ئیشكاله گه‌وره‌كه هاشمی نیه…. ئاسۆ عه‌بدول لەتیف
ئه‌و دۆخه سیاسیه‌ی كه ئێستا هاتۆته ئاراوه‌و پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی دوچاری جۆرێك له چه‌قبه‌ستن كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌شێكی په‌یوه‌ندی به گوتاری كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكیه‌كانه‌وه هه‌بێت و ئه‌مریكیه‌كانیش خۆیان ئه‌و روبه‌ره‌یان جێهێشتبێت بۆ تێستی لایه‌نه عێراقیه‌كان تا ئاینده‌ی دیموكراسیه‌ت بزانن، ئه‌وا به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و دۆخه تاریكستانه‌وه هه‌یه كه ره‌وته مه‌زهه‌بی و ئاینی و ئیتنیه‌كان ئێستا دروستیان كردوه‌و ناخوازن سودێك له ئه‌زموونی به‌هاری عه‌ره‌بی وه‌ربگرن،ئه‌گه‌ر لایه‌نه عێراقیه‌كان وا هه‌ست ئه‌كه‌ن عێراق به‌هاری عه‌ره‌بی تێپه‌راندووه له دوای پرۆسه‌ی ئازادی له 9/4/2003 ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجی ئه‌كه‌ن و به‌ئاسانی ناتوانن توتالیتالیزم و فاشیه‌ت جێبكه‌نه‌وه له هه‌ناوی ئازادییه‌كی روكه‌شدا، وه‌ك چۆن هه‌رێمی كوردستانیش ناتوانێت ده‌ركی به‌هاری عه‌ره‌بی بكات و به‌رده‌وام توندوتیژی دژی ئازادی به‌رهه‌م دێنن!
بۆ كورد ئیشكاله گه‌وره‌كه هاشمی و مالیكی و عه‌للاوی نییه، ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام دوای رووداو ئه‌كه‌وێت و كه‌وتۆته ناو هه‌ناوی هه‌مان تاریكستانی مه‌زهه‌به‌وه له عێراق و به ئه‌جندایه‌كی سیاسیانه‌وه مامه‌ڵه‌ی نه‌كردووه له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كانداو هه‌میشه براگه‌وره‌یی بۆ كورد بۆته مۆته‌كه، نه‌یتوانیوه داواكاریه‌كانی بگه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ست و مافه‌كانی بچه‌سپێنێ و ماده‌ی 140 نمونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و دۆخه‌یه، ئه‌وه‌تا له‌به‌رده‌م پرسی تۆمه‌تباركردنی “تاریق هاشمی”دا خۆی لێ بۆته ده‌وڵه‌تێكی عوزماو به‌دیوه‌كه‌ی تریشدا ئه‌م ده‌وڵه‌ته عوزمایه توانستی وه‌رگرتنه‌وه كه‌ركوكی نییه؟ هاشمی و كوتله سوننیه سه‌رسه‌خته‌كه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی گرنگن با به‌هه‌موومان ماچی بكه‌ین ئه‌گه‌رنا جیاوازی مالیكی و عه‌للاوی و هاشمی چییه بۆ كورد جگه له تێوه‌گلانێكی بێ‌مانا بۆ ئایده‌ی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه، ئه‌وان به‌رده‌وام قازانج ئه‌چننه‌وه له‌كورد ئه‌ی كه‌نگێ كوردیش تۆزێ قازانج له‌و شۆڤێنیانه ئه‌كه‌ن؟ ئه‌ی سیاسه‌ت عه‌ره‌ب ووته‌نی (أخژ و عگا‌و) نییه.
چه‌ند ساڵی رابردوو تۆنی كوردی له به‌غداد زیاتر تۆنی براگه‌وره‌یی و چیرۆكێكی كۆنی موغازه‌لاتی سیاسی بووه نه‌ك سیاسه‌تی به عه‌قلانیكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانمان به به‌غداوه، ئه‌وه‌ی كورد تا ئێستا كردویه‌تی له به‌غداد شه‌ری بیزنس و نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی بووه، نه‌ك ژه‌نین له‌سه ئاوازی نه‌ته‌وه‌و جڤاكی كوردی وه‌ك چۆن سوننه‌و شیعه بۆ خۆیان ئه‌و گه‌مه‌یه ئه‌كه‌ن و چه‌ندین ووڵاتیش بۆته پشتگیریكاریان، ئه‌م دۆخه كورد ته‌ریك ئه‌كاته‌وه‌و شیعه‌و سوننه ئه‌كاته‌وه به برابه‌ش و براگه‌وره، چونكه گره‌نتیه‌كان بۆ كورد له دروشم و قسه‌ی سه‌رزاره‌كییه‌وه تێپه‌ر نه‌بووه بۆ نوسراوێكی ره‌سمی و كوردیش بۆخۆی ئه‌و هه‌وڵه‌ی نه‌داوه،
عێراق پانتایی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی (ئێران- ئه‌مریكا)یه، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی سه‌پۆرتی فیكری و ئایدۆلۆژی ئێران بۆ رێخراوه توندره‌وه‌كان و په‌ره‌پێدانی چه‌كه ناوكیه‌كانی ئێران كه دوو كارتی فشارن بۆ ئه‌مریكاو ئه‌مریكاش زۆرترین ته‌حه‌فوزاتی هه‌یه بۆ ئه‌م پرسه.
بۆیه كورد ده‌بێت بگه‌رێت به شوێن بایه‌خی سیاسی خۆیداو بۆ خۆی گه‌مه‌و سیاسه‌ت بكات و میانجیگه‌ری بێبه‌رهه‌می وه‌ك تۆمه‌تباركردنه‌كه‌ی تاریق هاشمی راده‌ستی شه‌ری نه‌خوازراوی نه‌كات، ئه‌گه‌ر كردیشی به ئه‌جنداو كۆنتراكتی نهێنیه‌وه ئه‌م مامه‌ڵه‌یه بكات.
ئه‌م براگه‌وره‌ییه بۆ كورد زیانی گه‌یاندووه به گوتاری كورد و هه‌میشه شه‌رمنی كردوه له‌به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانیدا، پاش پرۆسه‌ی ئازادی له “جه‌ی گارنه‌ر” تا “پۆڵ بریمه‌ر” حاكمی مه‌ده‌نی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانانCPA كورد هه‌ر شه‌رمنانه‌و میوان ئاسا ره‌فتاری ده‌كرد، براگه‌وره‌ی سه‌ره‌كی دانوستان و ئاریشه‌كان بوون، ووته دبلۆماسیه‌كه‌ی مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه ” عه‌لی سیستانی” كه ووتی “تاڵه‌بانی” پێویسته بۆ عێراق، له گوێماندا زرنگه‌ی دێ!! لێ ئه‌ی كێ بۆ كورد پێویسته؟؟
نابێ كورد به فزولیه‌تی جاران و براگه‌وره‌یی و نه‌غمه ته‌شریفاتیه‌كان بخوێنێ، به‌ڵكو شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و مافه باڵاكان بكاته خه‌می په‌یوه‌ندیه‌كانی، به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه پێویسته ئیدی به ستراتیجی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه كار بكه‌ین و له‌ئاست متمانه‌ی ده‌نگده‌رانی كورد بین و كارت به فیرۆ نه‌ده‌ین.