ئێواره‌یه‌ك دره‌نگ هاتی … یوسف له‌تیف
به‌ده‌م باوه
ئێواره‌یه‌ك دره‌نگ هاتی
نه ده‌زانی چی له گه‌رووی ئه‌م هه‌وره‌یه‌و
پێشنازانی ئه‌م زه‌مینه چۆن ده‌سوڕێ
چیاكه سه‌ری خستووه‌ته نێو
سینگی سافی ڕووباره‌كه‌وه و
به‌خوێنساردییه‌وه ده‌ڵێ
ئه‌و په‌نجه شمشاڵیانه‌تم بده‌رێ
ئه‌و ڕوحه وێڵه
ئه‌و مێژووه دڕنده‌یه
ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان زۆرترین
باری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و
سه‌رابه و نایگه‌نێ
***
په‌نجه‌كانت ده‌له‌رزن و
سه‌ری چیاكه‌ش له وێنه‌كه‌ی
وه‌ك شوشه‌یه‌كی شكاو
هه‌رزن هه‌رزن ده‌بێته‌وه
***
له بیرمه
غه‌واره‌یه‌ك هات و له‌به‌ر ماڵان
پڕ ده‌فَێك ئاوازی ده‌فرۆشت
ئه‌وه‌ی لێی كڕی نه‌زان بوو
نه‌یده‌زانی هه‌ڵی بگرێ و
بیریشی چوو
بۆمانی بگێڕێته‌وه
***
به‌ده‌م باوه
ئێواره‌یه‌ك وه‌ك
ته‌یرێكی ته‌ریو هاتی
سه‌رت پڕاو پڕبوو له ئاواز
به‌په‌نجه‌ت شمشاڵت لێ ده‌داو
له درێژایی ژیان وه‌ڕس بووی
له پاكه‌ته‌كه‌ت جگه‌ره‌یه‌كت ده‌كێشاو
له ساڵێكا هه‌ر ساتێكت
بۆ خۆشی بوو
***
بولبولێك له دوور ده‌خوێنێ نازانم
نه ده‌نگییه‌تی
نه باڵه‌كانییه‌تی قرچه‌یان دێ
رووی پڕاوپڕه له هاتن
پێیه‌كانی له رۆیشتن
چییه وه‌ها كێشمان ده‌كا؟
ئاواز!
ره‌نگه ئه‌و خوێنه بێ
غه‌واره‌یه‌ك
ناوبه‌ناو لێمان ده‌كڕێ و
به خۆشی ده‌مانداته‌وه
***