ئۆباما و خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ
وه‌ڵام به پرسیاره‌كانی ئێوه
گفتوگۆی بڵاوكراوه‌ی لاوانی كۆمۆنیست له‌گه‌ڵ حمید تهقواییلاوانی كۆمۆنیست : سه‌ره‌نجام ئۆباما بوه پاڵێوراوی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ و خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت ، ئایا به‌ڕای ئێوه به‌ڕاستی ئۆباما هه‌وڵی داوه بۆ ئاشتی له ئاستی جیهانیدا؟
حمید ته‌قوایی : نه‌خێر هه‌رگیز به‌وشێوه‌یه نیه ، به بۆچونی من خودی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و كه‌سانێك كه خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵیان به‌وداوه ده‌زانن كه كارێكی تایبه‌تی بۆ ئاشتی نه‌كردووه ، ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می بۆشه‌وه ڕوبه‌ڕوی دووشه‌ڕبوه و هه‌تائێستاش ئه‌و شه‌ڕانه به‌رده‌وامیان هه‌یه ، تا ئه‌م جێگایه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به عیراقه‌وه هه‌یه ئۆباما درێژه‌ی به هه‌مان نه‌خشه‌كاری بوش داوه و به‌دوای هه‌مان ستراتیژ و سیاسه‌ته‌وه‌یه و له‌باره‌ی ئه‌فغانستانیشه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پلاتفۆرمی ئۆباما ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و شه‌ڕه فراوانتر بكات و هێزی سه‌ربازی زیاتری ڕه‌وانه‌كرد و وه ئێستاش خه‌ریكی هه‌مان كاره ، له‌به‌ر ئه‌وه مه‌علوم نیه كه بۆچی ئه‌مه‌یان ده‌بێ خه‌ڵاتی ئاشتی وه‌ربگرێت ؟! ، ئه‌گه‌ر بۆش شایسته‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی بوبێت ئه‌وه ئۆباماش شایسته‌یه ! أ ئه‌میان كارێكی تایبه‌ت و جیاوازی له بۆش ئه‌نجام نه‌داوه .
به‌گشتی ڕاستیه‌ك له به‌خشینی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵدانیه ، ئه‌هداف و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ده‌وڵه‌تان له‌م كاره‌دا ڕێنوێنه و ئه‌مجاره‌ش ئه‌م تسمیم گیریه وه‌ك هه‌میشه ته‌واوه‌ن سیاسی بوو ، هه‌ر وه‌ك چۆن چه‌ندساڵ له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵاتی ئاشتیان دا به شیرین عه‌بادی و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ڕستیه‌وه نه‌بوو وه یه‌ك مه‌سه‌له‌ی سیاسی بوو ، بۆ ئۆباماش هه‌مان شته.لاوانی كۆمۆنیست : ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه ته‌سمسم ئه‌گرێت ، لیژنه‌ی ئاشتی نۆبڵ لیژنه‌یه‌كی نه‌روجییه ، كه سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕاسته‌وخۆ ته‌ئسیری به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه ده‌بێت ، هه‌ندێك پێیانوایه كه له‌ڕاستیا ئه‌مه كارێكی سیاسه كه ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌یه‌وه بیه‌وێت بتوانێت له‌سه‌ر ساسه‌ته‌كانی ئۆباما ته‌ئسیر دابنێت .
حمید ته‌قوایی : به بۆچونی من ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه دو لایه‌نی هه‌یه ، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه یه‌ك پلاتفۆرمی ته‌بلیغاتی كه‌سایه‌تیه‌كی تازه به خودی ئۆباما بده‌ن و زه‌مینه‌یه‌ك فه‌راهه‌م بكات كه ئۆباما له ئیستادا دووباره ده‌ربكه‌وێته‌وه ،له حالێكدا له‌م دوایانه‌دا كه‌سێك ئاوها بیری له ئۆباما نه‌ده‌كرده‌وه به‌ڵام ئێستا دووباره بوه‌وه به سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كان ، وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئۆباما په‌سه‌ندی كرد‌و پێشوازی لێ‌كرد .
