ئیشكالیه‌تی ده‌قه‌كانی چه‌ند ژنه شاعیرێك
زۆرن له‌و شاعیرانه‌ی كاتێك به شه‌مه‌نده‌فه‌ری بیر‌و بۆچوونه‌كاندا، به‌سه‌ر كێوی فانتازیا هه‌ڵده‌زنن، له‌سه‌ر هێڵه‌كه لاده‌ده‌ن، تووشی سه‌ختی بێئاگایی داڕمان ده‌بن، كاتێك ڕه‌خنه‌گرێك ئاگادریان ده‌كاته‌وه دڵگران ده‌بن، ئه‌مه جێگای ئه‌سه‌فه.
هه‌میشه كه هه‌نگاو ده‌نێم هه‌رگیز ئه‌وه فه‌رامۆش ناكه‌م ، كه كارێك بكه‌م په‌شیمانی چه‌شنی سێبه‌رم به دوامه‌وه بێت، ته‌نانه‌ت باوه‌ڕم به په‌شیمانی نییه ، مه‌گه‌ر په‌شیمانی هه‌ڵاتن نییه له راستیه‌كاندا ، ئه‌گه‌ر مردم له یاداشتنامه‌ی ژیانم بنووسن (ئه‌و مرۆڤه‌ی له ژیاندا له هیچ شتێك په‌شیمان نه‌بوو) ئه‌و ده‌مانه‌ی پڕتر ده‌بم له پڕ بوونی نووسین ، وشه‌ی حه‌قبێژی له پێنووسه‌كه‌مه‌وه فیچقه ده‌كات و ده‌ڕژێته‌سه‌ر په‌ره‌گرافی جوانییه‌كانی ژیان دۆستی، وه‌لێ زۆر جار یش وێرانبوومه له‌به‌رده‌م حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌دا، كه‌چی تاكو ئه‌م گاڤه ڕێم به خودی خۆم نه‌داوه‌خۆی به لایه‌نێكی تایبه‌تمه‌ندی گیر بكات، ئه‌خه‌ر ژیان چییه؟، كه به‌شی خودی خۆت نه‌كات و به ویستی خۆت نه‌ژی، نووسه‌ری جاویدانی وه‌ها ده‌ژیت كه په‌شیمانی لای كۆترێكی بێ په‌ڕوباڵه، به دڵبه‌ره شیرینه‌كه‌شی بلێت(زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوت له مه‌رگ ڕاده‌كاو باوه‌ش به ژیاندا ده‌كات) ئه‌و مه‌رگه‌ی كه‌س نازانێ له چ چركه‌یه‌كدا، كه‌مینمان بۆ داده‌نێت،ئه‌خه‌ر كێ هه‌یه له ده‌ستی ده‌رباز ببێت، بۆیه مردن به چاره‌سه‌ری لادانی ئه‌و شاعیرانه نازانم ، كاتێك له‌سه‌ر هێڵی خه‌یاڵه جوانبینییه‌كان لاده‌ده‌ن، به‌ڵكو به‌خۆداچوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه پاڵَنه‌ری سه‌ركه‌وتنیانه لێره‌دا،هه‌وڵده‌ده‌م چه‌ند ئیشكالیه‌تێكی ده‌قی شاعیره مێینه‌كان بخه‌مه‌ڕوو، وه‌ك چۆن ڕوونه له نێو ئه‌ده‌بی كوردیدا شیعری مێینه، له ژێر كاریگه‌ری شیعری نێرینه دابووه، بۆیه ئه‌وانیش به‌ده‌ر نه‌بوونه له‌و هه‌وڵه و كه‌م و كوڕیانه‌ی كه له ئه‌ده‌بی كوردیدا به‌رچاو ده‌كه‌ون.
