بارگای حزب وه‌كو په‌ره‌ستگایه‌كی لاهووتی
له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه ، حزب كه‌شێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سه‌ر سووڕهێنه‌رو نامۆی گواسته‌وه بۆ نێو مێژووی كۆمه‌ڵگای كوردستان كه پێشتر دنیای ئێمه به‌و كولتورو شێوه مامه‌ڵه كردنه ئاشنا نه‌بوو ،ئه‌ویش سیخناخ كردنی كوچه‌و كۆڵانه‌كانی شاره‌كان بوو به باره‌گای حزبی هاو شێوه‌ی مزگه‌وته‌كان، وه له نێو ئه‌و باره‌گایانه‌دا هه‌زاران ئینسان به ناوی ((كادری حزبیه‌وه)) له چوار چێوه‌ی سیاسی حزبه‌كاندا وه‌كو كومپانیایه‌كی تێكشكاوو بێ به‌رهه‌م به چه‌شنێك كه كه‌ره‌سته‌كانی كلاسیك و له كار كه‌وت بێت ، یان وه‌كو ڕاهب گه‌لێكی نێو په‌ره‌ستگاكانی لاهوتی سه‌رقاڵن بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی سه‌رانی خێڵه‌كی ئه‌و حزبانه‌و ، درێژه به ڕه‌وشێك ده‌ده‌ن كه تێیدا وا خه‌ریكه سیسته‌مێكی سه‌رتاپاگیری لێ دێته كایه‌وه ،ئه‌مانه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هیچ به‌رهه‌م و داهاتێكی مادی ومه‌عنه‌وی و ڕۆشنبیریان نییه بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌یان له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به شێوه‌یه‌كی مشه‌خۆری بوونه‌ته بار به سه‌ر بوودجه‌و سامانی وڵاته‌وه ، ئه‌و حزب و ڕێخراوانه‌ی خاوه‌ن بارگایه‌كی یه‌كجار زۆرن په‌یوه‌ندیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆیلایه‌تیان سه‌ر له نوێ گێڕایه‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌ڵام به فۆرمێكی مۆدێرنه و ئاوا كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه كۆیلایه‌تیه‌ش له سه‌ر بنه‌مای ئابووری بوو ، چونكه حزب نه‌ك ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی داهات و سامانی ئه‌م وڵاته‌یه ، ژیان و بژێوی ئه‌و كادرانه‌ش وه‌كو ڕاهیبه‌كان چۆن وابه‌سته بووه به ئابووری په‌ره‌ستگاكانه‌وه ئه‌وانیش وابه‌سته‌یه به مه‌قه‌ڕی حزبه‌كانه‌وه، له‌و سۆنگه‌وه ده‌بێت وه‌كو ڕاهیبه‌كان مل كه‌چ بن بۆ فه‌رمان و داواكاری مه‌عبوده سیاسیه‌كانیان . ئه‌و ترادسیۆن و ڕێچكه‌یه‌ی كه ڕاهیبه‌كان وه‌كو كولتورێكی تێولۆژی له په‌ره‌ستاگاكاندا خه‌ڵكیان له سه‌ری ڕاده‌هێنا بۆ په‌ره‌ستنی موقه‌ده‌ساته‌كان و خوداكان و ڕاگه‌یاندنی به‌نده‌یی خۆیان له ئاست په‌ره‌ستراوه‌كاندا ،له مه‌قه‌ڕی حزبه‌كانیشدا كادره‌كانی حیزب به هۆی به‌ر ته‌سكی هۆشیاریان و نا ئاشنا بونیان به دنیای سیاسه‌ت جگه له‌وه‌ی وه‌كو خودا سه‌ركرده‌كان ده‌په‌ره‌ستن و په‌ره‌ستراوێكی موقه‌ده‌سی ئینسانی سیاسی خێله‌كی بۆخۆیان گڵاڵه كردووه ، وه‌كو سه‌ربازێكی هه‌میشه ئاماده ئه‌و په‌یوه‌ندیه كۆیلایه‌تیه‌ی كه خۆیان به بنه‌ما گردویانه ده‌خوازن به سه‌ر كۆمه‌ڵگاشدا بیسه‌پێنن . له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ركێكی دیكه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه بریتیه له دسپلین كردنی خه‌ڵك و كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری له سه‌ر دانیشتوانی گه‌ڕه‌ك و هاوشاریه‌كانیان . پێشتر ئه‌وه‌ی هه‌بوو له شاره‌كاندا ((مه‌قه‌ڕی مونه‌زه‌مه‌ی حزبی به‌عس)) و دام