لایه‌نێكی دیكه‌ی تائێرا كه به‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئۆباما له‌په‌یوه‌ند به ئێران و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌په‌یوه‌ند به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهێنه سه‌ر خه‌ت و چوارچێوه‌یه‌كی دیبلوماسی كه زه‌مانێكه یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌دوایه‌وه‌یه ،بوش هه‌میشه له‌سه‌ر دوا ڕێگا واتا ئیمكانی هێرشی سه‌ربازی قسه‌ی ده‌كرد و ئۆباماش دواجار له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا هه‌مان شتی گوتووه كه ئه‌گه‌ر گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئیران به شوێنك نه‌گه‌یشت ئه‌وا هه‌موو ڕێگاكانی تر كراوه‌ن ، وه ئه‌مه به زمانی دیبلوماتیك واتا مومكینه ئه‌مریكا ده‌ست بۆ هێرشی سه‌ربازی به‌رێت ، یه‌كێتی ئه‌وروپا زۆر خۆشیان به‌مه نایه‌ت ، یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت دوای ته‌جروبه‌ی عیراق و ئه‌فغانستان به‌هیچ جۆرێك مه‌یلیان به‌لای هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێكی دیكه‌یا نیه كه ئه‌گه‌ر وای دابنێن سه‌ركه‌وتوانه بێت ئه‌وامایه‌ی پته‌وبونه‌وه‌ی زلهێزیی ئه‌مریكایه ، یه‌كێتی ئه‌وروپا قازانجی له‌وه‌دا نیه ، له‌م نوقته نه‌زه‌ره‌وه‌یه كه پێدانی خه‌ڵاتی ئاشتی به ئۆباما ئه‌توانێت هه‌وڵێك بێت كه له‌م ڕوه‌وه ئه‌مریكا وابه‌سته بكات كه له‌چوارچێوه‌ی دیبلۆماسیه‌ت و گفتوگۆ یان لانی زۆر سزای ئابوری غه‌یری ئابوریه‌وه له‌گه‌ڵ ئیران بمێنێته‌وه و به‌دوای ڕێگای كۆتایه‌وه نه‌بێت ، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت واتایه‌كی سیاسی ئه‌م هه‌نگاوه بێت .لاوانی كۆمۆنیست : گرنگرترین ڕوداوی ئه‌م ڕۆژانه شۆڕشی ئێرانه ، ئه‌گه‌ر له‌یادتان بێت كاتێك ئۆباما بوه سه‌ره‌ك كۆمار وتی ده‌مه‌وێت له‌سه‌رانی جمهوری ئیسلامی بخوازم و ده‌ست بده‌م و بچمه گفتوگۆوه ، هه‌ست ئه‌كه‌یت خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ ته‌ئسیری بۆسه‌ر شۆڕش له ئیران هه‌بێت ؟ یان له‌په‌یوه‌ند به ئیرانه‌وه ئه‌توانێت چی بێت ؟
حمید تقوایی : ته‌ئسیرێكی ڕاسته‌وخۆی نیه چونكه تا ئێره كه په‌یوه‌ندی به بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی هه‌بێ له ئیران‌دا ، خه‌ڵكی ئیران نه له‌به‌ر ڕوی گوڵینه‌ی ئۆباما یان دیموكراسی ئۆباما ئه‌م شۆڕشه‌یان ده‌ستپێكردوه و نه هیچ ئومێدێكیان به ده‌وڵه‌تانی غه‌رب به‌ستوه ، به‌پێچه‌وانه‌وه خودی شكڵگرتنی ئه‌م بزوتنه‌وه خه‌ڵكیه له ئێران‌دا به‌و واتایه‌یه كه ستراتیجی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و سیناریۆكانیان له په‌یوه‌ند به جمهوری ئیسلامیه‌وه جێگایه‌كیان له نێو خه‌ڵكدا نیه ، به پێچه‌وانه‌وه ، ئه‌وه خه‌ڵكن كه ئه‌یانه‌وێت ئه‌وان به‌دوای خۆیاندا به‌كێشبكه‌ن ، كه ئه‌وه‌تا تا ئاستێكی زۆر تائسیراتی تێكۆشانی ئه‌م ده‌وره‌یه له دیبلۆماسیه‌تی نیودوڵه‌تیدا ئه‌بینین ، ده‌وڵه‌ته‌كان بێ ویستی خۆیان له‌ژێر فشار و ئه‌فكاری گشتیدا له په‌یوه‌نیان له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی بۆ مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و بێ ئیعتیباری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد قورسایی زیاتر دابنێین ، دور نیه ئه‌گه‌ر پرسیاری یه‌كه‌میان مه‌سه‌له‌ی ئه‌تۆمی بێت و پرسیاری دوهه‌میشیان ئه‌وه‌یه كه چی كه‌سێ *( ندا)ی كوشت ؟ ، وه به‌رپرسی ئه‌شكه‌نجه و ته‌جاوز له زیندانه‌كاندا كێن؟ .. ، به جۆرێكی تر تێكۆشانی ئه‌م دواییه شێوه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵتی له‌به‌رانبه‌ر ئێران‌دا گۆڕیوه و به‌م واتایه ئه‌وه شۆڕش و بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵكه كه هه‌تا تائسیر به‌سه‌ر دیبلۆماسیه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه داده‌نێت كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی بسازێن .