ئه‌ی میهره‌بانی شیرین
بزه‌ی لێوت گوڵه‌كانی دڵم ئاو ئه‌دات(1)
به ته‌نیا بزه‌ی میهره‌بانێكی هه‌نگوینی پڕم ده‌كات له شه‌نگوڵییه‌كانی ژیان دۆستی، نابێت هیچ كه‌س وه‌ها بیر بكاته‌وه نرخی گرانی شیعر نیشانه‌ی چاكی شیعره‌كه‌یه.
لێره‌دا یه‌كێك له ئیشكاله‌ته‌كانی نوسیندا، تاك و كۆی وشه‌كانه ، كه زۆرێك له نووسه‌ران و شاعیران گیرۆده‌ی بوونه به‌بێ ئاگایی، له‌م ده‌قه شیعره‌ی سه‌ره‌وه وشه‌ی (گوڵه‌كان) وه‌ك ئاشكرایه كۆیه، بۆیه ده‌بێت به(كۆ) ش كۆتایی به دێره‌كه شیعره‌كه بێت ، كه‌وایه به‌و پێوه‌ره ده‌بێت په‌یڤی كۆتایی(ئه‌دا) بكه‌ینه (كۆ) (ئه‌دا) هه‌ڵه‌یه، دروستییه‌كه‌ی (ئه‌ده‌ن)ه، ئه‌دا سه‌ر به ڕسته‌یه‌كی تاكه‌و ئه‌ده‌نیش سه‌ر به ڕسته‌یه‌كی كۆیه، وه‌كو(بزه‌ی لێوت گوڵكانی دڵم، ئاو ئه‌ده‌ن) نه‌زانین مایه‌ی ته‌ریقبوونه‌وه نییه ، به‌ڵكو خۆ بێده‌نگكردن و هه‌وڵنه‌دان مایه‌ی ته‌ریقبوونه‌وه‌و ڕه‌خنه‌یه، چۆن ڕابردوو بڕیار نادات، به‌ڵكو ئاینده‌یه بڕیاری به ده‌سته‌و بڕیار ده‌دات.
لق و پۆپی
دره‌خته‌كانم تێنووه(2)
تاك و كۆی وشه‌كان به‌رده‌وام به دوای خۆمان په‌لكێش ده‌كات، ئه‌خه‌ر كه‌س لاری له‌وه نییه كه( لق و پۆپی دره‌خته‌كانم) ڕسته‌یه‌كی كۆیه ، وشه‌ی(تێنووه)ش تاكه بۆ كه‌سی دووه‌می تاك ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌لێ ڕسته‌كه كۆیه‌وده‌بێت به كۆش كۆتایی بێت، بۆیه وشه‌ی (تێنووه)كه تاكه هه‌ڵه‌یه ، دروستیه‌كه‌ی وشه‌ی (تێنوون)راسته، ته‌نانه‌ت تروسكه‌كانیش ڕه‌ونه‌قدارترده‌كات، له‌نگی ده‌قه‌كه‌ش پڕده‌كاته‌وه ، بۆیه هه‌رگیزحه‌زم له‌وه نه‌كردووه به كتیَِبێكی پڕ ستایشه‌وه لێوان لێو بێت، له ئایه‌ته كوفره‌كانی دینێكی تردا ، دینی خۆم، سیسته‌می ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆمی پێ فه‌راهه‌م بكه‌م، ئه‌ده‌ب ڕاسته‌قینه‌یه‌كی پڕ وه‌همه، وه‌لێ به‌بێ ڕاسته‌قینه‌ش بوونی پووچه، قه‌د گه‌ره‌كم نه‌بووه شاعیرێكی بێ ناسنامه‌و قاچاخ له ده‌ربازگه‌ی جوانبینیه‌وه‌ڕزگار بكه‌م، وه‌لێ تاكو سنووری سه‌ر ڕێگا پاڵپشتی ده‌كه‌م ،ئه‌وه نووسه‌ری ڕاسته‌قینه‌یه، كه ڕێگای ڕاستی هه‌ڵده‌بژێرێت و نووسه‌ری ساخته‌ش ڕێگای قاچاخ، بۆیه ئه‌و په‌یوه‌ندییه په‌یوه‌سته به هه‌ڵ و مه‌رجی دووری و نزیكی شاعیره‌وه ، ئه‌وه‌ته بڕۆتۆت لای وایه:( تا په‌یوه‌ندی نێوان دوو واقیع دوور‌و ڕاست بن، ئه‌وه‌نده وێنه‌ی شیعری پته‌و ده‌بێت)ئه‌خه‌ر شیعر به باگراوه‌ندی شیعره، ئه‌مه فاكته‌رێكی سه‌رڕێژه به یاداشتنامه‌و خه‌ون و حه‌زه قوڵه‌كانی شاعیره‌وه به‌نده.