بازرگانیی قاچاخچێتی له نێوان ئه‌نده‌نووسیا و ئوسترالیا له ده‌ست كورد و عێراقیدایه
هه‌ولێر – هه‌ر له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه تا سه‌ره‌تای ساڵانی 2000ه‌وه، تاكی كورد و عێراقی له ده‌ست باردۆخی سیاسی و ئابووریی وڵاتی خۆی ڕای كردووه و ڕووی كردووه‌ته زۆر وڵاتانی تر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له وڵاتی خۆی به ده‌ستی نه‌كه‌وتووه جا ماف و ئازادیی سیاسی بێت یان هه‌لی كار و پاڵنه‌ری ئابووری. كورد و هاوڵاتیی عێراقی ڕوویان كردووه‌ته زۆر وڵاتانی دنیا، له ئه‌وروپاوه بگره تا ده‌كاته كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتی ئوسترالیا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ئه‌وان ته‌نیا كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر نه‌بوون له‌م شه‌پۆله‌دا، بگره قاچاخچیش بوون.
قاچاخچێتیش بۆ كورد له نێوان وڵاتانی عێراق و ئێران و توركیا و یۆنان شتێكی باو بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێی بایه‌خه ئه‌وه‌یه كه كه ته‌نانه‌ت له وڵاتی مالیزیا و ئه‌نده‌نووسیاشه‌وه بۆ ئوسترالیا، كۆنترۆَڵی ئه‌و كاره به ده‌ست قاچاخچییه كورد و عێراقییه‌كانه‌وه بووه.
عێراقییه‌كان له ئه‌نده‌نووسیا كۆنترۆڵی بازرگانیی قاچاخچییه‌تی ده‌كه‌ن
سه‌رچاوه ئوسترالی و ئه‌نده‌نووسییه‌كان نزكه‌ی 22 گرووپیان ده‌ستنیشان كردووه كه كاری به قاچاخ ئاودیوكردنی مرۆڤ ده‌كه‌ن له ئه‌نده‌نووسیاوه بۆ ئوسترالیا به‌ڵام ته‌نیا دوویان له هه‌موویان چالاكترن و زۆرینه‌ی بازرگانییه‌كه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه.
ئه‌و دوو گرووپه‌ش له‌لایه‌ن كورد و عێراقییه‌وه به ڕێوه ده‌چێت كه هه‌ر یه‌كێكیان به‌رێكی ڕۆژهه‌ڵات یان ڕۆژئاوای دوورگه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته‌ی بۆ خۆی پاوان كردووه بۆ كاركردن.
له به‌ری ڕۆژئاوای دوورگه‌كانی جاڤای ڕۆژئاوا و سۆمه‌ترادا، گرووپێك ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی بازرگانیی قاچاخی مرۆڤدا ده‌ڕوات كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن كوردێكی عێراقی به ناوی سه‌ید ئومێد له‌گه‌ڵ هاوبه‌شێكی به‌ڕێوه ده‌برێت به ناوی حه‌سه‌ن ئه‌یوب. ئه‌وه‌ی دواییان هێشتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه ئاخۆ پاكستانییه یان ئه‌فغانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ی به‌كار هێناوه.
ئومێد هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵانی 2000ه‌وه له كاری قاچاخچییه‌تیدا له ئه‌نده‌نووسیا كاری كردووه پێش شه‌وه‌ی دواجار له مانگی ئایاری 2010دا له مالیزیا ده‌ستگیر بكرێت.
ئومێد و ئه‌یوب له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیاوه داواكراون به تۆمه‌تی ئاودیكردنی زیاتر له 700 په‌نابه‌ری نایاسایی بۆ ئوسترالیا. هه‌روه‌ها به پێی سه‌رچاوه‌كان، ته‌نیا له‌م ساڵدا ئومێد و ئه‌یوب توانیویانه به لایه‌نی كه‌م سێ به‌له‌می پڕله په‌نابه‌ر له ئه‌نده‌نووسیاوه بگه‌یه‌ننه وڵاتی ئوسترالیا. به هه‌ر سێ به‌له‌م زیاتر له 530 په‌نابه‌ریان له‌سه‌ر بووه.
له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی دوورگه‌كانی ئه‌نده‌نووسیاش گرووپێكی تری قاچاخچییان كاری گه‌یاندنی په‌نابه‌ران بۆ ئوسترالیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌م گرووپه‌ش هه‌ر له‌لایه‌ن دوو عێراقییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت به ناوه‌كانی مه‌جید مه‌حمود و قه‌یس عبدالعصفور الرحیم.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و قاچاخچییانه چه‌ندان جار له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نده‌نووسیاوه گیراون و دیپۆرتكروانه‌توه بۆ عێراق، به‌ڵام هه‌موو جارێك له ڕێی به كارهێنانی پاسه‌پۆرت و به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌وه دووباره ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه و ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به كاره‌كه‌یان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا ده‌ڵێن كه قاچاخچییه‌كان هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن بۆ به‌رده‌وامبوونی كاره‌كه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی به ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌كه‌وێته ده‌ستیان. بۆ نموونه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و 700 كه‌سه له‌لایه‌ن ئومێد و حه‌سه‌ن نزیكه‌ی 7 ملیۆن دۆلار پاره‌ی تێدایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ر په‌نابه‌رێك نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرن. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا ده‌ڵین قاچاخچیه‌كان ده‌توانن توندوتیژی بنوێنن بۆ خۆ پاراستن، هه‌روه‌ها یه‌كێك له قاچاخچییه عێراقییه‌كانیان به جه‌لادێكی پێشووی سه‌دام حوسێن ناساندووه.
