ئیبن عه‌ره‌بی دێته خه‌ونی هه‌موومان!
ئیبن عه‌ره‌بی له‌و خه‌ونه‌دا و له وه‌سفێكی ئینسانانه‌ی دڵی خۆیدا پێمانده‌ڵێ:-
لقد صار قلبی قابلا كل صوره
فمرعی لغزلان و دیر لرهبان
و بیت لاوپان و كعبه گائف
و ألواح تورات و مصحف قران
أدین بدین الحب أنی توجهت
ركائبه فالحب دینی و ایمانی
قبوڵكردنی هه‌موو وێنه‌یه‌ك به هه‌موو ره‌نگ و هێما و دابه‌شبوونه‌كانییه‌وه رۆشنفیكریی و تێگه‌یشتنێكی ورد و توانایه‌كی ناسینی گه‌وره‌ی بۆ مرۆڤ وه‌ك بوونێكی كارا و ئینجا وه‌ك بابه‌تێك بۆ وجوود لێ وه‌دیار ده‌كه‌وێ و ئافه‌رین بۆ عاریفێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئیبن عه‌ره‌بی زیاتر له 800 ساڵ به‌ر له ئێمه دڵی خۆی بۆ ئه‌م هه‌موو شته ناكۆك به یه‌ك و نافیانه بۆ یه‌كتر ده‌كاته‌وه. له زه‌مه‌نی ئه‌ودا وه‌ك یه‌ك بوون هه‌وڵی مرۆڤه‌كان بوو تاوه‌كو هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌و پارادایمه بن كه ده‌بێت به نموونه بۆ توانای كولتووری ئه‌وكات له درووستكردنی كه‌سێتیدا. به‌ڵام ئه‌و نه‌یویست وه‌ك ئه‌وانی تر بێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه له‌و جیان نه‌ك له ده‌وری ئه‌و به‌ڵكوو له دڵی ئه‌ودا جێگایان ده‌بوه‌وه. ئه‌و دڵه سه‌وزه‌ی ئاسكه‌كان تیایدا ده‌له‌وه‌ڕێن و تیایدا هه‌رگیز ترسی پڵنگ و شێره‌كانیان نییه تاوه‌كو له ناكاو ببن به ژه‌مێكی سه‌رپێیی بۆیان، له‌وێدا لاواز و بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان له ئارامیدا ده‌بن و ئه‌و پێمان ده‌ڵێ دڵی من ئه‌و نیشتمانه‌یه كه هه‌موو ره‌نگه‌كان تیایدا وه‌ك خۆیان ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌یدا ناكرێ له‌وێدا كرده‌نییه.
دڵی محییه‌دین دێرێكه بۆ راهیبه‌كان، ماڵێكه بۆ بتپه‌رسته‌كان و كه‌عبه‌یه‌كه بۆ خۆی و له‌وحه نوسراوه‌كانی ته‌وراته و كتێبه پیرۆزه‌كه‌ی خۆشمانه. ئیبن عه‌ره‌بی ئه‌و كه‌سه نییه ته‌نها له‌گه‌ڵ تاكه كه‌س و تاكه سیمبولێكدا بكه‌وێته سه‌ره تاتكێ و خۆشه‌ویستی و دوای نه‌زوه و شه‌هوه‌یه‌كی كاتیی ئیدی پشتی تێ بكا. ئه‌و له‌خۆشه‌ویسته‌كانیدا نقوم ده‌بێ و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به جیا ده‌یان بینێ هه‌ر یه‌كه لای خۆیه‌وه تین و تاوێكی دیكه‌ی ده‌ده‌نێ تاوه‌كو له كه‌ماڵی خۆشه‌ویسته گه‌وره‌كه‌یدا ون بێ و ئیدی یه‌كبێته‌وه له نێویدا.
دینی ئیبن عه‌ره‌بی هه‌روه‌ك خۆی له‌و دێڕانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا پێمان ده‌ڵێ له دینی هه‌موومان جیایه و ئه‌و له خۆشه‌ویستیدا ق‌م بووه و یه‌كێكیش ماڵی بۆ ئه‌م هه‌موو دژانه كراوه بێ خودایه گیان ده‌بێ چ هێز و چ سیحر و چ حیكمه‌تێكی هه‌بێ هه‌موویان له‌سه‌ر سفره‌ی دڵی كۆكاته‌وه؟.
