بخوێنه … عەزیز ئاجیکەند
له‌ناو زه‌مه‌نێکی قاقڕستانیدا،
له‌ناو قووڵایی شه‌وه‌زه‌نگ
بچریکێنه، ئارام ئارام
به‌درێژایی شه‌و بچریکێنه، ئاواز بخوێنه
به‌ناوی گووڵی سوور
باده‌نگی زوڵاڵت، بگه‌ڕێ به‌گشت سووچێکی ئه‌م دیاره بێ به‌زه‌یه‌دا…
مه‌وه‌سته، ده‌مه‌وه‌سته…
با باخ وه‌خه‌به‌ر بێ
چیا ببيستێ
ئه‌و ده‌نگه‌ی
سامی شه‌و ده‌شکێنێ و ژانی بێده‌نگی ناهێڵێ …
ده‌بخوێنه با کۆتری ته‌ڕ له هێلانه
بێته‌وه ناو باوه‌شی هێلانه‌ی خوێنین..!!
بخوێنه، با چریکه‌ت بگه‌ڕێ به‌گوێی زه‌مه‌نا
با هاوارت شه‌پۆل لێدا به‌سه‌ر زه‌رياکانا
ده‌شته‌کان وه‌خه‌به‌ر بێنه
په‌یامی رووناکی بۆ مرۆڤی سه‌ر ده‌م بێنه…
هه‌سته‌و گوزه‌رێک بکه به‌ناو ده‌شتی کاکی به‌کاکی و
سه‌ر بانی شه‌وگارانی ئاسته‌م بله‌رزێنه…..
له وشکه‌ساڵی مه‌ترسه
ساتێک رابێنه
هه‌سته بڕوانه
سه‌یرکه
ئه‌و به‌نداوانه‌ی ده‌وری شاریان ته‌نيوه نه له‌به‌ر ئاو به‌ستراون
نه له‌به‌ر تیشك،
ئاوازیان ته‌نیوه
ئاوازیان ته‌نیوه
ئاواز‌و
خرۆشیان گه‌مارۆ …
ئه‌م زه‌مه‌نه مه‌ودایه‌که بۆ خوێندن
ده‌بخوێنه
زه‌مزه‌مه‌ی که
ئه‌و سرووده‌ی ژیان ده‌نووسێته‌وه‌و
گوڵی سوور ده‌پشکوێنێ به‌سه‌ر روخساری ژیانا…!!!
له مه‌رگ مه‌ترسه
بخوێنه
کاسی که‌گوێچکه‌ی کپ و
بچریکێنه
کیشی که
ئه‌و دڵه به‌ردینانه‌ی
ئه‌ڤین ده‌کوژن ،
ژیان سه‌ر ده‌بڕن ….!!!
له ئاوازی چريکه‌ی کپ نه‌بووت
هه‌زاران ئاوێنه دێنه سه‌ما
هه‌زاران تڕپه‌ی دڵ به پێشوازی
ژیان دێنه‌وه
هه‌زاران قاقا لێده‌درێ
بۆ ئه‌و ده‌نگه‌ی نایهه‌وێ بۆ ساتێکیش په‌نگ بخواته‌وه…
بخوێنه
دیواره‌کان بله‌رزێنه
شه‌قام وه‌خه‌به‌ر بێنه
با وڕ و کاس بن ئه‌و گۆێیانه‌ی نایانهه‌وێ
ببيستن
په‌یامی سه‌ر به‌ستی ئازادی.
پاریس
17/07/2012
عەزیز ئاجیکەند