Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024

باران درەنگ هەڵدێ … ئارام ئەحمەد

Closed
by March 10, 2012 هۆنراوە

کە باران درەنگ هەڵدێ،
ئاهی شمشاڵ، گێلاس زەرد ئەکا،
کە ئینجانە بەسەر گوڵدا ئەکەوێ،
جەهەندم خەفەتبارو تیرەکان خوێناوی ئەکا،
سیحر بەتاڵ،تریفە گریاو، لافاو ئەسووتێ،
مانگ ئەبا،حەسرەت هەڵئەڕژێ،ئەڤینیش ئەمرێ.

ئەو ژنە بارانەو بەبەر ڕۆحما ئەڕوا،
ئەفسوسەو جگەرە ئەکێشی،
هەموو چنارەکان لەبەری هەڵئەسن،
ڕێواسەکان پڕ ئاو،گیان جەزبەدارو
ئەستێرەکان پڕ هەوەس ئەبن.

ژنێکی نیوە ڕووت،پەرستگا شەراب،
لەپەنجەرەکەی ئەوبەرمەوە،هەڵبزڕکاو
ئەفسانە مەست،ئەوەندە هەناسەی هەڵڕشتوە
گەڵاکان بە عەتر خۆیان ئەشۆن،
بە ناو حەزرەتی ئاوا  ئەڕۆن و
دنیا پڕ ئەکەن لە بۆن.

کە بە هەناسە پرچی ئەشوا،بەلای چەپا ئەکەوێ،  
هەتا دواتینی چاوی نوقمی تەماشا،
کە شەبەق هەڵدێ،تاریکی شەق ئەبا،
کە خاچ دێ،باخی ئیرەم بە نارنجی ئاوس ئەبێ،
” تابان” لە بەردەم تاریکیدا
ڕشتەی زەمین و زەمان ئەنوسێ.

کوا بایەوان،کە گەڵا ڕێژە “با”
ئەوە منم دیدەی ژاکاو ئەناسمەوە،جا،
وەک چۆن دەشتایی زەوی،شیلان حەشیش،
ئەوە ئەوە من ناناسێتەوە،وەک دەرگا غەریبەیەک، 
وەک دایکم گەڕیدەیەک.

ئارام ئەحمەد

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.