خۆشه‌ویستیی به‌و مانایه‌ی ئیبن عه‌ره‌بی جۆرێك له تێكه‌ڵه‌یه له نێوان هه‌موو جیاوازییه‌كان و ئه‌و به‌و توخمه ئینسانییه باڵایه ده‌یه‌وێ هه‌م مانا بداته خالیق و هه‌م مه‌خلوقیش، په‌روه‌ردگار لای ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له هیچ شوێنێك نییه و له هه‌موو شوێنێكیشه ئه‌وا به ته‌نها له چوارچێوه‌یه‌كی خیتابیی قالبڕێژیشدا نایناسینه‌وه، به هه‌مان شێوه مه‌خلوقیش ئه‌و كه‌سه نییه كه ده‌بێ یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ بێ و یه‌ك جۆره تیشك بداته‌وه.
خۆشه‌ویستیی ئه‌گه‌ر لای عه‌ره‌بی بابه‌تێكی ئینسانی و عیرفانییه، ئه‌وا به حه‌ق ئه‌مڕۆ ئه‌ڵقه‌یه‌كه له‌و ئه‌ڵقه به‌هێزانه‌ی مرۆڤ له نامرۆڤ جیاده‌كاته‌وه و پێویستیمان بۆ خۆشه‌ویستیی وه‌ك پێویستییه‌كانمان بۆ خواردن و خواردنه‌وه و حه‌سانه‌وه و سێكس و ئه‌من و ئارامیی زه‌روورن و ئه‌گه‌ر به خواردن وه‌ك بوونێكی بایۆلۆژیی زیندوو ده‌مێنمه‌وه ئه‌وا به خۆشه‌ویستیی وه‌ك بوونێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆحی پایه‌دار ده‌بم. خۆشویستن هه‌ر ئه‌وه نییه له به‌رامبه‌رتدا شتێك، كه‌سێك هه‌بێ و به لای خۆیدا كێشت بكا به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئه‌وه توانای مرۆڤه خۆشه‌ویستیی له دڵی به‌رامبه‌ردا ده‌ڕوێنێ و ده‌توانێ وای لێ‌بكا بۆ خۆی كێشی بكات. ئه‌وانه‌ی ناتوانن بپه‌ڕنه‌وه دڵی به‌رامبه‌ره‌كانیان و له‌و دڵانه‌دا شوێنێكیان بۆ خۆیان نه‌كردۆته‌وه، كه‌سانێكن له ئه‌زموونی خۆ خۆشه‌ویستكردندا شكستیانهێناوه و ته‌نها له دڵی خۆیاندا ماونه‌ته‌وه و هه‌ر به ته‌نها له دڵداریكردنن له‌گه‌ڵ خۆیان و نارسیسیانه عیشق له‌گه‌ڵ وێنه كۆن و نوێیه‌كانیاندا ده‌كه‌ن.
عیشق له‌گه‌ڵ خۆداكردن چڕكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه له خودی تاكه كه‌سه‌كان خۆیاندا و ئاراسته نه‌كردنییه‌تی بۆ ده‌ره‌وه. دواتر هه‌رچی جوانییه‌كانی دنیا، هه‌رچی شته به تامه‌كانی دنیا، هه‌رچی شته پڕ به‌هاكانی دنیا هه‌یه به خۆی ره‌وا ده‌بینێ، ئه‌وه هۆبزه له لیڤیاسانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: مرۆ ڤ ته‌نها خۆی خۆش ده‌وێ و شوبنهاوه‌ریش له ئاماژه‌یه‌كیدا پێمان ده‌ڵێ: مرۆڤ هه‌موو شتێكی بۆ خودی خۆی ده‌وێ. خودویستیی له سنووره سایكۆفسیۆلۆژییه‌كه‌یدا و له په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كان له سیاقی كۆمه‌ڵایه‌تیدا تا ئاستێكی به‌رز په‌سه‌نده، به‌ڵام كه گه‌یشته عیشقكردن له‌گه‌ڵ خۆدا ئه‌مه‌یان دیارده‌یه‌كی تره و تیایدا خودی كه‌سه‌كه ده‌بێ به بابه‌تی سه‌ره‌كیی خۆشه‌ویستی و ئه‌وانی تر له ده‌ره‌وه ئه‌وه‌نده پێویست نین. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه داوه‌كانی خودی خۆمان هۆبز تیۆریزه‌ی ئه‌و ئه‌ژدیهایه ده‌كات كه قه‌واره‌ی سیاسییه(ده‌وڵه‌ت) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان قووت بدات و له نێو هه‌ناوی ئه‌ودا بجوڵێینه‌وه و ئه‌ومان له هه‌موو شتێكی تر خۆشتر بوێت و له عیشقی به‌رده‌وامدا بین له‌گه‌ڵیدا. له خۆبوردن ئاراسته‌كردنی خۆشه‌ویستییه بۆ كه‌سان یا شته‌كانی ده‌ره‌وه و تاوانه‌وه‌یه له نێویدا هه‌روه‌ك قسه‌كانی ئه‌و كڵۆ به‌فره‌ی ئۆستڕۆڤسكی كه ده‌ڵێ: من خۆشه‌ویستی ده‌كه‌م هه‌ربۆیه ده‌توێمه‌وه، چوون ناكرێ من له یه‌ك كاتدا خۆشه‌ویستیش بكه‌م و بشمێنمه‌وه، جا پێویسته له نێوان مانه‌وه‌ی بێ خۆشه‌ویستی كه زستانی سارد و سڕ و به‌سته‌ڵه‌كه و خۆشه‌ویستی بێ مانه‌وه ئه‌وه‌ی دووه‌میان هه‌ڵبژێرم كه مردنه له سه‌ره‌تای به‌هاردا. ئه‌م تاوانه‌وه‌یه له مه‌حبوبدا هه‌مان تێگه‌یشتنه‌كانی ئێریك فڕۆمه بۆ خۆشه‌ویستی و پێیوایه كه‌سه‌كان هه‌میشه ده‌بێ له نێو ده‌روونی كه‌سانی تردا وێنه راسته‌قینه‌كانی خۆیان بچه‌سپێنن تاوه‌كو سه‌ره‌نجام خۆیان خۆشه‌ویست بن، به‌ڵام فڕۆم ره‌شبینانه سه‌یری خۆشه‌ویستی له‌م زه‌مه‌نه ده‌كات و پێیوایه خۆشه‌ویستی له ئێستادا ساخته‌یه و روێكی بازاڕیانه‌ی هه‌یه و تاكه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان ناژین وه‌ك بكه‌رێكی ئیجابی و زیاتر خۆنمایشكردنێكی هه‌رزانانه‌ی خود ده‌كه‌ن. له جیاتی ئه‌وه‌ی خۆیان بخه‌نه نێو شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌رچی له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان هه‌یه بیخه‌نه نێو خۆیانه‌وه.
له‌و سه‌رزه‌مینه‌ی ئێمه‌دا دوانه پێویسته‌كانی عیشق خه‌ریكه ون ده‌بن، خۆشه‌ویسته‌كان ئه‌وانه نین كه مه‌وله‌وی و نالی و بێسارانی و سالم و ته‌یران جه‌زیری و گۆران و هێمن له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی شیعره‌كانیان وێنه‌یان ده‌كێشن. ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هه‌میشه وه‌ك كه‌ره‌سته له خۆیان گه‌یشتوون و هه‌ر بۆیه‌ش به‌رده‌وام به‌ره‌و كه‌ره‌سته‌كان كێش ده‌بن و له‌گه‌ڵیاندا له عیشقێكی فیتیشیانه‌دان.
ئه‌وه كۆمه‌ڵگه سه‌ر لێشێواوه‌كه‌ی خۆمانه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه عاشقه و ئه‌یقونه‌كانی خۆشه‌ویستیشی وه‌ك تامه‌زرۆیی هه‌رزه‌كارێك بۆ عیشق هه‌ڵده‌بژارد هه‌ر بۆیه زوو له یه‌كتر تووڕه ده‌بون و زووش چاك ده‌بونه‌وه. نێره عاشقه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌نده عاشق بوون تاوه‌كو هه‌وه‌سه‌كانیان تێر ده‌بون و دواتر ده‌بون به‌و باوكه سته‌مكارانه‌ی له په‌نا عیشقی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست له‌گه‌ڵ دۆست و مه‌حبووبه‌ی تر تێكه‌ڵ بكه‌ن و له‌وێدا كڵپه و گوڕی هه‌وه‌سه‌كانیان داده‌مركانده‌وه.
