ئیسلامی سیاسی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی خوا و، ئیجتیهادی مرۆڤه‌كان!
هه‌رچه‌نده خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ (ولاتنازعوا، فتفشلوا وتژهب ریحكم)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوویی دووری گروپ و تایفه ئیسلامیه‌كانی پێشتر بكه‌ین، سه‌یر ده‌كه‌ین به‌رده‌وام جۆرێك له‌شه‌ر و كوشتار له ئارادا هه‌بووه، هه‌ر یه‌كێك له‌م شه‌رانه‌ش به‌ناوێك و بۆمه‌به‌ستێك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك بووه، له‌وانه شه‌ری "جه‌مه‌لێین" كه تیایدا حه‌زره‌تی عائیشه له‌گه‌ڵ ئیمام علی كه‌وتنه شه‌ر و ململانێ و، تیایدا زوبێیر بن عوام و ته‌لحه كوژران. زۆر جاریش له‌م نێوه‌نده‌دا گوێبیستی فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان محمد(د.خ) ده‌بین كه ده‌فه‌رمووێ له‌كۆتایی دنیادا موسڵمانان ده‌بنه حه‌فتا و سێ فیرقه، ته‌نها یه‌ك له‌م فیرقانه ده‌چنه به‌هه‌شت و ئه‌وانی تریش بۆ جه‌هه‌ننه‌م ره‌وانه ده‌كرێن. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه كه تائێستا گروپ و ده‌سته و تاقمه ئیسلامیه‌كان وه‌ڵامیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و وه‌ڵامانه ده‌ده‌نه ده‌ستی خوا، پرسیاره‌كه‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا له رۆژگارێكی وه‌كو ئه‌مرۆدا كه به‌شێوه‌ی ئاشكرا چه‌ندان گروپ و تاقم و ده‌سته هه‌ن، كه ئایینی ئیسلامیان كردۆته میتۆد و دروشم و له زۆر شوێن و ناوچه‌ی دونیادا له‌ژێر ئه‌م ناوه پیرۆزه‌دا كاری كوشتن و بڕین ئه‌نجام ده‌ده‌ن. لێره‌دا ده‌مه‌وێت بپرسم كاتێك ته‌واوی ئه‌و لایانانه په‌یره‌وه‌ی یه‌ك پرۆگرامی خوا ده‌كه‌ن، ئایا پێویست به‌وه ده‌كات دروستكراوێكی ده‌ستی خوا، به‌بڕ و بیانوی هه‌مه‌جۆر بكوژن و ده‌قی ئاینیشی به‌سه‌ردا بخوێننه‌وه!
له ئه‌مرۆی ئیسلامی سیاسی‌دا، به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست پتر له سه‌دان كۆمه‌له و ده‌سته‌و تاقم به‌ناوی ئیسلامی سیاسی سه‌ریانهه‌ڵداوه وه‌كوو ( بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، حزب الله شۆرشگێری كورد، حزب الله ی كوردستان، حزب الله لوبنانی، حزب الله عێراقی، بۆكۆ حه‌رامی نه‌یجیری، بزوتنه‌وه‌ی تالیبانی ئه‌فغانی، بزوتنه‌وه‌ی تالیبانی پاكستانی، رێكخراوی قاعیده، جند السما‌و، جندالله، جند انصار الله، انصار السنه، التوحید والجهاد، حه‌ماس، جند الاسلام، فتح الاسلام، اخوان المسلمین میسری، ئیخوان موسلمینی ئه‌رده‌نی، له‌شكری ئیسلامی تیبه، ئه‌بو سه‌یاف، جند الشام، فه‌سائل ئه‌لته‌خویل، ئه‌لمه‌حاكم الاسلامیه، شه‌باب الموجاهدین، گروپی حوسیه‌كان، ئه‌لجه‌ماعه ئه‌لسه‌له‌فیه للتوحید والجهاد، ئه‌لحه‌ره‌كه ئه‌لسه‌له‌فیه للدعوی والقتال، سوپای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، پارتی فه‌زیله، پارتی ره‌فاهی توركی، پارتی داد وگه‌شه‌پێدان، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، پارتی ئیسلامی عێراقی، شهدا‌و الجنه، الحركه الوهابیه، الجماعه الاسلامیه اللیبیه، حزب الدعوی الاسلامی، اخوان المسلمین العراقی، الجماعه السلفیه السودانیه، شهدا‌و الرب الصالحین…..)، ئه‌گه‌رچی من ناوی ته‌نها (44) گروپ و ده‌سته و تاقمی ئیسلامیم نووسیوه، به‌ڵام ده‌شێت هه‌ندێكی دیكه له‌م گروپ و رێكخراوانه مابن كه من ناوه‌كانیانم له‌لا نه‌بوو، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌مانه به جۆرێك له‌گه‌یشتنه به‌هه‌شت ده‌روانێت، هه‌یانه پێیی وایه له‌رێگای ده‌عواو، هه‌شیانه له‌رێگای خۆكوشتن له‌پێناو ئاینی ئیسلام ده‌چێته به‌هه‌شت. هه‌ڵبه‌ت هه‌ریه‌ك له‌م گروپانه ناكۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه یاخود ره‌تی ئه‌وه‌كه‌ی تر ده‌كاته‌وه، بۆ نمونه له‌كوردستانی عێراق ته‌نها له بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی چه‌ند كۆمه‌ل و ده‌سته وگروپی تر ده‌ركه‌وتن جیابوونه‌وه، له‌وانه (كۆمه‌لی ئیسلامی، ئه‌نسار وسوونه، ئه‌نسار ئیسلام ) هه‌ریه‌ك له‌مانه‌یش به‌جۆرێك پروپاگه‌نده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی تر ده‌كرد تاكار گه‌یشته ئه‌وه‌ی قسه و ناتۆره‌ی جیاواز بۆ یه‌كتر هه‌ڵبه‌ستن، به‌ڵام له ولاتێكی وه‌كوو سۆماڵ، كۆمه‌ڵێك به سه‌ركردایه‌تی شێخ شه‌ریف، بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی سیاسیان له‌و ولاته راگه‌یاند و ناویشیان نا (المحاكم الاسلامیه)، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد گروپێكی تر له‌وانه جیابوونه‌وه و ناویان له خۆیان نا(شباب المجاهدین)، كه یه‌كه‌م بریار و داوایان بریتی بوو له كوشتنی شێخ شه‌ریف، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كافر و مورته‌ده، دوا كوشتاری نێوان ئیسلامی سیاسیش خۆی له‌و ئه‌ماره‌ته ئیسلامیه بینییه‌وه كه له‌لایه‌ن (عبدالگیف مو‌سا) ماوه‌یه‌كی پێش ئێستا له غه‌زه راگه‌یه‌نرا، كه ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشته بیست و چوار كاتژمێر، تا وایلێهات مزگه‌وت و ئه‌ماره‌ته‌كه‌ی ئه‌م پیاوه بكه‌وێته به‌ر تۆپ و لوله‌ی تفه‌نگ و خودی ئه‌میری ئه‌م ئه‌ماره‌ته‌ش و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی بوونه خۆڵه‌مێشی ده‌ستی برا موسڵمانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس. ئه‌وه‌تا برا موسڵمانه (سه‌له‌فیه‌كانی) كه‌لار بوون كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا، له‌ناو هۆڵێكی ئه‌م شارۆچكه‌یه له‌گه‌ڵ برایانی كۆمه‌ڵ كردیانه ته‌قه و ئه‌ندامێكی ئاماده‌بووی یه‌كگرتوو به‌بێ گوناه بریندار كرا، هه‌ر له‌م رۆژانه‌ش بوو كه راپۆرتی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی ئیخوان المسلمینی ئه‌رده‌نی، له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوی ناو ئه‌م ئیخوانانه كه‌وته به‌رده‌ستی راگه‌یاندنه‌كان و حكومه‌تی ئه‌رده‌ن، ئایا له‌وكاته متمانه‌ی نێو ئه‌ندامه‌كان له كوێدایه؟!
ئه‌وه‌ی پتر سه‌یر بێت له‌نێو هه‌ندێك له‌م ئیسلامی سیاسیانه له‌پێناو خۆ شیرین كردن و زوو گه‌یشتنه به‌هه‌شت، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ته‌كفیركردن و به تاغووتكردنی ئه‌وانی تر و له‌رێگه‌ی لیژنه‌ی فه‌تواكانیانه‌وه بریاری كوشتن به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا ده‌سه‌پێنن، له‌كاتێكدا خوا مرۆڤی بۆئه‌وه دروستكردوه تاخۆی ئه‌ركی گیان لێ سه‌ندنه‌وه و خۆشی و ناخۆشی مرۆڤه‌كان بگرێته ئه‌ستۆی خۆی، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بوونی ئه‌م هه‌موو ره‌وته سه‌له‌فی و ئایینیانه بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه! ئایا به‌رانبه‌ركێ كردن و گره‌وكردن نییه له‌سه‌ر شێواز و چۆنیه‌تی گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات و كۆكردنه‌وی سامان ، یاخود ململانێیه له‌پێناو چوونه به‌هه‌شت به خێراترین وكورتترین رێگا، چونكه هه‌ندێك له‌مانه كرده‌ی خۆكوژی به ئاسانترین و خێراترین رێگا ده‌بینن بۆ به‌هه‌شت، ئه‌وانی تریش گرتنه‌به‌ری رێگای دیبلۆماتی و سیاسی ده‌گرنه به‌ر.
پێم وایه خودایه‌ك خۆی مرۆڤی دروستكردووه، چ پێویستی به‌وه هه‌یه كۆمه‌لێك موه‌كیل بۆ خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وی دروست بن و بریاری ته‌كفیر و كوشتن له‌و پێناو ده‌ربكه‌ن. له‌وكاته‌ی خوا روحی هه‌موو به‌نده‌كانی به‌ده‌سته و خۆیشی مرۆڤی له جوانترین شێوه دروستكردووه، كه‌چی چه‌ند لایه‌نێكی سه‌له‌فی ئیسلامی سیاسی، بۆخۆ خۆشه‌ویست كردنیان له‌به‌رده‌م خوا به‌ناوی ئاینی ئیسلام مرۆڤه‌كان ده‌كوژن و شته‌جوانه‌كان ده‌سڕنه‌وه كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌یه كه ده‌فه‌رموێ ( من قتل نفسا بغیر نفس، فكانما قتل الناس جمیعا).