له‌هه‌مان مه‌سه‌له‌ی ئاشتی نۆبڵدا له هه‌واڵدابو كه ئۆباما وتویه‌تی من ئه‌مه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وكه‌سانه به‌ش ده‌كه‌م كه له‌پێناو ئازادی و ئاشتیدا جه‌نگیون له‌ناویاندا ئه‌و ژنه‌ی كه له ئێران به گوله وه‌ستێندرا ( كه مه‌به‌ستی ندا بوو) ، له‌م خه‌ڵاته‌دا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا شه‌ریكم ، یان وایدابنێن (لاری كینگ) له سی ئێن ئێن یان گوێگرانی شه‌به‌كه‌ی ئێن بی سی ، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گفتوگۆبكه‌ن و به‌شێكی گرنگ به قسه‌كانیان تایبه‌تن به‌وه‌ی كه دواجار كوشتاره‌كانی سه‌رجارده له‌ژێرسه‌ری كێدابون ؟ ، مه‌سه‌له‌ی (ندا) چی لێهات ؟ ، مه‌له‌فی ته‌جاوزپێكردن له زیندانه‌كاندا به‌كوێ گه‌یشت ؟ …. ، له ته‌له‌فیزیۆن و ڕاگه‌یاندنه‌كانی دیكه‌دا به‌هه‌مان شێوه .
به هه‌مان ته‌رتیب كاتێك له‌وه‌ختی خه‌ڵاتی نۆبڵدا باسی ئیران و ندا و شتی تر هاتنه‌پێشه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نیه كه سیاسه‌ت و ئامانجی به‌خشینه‌رانی خه‌ڵاته‌كه ئه‌وه بوه ، نهادی نۆبڵ و دوڵه‌ته‌كانی پشتیان به‌دوای سیاسه‌تی خۆیانا وێڵن ، سه‌ره‌نجام ئه‌وه كێشی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی خه‌ڵكه له ئیران كه چه‌ند قورسایی هه‌یه و چون سایه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌رشتێكدا كه مه‌سه‌له‌ی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئیران و تاوانه‌كانی حكومه‌ت و مه‌سه‌له‌ی (ندا) كه سونبولی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌یه له هه‌ر مه‌یدانێكدا خۆی مه‌تره‌ح ئه‌كات .
بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی له ئیران‌دا به ویستراوی و نه‌ویستراوی بۆته به‌شێك له دیبلۆماسیه‌تی جیهان و ئه‌وه‌ش ئه‌بێت له‌ڕیزی پَشڕه‌ویه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی خه‌ڵك حیساب بكۆێت .*(ندا) : مه‌به‌ست له ندا ئاقا سڵتانیه كه له‌سه‌ر جاده‌كانی تاران به گوله‌ی هێزه‌كانی جمهوری ئیسلامی دڵی له لێدان كه‌وت .
تێبینی :
ئه‌م گفتوگۆیه له لایه‌ن بڵاوكراوه‌ی لاوانی كۆمۆنیست (جوانان كومونیست) به زمانی فارسی ئه‌نجامدراوه و له ژماره 424 ی 13 ی ئۆكتۆبه‌ری 2009 دا بڵاوبۆته‌وه و له‌هه‌مانكاتدا له سایتی ڕۆوزه‌نه (www.rowzane.com)ده‌قه فارسیه‌كه‌ی ده‌بیترێت .