ئه‌گه‌ر هاتی په‌له‌مه‌كه ،بادڵم هێشووی تۆ بگریت ؟ كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
1
هه‌میشه له‌دره‌ختێكی وه‌نه‌وشه‌یی ده‌چی
قژت جوانه شانه‌ی ناوێ
هه‌میشه له‌میوانی ناوه‌خت ده‌چی
جگه له‌تریفه‌ی بارانی چاوم
جه‌سته‌ت ئاوی تری ناوێ
هه‌میشه له‌كۆترێكی غه‌مگین ده‌چی
كانیاوی رۆحی من نه‌بێ
گه‌روت ئاوی تری ناوێ
هه‌ندێك جار ده‌نكه گه‌نمێكی و
په‌رژینی بایه‌ك ئه‌تڕوێنێ
هه‌ندی جار چڵی نێرگزێكی پڕ له‌شووشه‌ی
ده‌ریایه‌كی پڕله‌ته‌رمی
به‌خۆڕ دێت و كه‌س ناتبینێ
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆمن گرنگه
میوه‌ی هێشوه‌كانی لێوته
هه‌ربۆمنه و بۆكه‌س نابێ
2
به‌قه‌د دارسێوه لا سوره‌ی لادێ
سێوی دڵم خۆشه‌ویستی بۆت گرتوه
به‌قه‌د ده‌نكی لار‌و له‌نجه‌ی
دارهه‌ناره‌كانی هه‌ڵه‌بجه
فرمێسكم بۆتۆ ڕشتوه
3
كه شوره‌ی چاوه‌كانت گریا
فرمێسكی خه‌یاڵه‌كانم بوون به‌باران
كه‌ڕه‌شه‌بای گۆڕستانێكی سه‌رخۆش قژتی داپۆشی
تاڵه‌كانی بوونه شۆسته‌ی جووڵه‌و سه‌ما
كه‌لێوه‌كانت شه‌پۆلی بزه‌و خه‌نده گرتی
ده‌ریای دڵم بوو به‌قاقا
كه‌چاوه‌گه‌شه‌كانی ئه‌وینت كرده‌وه
تیشكی خۆربوو خۆی شارده‌وه؟؟
4
كراسێكی ره‌نگاڵه‌یت بۆ دووری بووم
تاكوو سێبه‌ری مردن له‌به‌رم كرد
له‌باخچه‌ی چۆڵی ته‌نهایمدا
ماچێكی سه‌رلێوت كردم
ده‌ست و په‌نجه‌ی ناسكت گوشیم
تائه‌به‌د رووگه‌ی سوركردم
هه‌رگیزگوناحم پێ نه‌كرد؟؟
5
ئه‌گه‌رهاتیه كه‌ناری دڵمه‌وه
زۆر له‌سه‌ر خۆ وه‌ره‌و په‌له‌مه‌كه
نه‌كا قاچه‌كانت له‌به‌رد كه‌وێ
ئه‌گه‌ر هاتی په‌له بكه
ئاگرێك له‌ده‌رونما خۆی حه‌شارداوه
خه‌رمانی دڵ ده‌سوتێنێ
خۆت ده‌زانی دره‌نگ كه‌وی
چاوی چاوه‌ڕوانیم ده‌فڕێ
6
ئه‌وه‌ی گوڵی سه‌وزی باخچه‌كه‌م
بۆدڵی تۆی كردووه
هه‌ر ئه‌وه‌یه عاشقێك
بۆ رۆحی كوژراوی تۆی كردووه
ئه‌وه‌ی تۆ به‌خه‌یاڵێكی پڕ له‌ئه‌سرین
بۆ مه‌غریبی منت كردووه
هه‌ر ئه‌وه‌یه
ده‌روێشێكی پڕ له‌ته‌ریقه‌ت بۆ ژنێكی كردووه
7
كه خۆری نائومێدی له‌جه‌سته‌ی ژنێك هه‌ڵدێ
چاوه‌كانم بۆ ئه‌وینت خوڵقاوه‌و هیچ نابینن
جگه له سێبه‌ری چاوه‌كانی تۆ
كه خۆریش زه‌رده‌په‌ری ئێوارانی
