به‌به‌ی بزێو … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
ئێستا پێڕه‌وكه‌ی ناو ماڵم
هه‌ر خه‌ریكی گڕ و گــاڵم
دێم و ده‌چــــم زۆر بزێوم
بست به بستی ماڵ ده‌پێوم
تاوێك لێره،تاوێك له‌وێ
له‌پڕ چاوتان پێم ده‌كه‌وێ
به گــــــۆرانی و به لایلایه
پاســـــه‌وانیم ده‌كات دایه
به‌سۆزی ده‌نگی ده‌خــــه‌وم
كوا ده‌ربه‌ستی ڕۆژ و شه‌وم
بۆیه دایه‌م له‌ســه‌ر ده‌مه
چونكه دڵســۆزی وام كه‌مه
***
10/4/2012
ئه‌مین محه‌مه‌د/سلێمانی