ئه‌و كاتانه‌ی كه‌فاشیزم ڕوخساری نه‌ته‌وه‌په‌رستی (شیرین) ده‌كات
وێنه‌یه‌ك به‌كورتی ده‌وێت!
فنلاندیه‌كان په‌ندێكیان هه‌یه ده‌لێ: وێنه‌یه‌ك له هه‌زار ووته باشتره! مرۆڤ كاتێك ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بینێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه، له‌كام گۆشه‌وكه‌ناری ئه‌م دنیایه‌دا له‌دایك بووه یان به‌چ زمانێك ده‌دوێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌پرسیار بكات له‌وه‌ی كه‌ئاخۆ (تاوانی) ئه‌م ئینسانانه چیبووبێت، ناتوانێ هۆقه‌یه‌ك تف له‌ده‌می خۆیدا خڕنه‌كاته‌وه ئاراسته‌ی ته‌وێڵی ئه‌وبه‌شه له‌مرۆڤایه‌ت و دیموكراسیه‌تی دنیای ئه‌مڕۆی نه‌كات كه بێده‌نگه له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ها ده‌سه‌لاتێك ناتوانێت كارنامه‌ی فاشیستی‌و نژادپه‌رستانه‌ی هه‌ر ده‌سه‌لات وحزب ولایه‌نێكی هاوشێوه به‌ر نه‌فره‌ت نه‌دات. ناتوانێ نه‌فره‌ت له‌م دنیا پێچه‌وانه‌یه نه‌كات كه‌حورمه‌ت و به‌های ئینسانیان تا ئه‌و ئاسته هێناوه‌ته‌وه خواره‌وه كه له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌مداو له‌جه‌رگه‌ی شۆڕشی ته‌كه‌نه‌لۆژی وته‌نینه‌وه‌ی جیهان به‌تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ئاوا به‌سانای ئینسانه‌كان ناچار به‌بینینی وێنه‌گه‌لێكی به‌وجۆره ته‌كانده‌رو ئازارده‌ر ده‌كه‌ن، كه‌شایسته به‌كارنامه‌ی فاشیانه‌ی حكومه‌تی توركیایه.
به‌شێك له‌كاره‌ساته‌كانی ئه‌م دنیا پێچه‌وانه له‌وه‌دایه، كه ئه‌م ڕووداوانه له‌ژیانماندا بوونه‌ته دیاریده‌گه‌لێكی ڕۆژانه، به‌و جیاوازیه‌وه كه‌لێره‌وله‌وێ ناسیونالیزم ونه‌ته‌وه‌په‌ستی ڕێگه ناده‌ن له‌به‌رلوتی خۆیان زیاتر ببینن وته‌نیا ئه‌وساتانه هه‌ست به‌م ژان وئازارانه ده‌كه‌ن كه‌پریشكی ئه‌و ڕووداوانه به‌ر سیمای هاوخوێنه‌كانی خۆیان كه‌وتبێ. ته‌نیا كاتێك هه‌ست به‌قولای وكارای ئه‌م كاره‌ساتانه ده‌كه‌ن كه پرشكی به‌ر خێوه‌تی قه‌ومه‌كه‌ی خۆی كه‌وتبێت. به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌خۆیان بپرسین ئه‌گه‌ر وایه به‌ڕاستی ئه‌وه حزب وده‌سه‌لاته‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه قه‌ومی وناسیونالیستانه چۆنه ساڵه‌های ساڵه هاوكارو هاوسه‌نگه‌ری ئه‌م حكومه‌ته فاشیستانه‌ن بوون؟ ئه‌رێ چۆن ڕه‌وایه كه‌به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حزب ولایه‌نانه به‌درێژای ته‌مه‌نیان یارو یاوه‌رو هاوشان وهاوكاری ئه‌م ده‌سه‌لاتانه‌بوون، مه‌گه‌ر هه‌ر حزبه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه نه‌بوون ونین كه‌هه‌ر ساڵه‌و ده‌سله‌ملانی یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌و سه‌رۆكه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته فاشیستانه ده‌بن؟ مه‌گه‌ر ساڵه‌های ساڵ ئه‌م حزبانه نه‌بوونه سوره‌ی به‌رله‌شكری هێزه‌كانی جمهوری ئیسلامی ئیران، مه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رۆكی ئه‌م حزبانه نه‌بوون كه میدالی ئه‌ندازیاری حوكمیزاتیان به‌خشیه سه‌رۆكه‌كه‌ی جارانی عیراق، مه‌گه‌ر هه‌رئه‌مان نه‌بوون كه له‌تونێلی 31 ئابه‌وه به‌عسی فاشستیان په‌لكێشی كوردستان كرده‌وه؟ مه‌گه‌ر…؟
به‌كورتی ده‌مه‌وێت بڵێم بانێك نیه‌و دوو هه‌وا، ئه‌وه‌ی كه هێتله‌ری فاشیست ئه‌نجامیدا به‌خاتری خوێنی پاكی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌لمَان بوو. ئه‌وه‌ی كه سه‌دام حسین ئه‌نجامدا به‌خاتری (ئومه عه‌ربیه واحیده، زات ڕیساله خالده)بوو. بۆیه ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌لاتی فاشیستی توركیا ئه‌مڕۆژانه ئه‌نجامیدا ناتوانێت زه‌ڕه‌یه‌ك به‌رهه‌ق بوونی قه‌ومگه‌رای و ناسیونالیزمی كورد نیشان بدات، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت فاشیزم ئه‌وه‌نده شه‌رمهێنه‌ره قه‌ومگه‌رای ده‌یه‌وێت ڕوخساری خۆی له‌به‌رمابه‌ردا (شیرین) بكات. كه مه‌حاله فاشیزم وقه‌ومگه‌رای وه‌ك دوو دیوی سكه‌یه‌ك لێكجیاكرێنه‌وه. بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌كاتی بینینی ئه‌م وێنانه‌دا نه‌فه‌ره‌ت له‌هه‌ر بزوتنه‌وه‌و ڕه‌وت وئایدیایه‌ك بكرێ كه حورمه‌تی ئینسان تا ئه‌و ڕاده به سوك نیشان ده‌ده‌ن كه‌ئاسان نمایشی كرده‌وه‌گه‌لێكی ئاوا فاشیستانه ده‌كه‌ن و له‌كاتی مه‌رگو گیان له ده‌ستدانیشدا به‌و ئاكاره وه‌حشیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌سته‌و دڵی له كاركه‌وتی ئه‌م ئینسانانه ده‌كه‌ن؛ ئـای كه‌كارنامه‌ی فاشیزم قێزه‌ونه.