برایه‌تی عه‌ره‌ب، عه‌ره‌به‌كان ده‌ستی یه‌كتریان گرتووه
ئۆباما قسه‌ی بۆ دنیای عه‌ره‌ب‌و ئیسلام كرد، ته‌نها بۆ یه‌ك ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی نه‌دوا، ته‌نها باسی په‌یوه‌ندی‌و هاوكاری خۆی‌و تاكه گه‌لێكی عه‌ره‌بی نه‌كرد. كه‌واته عه‌ره‌به‌كان ئه‌زانن ئه‌وان ته‌نها یه‌ك گه‌لن، یه‌ك چاره‌نوسیان هه‌یه، بۆیه ده‌بینین له تونس‌و میصر‌و سوریا‌و یه‌مه‌ن‌و لیبیا گه‌لی عه‌ره‌ب پێكه‌وه هاواری ئازادی ده‌كه‌ن، پێكه‌وه ده‌ڵێن: ارحل.. ئیدی عه‌ره‌به‌كان یه‌ك نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له خه‌می ئازادی‌و كه‌رامه‌ت‌و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ییان له دنیای ئه‌مڕۆدا سه‌لماند! یه‌كێك له نوسه‌ره عه‌ره‌به‌كان زۆر به توندی ره‌خنه له لێدوانێكی كاربه‌ده‌ستانی سعودیه ده‌گرێ كاتێك گه‌لی میصری به هاوڕێ‌و دۆست وه‌سف كرد..ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گه‌لی میصر‌و سعودیه بران، نه‌وه‌كو دۆست..ئاین‌و زمانیان یه‌كه، وه چاره‌نوسیان یه‌كه، له‌هه‌موشی گرنگتر خوێنیان یه‌ك جۆره خوێنه واته مه‌به‌ستی خوێنی عه‌ره‌بیه له ده‌ماری هه‌ردوو گه‌ل. ئه‌م یه‌كگرتنه‌ی عه‌ره‌ب بۆ ئازادی‌و كه‌رامه‌ت‌و ژیانێكی نوێ زۆر زۆر جێگای هاوكاری‌و ئومێده، به‌ڵام ئه‌م یه‌كگرتنه‌ی كه‌سانی وه‌كو صه‌دام حسێن‌و شێوه‌كانی وه‌كو ئه‌و له‌ناو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان ترسناكه، چونكه شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌بی ده‌خوڵقێنێ‌و مه‌ترسی گه‌وره دروست ده‌كات، هه‌روه‌ك بینیمان له عێراق ئه‌نفالی به‌رهه‌م هێنا، گه‌لێكی قڕ كرد له‌سه‌رئه‌وه‌ی خوێنی عه‌ره‌بی تێدانیه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تره..! به‌ڵام جارێكی تر دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و یه‌كگرتنه مرۆڤگه‌رایانه‌ی پڕ ئومێدی ئازادی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی عه‌ره‌ب پێویسته هه‌موان پشتیگری لێ بكه‌ین‌و تێكه‌ڵی خه‌ونی ترسناكی ده‌سه‌ڵاتپه‌رستی شۆڤێنی سه‌ركرده‌و سیاسیه‌كان نه‌كه‌ین. ئێستا عه‌ره‌ب به‌دۆخێكی مێژوویی زۆر شكۆ‌و چاره‌نوساز تێپه‌ڕ ده‌بێت، خاڵی وه‌رچه‌رخانی گه‌لی عه‌ره‌به له‌روی مێژویی به‌جۆرێك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێستای له‌دوێنێ ناچێت، بۆیه گرنگه داهاتوشی له ئێستا نه‌چێت، واته ئیدی عه‌ره‌ب نه‌گه‌ڕێته‌وه دواوه‌و له هاواری گه‌وره‌ی سه‌رشه‌قامه‌كانی گه‌نجانی به‌هیچ جۆرێك پاشه‌كشه نه‌كات كه هاوار ده‌كه‌ن: ئازادی، یه‌كسانی، دیموكراسی.
