بـــــــار … ن/ له‌یلا قه‌سڕانی…و/توانا حه‌مه‌نوری
بۆ په‌له بكه‌م له دۆزینه‌وه‌ی كارێك؟، ئه‌م وشانه یه‌عقوب له‌گه‌ڵ خۆیه‌وه ده‌یگوت، كاتێك به‌ره‌و باڕێك ده‌ڕۆشت پڕبوو له ژن و پیاو …شه‌وی شه‌مه بوو. له‌پشته‌وه‌ی یه‌كێك له مێزه‌كان، دوو ژن دانیشتبون راسته‌وه وخۆ له بوتڵه‌كه‌وه بیره‌یان ده‌خوارده‌وه، بۆ به‌رداخه تایبه‌ته‌كانی بیره به‌كار ناهێنن؟ ئه‌ی بۆچی یانه‌كانی شه‌وان و باڕه‌كان هه‌میشه نیمچه تاریكه، ئایه بۆ ئه‌وه‌یه كه كهول گوناهه و گوناهه‌كانیش له تاریكی ده‌كرێت، به‌هه‌مان شێوه یه‌عقوب ئه‌و قسانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌كرد.
له‌به‌رده‌م ئه‌و گه‌رسۆنه دانیشت كه مه‌شروبه‌كان له‌پشت باڕه‌كه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌ر وه‌ك به‌رداخه‌كانی مه‌ی هه‌ڵواسراوه و روناكی سه‌وز و سور له‌سه‌ر ده‌دره‌وشایه‌وه، له‌نێو ئاوێنه‌یه‌كدا بینی ژنێك له‌لای چه‌پیه‌وه دانیشتووه، ئاوڕی دایه‌وه و به‌جوڵانه‌وه‌ی سه‌ری سڵاوێكی لێ‌كرد، ژنێكی قژ زه‌رد بوو وه‌كو ئه‌وانه‌ی كه له له‌ته‌له‌فزیۆن ده‌یانی بینی، بلوزێكی سه‌وز و ته‌نوره‌یه‌كی جێنز و پێڵاوێكی درێژی چه‌رمی له پێ‌بوو.
پرسیاری لێ‌كرد :
ـ “له‌ده‌ره‌وه بارانه‌كه هه‌ر به‌رده‌وامه”؟ به‌م شێوه‌یه سه‌رخۆشه‌كان رێگای گفتوگۆ ده‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن به پرسیاركردن له كه‌ش و هه‌وا،
ـ وڵامی دایه‌وه “نه‌خێر بارانه‌كه وه‌ستاوه”، وتیشی “ناوم میلیندایه و خه‌ڵكی تێكساسم و به ره‌گه‌ز ئێرله‌ندیم”.
ـ به بزیه‌كه‌وه وتی “منیش به‌ڕه‌گه‌ز عێراقیم.ناوم یه‌عقوبه”،
ـ ده‌ستی بۆ گوێی برد و وتی “به‌هۆی ده‌نگی مۆسیقاكه‌وه گوێم لێت نه‌بوو”.
ـ”ناوم جاكوبه”.
به بزه‌یه‌كه‌وه “های جاكوب. وتت خه‌ڵكی عیراقی؟ واتا عه‌ره‌بی ده‌زانی! تاتۆیه‌كم هه‌یه به عه‌ره‌بیه به‌ڵام ماناكه‌یم بیرچوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاره‌زوت لێیه سه‌یری بكه بۆم”.
ـ یه‌عقوب به پێكه‌نینه‌وه وتی “ئه‌گه‌ر وشه‌كان جنێو نه‌بن”.
ـ “بڕوا ناكه‌م”، به پێكه‌نینه‌وه له‌سه‌ر كورسی باڕه‌كه دابه‌زی و ده‌ستی یه‌عقوبی گرت و بۆ دیواره‌كانی پشته‌وه‌ی برد له نزیك ده‌سشۆره‌كان كه ریكلامی بیره‌ی (old style) له‌سه‌ر هه‌ڵواسراوه، بلوزه‌كه‌ی هه‌ڵكرد و ته‌نوره‌كه‌ی خزانده خواره‌وه، ده‌ركه‌وت كه تاتۆیه‌ك له‌سه‌رقوونی نه‌خشێنراوه.
