برنج …. تاداشی ئامانۆ
وه‌ره برنج گردكه‌ره‌وه
كه به درێژایی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه رژاوه
ته‌ڕ
له‌ژێر نمنمه‌ی باراندا
ناوی (بۆمب)ه
كیسه برنجی بازاڕی ره‌ش
به‌ر له گه‌یشتن به وێستگه‌كه
له په‌نجه‌ره‌كه‌وه فڕێده‌درێته ده‌رێ
ئێستا پڕژوبلاوه
برنج
له ئاسنه‌ڕێكه
له ته‌نیشت ئه‌وانه‌وه
وه‌ره برنج گردكه‌ره‌وه
كه ئێستا په‌ڕاگه‌نده‌یه‌و
له‌ژێر باراندا پلیشاوه‌ته‌وه
بیگێڕه‌وه
ژنێك كه
پۆلیس له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ده‌ری كردووه
لێی بپرسه
بۆچی مێرده‌كه‌یان گرت
بردیان بۆ شه‌ڕ و كوشتیان؟
بپرسه لێی
چۆن مناڵه‌كانی گه‌وره ده‌كات
له حاڵێكدا گه‌نجینه‌كه‌ی به‌تاڵ و حه‌تاڵه
پرسیاری لێبكه
چۆن ده‌توانێ زیندوو بێت و
له برسان نه‌مرێ
لێی بپرسه
ئایا مناڵه‌كانی به برنج تێر ده‌بن؟
به برنجی سپی
به ئه‌سپایی لێی بپرسه و په‌له‌مه‌كه!
خۆر
له‌ژێر باران و قوڕدا ئارام ده‌دره‌وشێته‌وه
لێره
گۆلی مه‌ره‌زه بێ به‌زه‌ییانه هه‌ڵوه‌شاوه
مه‌ره‌زه‌یه‌ك كه وه‌رزێڕه خۆڕاگره‌كان
خاكه‌ڕاییانه چاندوویانه
ئه‌م برنجه جوانه
بۆ ئه‌وان گردكه‌ره‌وه!
هیچ مه‌ڵێ و گردكه‌ره‌وه
ده‌نك، ده‌نك!
سه‌رچاوه:
الاچیق چلچله‌ها
گزیده شیعر چین و ژاپن
برگردان
ابقاسم اسماعیل پور
چاپ اول، پاییز 1384
Tadashi amano
بۆ فارسی: ئه‌بوقاسم ئیسماعیل پور
له فارسییه‌وه: جه‌بار سابیر