Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
بابە ، بۆ ناوم (راپەڕین) ە ؟؟؟… عومەر جەلال

بابە ، بۆ ناوم (راپەڕین) ە ؟؟؟… عومەر جەلال

Closed
by March 4, 2008 ئەدەب

-کوڕم هێند مەپرسە
کەلە شاخ بووین
هەمیشە خوازیاربووین نیشتمان رزگار بکەین
بەو خۆزگەوە ناوى تۆم نا

+ئەى بۆ چى پەشیمانیت لە ناوەکەم؟
-کوڕم هێند ئازارم مەدە
نەمئەزانى کەسانى دى
دەبنە خاوەنى سەروەریت

+بابە لە قوتابخانە گەمە بەناوەکەم دەکەن
-هەقى خۆیانە ئەزیزم
17 ساڵە درۆیان لەتەک دەکەیت
رۆژێک شەڕى ناوخۆ دەکەیت
رۆژێک وڵاتێک داوەت دەکەیت داگیرمان  بکات
ئەنفال و هەڵەبجە
ئەو دوو یادەش لەیاد خۆمان دەبەینەوە

+بابە ئەى من چ بکەم؟
کوڕى شەهیدێک تفى لێکردم
منداڵى پاشماوەى ئەنفالێک سەری شکاندم
ئافرەتێکى هەژارى ئاوارە
وەک و بەعس ناساندمى
-کورم هەمووى هەڵەى خۆتە
ئەو هەمو گەنجەت بۆ نارد بۆ هەندەران
ئەو جاش ومستەشارانەت بۆ بەهێز کرد
ئەم دەریا گەندەڵییەت بۆ درووست کرد
ئەم نیشتمانەت بۆ لەت لەت کرد
17 ساڵە وەک و خۆتى
مافى خۆیانە کوڕى خۆم

+بابە من تەواو بێزار بووم؟
ئارەزوومە ناوەکەم  بگۆرم؟
-کوڕم هێند گێل مەبە
ناوەڕۆکەکەت بگۆرە
لە پێش هەمووى
گەندەڵى زیندە بەچاڵ بکە

+بابە ئیدى خەلک یادم ناکەنەوە؟
-تۆچەند ساڵە مشەخۆرى
 هەر پێت  نەگرت هێشتا ساوایت
بنوو کوڕم (راپ) ە بنوو
پێویستیت بە خۆشۆردنە

omerjelal@yahoo.com

تێبینى:
-ئەم نووسینە گوزارشتێکى سادەیە لەراپەرین بەزمانێکى سادەى ئەدەبی نووسیومە خۆم ناوى نانێم شیعر دەکەوێتە دەرەوەى چەمکى شیعرەوە.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.