له ده‌قێكی تری(به‌هره موفتی)دا هاتووه:
رۆحی شوشه‌یی
ئه‌ستێره ده‌ڕژێنێ(3)
پێویسته خوێنه‌ر خه‌یاڵ خافلاو نه‌كه‌ین، رۆح ناڕژێت به‌ڵكو ئه‌وه رۆح كێشانه، وه‌لێ په‌یڤی(شووشه‌یی)كه به وشه‌ی(رۆحی)یه‌وه موتوربه كراوه، ده‌كرێت بنووسین(رۆحی شوشه‌یی ئه‌ستێره ده‌شكێنێت)من هه‌رگیز قسه‌م نییه بۆ شیر نووسێك كه تازه له ده‌رگای شیر ده‌دات و له بنه‌ماكانی شیعر‌و ته‌كنیكه‌كانی نووسین تێناگات، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه ژانه نووسین ده‌مگرێت، كاتێك شاعیرێك ته‌مه‌نێكی دوور و درێژ له نێو هه‌وارگه دڵڕفێنه‌كانی شیعردا به‌سه‌ر بردووه و هه‌ناسه‌ی شیعری هه‌ڵمژیوه له نێو گوڵه‌كانیدا، وه‌لێ گوڵ با هه‌ر له نێو گوڵاندا جوان بێت، ئه‌گه‌ر بۆنی نه‌بوو جوانییه‌كه‌ی له كۆتایدا له‌بار ده‌چێت، ئه‌گه‌ر بۆنی هه بوو بۆنه‌كه‌شی بۆ باغه‌وان نه‌بوو جوانییه‌كه‌ی به باغه‌وان چی؟
گه‌لێك جار شاعیر له نێو خۆزگه سوتاوه‌كان و خه‌ونه ئاگرینه‌كان و خه‌مه به زۆر ڕاپێچراوه‌كاندا، ئاوێته‌ی ته‌م و مژی ئاسمانی ئایدیاكانی ده‌بێت و له‌سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌ه‌ری فه‌زای ده‌قه‌كه لا ده‌دات زۆر جار په‌نا بردن بۆ ته‌م و مژ له نێو شیودا به جوانكاری شیعر كۆتایی دێـت، وه‌لێ زۆرێك به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی كه‌م و كوڕیه‌كانی نووسین به‌كاری ده‌هێنن، لایان وایه په‌نت بردن بۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه به باڵابوونی ده‌قه‌كانیان كۆتایی دێـت، یاخود زۆرێكی تر په‌نا بۆ وشه‌ی كۆن و قه‌به ده‌به‌ن ، یه‌كێك له كتێبه‌كانی(به‌هره موفتی)، (ده‌رگاكانی ئه‌و دیوه(كه ئه‌م ئیشكاله‌تانه به‌رچاو ده‌كه‌ون زیاتر شیعره‌كانی له‌سه‌ر ئه‌م ستایله ده‌ڕۆن پێویسته ئه‌وه‌ش ئاماژه پێ بكه‌م، له هه‌ندێك شیعر توانیویه‌تی فه‌زایه‌كی جوان دروست بكات ، وه‌لێ هیچ كارێك بێ كه‌م و كوڕِی نییه.