چۆنیه‌تی گرتنی ئومێد
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نده‌نووسا و ئوسترالیا زۆر هه‌وڵیان داوه بۆ كۆنترۆڵكردنی به‌له‌مه قاچاخه‌كان له ئه‌نده‌نووسیاوه بۆ ئوسترالیا به‌ڵام بێ هوده بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئومێد نۆ ناوی ساخته‌ی هه‌بووه و به‌ڵگه‌نامه و ناسنامه‌ی ساخته‌ی چه‌ندان وڵاتی هه‌بووه له‌وانه عێراق، توركیا، ئێران و عومان. ئه‌مه وا له حكومه‌تی ئوسترالیا ده‌كات به‌دوای ڕێگه چاره‌یه‌كی به‌دیل دا بگه‌ڕێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته، حكوومه‌تی ئوسترالیا هه‌ڵده‌ستێ به دروستكردنی گرووپی قاچاخی هاوشێوه‌یی ئه‌وانه‌ی له ئه‌نده‌نووسیا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن جموجۆڵی گرووپه‌كان بزانن و ئاشكرایان بكه‌ن. له ساڵی 2010، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا ڕایان گه‌یاند كه توانیویانه به لایه‌نی كه‌م ڕێگه له 1000 په‌نابه‌ر بگرن كه به‌نیاز بوونه له ئه‌نده‌نووسیاوه بچن بۆ ئوسترالیا دوای ئه‌وه‌ی گرووپه‌كانیان ئه‌وانه‌یان ئاشكرا كردووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بووه هۆی گیرانی ئومێد له مالیزیا په‌نابه‌رێكی عێراقی بوو به ناوی وه‌لید ئه‌لسوڵتانی. وه‌لید له ئه‌نده‌نووسا پاره ده‌دات به ئومێد بۆ ئه‌وه‌ی بینێرێت بۆئوسترالیا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه ئه‌وجاره سه‌ركه‌وتوو نابێت و پاره‌كه‌ی وه‌لیدیش نادرێته‌وه بۆیه بۆ په‌یداكردنه‌وه‌ی پاره ناچار ده‌بێت كار بۆ ئومێد بكات له دۆزینه‌وه په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی ئومێده‌وه بچن بۆ ئوسترالیا و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش شتێك له ئومێد وه‌ربگرن.
به‌ڵام وه‌لید له هه‌مان كاتدا بڕیاری تۆڵه‌ی داوه، بۆیه ده‌چێت بۆ باڵوێزخانه‌ی ئوسترالیا له ئه‌نده‌نووسا و قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات و ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتنێك: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا پاره ده‌ده‌ن به وه‌لید له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر جموجۆڵێكی ئومێدیان پێ ڕابگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها مافی په‌نابه‌ریی له ئوسترالیا پێ بده‌ن و به تۆمه‌تی كاركردن بۆ گرووپه قاچاخچییه‌كانیش لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت.
به‌مشێوه‌یه ئومێد ده‌كه‌وێته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی مالیزیا و ئێسته‌ش چاوه‌ڕوانی دادگه‌یه‌كی باڵایه تا چاره‌نووسی یه‌كلایی بكاته‌وه ئاخۆ دیپۆرتی بكاته‌وه یان ڕاده‌ستی ئوسترالیای بكاته‌وه. وه‌لیدیش دوای گیرانی ئومێد له ئوسترالیا مافی په‌نابه‌رێتیی پێ ده‌درێت و ڕابردووی پاك ده‌كرێته‌وه و بڕی 250,000 دۆلاریش به خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت.
حكوومه‌تی ئوسترالیا تا ئێسته زۆر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه مالیزیا ئه‌و كورده ڕاده‌ستی بكات به‌ڵام شكستی هێناوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئومێد پارێزه‌ری مالزیایی گرتووه و به‌رگری لێ ده‌كات.
یه‌ك قاچاخچی ڕاده‌ستی ئوسترالیا كراوه‌ته‌وه
تا ئێسته ته‌نیا یه‌ك قاچاخچی كه له ئه‌نده‌نووسیاوه په‌نابه‌رانی بۆئوسترالیا ناردووه ڕاده‌ستی ئوسترالیا كراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش ناوی (هادی ئه‌حمه‌دی)یه و كه‌سێكی عێراقییه. سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هادی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناودار و ڕێزداری شیعه‌ی عێاراقییه و كوڕی یه‌كێك له ئایه‌توڵایه‌كانی شیعه‌یه كه له ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991دا كوژراوه.
