Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024

با هەشتى مارس یاد نەكەینەوە!؟…. سروشت عومەر مەعرووف

Closed
by March 8, 2008 ژنان

  هەشتى مارس لەو ژنە ئازایانە پیرۆز بێت كە گۆرانێكیان لە مێژوودا دروست كردو بووە هەوێنى داماڵینى كاژى نایەكسانىو نا بەرامبەرى وە ئاوردانەوە  لەو مەخلوقە ئینسانەى لەلایەن هاوِرى مرۆڤەكەى دیەوە دەچەوسایەوە لەكاتێكدا لەهەناو ومنداڵدانى  ئەمى چەوساوەدا هاتۆتەدەرەوە. بەلام ئەم شۆرشەو ئەم ئاوڕدانەوەیە هەموو میللەتانى سەرزەمینى نەگرتەوە بەڵكو تەنها یەك لەسەر چوارى گۆى زەوى تارادەیەك لىَى سوود مەند بوون , ئەویش بەئازایەتى خۆیان و جیكردنەوەى دین لە دەوڵت  . ئەو كۆمەڵگایانەى هەژموونى دینى باڵادەستە  نایەكسانىو توندو تیژى دژ بە  رەگەزی مێینە لەو پەڕى بىَ تامیدایە , كۆمەڵگایى كوردیش لە بەرئەوەى كۆمەڵگایەكى كۆنە پارێز و  تاسەر ئێسقان دینیە بشكى شێرى بەردەكەوێت لەو هەموو بىَ رێزییەى بەرامبەر بە ڕەگەزەكەى خۆى دەیكات. ئافرەت لە كۆمەڵگایى ئێمەدا كۆیلەى كۆیلەكراوە لەبەرئەوەى پیاو ئازاد نیە ژنیش ئازاد نیە واتە بە جۆرێك لە جۆرەكان ئەویش دەست و پىَ سپیە بەرامبەر بەو هەموو دابو نەریتەى كە دین رەنگى بۆڕشتووە  و دەیبات بەرێوە   وە بۆ ئەوەى خۆى لەو هەموو فشارە رزگار بكات  دێت جامى رق و توورەیى بەسە ر رەگەزەكەى دیكەدا قڵب دەكاتەوە تا بیسەلمێنێت كە ارادەى هەیە و بەمانایى جەنگاوەر ئازایەو كۆیلە نیە  دواجاریش دین دەست خۆشى لىَدەكات. بۆ ئەو هەموو توندو تیژیانەى دژى  رەگەزەكەى دى  دەیكات  . پێویستە لەسەر  ئەو  رێَكخراوانەى كە خۆیان بە داكۆكىكارى ژنان و كچانى ووڵاتەكەم دەزانن  هەڵ بدەن و خەبات بكەن تا گۆرانێك دروست بكەن دەنگى ناڕەزایەتیان  بگاتەگوىَى كەڕى كۆیلەكراوەكانیان نەك هەموو ساڵێك وە ك نەریتێك یادى رۆژێك دەكەنەوە كە رۆژى ژنانى ووڵاتەكەم نیەبەلكو لاسایى كردنەوەیە چونكە تائیستا وەكو  دەیزانین  شەرف  لكاوە بە جەستەى ئافرتەوە رەوشت لكاوە بە هەلس و كەوتى ئافرەتەوەفەسادى و بەرەڵایى لكاوە بە بیرو بۆچونى ژنەوە ئەمەش هەمیشە توندو تیژى لىَ دەكەوێتەوە . پیاو یش وەك بەرزەكى بانان دانشتوون لەسەربان بۆ  دایكیان ,خوشكیان ,نەنكیان , كچیان وەكو گوتمان تا زەلیلى خۆیانى پىَداپۆشن دەكەونە چاوەدێرى كردنیان . مەریوانى ووریا قانع دەڵێت پێویستە ژنانى وڵاتەكەم لەو رۆِژەدا بگرین