یه‌عقوب پرسیاری كرد “ده‌توانم ده‌ستی لێبده‌م، چونكه تاریكه و چاوم باش نایبینێت؟
له‌سه‌ر گۆشته هه‌تا هه‌تایه‌كه جه‌سته‌ی وشه‌ی هه‌تا هه‌تای نوسرابوو (أمل حیاتی).
كاتێك گه‌ڕانه‌وه بۆ كورسیه‌كانی خۆیان وتی:
“كێ ئه‌و تاتۆیه‌ی بۆت كردوه”؟
دوای خواردنه‌وه‌ی پێكێك له شه‌رابی سپی “پیاوێك له تێكساس له شارێكی بیابانی چۆڵ، منیش له‌وێ ده‌ژێم، ئه‌و پیاوه ئه‌و وشه ناڕوونانه‌ی بۆم هه‌ڵبژارد و وتی وشه‌ی عه‌ره‌بیه، خۆشم شێوه‌ی پیتی عه‌ره‌بیم پێ جوانه”
یه‌عقوب له‌گه‌ڵ خۆیدا وتی :
ـ “تۆ زمانی عه‌ره‌بیت خۆش ده‌وێت چونكه هیچ له پیتی عه‌ره‌بی نازانی، به‌ڵی زمانی عه‌ره‌بی هاوشێوه‌ی نییه”.
ـ “ئه‌و پیاوه‌ی كه ئه‌م تاتۆیه‌ی بۆ كردم له‌كاتی خۆیدا ماناكه‌ی پێ وتم، به‌ڵام بیرم چوه‌ته‌وه”
یه‌عقوب زۆر حه‌زی ده‌كرد بڵێت ئاه میلیندا چۆن ده‌نگی ئوم كه‌لسومت بۆ شیكه‌مه‌وه چۆن موسیقای عه‌بدولوه‌هابت بۆ شێكه‌مه‌وه؟ خه‌یاڵێ یه‌عقوب زۆر دوور كه‌وته‌وه، “ئه‌زانی باران چ خه‌مێك ده‌به‌خشێت، چۆن زێرابه‌كان پڕ ده‌بن كه به خۆڕ ده‌باراێت، چۆن كه‌سی ته‌نها هه‌ست به ون بوون ده‌كات”، ئه‌ی چۆن بوو گه‌ر (ئنشوده ئه‌لمه‌تر) هه‌مووی بنه‌خشاندایه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژنێكی تێكساسی، ئای خودایه چه‌ند سوپاست ده‌كه‌م بۆ قه‌سیده‌ی “امل حیاتی” و بۆ تێكساس.