پاڵتۆكه‌ی ده‌پێچیته‌وه‌و ئاواده‌بێ
خه‌ونه‌كانم هیچ نابین جگه له تۆ
8
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ وشه‌یه‌كم بوونه گوناح و
له‌سه‌فه‌رێكدا نه‌غرۆی كردیت
ئازاری دایت،، زوو پێم بڵێ
دڵنیابه و چاوه‌ڕێبه
ده‌یسڕمه‌وه له‌بیره‌وه‌ری و ناخمدا
بۆئه‌وه‌ی دڵت هیچ نه‌ڵێ
9
چه‌ندین ساڵه پیته‌كانی ناوت
له‌گوڵاڵه‌ی مێشكمدایه
بوونه‌ته ئاوێنه‌ی رووناكی و
هه‌رگیز بیرم ناچێته‌وه
ته‌نیاپیاوێك له‌چاومدا
ئاره‌زووی سه‌فه‌رێك ده‌كاوو
قه‌ت پیرنابێ
بۆیه‌دڵم بڕیاریدا
باوه‌ش بۆكه‌س نه‌كاته‌وه
هه‌ر بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌ونه‌بێ
10
كه‌ڕه‌ش ده‌چیه‌وه له‌پیاوێكی نا‌ئومێد ده‌چی
ته‌نهایی خه‌مت لێ ده‌بارێ
كه‌ره‌نگت وه‌ك گوڵ سپی ده‌چێته‌وه
بزه‌و خه‌نده‌م لی ده‌بارێ
تۆپڕی له‌تریفه‌ی مانگه‌شه‌و
من به هه‌ردوكیان ڕاهاتوم
هه‌ر بۆیه‌شه كه ئه‌تبینم
له ڕقێكی پیرۆز ده‌چم
11
حه‌زده‌كه‌م بتكه‌م
به‌كۆلاره‌یه‌ك و به‌ئاسانی
له‌ئاسمانا بێت و بچی
ئه‌وكاته هه‌ر به‌ده‌ستی خۆمه
نزمت كه‌مه‌وه لای خۆم و
یاله‌ئاسماندا به‌رزبفڕی
12
سه‌رده‌مێكه له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌ژیم و
ته‌مه‌ن ناڕواو وه‌ك خۆی ماوه
سه‌رده‌مێكه له‌گه‌ڵ تۆدا
پیاسه ده‌كه‌م
قاچه‌كانم گڕوتینی جارانیان هه‌رماوه
سه‌رده‌مێكه له‌گه‌ڵ تۆدا پێده‌كه‌نم
تووڕه‌بوونیش لێم تۆراوه
13
پێان ووتم بوویته شاعیرێ
ئاگاداربه خۆت دووباره نه‌كه‌یته‌وه
منیش ووتم
مادام ووشه‌و رسته‌و شعر
هه‌رتۆیت و تۆیت
كه‌س تاقه‌تی لێمان ناچێ
14
شه‌وێك شعریكم بۆنوسیویت
باران به‌لێزمه ده‌باری
به‌یانی خه‌به‌رم بۆوه
باران هه‌موو ووشه‌كانی سڕی بۆوه
هه‌ربه‌ته‌نیا ووشه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌بێ
15
ئه‌ڵقه‌یه‌كت بۆناردبووم
روخسه‌تم له‌په‌نچه‌م وه‌ركرت
بۆم هه‌ڵگرێ
زۆ دڵخۆش بووم به‌ئه‌سپایی
پێان ووتم “به‌خته‌وه‌رم
ئه‌وتاكه،، خۆشه‌ویستیت بێ؟
16
زستان هات و
به‌فرباری و، به‌به‌فراوی لێوه‌كانت داتپۆشیم
ره‌نگم سپی سپی بوو له‌به‌فر
هاوین هات و تیشكی خۆر ره‌ش ره‌شی كردم
دڵم ترسا ئاخۆ سیمام نه‌شێواوه
رۆحت جوانه