چه‌ند حه‌زم له تفه‌نگ له شان كردنه
تا هێلانه‌ی دره‌خته‌ر دێن سپیه‌كان نخرۆ بكه‌م(4)
ئه‌و شاعیره‌ی له حاله‌تی ئه‌وپه‌ری شێت بوون له نێو خۆیدا، ده‌توێته‌وه، مومكین نییه بگه‌رێته‌وه دواوه‌و له خاڵی سفری وشه سپیه‌كانی به‌رائه‌تی شه‌به‌نگی تازه‌وه ده‌ست پێ بكاتته‌وه، (تا هێلانه‌ی دره‌خته‌ر دێن سپیه‌كان نخرۆ بكه‌م )،وشه‌ی (نغرۆ) به‌مانای نقووم بوون دێـت ده‌قه‌كه له‌نگ ده‌كات و ماناكه به‌لاری هه‌ڵه‌وه به‌ده‌سته‌وه ده‌دات ، بۆیه شیاو تره له جێگای وشه‌ی (نغرۆ) بنووست، وه‌كو (خاپوور_ وێران) بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قێكی جوان پڕ به زراڤی فانتازیای له‌زه‌تدار خۆی بدابایه ده‌ستی خوێنه‌ره‌وه له‌و ڕوانگه‌وه، شاعیر(به‌هره موفتی) هه‌ر خۆشی له ده‌قێكی تر هه‌مان بۆجوون و ده‌سته‌واژه‌ی هه‌یه، ، كه ئه‌مه هه‌مان ئه‌و بۆجونه‌یه كه شرۆڤه‌كاریمان له‌سه‌ری كرد كاتێك شاعیر ده‌نووسێت له ده‌قێكی تری‌دا (شه‌پۆلی چاوه‌كانم/ له ڕووباری چاوه‌كانت نغرۆ ده‌بێـت) (5)
شاعیری نوێخواز، ئه‌و كه‌رستانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی دایه ده‌زانێت چۆن چۆنی به‌كاریان ده‌هێنێت و به چ شێوازێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌لدا ده‌كات شاعیری داهێنه‌ر
ده‌زانێت هه‌موو كه‌سێك له نێو خۆیدا، بیرمه‌ندێكه، وه‌لێ گرینگ چۆنیه‌تی ده‌ربڕینه، هه‌ندێك به گڕو تینترله‌مه‌ی پێش خۆیه‌وه دێته مه‌یدانه‌وه، هه‌ندێكیش تروسكه ن. بۆیه كه به باڵای زراڤه‌وه سه‌ركه‌وتی پێویست ده‌كا بزانرێت تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی چین؟ چۆن سه‌ركه‌وتن و دابه‌زین و مانه‌وه و نه‌مری چین؟
سه‌رم هه‌ڵبڕیه باڵای دره‌خته
به پێوه وه‌ستاوه‌كان(6)
هیچ خوێنه‌رێك نكۆڵی له‌وه ناكات، كه دره‌خت خۆی باڵایه‌و هه‌میشه وه‌ستاوه، كه ببێژرێت دره‌خت یه‌ك ڕاست بیركردنه‌وه‌مان به‌رز ده‌ڕوانێ، هه‌ر ده‌بێت سه‌ری بۆ هه‌ڵبڕین، بۆیه دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌مان مانا‌و درێژدادری له ئه‌ده‌بدا، به تایبه‌ت شیعر له‌زه‌تی ده‌ق و چێژی ماناكه‌ی له‌ناو ده‌بات، چۆن(دره‌خت باڵایه‌وباڵاشه دره‌خت) وشه‌ی (به پێوه_ وه‌ستاوه) ئه‌مانه وشه‌ی زیادن له ده‌قه‌كه‌دا، شاعیر به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێت ڕه‌چاوی كورتبڕی بكات، نه‌وه‌ك درێژدادری دووباره كردنه‌وه‌ی یه‌ك مانا له ده‌قێكدا، یاخود له نیوه‌دێرێكدا، ئه‌وه‌ته عه‌زیز گه‌ردی لای وایه كه كورتبری له ڕه‌وانبێژیدا ئه‌وه‌یه كه مانای زۆر به وشه‌ی كه‌م ده‌رببڕین،واتا ئه‌گه‌ر مانای وشه‌كان به‌رامبه‌ر بكرێن، وشه‌كان له‌ماناكان كه‌مترن و ته‌رازووه‌كه به لای ماناكان دا ده‌بێت،كه‌بێشك ئه‌م پرَۆسه‌یه وه‌ك ڕاڤه‌مان كرد یان ده‌بێت به هۆی لابردنی هه‌ندێك له وشه بێت، یان لابردنی هه‌ندێك ده‌سته‌واژه به مه‌رجێ كارنه‌كاته سه‌ر مانای ده‌قه‌كه.
