Skip to Content

Tuesday, March 19th, 2024

ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لە گەڵ تۆمەتبار روشدی سەعید جاف

Closed
by February 9, 2014 جینۆساید

 

 


 بۆ بەڕێز  داواكاری گشتی لە هەرێمی كوردستان

بابەت: ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لە گەڵ  تۆمەتبار روشدی سەعید جاف

 

لە بەرواری 14ی سەپتەمبەری پار ساڵ لە بەیانامەیەكدا روو لە لایەنە حكومەت و لایەنە بەرپرسەكان و رایگشتی داوامان كرد پاڵەپەستۆ بخرێتە سەر روشدی سەعید جاف بۆ ئەوەی چارەنووسی ئەو كەسانە ئاشكرا بكات كە لەو 6 گرتە ڤیدیۆەدا هاتبوون كە پێشكەش بە وەزارەتی شەهیدانی كردبوو .

ئێستا زیاتر لە 5 مانگ بەسەر بڵاو كردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆانە تێپەڕیووەو ناوبراو تا هەنوكە هیچ زانیارییەكی لەسەر كەسانی هاتووی ناو گرتە ڤیدیۆكان بڵاو نەكردۆتەوە كە بە ژنانی ئەنفالكراوی كوردی ناساندبوون گوایە لە لایەن ئەوەوە لە  چەندین وڵاتانی عەرەبی دۆزراونەتەوە .

بڵاو كردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆو زانیاریە هەڵانەو  و بەكارهێنانی ئەو دۆسیە نەتەوەیی و مرۆڤییە لە بەرژەوەندی تایبەتی و بۆ قازانجی كەسی تاوانە بەرامبەر كەسوكاری قوربانیان بە گشتی و 18 پاكیزەی گەلەكەمان بە تایبەتی,  هاوكات  لە رویی یاساییەوە دانی زانیاری  هەڵە بۆ خۆی تاوانە , بۆیە   پێمان وایە  ناوبراو تۆمەتبارە بە مادەی 243 قانونی عقوباتی عیراقی ژمارە 111 ساڵی 1969, بەمهۆیەوە  ئێستا پێویستە ناوبراو بانگ بكرێتە بەردەم دادگا بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی لە گەڵدا بكرێت لەسەر بڵاو كردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە, لە كاتی ئامادە نەبوونی بڕیاری دەستگیر كردنی  بۆ دەربچێت .

 

 تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی

Kurdish organizations Network coalition for the International Criminal court (KON_CICC)

9-2-2014

بۆ پەیوەندیكردن :07503714620 

 

https://www.facebook.com/pages/Koncicc/113894382140921

 

 ( KONCICC):هاوپەیمانیەتی ئەو كەس رێكخراوە كوردستانیانەیە , كار دەكەن لە پێناو بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی, لە 30ی ئازاری 2013 دامەزراوە و لە (  134) رێكخراو و ژمارەیەك یاساناس و چالاكوان پێك هاتووەو یەشێكە لە هاوپەیمانیەتی جیهانی بۆ دادگای تاوان نێو دەوڵەتی ناسراو بە CICC و هاوپەیمانی عەرەبی و عێراقی لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی .

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.