گۆڕانی عه‌ره‌ب له ناو نیشتمانی خۆیدا، بۆ دروست كردنی سیسته‌می نوێَ، ئه‌مریكا‌و ئه‌وروپای توشی دۆخێك كردووه كه ناچارن به‌ته‌واوی ستراتیژ‌و سیاسه‌تی خۆیاندا بچنه‌وه‌و له‌نوێوه سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌و پلانی تازه دابنێن بۆچۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵا دنیای تازه‌ی عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌تا به‌رونی له وتاره‌كه‌ی ئۆباما زۆر شت ده‌بینین( وه گومانیش له‌وه نیه ئه‌مریكا له‌ستراتیژی خۆیدا نه‌خشه‌ی گرنگی هه‌یه بۆناوچه‌كه به‌جۆرێك دوور نیه دواجار ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات هه‌ر پلانی خۆی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌یان باسێكی تره) ئێمه ده‌بینین ئه‌مریكا متمانه‌ی به‌عه‌ره‌ب هه‌یه، به‌ڵام شتێك هه‌یه پێچه‌وانه ئه‌ویش بێ متمانه‌یی عه‌ره‌به به ئه‌مریكیه‌كان، زۆرن ئه‌و وتانه‌ی ئه‌و نیشانه‌و نیگایانه‌ی لای عه‌ره‌به‌كان دیارن‌و زه‌قن به‌رامبه‌ر نه‌یاری‌و بێ متمانه‌ییان له‌گه‌ڵا ئه‌مریكا، ئه‌مه بۆ ئه‌مریكیه‌كان زۆر جێگای بایه‌خ پێدانه، چونكه دوای ئه‌وه‌ی گه‌لی عه‌ره‌ب سیسته‌می تازه‌ی ده‌وڵه‌ت‌و سیاسه‌ت‌و شێوه‌ی ژیانی نوێی خۆی دیاری ده‌كات جۆری مامه‌ڵه‌شی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا ته‌واو ده‌گۆڕێت، عه‌ره‌به‌كان هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مریكا پشتیوانی هه‌میشه‌یی ئیسرائیله‌و ناتوانێت به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب راستگۆ بێت. به‌ڵام كاتێك ئۆباما له‌وتاره‌كه‌یدا گوتی: پێویسته ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی 1967 دروست بكرێت‌و ئیسرائیل بكشێته‌وه سنوری ئه‌وكاته. ئایا ئه‌مه متمانه‌ی عه‌ره‌به‌كان به ئۆباما یان بڵێین ئه‌مریكا دروست ناكات؟ له‌لایه‌كی تر ئێستا له‌ناو شه‌قامه فراوانه‌كه‌ی عه‌ره‌ب هێز‌وگروپی ئیسلامی هه‌ن، ئه‌مانه ئه‌مریكا‌و ئیسرائیل‌و پڕۆژه‌كانی رۆژائاوا ئه‌گه‌ر ته‌واو ره‌د نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا ئاماده‌ش نین جێبه‌جێی بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌م گروپه دینیانه ئه‌مریكا وه‌كو دوژمن وێنا ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان ئه‌مریكا به‌جۆرێك ده‌بوغزێنن ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێ له‌ناوچه‌كه هه‌ر ده‌ریده‌كه‌ن. ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م چه‌ند ئه‌گه‌رێك دایه له‌گه‌ڵا ئه‌م بزوتنه‌وه ئیسلامی‌و دینیانه به‌گشتی له ئێستادا: یه‌كه‌م یان ده‌بێت قبوڵیان بكات‌و گوێیان لێ بگرێت‌و زۆر شت هه‌یه له‌به‌رئه‌و هێزانه ده‌ستكاری بكات‌و ته‌نازولات بكات. دووه‌م: یان ده‌بێت دژایه‌تی سه‌ختیان بكات‌و به‌دوای هاوكاری ئه‌و هێزانه بگه‌ڕێت كه دژی ره‌وتی سیاسی دینین.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو بۆنمونه ئیخوان موسلمین له میصر هه‌ڵبژاردنی برده‌وه، ئه‌وكاته ئه‌مریكا وه‌كو ده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌وێته ناو ئه‌م دوو ئه‌گه‌ره‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا. ئیدی بۆ ئه‌مریكا ئه‌م گۆڕانكاریه مایه‌ی لێ وردبونه‌وه‌یه، به‌ڵام شتێك هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه كه برایه‌تی عه‌ره‌به له‌سه‌ر ئه‌و دروشمانه: ئازادی، یه‌كسانی، دیموكراسی. ئایا ئیدی عه‌ره‌ب واز له دابه‌شكاری مه‌ترسی داری تایه‌فی‌و ئاینی‌و ناوچه‌یه‌ی دێنێت‌و به‌دوای ژیانێك ده‌گه‌ڕێت ته‌وقه‌ی ئه‌مریكا‌و ئه‌وروپا‌و جیهان ره‌د نه‌كاته‌وه. یان هێشتا دوای شۆڕشه مه‌زنه‌كانی خه‌ڵكی عه‌ره‌ب مه‌ترسی ماون؟ گه‌نجانی عه‌ره‌ب له‌شه‌قامه‌كان بێ ده‌نگیان شكاند، ته‌ماعی گه‌وره‌ی ئازادیان ده‌رخست، گۆڕان خوازی خۆیان سه‌لماند، دژی دواكه‌وتووی كۆمه‌ڵگاكه‌یان وه‌ستانه‌وه، دژی سیته‌می هه‌بووی سیاسی ده‌وڵه‌ته‌كانیان درێغی ناكه‌ن‌و داوای دیموكراسی ده‌كه‌ن… ئایا ئه‌مانه دروشمی جیهانی، راستی گلۆبالی نین، ئایا ئه‌مانه به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ی متمانه بكه‌ین‌و ئیدی ئه‌مریكا‌وئه‌وروپا‌و گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌ستی عه‌ره‌ب بگرن بۆ ئه‌وه‌ی بپه‌ڕێته‌وه‌و هه‌موان سه‌رفراز بن له به‌رهه‌می ئازادیه‌كانی به‌ده‌ست هاتوو. ئه‌وه‌ی ئێستا عه‌ره‌به‌كان ده‌یكه‌ن ته‌نها رزگاریان نیه له سیسته‌مێكی سیاسی‌و دیكتاتۆری‌و حوكمڕانی، به‌ڵكو پێش هه‌موو شت وشیار بونه‌وه‌و ئازادكردنی خودی ئینسانی عه‌ره‌به له كۆمه‌ڵێك دروشم‌و به‌ها‌و مانای سیاسی بێ مانا، به‌های به‌سه‌رچوی سیاسی‌و سیسته‌می حوكمڕانی، مرۆڤی عه‌ره‌بی یه‌كه‌مجار له‌ناخی خۆیه‌وه گۆڕانی كردوه، بۆیه ئاوا ئازایه له‌سه‌ر شه‌قام‌و روبه‌روی ده‌بابه‌و تانك‌و مه‌رگ ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانه ئه‌و ئازادیه یه‌كه‌مجار له ئینسانه‌كه چرۆی نه‌كردبێت، مه‌حاڵه بتوانرێت ئاوا ئازایانه له‌سه‌ر شه‌قام ده‌بابه‌ش تێك بشكێنن‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماندوو نه‌بن. ئه‌گه‌ر تا دوێنێ سنوری جوگرافی فراوان‌و ستراتیژی له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی عه‌ره‌ب هه‌بووبێت، ئه‌وا ئێستا سنوری ئازادی فراوانی تاكه‌كانیش هه‌یه، وه‌ك چۆن رۆژنامه‌نوسێكی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت: ئێمه سنوری جوگرافی فراوان‌و ئازادی به‌رته‌سكمان هه‌یه. ئه‌مه گۆڕا‌و سنوری ئازادی مرۆڤ ناگه‌ڕێته‌وه پێش روخانی بن عه‌لی له‌تونس.. شنه‌بای ئازادی هه‌ڵی كردوه‌و دیل ناكرێ‌و ناتوانرێت بوه‌ستێنرێت. به‌ڵام خۆشباوه‌ڕی زۆر خراپه ئه‌گه‌ر پێشمان وابێت هیچ كۆسپێك له‌سه‌ر رێگا نه‌ماوه، ئه‌وه‌تا قسه له‌سه‌ر غیابی فكر، رۆشنبیری، لاوازی دیموكراسی وه‌كو كولتور‌و بونیاد له‌ناو پێكهاته‌ی ئێستا، جوڵه جوڵ‌ی هه‌ندێ كێشه‌ی ئابوری‌و تایه‌فی‌و رۆشنبیری‌و ئایدۆلۆژی.. ئه‌مانه هێشتا كۆسپی گه‌وره‌ن.. هه‌رچه‌نده من وه‌ك خۆم هیچ جۆره ره‌شبینی‌و خۆشباوه‌ڕیه‌كی روكه‌شانه‌م نیه‌و پێم وایه مادام بتوانرێت ئه‌و رژێمه دیكتاتۆری‌و ته‌قیلدیانه بگۆڕدرێن‌و سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه بهه‌ژێنرێت، ئه‌وا ده‌شتوانرێت ده‌ستكه‌وتی ئه‌م شۆڕشانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بپارێزرێت‌و دیموكراسی‌و ئازادی‌و ژیانێكی به‌كه‌رامه‌تانه به نسیب هاوڵاتیان ببێت. پێم وایه ناكرێ ره‌ش بین بین.. ده‌شێت خه‌ممان هه‌بێ، به‌ڵام ناكرێ دوودڵا بین‌و خه‌می ئه‌وه‌مان بێت سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی بوركانه‌ی ئازادیه، به‌ڵێ گرفت ماون، به‌ڵام ئاینده چاره‌سه‌ر ده‌بن‌و ژیان به‌ره‌و دواوه ناگه‌ڕێته‌وه. كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ركوت كردن‌و دیكتاتۆریه‌ت‌و پێشێل كردنی ئازادی‌و خه‌ونه‌كانی مرۆڤی ناوچه‌كه نیه، كات له‌ئامێزی ئازادیخوازانه، له‌ناو قوڕگی پڕ هاواری ئازادی‌و یه‌كسانی ئه‌و گه‌نجانه‌یه چاویان وه‌كو باز پڕه له‌بوێری. كات دێت‌و ده‌ستی داهاتوو ده‌گرێ، چیتر له‌جێگای خۆی ناوه‌ستێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌نها ده‌سه‌ڵاتێك‌و ته‌نها رژێمێك‌و ته‌نها سه‌رۆكێك‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ك.