ڕه‌خنه‌گری راسته‌قینه نازانێت كێ نووسه‌ری ده‌قه،به‌ڵكو ده‌قه‌كه‌ی گه‌ره‌كه، زیاتر ئیش له‌و فه‌زایه ده‌كات،كه نووسه‌ری ده‌قه‌كه كاری بۆ نه‌كردووه، یاخود لێی بێ ئاگابووه، وشه‌كانی(بوون و نه‌بوون)(7) هاو دژی یه‌كن و یه‌كتری ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه‌چی خاتوو(خه‌نده كه‌ركوكی) لای وایه (هه‌ناسه‌ی بوون و نه‌بوون)هاوبه‌ندی كه‌سی به‌رامبه‌ره و له‌سه‌ر بنه‌ماكانی عه‌شقه‌كه‌ی دانراوه،مه‌گه‌ر هه‌ناسه‌ی عه‌شق و كه‌سی به‌رامبه‌ر بوونی نییه‌و به‌رده‌وامی ژیان نادات،ئه‌خه‌ر ئه‌وه هه‌ناسه‌كانی عه‌شقه لێناگه‌ڕێت وشك بین و ون بین، كه‌سێك هه‌ناسه‌كانی له لایه‌ن عه‌شقه‌وه‌نه‌بووده‌بێت كه بوونی نه‌مابێت، وه‌لێ له فه‌زای ده‌قه‌كه‌شدا بوونێك هه‌یه بوونی هه‌یه‌كه:ئه‌وه:عه‌شقه، بۆیه ڕاسته ئه‌نیشتاین لای وایه كه(هێزی خه‌یاڵ كردنه‌وه، له زانیاری گرینگتره)مه‌گه‌ر بڕیاره‌له‌سه‌ر چیای هه‌ڵگورد دار خورما بوونی هه‌بێت هه‌مووشمان بڕوامان به‌و كوفره ئه‌ده‌بیه هه‌بێت، كه له خۆر ئاوای باشووری عیڕاقیش دار به‌ڕوو به چاوی كچه شاعیرێك بینراوه، بۆیه لای وایه هه‌ر بوون و نه‌بوونه.