و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی ئه‌و بوو كه جێی نه‌فره‌ت و ڕقی خه‌ڵكی كوردستان بوون، چونكه ئه‌و باره‌گاو ده‌زگا سه‌ربازیانه كاری چاودێری سیاسی و سته‌مكاری و كرداری به به‌عسی كردنی زۆره ملێی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بوو، بۆیه خه‌ڵك به چاوێكی نه‌فره‌ت و ڕقاوییه‌وه تێیانی ده‌نواڕی . وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا كۆمه‌ڵگای ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی موته‌حزبه،پارادۆكسی بارگای حزب هاو شێوه‌ی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایدۆلۆژی و بیرۆكراسیه‌كانی دنیای ئێمه هه‌ر له ده‌مه‌زراوه‌ی ئاینیه‌وه بیگره تا دامه‌زراوه‌ی ئیداری و په‌روه‌رده‌یی و پانتایه‌كی فره‌وانی داپۆشیوه له‌م ووڵاته‌دا ، هه‌روه‌ها كارێگه‌ریه‌كی په‌روه‌رده‌یی ئایدۆلۆژی نه‌خشه بۆ كێشراوی نه‌گه‌تیڤ و قووڵیشی چاندووه له چۆنیه‌تی ئارایشدانی باری سایكۆلۆژی تاكه‌كان و شێوازی بیر كردنه‌وه‌یان . بۆ ئه‌وه‌ی بوونی خۆت بسه‌لمێنیت ده‌بێت سه‌ردانی باره‌گا بكه‌ی ، بۆ ئه‌وه‌ی كارێكت ده‌سكه‌وێت ، یان دامه‌زرێیت له یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تدا ده‌بێت سه‌ردانی باره‌گا بكه‌یت و بتناسن تا تسكیه‌ت بۆ بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی حزب و بارگای حیزبی له پاش شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نساوه ، بونیادی ئه‌م پێكهاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه به‌شێك بووه له داهێنانه‌كانی مۆدێرنه.ئه‌م پارادۆكسه ئۆتۆریته‌یه((ده‌سه‌ڵاتخوازیه)) ده‌یه‌ویست هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێت به سه‌ر دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا و ده‌سه‌ڵات بۆ چینێك مۆنۆپۆڵ بكات . له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حزب و بارگای حزبی ئه‌و كات و ئێستاش به‌و چه‌شنه نه‌بووه كه ئه‌مڕۆ له دنیای ئێمه‌دا وه‌كو تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆ سه‌پێنه‌ر ژیانی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری تاكه‌كانی ئه‌م جڤاته دیاریده‌كات و ، دواجاریش ئاراسته‌یان ده‌كات . ڕه‌نگه ئه‌و كات له نێو بۆته‌ی حزب و بارگای حزبی ده‌یان بیرمه‌ندو ڕۆشنبیر سه‌ریهه‌ڵدا بێت ، ئه‌و بارگایانه وه‌كو سه‌نتێزێكی سیاسی و ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆڵێكی پۆزێتیڤی گێڕاوه بۆ په‌روه‌رده كردنی دروستی تاكه‌كان له سه‌ر بنه‌مای زانستی و هاوچه‌رخانه . هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه زۆرێك له بیرمه‌ندان له نێو حزبدا چرۆ ده‌كه‌ن وه‌كو ((بلیخانۆف و، گرامشی و ،دیمترۆف و، جان پۆڵ سارته‌رو، ئه‌ڵتوسێرو، میشیل فۆكۆو ، بیكاسۆ)) ده‌یان بیرمه‌ندی دیكه ده‌بنه تێورێسێنی حزبی بۆ ماوه‌یه‌ك له نێو حزبدا كاری سیاسی ده‌كه‌ن . به‌ڵام له لای ئێمه حزب و بارگاكانیان ڕه‌وشێكی جێواز تریان پێشكه‌ش كرد ، بوون به مه‌عبه‌تێكی لاهوتی به‌ڵام به ناوی كایه‌ی سیاسی مۆدێرنه‌وه خۆیان پێناسه ده‌كه‌ن ، كه چی سیاسه‌تیان كردۆته مه‌هزه‌له‌و له چه‌مك و واتا‌و ئامانجی تایبه‌تی خۆی