هه‌قم نیه سیمات چۆنه‌و چۆن گۆراوه
17
ماوه‌یه‌كه عه‌شق بۆته
روبارێك وله‌ناویدا مه‌له بكه‌م
ماوه‌یه‌كه چاوت بۆته روبارێك و
له‌ناویدا خۆم وون ده‌كه‌م
ماوه‌یه‌كه لێوت بۆته گۆرانیه‌ك
له‌گه‌ڵیدا سه‌ما ده‌كه‌م
بۆیه نه‌كه‌ی قه‌ت لێم دووربی
من ده‌مه‌ویت بۆهه‌میشه بۆنت بكه‌م
18
ئازادییان كرده تفه‌نگ
چی باڵنده‌ی رووناكی بوو
هه‌موویان كوشت
ژنیان كرده بووكه شووشه‌و
له‌سه‌ر خوانی مێزه‌كاندا سه‌مایان كرد
نیشتیمانیان كرد به‌خه‌م و
شنه‌ی ئازاری دایپۆشین
وه‌رزێكی پرخۆڵه‌میشی بوو
جوانی خاكی لێ سه‌ندین
19
من نه‌مزانی له‌چاوتروكانێكدا
ته‌مه‌ن ده‌ڕواو
خۆشه‌ویستی هه‌رده‌مێنێ
ژیان بێ تۆ ته‌نیاییه‌و
پایز به‌هار ناوه‌رینێ
20
تۆهه‌ندێك جار
په‌پوله‌یت و به‌سه‌رجه‌سته‌ی
خۆزگه‌كانی هه‌ستمدا ده‌فڕی
هه‌ندێ جاریش هه‌نگێكی تاك وته‌نیای
بێده‌نگی زه‌مه‌ن ده‌شكێنی و
شیله‌ی هه‌موو جه‌سته‌م ده‌مژی
21
ئه‌وه‌ی زۆر دڵخۆشم ده‌كا
تۆله‌مینای یاقووتی مندا ده‌ژی
ئه‌و شه‌وه‌ی له‌خه‌زانێكدا بۆتۆت ده‌نوسم
پڕاوپڕی ژووره‌كه‌م ده‌بێته تریفه‌و
مۆمه‌كان ده‌توێنه‌وه
ئه‌و رۆژه‌ی بۆبێده‌نگی نیشتیمان
ده‌نوسم
ده‌رگای هه‌موو زیندانه‌كان ده‌كرێنه‌وه
22
هه‌رچی روبار هه‌یه،، جوانه
به‌ڵام هیچیان
وه‌كوو ملوانكه‌ی چاوت مه‌ستم ناكه‌ن
هه‌رچی ره‌زو شینایی و باخه،، جوانه
به‌ڵام هیچیان وه‌كوو
بزه‌و خه‌نده‌ی لێوت
شادم ناكه‌ن
هه‌رچی ناوی پیرۆز هه‌یه
بوونه‌ته سه‌رابێكی ناوه‌خت
بوونه‌ته نۆته‌و مۆسیقا
بوونه‌ته شه‌ونمی سه‌ردره‌خت
به‌سێبه‌ری باڵات ناگه‌ن
23
تنۆك تنۆك له‌زه‌تی ماچه‌كانت
ڕژانه سه‌ر لێوه‌كانم
تا ئه‌به‌د بیرم نه‌چۆوه
هه‌ناسه‌ی شنه‌بای تاڵه‌كانت
به‌ر سه‌مای شێواوی قژم كه‌وت
تۆزێك له فرمێسكی چاوت
ڕژایه ناو له‌پی ده‌ستمه‌وه
هه‌رگیز ختووكه‌ی ووشك نه‌بۆوه
24
سه‌رم به‌ر مرواری سنگت كه‌وت و
دوو دڵۆپ فرمێسكی گه‌شت و
په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌نائومێدی و
خه‌نده‌یه‌كی پڕ له سۆزم
لێ ده‌كه‌وێته خوارێ،
پێش دۆزه‌خی ماڵئاوای
ده‌ستم به‌ر ده‌ستت كه‌وت و
ئه‌وه‌ی له ده‌ستم به‌ربۆوه
په‌نجه‌كانم هه‌پرون بوون به‌جارێ