ئینگلته‌ره – کرێکاران به ڕێژه‌ی زۆرینه بڕیاری به‌رده‌وامی مانگرتنیاندا
ڕۆژ ئه‌حمه‌د – شاری لیدس .
به‌رواری 21.10.2009، کرێکایانی شاره‌وانی شاری لیدس له باکوری ئینگلته‌ره دوای کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کێتیه کرێکاریه‌کانیان، به ڕێژه‌ی 92% پێشنیاری شاره‌وانیان ره‌تکرده‌وه و دووپاتیان کرده‌وه که به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتن هه‌تاوه‌کو مافه‌کانیان به ده‌ست ده‌هێنن.
مانگرتنی کرێکارانی شاره‌وانی لیدس به‌ر له حه‌وت هه‌فته لهمهوپێش ده‌ستی پێ‌کرد ، دوای ئه‌وه‌ی شاره‌وانی بریاریدا موچه‌ی هه‌ر کرێکاریک به بڕی 4.500 پاوه‌ند که‌مبکاته‌وه له‌گه‌ڵ گۆرینی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن له که‌رتی گشتییه‌وه بۆ که‌رتی تایبه‌ت.
پاش ئه‌وه‌ی مانگرتن پێی خسته حهوتهمین هه‌فته‌یه‌وه، شاره‌وانی پێشنیاری 200 پاوه‌ند که‌مکردنه‌وه‌ی کرد له‌و بڕه پاره‌یه‌ی که له سه‌ره‌تادا بڕیار بوو بیبڕن له‌گه‌ڵ گۆرینی تاقی کارکردن له بری پێنج رۆژ له هه‌فته‌یکدا بۆ چوار رۆژی 10 کاتژمێری که رۆژانی پشووش ده‌گریته‌وه، ئه‌مه به‌بێ ئه‌وه‌ی موچه‌ی هه‌فتانه زیاد بکات بۆ کارکردن له‌رۆژانی پشوودا.
کاتێک شاره‌وانی ئه‌م پێشنیاره‌ی کرد، نوێنه‌رانی یه‌کێتیه کرێکارهیهکان به‌رده‌وام کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌کانیان سازده‌دا بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی پیشنیاره‌که. له ئه‌نجامدا داوایان له کرێکاران کرد که پیشنیاره‌که ره‌ت بکه‌نه‌وه له کاتی ده‌نگداندا.
پێش ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ڕێوه بچێت، له ووتاره‌که‌یدا بۆ کرێکاران. لیۆن کیرکهام نوێنه‌ری یه‌کێتی کرێکاری ج.م.ب ووتی:" له تێکڕای ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه ئه‌نجامانداوه، داوای ره‌تکردنه‌وه‌ی پێشنیاره‌که‌مان کردووه"
کرێکاران دڵخۆش بوون به ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌که‌یان و سوور بوون له سه‌ر بریاره‌که‌یان.
کرێکارێک که نه‌یویست ناوی بڵاوبکرێته‌وه ووتی :" من زۆر دڵخۆشم به ئه‌نجامی ئه‌م ده‌نگدانه، چوونکه هاوکاریه‌کی زۆری نیشانداین و زێده‌تر هانیداین بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رده‌وامبین له مانگرتنه‌که‌مان تا بگه‌ین به‌وه‌ی که ده‌مانه‌ویت، که به دڵنیاییه‌وه که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌و کاتی زێده‌تری کارکردن نیه {وه‌ک ئه‌وه‌ی شاره‌وانی پێشنیاری بۆ کردوه}"
بڕیاره‌که‌ی کرێکاران له‌لایه‌ن یه‌کێتی کرێکارانی (یونیسۆن)یشه‌وه پاڵپشتی لێ‌کرا. تۆنی پیه‌رسۆن که به‌رپرسی هه‌رێمییه ووتی " ئێمه ناتوانین باوه‌ڕ به شاره‌وانی بکه‌ین، ئه‌و پێشنیاره‌ی له سه‌ر میزهکهشه ته‌نها هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه"
له کۆتای ووتهکهشیدا ڕایگه‌یان " ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی یه‌کیتیه کرێکاریه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکارانه له دوای مانگرتنی کرێکارانی بنکه‌کانی ده‌رهێنانی خه‌ڵوز*"
له کۆتاییدا کرێکاران هاواری خۆشیان ده‌کرد و خۆیان ئاماده کرد بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر هێڵه‌کانی مانگرتن له سه‌ر شه‌قامه‌کانی شار.
شاره‌وانی شاری لیدس ئاماده نه‌بوون هیچ کۆمینتێک له‌م باره‌یه‌وه بده‌ن.تێبینی
*مانگرتنی کرێکارانی خه‌لوزی به‌ریتانیا له سه‌ره‌تای ساڵی 1984 ده‌ستی پێ‌کرد و ساڵێکی خایاند. مانگرتنه‌که به‌وه به‌ناوبانگه که کرێکاران تیایدا له گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات نزیک ببونه‌وه به میتۆدی شۆڕش له ڕێی مانگرتنی گشتییه‌وه به‌ڵام له کۆتایدا شکستیان هێنا به هۆی لێدان و داپڵۆسین له‌لایه‌ن حوکومه‌تی به‌ریتانیاوه.
*بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته هه‌واڵه به زمانی ئینگلیزی سه‌ردانی ئه‌م لینکه بکه له به‌شی ئینگلیزی ده‌نگه‌کان. http://www.dengekan.info/english/news/376.html