ده‌روێش ئاسا
به شمشاڵی عه‌شق و ئه‌وین
ئاوازی عه‌شقت بۆ ده‌چری.(8)
وه‌ك ده‌زانین ده‌روێش كه‌زیكر ده‌كات، ده‌چێته نێو حاله‌ته رۆحیانه‌كه‌یه‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی زیاتر ده‌روێشه‌كان كۆده‌كاته‌وه، ته‌كیه‌یه، زیاتر له ته‌كیه( شمشێرو ده‌ڤ و………هتد) به‌كار ده‌هێنرێت، وه‌لێ ئه‌وه‌ی بزانم و بینیبێتم(شمشال) ده‌روێش له ته‌كیه به‌كاری ناهێنن،(شمشال)زیاتر شوانكاره‌كان له ته‌نیایدا به‌دیار مێگه‌له‌كانیانه‌وه‌ئاوازی دڵرفێنی پێ ده‌چرێنن، بۆیه دروستره بنووس نووسیبای(ده‌روێش ئاسا،به ده‌ڤه‌ی ئه‌وین، ئاوازی عه‌شقت بۆ ده‌ژه‌نی).زۆر جار ڕاده‌یه‌ك دێته بوون و قسه‌گه‌لێكی زۆر به دوای خۆیدا ده‌ورووژێنێت، كه گوایه(ئه‌ده‌بی نێر- ئه‌ده‌بی مێ)وه‌كو كڕۆكی ئه‌ده‌بیات یه‌ك هاوران، وه‌لێ تایبه‌تمه‌ندی له بوونیدا هه‌یه، مومكینه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ش بێت، كه ئه‌ده‌بی خستبێته نێو دوو بازنه‌یدژه ڕه‌گه‌زه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌به‌نگی بۆچوونه‌كانمان زیاتر ڕه‌ونه‌قدارتربێت بابه یه‌كه‌وه پیاسه‌یه‌ك به شه‌قامه‌كانی ئه‌م ده‌قه‌دا بكه‌ین.
چۆن بتوانم له یاد بكه‌م
ئه‌و ساتانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆیا گفتوگۆم كرد
له یاد بكه‌م ئه‌و ساتانه‌ی
تێر بوونی زولفی خاوی تۆم كرد.*
هه‌رگیز عه‌قل ئه‌وه قبول ناكات، ئافره‌تێك شیعر به‌سه‌ر زولفی خاوی شۆره ژنێكدا بڵێت و تێر بۆنی ئه‌و زولفه‌ش بكات، ژنه شاعیری عاشق، مه‌عشوقه‌كه‌ی هه‌ر ده‌بێت ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بێت، بنووس به هه‌ستێكی (نێر) هه‌ستی خۆی ده‌ربڕیوه، كه بێشك ئه‌مه ئه‌وه‌ه ده‌رده‌خات، كه ئه‌ده‌بی ئافره‌تی كورد له ژێر كاریگه‌ری ئه‌ده‌بی پیاودا، سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌م كاریگه‌ریه‌ش له ئه‌ده‌بی ئافره‌تی كورد به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دیاره، جگه له‌مه بۆ هۆی نه‌بوونی ئه‌ده‌بێكی تۆكمه‌نی ئافره‌تان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر چه‌نده له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه كاری زۆرجددی ده‌بینرێت، شاعیر گه‌ر دوای ساڵانێكی دوور و درێژ خۆی به شیعره‌وه خه‌ریككرد و نه‌یتوانی داهێنانێك بكات یاخود له ئه‌ده‌بی به‌ر له‌خۆی تێبپه‌ڕێت، بێگومان بێ ده‌نگبوون و نه‌نووسینی پیرۆزتره، مومكینه له‌لایه‌نێكی تری ژیانه‌وه بتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت.
ئێستا كه‌من
شه‌وبۆی سه‌ر دره‌ختی پایزێكم.
