ئیبراهیم چاڤش ئۆغلو براده‌ره‌ی سه‌دام بووم
ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤه‌کان پڕیه‌تی له‌رووداو،ئه‌م رووداوانه بنووسرێنه‌وه به‌گوێره‌ی قه‌باره‌که‌یان،پانتاییه‌ک له دنیای رۆژنامه‌وانی وئه‌ده‌ب وهونه‌ردا داگیر ده‌که‌ن وه‌ک :هه‌وال،رێپۆرتاژ،داستان ،چیرۆک،ڕۆمان،شانۆ…..هتد. هه‌ر که‌سه‌و به پێی پسپۆرییه‌که‌ی وتوانای داهێنانی یه‌کێک له‌م روداوانه داده‌ڕیژێت ،ئه‌گه‌ر رووداوه‌کان تایبه‌ت بن به‌که‌سانی فه‌رمانڕه‌وا وه‌ک: پاشا‌و سه‌رکرده سیاسیه‌کان ودکتاتۆرو که‌سایه‌تیه دیاره‌کانی کۆ‌مه‌لگه ئه‌وه سه‌رنج ڕاکێشتر ده‌بێت وخوێنه‌ر بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت.
تا بۆم بکرێ به‌فرۆکه سه‌فه‌ر ناکه‌م، ته‌نها مه‌گه‌ر ناچاربم، بڕیارمدا به ئوتوبوس بگه‌ڕیمه‌وه له مانهایم بۆ ئه‌ستنبول له وێشه‌وه بۆ سلۆپی وهه‌ولێر، ئێواره‌ی شه‌ممه 16ی مانگ به‌ڕێکه‌وتین، تا له‌سنوری ئه‌لمانیا ده‌ربازبووین له‌هه‌موو ئه‌م شارانه‌ی که هاوسه‌فه‌ری ئێمه‌بوون بووسه‌که هه‌لی ده‌گرتن،شه‌و له‌خاکی نه‌مسا له چیای ئه‌لپین به‌مه‌به‌ستی پشوو له خواردنگه‌یه‌ک لامان دا، دوای نیو کاژێر به‌ڕێکه‌وتین، تا به‌یانییه‌که‌ی به‌ر له کاژێری دوانزه گه‌یشتینه مینای باری له ئیتالیا، چه‌ند جارێکی تریش وه‌ستاین، گه‌شتیاران وسه‌رجه‌م لۆریه بار هه‌لگره‌کان‌و سه‌یاره‌کان سواری پاپۆڕی سوپه‌ر فاست بووین،کات دوانزه‌و چل وپینج ده‌قیقه باخره‌که به‌ره‌و مینای گۆمنیزیا له یۆنان به‌ڕیکه‌وت هه‌ر یه‌ک له ئێمه‌ش جێ وشوێنی خۆمان گرت.
دوای نیو کاژێر له بلند گۆی باخره‌که‌وه بانگه‌وازکرا که خواردنگه‌و کافتریاکراوه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی پێویستیانه،به‌نده‌ش به‌مه‌به‌ستی ژه‌مێک خواردن له‌باخره‌ی نێو ده‌ریا، به‌ڕاستی خۆشترین تام وچێژ له‌خواردنی نێوده‌ریادایه له‌گه‌ل هه‌لمژینی هه‌وای پاکی سه‌رده‌ریا،کاتێک خواردنه‌که‌م وه‌رگرت چووم بۆسه‌ر میزێک ،له‌مێزی ته‌نیشتمه‌وه سێ نه‌فه‌ر دانیشتبوون به‌ئه‌لمانی قسه‌یان ده‌کرد،ئه‌وه‌ی له هه‌موویان به‌ته‌مه‌نتر سلاوی کرد‌و گووتی” سه‌ن تورکمسن”.( ئه‌وه عاده‌تی تورکانه له‌هه‌ر شوێنێک که‌سێک ببینن به‌م زمانه پرسیاری لێده‌که‌ن،وه‌ک له ئه‌لمانیا ئه‌م حاله‌ته باوه). منیش له وه‌لامدا گووتم:” نا من کوردی کوردستانی عێراقم”. هه‌ر که ئه‌وه‌م گووت،ئیتر لێم نزیک بۆوه‌و ده‌ستی به قسان کرد‌و خۆی ناساندگوتی:” من ناوم( ئیبراهیم چاوڤش ئوغلوه) په‌نجا ساله له‌ئه‌لمانیام خه‌لکی شاری ریزه‌م نزیک ئه‌ستنبول هه‌مان شاری سه‌رۆکی ترکیایه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، له‌گه‌ل ئه‌ردوغان له‌نزیکه‌وه یه‌کتری ده‌ناسین له مناڵییه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئێستا سه‌رۆکه، سائیقی شاحنه‌ی بار هه‌لگرم”. منیش خۆم پێناساند، که‌زانی منیش له ئه‌لمانیام، خۆشحالتر بوو، له کاتی قسه‌کردندا گووتی” من زۆر هاتووم بۆ عیراق ، به‌لام ئێستا نا”، گووتم بۆ؟ ، گوتی” شه‌ریکه‌که‌مان بار هه‌لگر نانێری چونکه له سنوری عێراق وترکیا زۆر رایان ده‌گرن له‌م حاله‌ته‌شدا شه‌ریکه زۆر زه‌ره‌ر ده‌کات”.به‌رده وام بوو له قسه‌کانی که ئه‌وسالانه‌ی هاتۆته عێراق ووتی:” من له‌نێوان ساله‌کانی 1980 تا 1985 زۆر سه‌فه‌رم کردووه، به‌رپرسی ئه‌و شوفێرانه بووم که بار‌مان ده‌هێنا بۆ عێراق، باره‌کانی ئێمه پێداویستیه‌کانی بینا سازی تایبه‌ت بوون بۆ قه‌سره‌کانی سه‌دام له به‌غداد، سه‌دام زۆر براده‌رم بوو منی خۆش ده‌ویست چه‌ند جارێک ده‌عوه‌تی کردووم”. لێم‌پرسی چۆن سه‌دامت بینی؟. گوتی:” سه‌ره‌تا که بار‌مان هێنا بۆ قه‌سره‌کان، سه‌دام چاوی به ئێمه که‌وت پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ‌کردین که ئێمه خه‌لکی کوێین،کاتێک گووتم من تورکم خه‌لکی تورکیام،لێم نزیک بۆوه‌سه‌دام گووتی” سونی ” منیش گووتم: به‌لێ سونیم،هه‌ر که ئه‌و قسه‌یه‌م کرد سه‌دام ده‌ستی کرده ملم وماچی کردم، گووتی: تۆ له‌ئێستاوه براده‌ری منی ئێواره لای من ده‌عوه‌تی:. ئه‌و قسه‌یه زۆر قه‌له‌قی کردم پێم سه‌یر بوو چۆن ده‌بێ بچم نه‌چم ئه‌گه‌ر نه‌چم چی ده‌بێت ،لای خۆمه‌وه بریارم دا نه‌چم،به‌لام ئێواره ئێمه له ساحه‌ی گومرگی فلوجه شوفێره‌کان وه‌ستابووین، ئه‌وه‌م زانی سه‌یاره‌یه‌ک که پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌کانی سه‌دام بوون هاتن ، گوتیان سه‌ید ره‌ئیس داوات ده‌کات من گووتم نایه‌م ئه‌ی ئه‌و براده‌رانه‌م، گووتیان:” چۆن نایه‌یت، ئه‌وه سه‌رۆک داوه‌تی کردووی” . چارم نه‌بوو ده‌بوا بچم بۆیه بڕیارم دا‌و چووم، زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی لێکردم و خوانێکی گه‌وره‌یان ئاماده کردبوو کاتێکی زۆر له‌گه‌لی دانیشتم، سه‌دام گووتی:” ئێستا تۆ بووی به‌براده‌ری من پێم خۆش باش ئاگاداری ئه‌و که‌لو په‌لانه بن که ده‌یان هێنن، ئه‌وه بۆ قه‌سری تایبه‌تی منن، هه‌ر کارێکت هه‌بوو ئاگادارم بکه‌وه وه‌ره بۆلام”.” ئه‌وه بوو چه‌ندین جاری تریش یه‌کترمان بینیه‌وه ده‌چووم بۆلای. یه‌کێک له‌جاره‌کان له شاری ئه‌بوغرێب شوفێرێکی ئێمه خۆی له ئه‌نتێلی ته‌له‌فۆنداو پچڕاندی، پۆلیسی شاره‌که ده‌یویست کێشه‌مان بۆ دروست بکات، بۆیه منیش پێم راگه‌یاند که په‌یوه‌ندی به سه‌رۆک سه‌دام حسێن بکه، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسه‌که سه‌یری لێهات ،گوتی: چۆن ده‌توانی په‌یوه‌ندی به سید ره‌ئیس بکه‌یت؟. دواتر په‌یوه‌ندیمان کرد سه‌یاره‌یه‌کی تایبه‌تی هات به‌داماندا، چووم سه‌رۆک سه‌دامم بینی ، پێم ڕاگه‌یاند کێشه‌کی وامان هه‌یه، سه‌رۆک گووتی:” ئێوه که‌س ناتان گرێ میوانی ئێمه‌ن وشاره‌زانیین”. گه‌راینه‌وه بۆ ئه‌بوغرێب به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس ده‌یگوت من له خزمه‌تتان دام.