دواتر به‌رده‌وام بون له گفتوگۆكردن، له‌گه‌ل خواردنه‌وه‌ی پێكه‌كانی مه‌ی، به دێڕی كورت و درێژ، به ئاگای و به بێ ئاگای ، قسه‌ی بێ مانا و به‌مانا، ده‌دوان، ته‌نانه‌ت، زمانه ئینگلیزیه ناپاكه‌كه‌ی یه‌عقوبنه نه‌بوه به‌ربه‌ست له نێوانیان، چونكه زمانی قورسی پیاو لای ژنی رۆژئاوای ئاره‌زومه‌نده، وتی:
ـ “كالیفۆرنیام خۆشده‌وێت، كه‌شێكی خۆشی هه‌یه و خه‌ڵك به‌جوانی سروشته‌وه ژیانی خۆش ده‌گوزه‌رێنن، خۆشی كه‌شی رۆژئاوا، وا له‌و ژنانه ده‌كات كه به هه‌ڵه منداڵیان ده‌بێت و به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه منداڵه‌كانیان فڕی ده‌ده‌ن، ترسی ئه‌وه‌یان لا دروست ده‌بێت مناڵه‌كانیان سه‌رمایان بیت….بینیم له‌سه‌ر لا دیوارێك یه‌كێك له ته‌لاره‌كان كه زبڵیان تێدا فڕیده‌دا له شه‌قامه‌كانی پشته‌وه‌ی ئوتێله‌كان، نووسرابوو: تكایه مناڵ فڕێ مه‌ده‌نه نێو زبڵه‌كانه‌وه، تكایه فڕێ ده‌نه نێو ئه‌و سه‌ندوقه‌ی لا ته‌نیشته‌وه، چونكه هه‌ر كه‌سێك گوێی له‌ده‌نگی مناڵه‌كه‌ت بێت په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی مناڵان ده‌كات و ئه‌و سه‌ندوقه ده‌بات”…
له قسه كردن وه‌ستا و ده‌ستێكی به چه‌نه زبره‌كه‌ی یه‌عقوب هێنا و به هێواشی له رومه‌تی دا و وتی “ئه‌مه‌وێت جگه‌ره‌یه‌ك بكێشم”،
ـ كاتێك كه به‌ره‌و ده‌ره‌وه رۆشت یه‌عقوب دوای كه‌وت و خۆی به دارێكه‌وه گرت، “بۆچی له ژوره‌وه جگه‌ره نه‌كێشین”؟
ـ “پێده‌چێت تۆ تازه هاتبێتیت بۆ كالیفۆرنیا”
ـ “به‌ڵكو تازه هاتومه‌ته هه‌موو ئه‌مریكاوه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه گه‌یشتومه‌ته ئه‌مریكا”.
پێی وت جگه‌ره كێشان له شوێنه گشتیه‌كان قه‌ده‌غه‌یه، سه‌ری به‌رزكرده‌وه و بینی ئاسمان هه‌وری تێدا نه‌ماوه، “من رقم له تیكساسه، ئه‌م شاره‌م خۆشده‌وێت، سان دییگۆ خۆشه، پێده‌چێت بۆ ئه‌وه خۆشم بوێت، چونكه دوو رۆژی‌تر به جێی ده‌هێڵم”.
یه‌عقوب پرسیاری كرد
ـ “دالاس چه‌ندێك دووره له شاره‌كه‌ی تۆ”؟
وڵامی دایه‌وه دوور نییه و جگه‌ره‌كه‌ی كوژانده‌وه و ئاوڕی له باڕه‌كه دایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه لای پێكه‌كانیان، میلیندا به بێ ده‌نگی ده‌ستی كرد به خواردنه‌وه، دواتر وه‌كو منداڵێك ده‌ستی درێژ كرد و پرسی “دۆلارێكت پێیه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه نێو (جیۆك بۆكسه)ه‌وه و له‌سه‌ر ئاوازی گۆرانیه خۆشه‌كه‌م سه‌ما بكه‌ین؟ ئاره‌زووی سه‌مات هه‌یه؟ پێش ئه‌وه‌ی گوێبیستی وڵام بێت، دابه‌زی و روویكرده سه‌ندوقی گۆرانیه كۆنه‌كان و گۆرانیه‌كی كۆنی هه‌ڵبژارد، قاچی به‌رزكرده‌وه بۆ ئاسمان و خۆی بۆ سه‌ما ئاماده‌كرد، یه‌عقوبیش سه‌یری باسكه روته‌كانی ده‌كرد كه بۆ ملی درێژی كرده‌وه به مه‌به‌ستی سه‌ماكردن. هیچ له گۆرانیه‌كه تێنه‌ده‌گه‌یشت، به‌ڵام سه‌ماكه‌ی پێخۆش بوو له‌گه‌ڵ بۆنی ژنێكدا له نزیكه‌وه به شێوه‌یه‌ك هه‌ناسه‌ی یه‌كدیان هه‌ڵده‌مژی، ته‌نانه‌ت تێكه‌ڵ بوونی بۆنی جگه‌ره و مه‌ی ده‌می میلیندا بیزاری نه‌ده‌كرد، ژنێكی راسته‌قینه و وته‌واوه.