ئێستاكه من
هه‌ست و هۆشم تێكه‌ڵا ده‌كه‌م
چرای دڵم سارێژ ده‌كه‌م. (9)
پڕۆسه‌ی ده‌قی سه‌ركه‌وتوو به‌نده به قووڵ تێفكرین و ته‌كنیككاری نووسین و جوانبینی له ده‌ربڕیندا خۆ خوێندنه‌وه له نێویدا، له‌م دێره شیعره‌دا، دوو ئیشكاله‌ت هه‌ن، وشه‌ی (شه‌وبۆ) كه ناوی گوڵێكه، ئه‌وه‌نده‌ی كه مومكینه له‌گه‌ڵا وشه‌ی (نه‌مام) كۆده‌بێته‌وه، مومكین نییه ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵا وشه‌ی (دره‌خت) كۆ ببێته‌وه، یه‌كێكی تر له ئیشكاله‌ته‌كان، كه سه‌یره شاعیرێك دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه خۆ خه‌ریككردنه‌ی به شیعر لای وابێت (چرای دڵا سارێژ ده‌بێـت) مه‌گه‌ر مومكینه (چرا) سارێژببێت، با ئه‌و چرایه هی دڵیش بێت، ئه‌خه‌ر له جێگای وشه‌ی (چرا) یه‌كێك له وشه‌كانی (زام-برین) به‌كارهاتبا چه‌نده جوانیه‌كانی ئه‌و ده‌قه له ئاسمانی خه‌یاڵدا سه‌مایان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت ده‌قه‌كه زۆر پوختتر خۆی نیشانی خوێنه‌ر ده‌دا، وه‌لێ ئه‌قڵا ئه‌وه قبوڵا ناكا چرا سارێژ بێت، به‌ڵكو ئه‌و زامه، یاخود برینی دڵه سارێژ ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر له دیندا كوفر هه‌بێت، بێ شك له ئه‌ده‌بیشدا ئه‌وانه كوفری ئه‌ده‌بی شیعرن.
له ئه‌ده‌بدا و به تایبه‌تی شیعر گه‌وره و بچووكی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه خۆ ماندوو كردن و قوربانی دان و شه‌ونخونی كردن به‌دیار خه‌یاڵه‌كانه‌وه‌یه و هه‌میشه له هه‌وڵی جوانكاری و نوێگه‌ری دابیت، ئه‌گه‌ر هیچ كارێك له ژیاندا، قوربانی و شه‌كه‌تبوونی نه‌وێت، ئه‌وه بێگومان شیعر هه‌ر گه‌ره‌كیه‌تی شیعریش جوانی گه‌ره‌كه، جوانیش ژیان، ژیانیش عه‌شق، عه‌شقیش له‌م به‌یانیه‌دا بۆ ماچێكی ته‌ڕی مه‌عشوقه‌كه‌ی به‌كۆڵانه‌كانی هیوامانیزمی شیعری شه‌نگ راده‌كات.————————————————-
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌كان
1. به‌ده‌م شه‌پۆله‌وه بارانه‌كان ده‌ڕۆن – به‌هره موفتی – شیعر/ له بڵاوكراوه‌كانی كتێبفرۆشی سۆران – زنجیره‌ی (56) چاپی یه‌كه‌م (2005) هه‌ولێر لاپه‌ره (24)
2. بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو لاپه‌ڕه (27)
3. بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو لاپه‌ڕه (42)
4. ده‌رگاكانی ئه‌ودیو – به‌هره موفتی- شیعر/ له‌بڵاوكراوه‌كانی بزاڤی رۆشنبیری نوێخوازی زنجیره (36) چاپی یه‌كه‌م (2005) لاپه‌ره (30)
5. بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو لاپه‌ڕه (66)
6. بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو لاپه‌ڕه (31)
7. خه‌نده كه‌ركوكی – (رۆژنامه‌ی خه‌بات)ی چوارشه‌مه‌ی (20/6/2007) ژماره (253) لاپه‌ره (9)
8. دیوانه شیعری سه‌مفۆنیای گریانێكی بێده‌نگ- ژیان بابه گوڕگوڕ/ له‌بڵاوكراوه‌كانی گۆڤاری نواڵه‌ی نوێ- زنجیره (10) چاپی یه‌كه‌م (2004) لاپه‌ره (37)
*تێكسته شیعری (ساته‌كانی به‌یه‌كه‌وه بوون) – لیندا رواندزی، هه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه هه‌میش به ده‌ست نووس لامه*.
9.هه‌فته‌نامه‌ی (ئه‌ده‌ب و هونه‌ر)ی كوردستانی نوێ – شیعر – كه‌ژاڵا ئیبراهیم خدر – ژماره (560)ی پێنجشه‌ممه (15/11/2007) لاپه‌ره (2).