌كان به‌هروژم دێنه خه‌ونه‌كانمه‌وه
ڕۆحم به به‌رزاییه‌كاندا ئه‌گه‌ڕێ …
قورسای هاواركردنم كه‌وتۆته سه‌ر په‌لكی گیاكان
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌دا وه‌ستاوم
دره‌خته‌كان له‌وه‌دان وێنه‌یه‌كی ناڕوون بده‌ن
هێزی بیركردنه‌وه‌م به‌ر ڕووناكی مانگی گرتووه …
كۆڵان ده‌نگێكی گه‌وره‌ی لێوه دێ
گه‌وره‌كان له‌ده‌ره‌وه ته‌نه‌كان ئه‌كوتن.
ده‌رگاكه به‌ڕوومدا دابخه
په‌نجه‌ره‌كانم وه‌ك وێرانه‌یه‌ك نیشانبده
نه‌فسم له‌بۆنی گیا‌و ئه‌ستێره كان بتۆرێنه
خوو گرتنی زۆرم به‌شوێنه‌كانه‌وه، وائه‌كات جێگاكان بۆگه‌ن بن
چاوه‌ڕوان بووم
ئه‌نیشكم خستبووه سه‌ر مێزه‌كه
ورده ورده ئه‌بوومه به‌شێك له‌مێزه چۆڵه‌كه‌ی به‌رامبه‌رم
وه‌ختێك، كه‌خه‌ریك بوو دووكه‌ڵه‌كه له‌سه‌ر شانه‌كانم قورس ئه‌بوو…
P_ali84@yahoo.com