هادی به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌لید كاریان بۆ ئومێد ده‌كرد له دۆزینه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و هێنانیان بۆ لای ئومێد بۆ ئه‌وه‌ی بیانخاته سه‌ر به‌له‌كه‌مان و بیاننێرێته ئوسترالیا. له دادگه‌دا وه‌لید شایه‌تیی له‌دژی هادی داوه و هه‌ر له هه‌مان دادگه‌شدا بوو كه بۆ یه‌كه‌مجار ناوی ئومێد هات و دواتر له‌لایه‌ن دادگه‌وه داوا كرا.
هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی ئوسترالیا بۆ تێكشكاندنی قاچاخی مرۆڤ
له‌وه‌ته‌ی حكوومه‌تی سه‌ره‌ك وه‌زیان جولیا گیلارد ده‌ست به كار بووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه كێشه‌ی په‌نابه‌رانی قاچاخ بنه‌بڕ بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی مالیزیا و پاپوا نیو گینیا ڕێك كه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر په‌نابه‌ریًَك له ئه‌نده‌نووسیاوه به‌به‌له‌م به‌قاچاخ بگاته كه‌ناره‌كانی ئه‌و وڵاته بینێرنه‌وه بۆ مالیزیا بۆ ئه‌وه‌ی له كامپی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌دا بمێننه‌وه و له‌وێوه داوای مافی په‌نابه‌رێتی بكه‌ن.
به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه، مالیزیا ساڵانه 800 په‌نابه‌ر كه به قاچاخ گه‌یشتوونه‌ته ئوسترالیا وه‌رده‌گرێت و له‌به‌رامبه‌ردا 4000 په‌نابه‌ر كه له لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌كو په‌نابه‌ر ناونووس كراون وه‌رده‌گرێت. هه‌ر په‌نابه‌رێك كه له ئوسترالیاوه بۆ مالیزیا ده‌نێردرێته‌وه زانیاریی له‌باره‌وه وه‌رده‌گیرێت و هه‌رچه‌ند جارێكی تر هه‌وڵ بدات ئه‌وا هه‌ر دیپۆرت ده‌كرێته‌وه بۆ مالیزیا بی ئه‌وه‌ی كار له ژماره‌ی 800ه‌كه‌ش بكات: واته ئه‌گه‌ر 10 جاریش له ساڵێكدا بچێته ئوسترالیا و بگیرێت دووباره ده‌نێردرێته‌وه بۆ ئوسترالیا و هه‌ر به یه‌كیش له‌و 800ه دێته ژماردن.
له ئێسته‌دا نزیكه‌ی 95,000 په‌نابه‌ر له مالزیادا هه‌ن كه له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان داواكانیان بۆ په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا قبوڵ بكرێت و بتوانن گه‌شت بكه‌ن بۆ ئه‌و وڵاته. له‌نێویاندائه‌و ژماره‌یه‌دا سه‌دان عێراقیش هه‌ن. نزیكه‌ی 750 په‌ناربه‌ری عێراقیی تریش له ئێسته‌دا له ئه‌نده‌نووسیان و به‌نیازن به ڕێگه‌ی قاچاخ به‌به‌لم گه‌شت بكه‌ن بۆ ئوسترالیا.
حكوومه‌تی ئوسترالیا ئێسته دیپۆرتكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین وه‌جبه‌ی په‌نابه‌رانی قاچاخی بۆ مالیزیا ڕاگرتووه تا دوای جه‌ژن دوای ئه‌وه‌ی دادگه‌ی باڵای ئه‌و وڵاته ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی راگرت تا به وردی لێكۆڵینه‌وه له‌وه بكات كه په‌نابه‌ران مافه‌كانیان پێشێل ناكرێت ئه‌گه‌ر دیپۆرت بكرێنه‌وه بۆ مالیزیا.
بڕیاره‌كه‌ی دادگه دوای ئه‌وه هات كه چالاكوانان و پارێزه‌رانی په‌نابه‌ره‌كان فشاریان دروست كرد له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه وڵاتی مالیزیا پێشێلی مافی په‌نابه‌ران ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئیمزای له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تیی په‌نابه‌ران نه‌كردووه. هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه له نێو ئه‌و په‌نابه‌رانه كه له دوای ڕێككه‌وته‌كه‌ی مالیزیا و ئوسترالیا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و وڵاته و ناردنه‌وه ده‌یانگرێته‌وه، چه‌ندان منداڵ هه‌ن كه به ته‌نیان و دایك و باوكیا نله‌گه‌ڵدا نییه.
ڕابه‌ر دێره‌یی
http://sievx.com/articles/psdp/20010623DonGreenlees.html
http://www.theaustralian.com.au/national-affairs/people-smuggler-on-loose-despite-sentence/story-fn59niix-1226097880013
http://www.theaustralian.com.au/national-affairs/people-smugglers-sent-to-prison-fines-not-imposed-since-introduction/story-fn59niix-1226087510111
http://www.nst.com.my/nst/articles/19anv/Article/art_print
http://au.news.yahoo.com/thewest/a/-/breaking/7334585/people-smuggler-informant-wanted-revenge