Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
با ئەمجارە خۆمان مێژوومان بنووسینەوە

با ئەمجارە خۆمان مێژوومان بنووسینەوە

Closed
by November 25, 2012 گشتی

 

 

 

بەهەر هۆیەكەوە بێت ( كە من پێموایە لەم ماوەیەدا زۆر باسكراوە ) مالیكی لە حەمرین بەو دیودا بەباشی هێزەكانی خۆی نمایش كردووە . لە بەرامبەر ئەو گەف و هەڕەشەیەی ئەو ، هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش بە شانی حەمرینەوە رووەو عەرەبستان لاقی خۆی چەقاندووە . 

من لێرەدا نامەوێ‌ نە شیكردنەوە بۆ ئەو حاڵەتە بكەم نە پێشبینییەكم هەبێ‌ بۆ ئەنجامەكانی ئەم بارودۆخە . بەڵكو ئەوەی دەخوازم بیڵێم ئەوەیە كە ئەگەر ئەوەی لەو 5 ساڵەی رابردوودا كە دەبوایە بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 بكرایەو ئێمە پێمانوایە چەندی سوچ و خەتای حكومەتی عێراقە و چەندیش خەمساردی و هەڵەی سەركردایەتی سیاسی و كاربەدەستانی كوردە، ئێستا و لەم حاڵەتەدا باشترین هەلومەرج هاتۆتە پێش بۆ هاتنەدی ئەو ئامانجە ستراتیژییەی خەڵكی كوردستان، من پێموایە تاكو ئێستا ( بە رۆژگاری رووخانی سەددامیشەوە ) هەلی لەوە باشتر هەڵنەكەوتووە بۆ بەدیهاتنی ئەو ئامانجەو لكاندنەوەی ناوچە داگیركراو و دابڕێنراوەكانی كوردستان . ئەویش بە نەكشانەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەپاندنی دیفاكتۆی دیاریكردنی سنووری هەرێمی كوردستان . 

دەكرێ‌ لەم روانگانەوە مەبەستەكەمان وێنا و پێوانە بكەین :

1 ـ رژێمی مالیكی هەرگیز لەوە بێهێزتر نابی و بۆی هەیە ماوەیەكی دی ببێتە خاوەنی تەرازووی جیاوازی هێز و پشتیوانی باشتری ناوخۆ و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی . ئەو كاتە ئەرك و قوربانی كورد پتر دەبێ‌ بۆ گێڕانەوەی ئەم مافە زەوتكراوە .

2 ـ لەمێژووی بزاڤی سیاسی كورددا یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی هێزە سیاسییەكان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە لەم فۆرمەی ئێستادا دەگمەنە و هەقە ئەم هەلە لەدەست نەدرێ‌ . ئەم هەڵوێستە چەكێكی كاریگەری مێژووییە و نابێ‌ بۆ سەندندنەوەی ئەم هەقە بە هەند وەرنەگیرێ‌ .

3 ـ چیای حەمرین وەكو ئەرزی حەرامی جەنگ لە نێوان ئەو دووهێزەدا دانپێداهێنانێكی مەعنەوی و جیۆگرافییە بە سنووری هەرێمی كوردستان ، دەبێ‌ كشانەوەی لەشكری كوردستان لەو هێڵە ( حەمرین ) ئەستەم و مەحاڵ بكرێ‌ . 

4 ـ پێویستە ئەو هێزەی كوردستان ( بەو قەوارە زۆرەیەوە ) لە هێڵی حەمرین بمێنێتەوە تاكو بەتەواوی ماددەی 140 و بە بێ‌ كەموكوڕی جێبەجێ‌ دەكرێ‌ . 

5 ـ پێویستە ئەندامانی سەركردایەتی و كادیرانی پێشكەوتووی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ( بەتایبەتی پارتی و یەكێتی ) و ئەندام پەرلەمان و هتد ..بە نۆبە و لەگەڵ پێشمەرگە ئەركی بەرگری لە بەرەی پێشەوە بە شێوەی ( موعایەشە ) بگرنە ئەستۆ و چاو لەكەس نەپۆشرێ‌ . 

بە بیروڕای من ئەم پێشهاتە هەلێكی زێڕینە و سەردەمی نووسینەوەی مێژووی نوێی كوردستانە ، كە ئەمجارەیان كورد بەدەستی خۆی دەینووسێتەوە.

 

 نیازی حەمە عەزیز

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.