Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
باوی ئەمیری جەنگ نەماوە!

باوی ئەمیری جەنگ نەماوە!

Closed

 

 

 

 

لە دنیای نوێی گلۆبالیزەیشندا، مرۆڤ لەهەر پلەو پایەیەکدا بێت، کە ئێمەیش هەر لەهەمان هەزارەی سییەمدا دەژین، نابێ و ناجۆرە فەوجێک سەربازی بەناوەوە بێت. چونکە ئەوە دەکاتە حکوومەت لەناو حکوومەتدا، ئەوە دەسەڵاتە لەناو دەسەڵاتدا. خۆ دەرەبەگی سیاسی هەر ئاوا دروستدەبێ. ئەو هێزەیش هەر لە (سوارەی پشتماڵە) ی سەدەیەک لەمەوبەری سەرخێڵە کوردەکانی بن سایەی عوسمانی دەچێت! ئەوە گەڕانەوەیشە بۆ سەدە تاریکەکان. لەهەمان کاتدا بەفێڕۆدانی سامانی نیشتنانییە. ئەوە بە فیرعەونکردنی تاکیشە، کە دەبێ تاک هاووڵاتی بێت، گوێرایەڵی یاسای وڵاتەکەی خۆی بێ، نەک بە فیرعەون بکرێ. تکایە خەڵکینە، ئێوە کارێک بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو فەوجانە، کە بەناوی خەڵکەوەن، نەک بەناوی سوپای وڵاتیکەوە. ئەوانە لە فەوجی خەفیفەی زەمانی سەددامیشەوە نزیکن.

ڕاستت دەوێ هەموو ئەو فەوجانە، پێچەوانەی عورف وعادەتی دنیای دیموکراسین. ئەدامانی ئەم فەوجانە بێکارەی ڕووپۆشکراون، تکایە با کاری شیاویان بۆ بدۆزرێتەوە. من وەک تاکێکی ئەم کۆمەڵە مافی خۆمە وای بۆ بچم، کە ئەم فەوجانە بۆ جەوڵەیەکی نوێی جەنگی ناوخۆ ئامادەکراون! خاوەنەکانیشیان لە ئەمیری جەنگ بەولاوە هیچی تر نین. جەنگەکەیش بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، کە ڕەنگە بەم نزیکانە بێ! تکایە مەهێڵن ئەم کوردە ستەملێکراوە، بۆ هەمیشە لەدڵەڕاوکێدا بژی و ئەم فەوجانەیان پێ هەڵبوەشێننەوە!

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.