گووتی:” مالم له شارێکه له هه‌رێمی بایر میونشن، دووکچم هه‌یه، خێزانه‌که‌م پۆلۆنییه، کاتێک سه‌دامم بینی ئیعدامیان کرد زۆر بۆی گریام خێزانه‌که‌م هه‌ر ده‌یگوت تۆ بۆ ده‌گری پێم گووت بۆ سه‌دام به‌راستی ئه‌و دیمه‌نه زۆر نیگه‌رانی کردم، له‌شاره‌که‌مان کوردێکی ئێراقی لێیه خه‌لکی سلێمانیه ئه‌فسه‌ری گاردی کۆماری بووه کاتی خۆی دوای ڕووخانی سه‌دام هاتۆته ئه‌لمانیا، خواردنگه‌یه‌کی بچوکی (دۆنه‌ر واته گس)ی هه‌یه به واسته‌ی تورکێکی براده‌رم ناسیم،.
ئێمه له‌قسه‌کردن به‌رده‌وام بووین، ئیبراهیم ئوغلو قسه‌کانی خۆش بوون، له‌ژیانی دا زۆر سه‌فه‌ری کردبوو بۆ وولاتان شتی سه‌یری بینی بوو، مرۆڤ له‌گه‌ل ئه‌م مرۆڤانه هه‌ر چه‌ند دابنیشێ وگووێیان لێ بگرێت تینوتر ده‌بێت بۆ قسه‌کانی، گله‌یی ئه‌وه‌ی ده‌کرد گوایه مامۆستای کچه‌کانی جیاوازی له نێوان قوتابییه بیانی و ئه‌لمانه‌کاندا ده‌کات،باسی ئه‌و خه‌لکانه‌ی بۆ ده‌کردم که له مینای گۆمنیزیای یۆنان دا ده‌یانه‌وه به قاچاغ بپه‌ڕنه‌وه بۆ ئیتالیا که پێکهاتوون له کورد‌و ئه‌فغانی سریلانیکی وئێرانی عه‌ره‌ب….هتد که چۆن له بار‌و گوزه‌رانێکی ناخۆشدا ده‌ژین، له‌به‌ر نه‌بوونی جێگه‌و رێگه‌ی نووستن و راکه‌که‌ی پۆلیس وگرتن، زۆر پێیانه‌وه کاریگه‌ر بوو غه‌می بۆ ده‌خواردن. کات نزیکی ده‌ی شه‌و بوو باخره‌که‌ش له مینا نزیک ده‌بۆوه، هه‌ر که‌سه‌و ده‌بوا خۆی ئاماده بکات بۆ هاتنه خواره‌وه، له‌گه‌ل ئیبراهیم مالئاواییمان له‌یه‌کتری کرد،ئه‌و به‌ره‌و بار هه‌لگره‌که‌ی که سه‌یاره‌ی بۆ ئه‌ستنبول بارکردبوو، ئێمه‌ش سه‌ر نشینانی ئوتوبوس به‌ره‌و بوسه‌که‌مان چووین تابه‌ره‌و ئه‌ستنبول به‌رێ بکه‌وین، به‌نده دوای دوو ڕۆژی تر شه‌وانێکی دره‌نگ گه‌یشتمه‌وه هه‌ولێر.
یوسف منتک/ئه‌لمانیا