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه كه له میتافۆڕی مه‌حبوبه‌دا به‌رجه‌سته‌یه به‌وه‌ی زانیوه كه خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی لا له هه‌وه‌س و حه‌زه‌كانی ئه‌و ناكاته‌وه و هه‌ر به حه‌ز و شه‌هوه‌ته‌كانی خۆیه‌وه خه‌ریكه، هه‌ر یه‌كه لای خۆیه‌وه ماڵیان له یه‌كتر جیاكردۆته‌وه و به جیا كاسبی خۆیان ده‌كه‌ن. ئا ئه‌مه‌یه كاره‌سات كاتێ ماڵ له به‌ر یه‌كتر ده‌ترازێ و ئه‌ندامانی خێزان هه‌ر یه‌كه و به خۆیه‌وه سه‌رقاڵه و كه‌س كه‌سی له‌بیر نییه، ئه‌مه‌یه توانه‌وه له نێو خوده ساخته‌كاندا و خۆشه‌ویستیكردنێكی نارسیسیانه‌یه له‌گه‌ڵ وێنه‌كانی خۆدا بێ ئه‌وه‌ی وه‌ك منداڵه‌كانی لاكانیش له به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌دا له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی پارچه‌كانی وێنه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیاندا بن. كاتێك تاكه‌كانی نه‌ته‌وه بوونیان ته‌نها بوونێكی بایۆلۆژی بووه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان به‌س بووه به زیندوویی بمێننه‌وه، ئه‌وا له هه‌موو شتێكی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان تووڕه ده‌بن و كه‌متر چه‌ند تووڕه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو ده‌دۆزیته‌وه.
توڕه بوون به مانا زیزبوونی ئازیزه و ئه‌م ئازیزه‌ش كه له نه‌ته‌وه‌دا به‌رجه‌سته‌یه ئه‌وه‌نده‌ی له عاشقه ده‌مامككراوه‌كانی تووڕه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش له خۆی تووڕه‌یه به‌وه‌ی تا ئێستا دڵی ئه‌وه‌نده ره‌ق نه‌بووه عاشقه‌كه‌ی خۆی له ماڵ ده‌ركات. ئه‌م دڵنه‌هاتنه له‌وانه‌یه له شه‌رمی ئه‌وه بێ نه‌وه‌كا خه‌ڵكی بێگانه بیانخه‌نه به‌ر تانه و ته‌شه‌ر و له‌وه‌ش زیاتر ناوه ناوه ده‌ستیان بۆ درێژكه‌ن. ئه‌وه نه‌ته‌وه‌یه شه‌رم و حه‌یای به خۆیه‌تی هه‌ر رۆژه له عیشقێكدا بێت، هه‌ر بۆیه وه‌عدی له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌وه‌یه له مه‌ولا له‌سه‌ر مناڵه هه‌تیوه بێنازه‌كانی خۆی دا‌نیشێت و نه‌چێته‌وه ژێر نیكاحی هیچ عاشقێكی تر و په‌یوه‌ندییه‌كانی به شێوه و شێوازی تازه‌تر داده‌ڕێژێته‌وه.
عیشقبازه‌كان تادێ زۆر ده‌بن و قسه و گوفتار و وه‌عده‌كانیشیان هه‌مان ئه‌و قسانه‌ن كه له حیكایه‌ته فۆلكلۆرییه‌كانی عیشقدا گوێمان لێیان بووه و كوڕه گه‌نجه هه‌ر ئه‌وه‌نده حه‌زه‌كانی دامركانه‌وه ئیدی له‌سه‌ر رێگای كانی بێ، له‌سه‌ر رێگای سه‌را بێ، له‌هه‌ر شوێنێكی دیكه بێ سه‌ره تاتكێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی مه‌حبووبه‌ی تر ده‌كات.
ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه تازه‌یه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له وڵاتی ئێمه‌دا هاتۆته پێشێ رێك له هه‌موو ئه‌م شێر و رێوییه ده‌چێ كه من له سه‌ره‌وه هێنامه‌وه، راسته نێوانی خه‌ڵك و ئه‌و حزبانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌سته ئه‌و نێوانه عاشقانه پته‌وه نییه هه‌میشه له ژوانی یه‌كتردا بن و له به شان و باڵا هه‌ڵدانی یه‌كتردا بیبه‌نه سه‌رێ، راسته هه‌ر لایه تا ئاستێكی زۆر له ئاوازێك ده‌خوێنێ و هه‌ر لایه ئه‌وه‌ی تری به‌رامبه‌ری به خه‌ڵكی ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه ده‌زانێ و زۆر كه‌متر به یه‌كه‌وه ده‌دوێن و به یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه تا ئاستێكی زۆر راستن، وه‌لێ تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و خاڵه‌ی تیایدا بڕیار له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی كۆتایی بده‌ن. ئه‌م سارد و سڕیه له مێژه باڵی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتدا كێشاوه و ئه‌وه خه‌می له‌به‌ر یه‌كترازانی ماڵه خنجیلانه‌كه‌مان بووه كه هه‌موومانی گرتۆته خۆ، ئه‌وه ئه‌و رایه‌ڵه ئه‌خلاقییه‌یه كه له ته‌وته‌می یه‌كه‌مه‌وه فێری بووین، مه‌گه‌ر نا باوكه‌كانمان هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه له زۆر له كرده‌وه‌كانیان بپێچینه‌وه و هه‌م به پێوه‌ره شۆڕشگێڕییه‌كانی پێشان و هه‌م به پێوه‌ره مه‌ده‌نییه‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵیان بكه‌ین. ئێمه ده‌بێ باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێ كه ئێستاش بوارێكی زۆر ماوه بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو تای ته‌رازووی ده‌سه‌ڵات كه خه‌ڵك و حیزبه ده‌سه‌ڵات له ده‌سته‌كانن. ئه‌گه‌ر له هه‌ر تووڕه‌ییه‌كماندا ده‌ست بده‌ینه خه‌نجه‌ر و چه‌قۆ و باوك له سه‌ر ماڵ ده‌ركه‌ین ئه‌وا زڕ باوكی دیكه‌مان بۆ په‌یدا ده‌بن و دیسانه‌وه پێمان خه‌نیده‌بنه‌وه.
با ئه‌و جاره‌یان وه‌ك ئیبن عه‌ره‌بی دڵی خۆمان بكه‌ین به‌و ماڵه‌ی جێگه‌ی هه‌موو ده‌نگه جیا‌و ره‌نگه جوداكانی تیا بێته‌وه و با وه‌ك ئه‌و فێری ئه‌وه بین (گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موومان بچینه‌وه سه‌ر یه‌ك سه‌رچاوه‌ی مه‌عبود)، با وه‌ك ئه‌و و بابا تایه‌ر فێری ئه‌وه بین له خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین و به دوا سیمبوله به‌رزه‌كانی خۆشه‌ویستیدا بچین. ئه‌وه‌ی بزانێ به‌رامبه‌ره‌كانی كه له خۆی جیاوازن خۆشبوێت هه‌رگیز رووبه‌رێك بۆ رق و كینه له ده‌روونی خۆیدا ناهێڵێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆماندا ده‌یبینین و ئه‌و ده‌نگانه‌ش كه پێیانوایه له‌وانه‌وه زه‌مه‌نێكی تازه ده‌ستپێده‌كات و سعاتی سفر بۆ نه‌هێشتنی كۆن داده‌نێن نه‌زم و به‌زaمێكی دیكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی وه‌لانان و ره‌تكردنه‌وه و ره‌شكردن و بێزراندنی به‌رامبه‌ره، ناشیرنكردنی به‌رامبه‌ر و بچوككردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی تر هه‌مان خه‌سڵه‌ت و سیمپتۆمه‌كانی ده‌مارگیری و شۆڤێنیزم و راسیستین. ئه‌وه گروپه ئاده‌مییه سه‌ره‌تاییه‌كانن له لاوازی خۆیانه‌وه له پشت یه‌كتر كۆده‌بنه‌وه و له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به هێزێكی تازه كه ده‌یانپارێزێت هه‌رچی ناشیرینی هه‌یه له به‌رامبه‌ره‌كانی هه‌ڵده‌سوون و خۆشیان وه‌ك فریشته نیشان ده‌ده‌ن.