Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
ئەم جارە نایەمەوە …  شوان

ئەم جارە نایەمەوە … شوان

Closed
by April 9, 2012 ئەدەب

 

ئەم جارە … گەر رۆشتم نایەمەوە
ئەوە منم لەسەرە رێی
مەرگا…
بە خەندەوە وەستاوم…
ئەوە منم…
کە دەزانم،
چی بەردی ئەم دنیایە هەیە لەسەرمدا بیشکێنن
نامرم…
ئەوە منم
ئەوە تەنها منم
لەوسەری جەنگەڵەکانەوە دێمەوە
ئەوە تەنها منم
هەموو ئایەتەکانی
ئینجیل و قورئان و
هەموو نزاکانی، هیچ کام لە پێغەمبەران
فریام ناکەون….
چیم لێدەکەی؟؟؟ بمکوژە…
من هەر ئەوم دەوێ…
دوور لە دین
دوور لە عیبادەت
دوور لە شەرەف
…دوور لە شەر
دوور لە سیاسەت
دوور لە هەموو باوک و پیاوێکی بی سەواد
دوور لە هەموو جەنگەڵێک
دوور لە هەموو وشەیەک
کە تەنها تۆ دەزانی بیڵێی
نەک زمانی من گۆبکات بۆ
وتنی….
من هەر ئەوم دەوێ
سەرەڕای کوشتنم
من هەر ئەوم دەوێ…
سەرەڕای لە بار بردنی ئەم عومرە بەهارییەم
تەنها ئەوە کە خەونی منێکی نێرگز دەکاتە دڵۆپە بارانی ئەم بەهارە..
تەنها ئەوە کە دەمباتەوە بۆ باوەشی
هەموو گەنجە عاشقەکان….

گەر منتان کوشت ئەو مەکوژن
چونکە
نێرگز چاوەروانیەتی
گەر منتان سەر بڕی
رێگەی لێ مەگرن فرمێسک نەرژێ
چونکە
بە فرمێسکی ئەو …
دەژێمەوە
گەر منتان کوشت
… مەهێڵن ئەو
شەمشەمە کوێرەکانی ئێرە
چاوەکانی بە دەنووکی پیسیان
کوێر بکەن
… من هەر ئەوم هەیە و ئەوم دەوێ


شوان

١/٤/٢٠١١

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.