داماڵێنراوه . بارگا بۆته ناوه‌ندێك كه تاكه‌كان تێیدا جگه له مل كه‌چ كردن بۆ كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كان و په‌ره‌ستنیان ،دیسان به شێوه‌یه‌كی كارا كاری كردووه بۆ چاندنی ڕۆحێتێكی ڕق لێ بوونه‌وه و بێز لێ هاتنه‌وه له‌وانیتر ، كه له ڕووی سیاسی و بیر كردنه‌وه له‌مان جێوازن و له ڕیزی ته‌وژمی سیاسی ئه‌ماندا نیین و، ڕه‌نگی ئه‌مانیان پێ قبوڵ نییه ،ئه‌م یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن و بێز لێ هاتنه‌وه له ئه‌وانیتر فاكته‌رێك بووه بۆ خوڵقاندنی په‌شێوی كۆمه‌ڵایه‌تی . پایه‌دار كردنی دۆخێكی له‌م چه‌شنه وای له حزبه به شه‌ڕ هاتووه‌كانی كوردستان كرد بۆ چه‌ندین ساڵ له شه‌ڕی ناوخۆیدا بتوانن درێژه به شه‌ڕه كۆنه‌په‌ره‌سته‌كانیان بده‌ن و ، له ڕێگای ئه‌و باره‌گایانه‌وه خۆراكیش بۆ چه‌رخاندنی مه‌كینه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه په‌یدا بكه‌ن و، ئه‌و خۆراكه‌ش بریتی بوو له هاڕینی جه‌سته‌ی گه‌نجانی نیشتمانه‌كه‌مان و به ته‌ڵه‌زگه‌ی لاهوتیه‌تی سیاسی ئه‌وان كۆتایی به ته‌مه‌نیان هات . هه‌ندێك جاریش بارگا بۆته ناوه‌ندێك بۆ پارێزگاری له كه‌سانی تاوانبار‌و له یاسا ده‌رچوو داڵده‌دانی مرۆڤی پۆخڵه‌وات ، هه‌روه‌ها بارگای حزبی بۆته ناوه‌ندێك بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی فه‌رمانگه‌كانی به‌رێوه‌بردنی حكومه‌ت . هه‌ر له ڕێی ئه‌و بارگایانه‌وه به بڵنگۆكانیان ئه‌مجادی سیاسی خۆیان ڕاده‌گه‌یاندو هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تیان به كار ده‌هێناو ده‌كرانه ده‌سپێچێك و سومبڵ بۆ له خشته بردنی گه‌نجان و كۆ كردنه‌وه‌یان له‌و باره‌گایانه‌دا . كه‌واته بارگاو مه‌قه‌ڕی حزبه‌كان ئه‌زموونێكی ناشرین و دوور له فۆرمی مۆدێرنه‌ی سیاسی له كوردستان پایه‌دار كرت ، ده‌كرێت به وێنایه‌ك بیچوێنین كه له دیمه‌نی ده‌رهاوێشته‌ی په‌ره‌ستگاكانی لاهوتی ده‌چێت ، چونكه بڕوایه‌ك له لای هه‌وادارانی دروست ده‌كات جگه له‌و بڕوا‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه بۆی دیاری كراوه ، هه‌رگیز بیر له هزرێكی دیكه نكاته‌وه و بڕواشی پێ نه‌كات . به‌ڵام له ئه‌نجامی ئه‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه كردنانه‌ی كه له بواری تۆڕه‌كانی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی هاتۆته ئاراوه خه‌ڵك زیاتر له زانیاری ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه سوودمه‌ند بووه‌و ، بووته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ به ده‌ست هێنانی زانست و زانیاری ، كارێگه‌ریه‌كی به‌رچاوی نواندووه له هۆشیار كردنه‌وه‌و ڕۆشنبیر كردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و گه‌نجان و زیاتر ئاشنا بوون به ئامانجی نه‌گه‌تیڤیانه‌ی ئه‌و بارگایانه . ئه‌وه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك كێرفی بازاڕی ئه‌و بارگایانه‌ی هێناوه‌ته خواره‌وه وه‌كو مه‌رجه‌عێكی سه‌ره‌كی بۆ خڕ كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك ، ئێستا پتر ئه‌وانه ڕوو ده‌كه‌نه ئه‌و بارگایانه كه بژێوی و باری ئابووریانی پێوه په‌یوه‌سته ..
یاسین له‌تیف
yasin latif00@gmail,com