 بە كوڵ بگرین ئەوەندەبگرین تا پیاوانى ووڵاتەكەم شەرم بكەن و بەخۆیاندا بچنەوە بە هەمووئەو بیر وبۆچوونەنادروستەى كە چەندین ساڵە دین و رەوشى خێڵ لەخشتەى بردوون منیش لەگەڵ كاك مەریوان ووریاقانع دام لەو رۆژەدا بچن  ئەو هەموو بەڵگەنامەو عقدى هاوسەرگیرى  كچانىمناڵ و بەزۆر بەشوودراو  عقدى هاوسەرى ژنى دووەم وسیەم چەندەم بێنن وپیشانى ئەو كەسانە بدەن كە ئەم كارە چەپەڵەیان كردوە تا شەرم بیانگرىَ پرسیاریان لىَ بكرێت ئایا دەزانن    مانداڵى ئەو ناحەقیە گەورانە چ زیندان هەتیوخانەیەكیان ئاوەدان كردۆتەوە ,بلێن تاكەى ژنانى ئەنفال  چاوەروانى مێردەكانیان بن لە بەر ئەوەى براو مێردو باوكیان نیە ئەبێت جلى رەش و پرچى سپى بهۆنەوە  پێیان بڵێن  رۆژین و دوعاتان بۆ بەو شیوەیە كوشت مهاباد و جوانەو بەنازو كىَو كىَ چیان لىَ هات وێنەكانیان بكەن بە بەرۆكتانەوە چونكە ئەوانە شەهیدىئێوەن شەهیدى رێگایى یاخیبوونن دژ بە كۆنە پارێزى  وپیاوسالارى وەستانەوە هاوار بكەن و پێیان بڵێن ئەوانە خیانەتیان لە نیشتیمان كردبوو یا فایلیان هەبوو  یان سامانى میللەتیان بە فیڕۆ دابوو  زەماوەندیان لەگەڵ  چەندین پیاودا كردبوو وەك چۆن پیاو زەماوەند لەگەڵ چەندین ژن دەكات , هەشتى مارس لە بەرئەوەى 140 ژن لەكارگەیەكى ویلایەتى شیكاگۆ ا سووتان   رۆژى هەشتى مارسى لىَ كەوتەوەتەنها 140 ژن ئەى ژنانى وڵاتەكەم ساڵانە  لە و كۆمەڵگایەى كە ئێوە درووستان كردوە چەند ژن دەسووتێت ,دەخنكێت , سەر دەبرێت پارچە پارچە دەكریت   پێشنیار دەكەم لەو ڕۆژەدا  جلى رەش بپۆشن زیاترو زیاتر لەو ڕۆژەدا خەمبارببن تا پیاوان لە شەرما سوور سوور هەڵگەرێن  خەبات بكەن بە خۆرۆشنبیركردنتان هەوڵیش بدەن  . پیاوەكانیش رۆشنبیر بكەن و مێشكى شەتەك دراوى دینیان  بكەنەوە هەروەكو فائق بىَكەسى شاعیر دەڵێت مەل بە باڵیك نافڕێت  ئەمەش  لە ئەستۆى ریكخراوە مدەنى  و ریكخراوە ژنانەكاندایە كە پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە گەر دڵسۆزن بۆ رەگەزەكەیان نەك بۆ حیزبەكانیان چونكە حیزبەكانیان پیاو دەیبات بەرێوە ئەو هەموو نەهامەتیانەى لەسەرەوەش باسمان كرد پیاو دروستى كردون  گۆچانى دەستیشان دینە لەبەر ئەوە چاوەڕىى ئەوە نەكەن رۆژیك لە رۆژان حیزبەكانتان لە سووتان و خنكان و بىَرێزكردنتان ڕزگارتان بكەن .
 
 كوردستانى باشوور/ سولەیمانى
      
samaeastera@yahoo.com        
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.