Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ئەوپەڕی خۆشەویستی  ئەوپەڕی رق لێبونەوە

ئەوپەڕی خۆشەویستی ئەوپەڕی رق لێبونەوە

Closed

 

 

 

 

(1)

ئەوپەڕی خۆشەویستی

 

کە مردی

قبوڵ ناکەم حۆری خوانت بۆ حازر کەن ..

قبوڵ ناکەم حۆری کراست ئوتو کەن

بۆینباخت لە مل بکەن ..

قبوڵ ناکەم سەد حۆری ڕاکەن بە دواتا ..

منیش ئەمرم .. دێم لەگەڵتا ..

قبوڵ ناکەم حۆری گۆرانیت بۆ بڵێن

قبوڵ ناکەم حۆری شەرابت بۆ تێکا ..

قبوڵ ناکەم حۆری بنوون لە باخەڵتا ..

منیش ئەمرم ..

دێم لەگەڵتا ….

 

(2)

ئەوپەڕی رق لێبوونەوە 

 

ئامادەین هەموو بیرێکی ئازاد ،

بە بەنجی عمومی ،

لەبار ببەین ..

ئامادەین هەموو ستونێکی ئازاد ،

بە بێ ئازار ،

بەبێ بەنج..

لەگەڵ عیلاج ..

بە بێ خوێن لێهاتن..

بە بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتوو ،

لە ناو ببەین ..

ئامادەین هەموو نوسەرێکی ئازاد

هەر لە ڕەحمی دایکیدا ،

دەستنیشانکەین ..

پێش لە دایک بوون ،

بە کورتاج ..

بەبێ ئازار ..

بەبێ خوێن ..

بە بەنجی عمومی ..

لەگەڵ عیلاج ..

لە ناو ببەین ..

ئامادەین ..

مەترسن هاوڕێیان ..

( الوقایە خیر من العلاج )

پێش ئەوەی 

ببن بە موی لوت لێمان ..

پێش ئەوەی بکەونە گاڵتە کردن پێمان ..

پێش ئەوەی ناچار بین ..

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ..

پەنا ببەین بۆ کوشتن ..

بۆ دادگا پێگرتن..

بۆ دەرمانخواردکردن ..

ڕێگایەکی زۆر ئاسان هەیە 

بەبێ ئازار

بە بەنجی عمومی ..

بە بێ خوێن ..

بە بێ ئازار ..

ڕێگای : لەباربردن …

 

 

شیعری : نەوزاد بەندی

nawzadbandy@yahoo.com

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.