هه‌روه‌ك وتاره‌كه‌مان ناوی برایه‌تی عه‌ره‌به، ناشێت لێی دوور بكه‌وینه‌وه‌و بۆچی په‌نجه بۆبابه‌تێكی له‌م جۆره درێژ ده‌كه‌ین، مه‌به‌ست له‌م به‌كارهێنانه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی خه‌می كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئازادی‌و كرانه‌وه‌یان هێنده ئاوێته‌ی یه‌كتره زه‌حمه‌ته بتوانین لێكیان جیابكه‌ینه‌وه، گرفتی ئابوری‌و بێكاری‌و نه‌بونی عه‌داله‌ت ته‌نها گرفتی یه‌ك ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی نیه، چونكه ئه‌گه‌ر گرفت‌و كێشه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌ت بوایه ئه‌وا ته‌نها گه‌لی ئه‌م ده‌وڵه‌ته شۆڕشی ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌تا تونس‌و میصر‌و یه‌مه‌ن‌و لیبیا‌و سوریا پێكه‌وه شۆڕ‌شیان ده‌ستپێكرد، كێشه‌ی نیزام‌و سیاسه‌ت‌و فكر‌و ئابوری‌و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی له‌یه‌كترگرێدراوه‌و ئاوێته‌ی یه‌كه.. ئه‌مه‌ش شۆڕشی له‌ناو نه‌خشه‌ی هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كان دروست‌و عه‌ره‌بی كرده یه‌ك عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌تا چیتر به‌ته‌نیا عه‌ره‌بێك نابینین پێی بڵێن ئه‌مه ته‌نها عه‌ره‌بی میصره ئه‌وه ده‌كات، یان ئه‌وه عه‌ره‌بی تونسه، یان ئه‌وه عه‌ره‌بی یه‌مه‌نه…هتد، به‌ڵكو ئێمه له‌به‌رده‌م عه‌ره‌بێك وه‌ستاوین ئازادی‌و دیموكراسی‌و عه‌داله‌ت‌و ژیان‌و كه‌رامه‌تی ده‌وێت، سیسته‌مێكی تازه‌ی ده‌وێت، ئیدی ئه‌مه‌یه پێمان ده‌ڵێت برایه‌تی عه‌ره‌ب دروست بووه بۆ ئه‌وه‌ی هیچیان به‌جێنه‌مێنن‌و پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوو، ئازادی‌و دیموكراسی‌و ژیانێكی تازه ده‌ڕۆن. به‌ڵێ عه‌ره‌ب ده‌ستی یه‌كتری گرتووه. وێناچێت چیتر عه‌ره‌ب یه‌كتر به‌جێبهێڵن، خه‌می یه‌كتر ده‌خۆن، هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن، چاویان له‌سه‌ر یه‌كتره بۆ ئه‌وه‌ی گرفتی یه‌كتر به‌یه‌ك بڵێن، تۆ بڵێی ناكۆكی ناوخۆی عه‌ره‌بی كۆتایی پێهاتووه، یاخود دوای سه‌ركه‌وتنه‌كان ناكۆكی تازه له‌ناوخۆی عه‌ره‌بدا دروست ده‌بنه‌وه‌و گه‌لێكی په‌رته‌وازه دروست ده‌بێته‌وه، گه‌لی عه‌ره‌ب خۆی باشتر له‌هه‌موو كه‌س زه‌بری ناكۆكی ناوخۆیی‌و دوبه‌ره‌كی‌و زیانه‌كانی ده‌زانێت.. خۆی له‌هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانێت به‌هۆی ناكۆكیه‌وه چۆن‌وكه‌ی‌وله‌كوێ‌و كام چركه‌ساتی مێژوویی دۆڕاندوه‌و زیانمه‌ند بووه‌و به‌جێماوه.. كه‌واته ده‌پرسین تۆبڵێی ئه‌م ده‌ستی یه‌كتر گرتنه تاسه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت؟