(به‌راورد بۆ خۆشه‌ویستی ئێستا و دڵداری ئه‌وسای ناو ڕۆمانی پێشمه‌رگه‌ی دكتور ڕه‌حیمی قازی)
پێش باس.ده‌مه‌وێت ئه‌وه باس بكه‌م كه له نێو ئه‌م ڕۆمانه‌دا كه باسی سه‌رده‌می كۆماری مه‌هاباد ده‌كات،دكتور ڕحیمی قازیش ساڵی 1958 رۆمانه‌كه‌ی”پێشمه‌رگه” ی نوسیوه،پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ پێشه‌كی و حه‌سه‌نی قزلجی به نوسینك،ناوه‌رۆكی رۆمانه‌كه‌یان جوانتر كردوه،به دو ده‌ربڕین به‌ڵام كه ده‌یانخوینیته‌وه ئه‌م دو ده‌ربڕینه ده‌به‌ن به دو پێشبینی.من نامه‌وێت نوسینه‌كه‌ی ئه‌وان جارێكی تر باس بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌نده نه‌بێ پرۆفیسۆر عیزه‌دین به به‌راورد به سه‌ركه‌تنی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر،پێشبینی سه‌ركه‌وتنی كوردی كردوه.
حه‌سه‌نی قزلی به‌م شێوه‌یه پێكاویه‌تی”دنیا ئێستا بچوك بووه‌ته‌وه میلله‌تان له یه‌كتر نزیك بوونه‌ته‌وه و باری ئابوری دنیا به‌باز ده‌چێته پێشه‌وه” . ئه‌م دو ده‌ربڕینه،به‌مانا پێشبینیه،ساڵی 1960 كه ده‌كاته 51 ساڵ به‌ر له ئه‌مرۆ.
ئه‌گه‌ر زولم و سته‌می ده‌ره‌به‌گه‌كانی ئه‌وسا و كوێخایه‌تی كه‌مینه‌یه‌كی سته‌مكار و زۆرینه‌یه‌كی ستملێكراوی برسی لێده‌ربكه‌یت ژیانی ئه‌وسا ” هه‌ره‌وه‌ك ئه‌و باسی ساڵی 1945 ده‌كات” هه‌زار جار له ژیانی ئێستای بیر و مێشك ماندو و جه‌سته ئیسراحه‌ت خۆشتر بوه.
هه‌ركه ده‌ست به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه ده‌كه‌یت،هه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م موشه‌كی خه‌یاڵی ڕابردو ده‌ت پێكێت،ده‌ڵێیی ئه‌وه خۆتی خه‌یاڵی ڕابردو ده‌كه‌یت نه‌ك دكتۆر ڕه‌حیمی قازی غوربه‌تی ڕابردو ئه‌م ڕۆمانه‌ی پێ نوسیوه‌ته‌وه.من كه ئه‌م كتێبه‌م ده‌خوێنده‌وه، به‌خۆم نه‌بو ده‌م ویست له واقعی وشكی ئێستای خۆم ڕابكه‌م،تفیش له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م بكه‌م و خۆزگه‌م به‌ژیانی ساده‌ی ڕۆمانه‌كه ده‌خواست،به‌ده‌ست خۆت نیه ژیانه ساده‌كه‌ی ئه‌وسا كه ڕۆمانه‌كه به‌زمانه شیرینه‌كه‌ی كوردی و په‌تیه‌كی ڕه‌وان باسی ده‌كات، ئه‌ندێشه‌ت كه‌مه‌ندكێش ده‌كات و خه‌یاڵ ده‌كه‌ی كه دانیشتن له‌بن سێبه‌ری دار گوێزێك و خواردنه‌وه‌ی خۆره خۆری ئاوی كانیه‌ك، هه‌زار جار خۆشتره له دانیشتن به‌رامبه‌ر شاشه‌ی كۆمپیته‌ر و درۆ بێتامه‌كانی فیس بوك .هه‌ڵتروشكان له‌به‌ر خۆره‌تاوی به‌یانیان گوی گرتن له گۆرانیه‌كی ڕه‌سه‌نی كوردی و شمشاڵی شوانكاره و بۆنی ڕه‌یحانه و خواردنی مێوژ و قرتاندنی گڵه‌به‌ڕۆژه و گمه گمی كۆتر ” ده‌نگی مه‌شك ژاندن،سۆزه‌ی كچانی مانگادۆش،خوێندنی كه‌ڵه‌شێری به‌ری به‌یانیان،حیله‌ی ئه‌سپ،كاڕه‌كاڕی كاریله‌و به‌رخ و قاقای قاز و مراوی قه‌راغی گۆله‌كه‌ی به‌رماڵان”،و خواردنی شله‌ته‌ماته و شوتی و كالیار به ده‌ست و په‌نجه‌یه‌كی تاڵاوی دوای توتن پێوه‌كردن هه‌زار جارخۆشتره له هه‌وای سپلێت و كرماندنی خه‌یاری بن نایلۆن و كرته‌كرتی كیبۆرد و ژاوه ژاوی موزیكی بێسه‌ر و به‌ری یوتوبی.
خه‌یاڵ ده‌كه‌ی،تۆ پیرۆته‌كه‌ی كاك مه‌مه‌ند بایت و نیگای چاوی كچێكی لادێیی وه‌ك مرۆت هه‌زار جار نیگا درۆینه‌ی كچه گاڵته‌پێكه‌ره‌كانی فیس بوك دێنێ.خوێندنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ت شڕ و شه‌پڕێوی عاشقێكی ڕاستگۆ و په‌یمانه‌كه‌ی شێركۆ و خه‌زاڵ، هه‌زار جار له مه‌سیجه كرچ و كاڵه‌كانی مۆبایل به‌تام تره. گویگرتن له لێدانی دڵی شێواو و هه‌ناسه سوار و له‌رزوتای ده‌ست و په‌نجه و روخسار زه‌ردی دڵدارێك،سیحری ملیۆنان جار زیاتر و جادوی تره له ده‌نگی كۆپی و قسه بی تامه‌كانی ناو مۆبایل.
چاوه‌ڕوانی یار له سه‌رانگوێلك و له‌به‌ر گه‌رمایه‌كی پروكێنه‌ر یان سه‌رمایه‌ك كه ده‌ست و پێ بته‌زێنێ،هه‌زار جار له به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌كانی پارك خۆشتر و به‌تاسه تره. ” جار جار بایه‌كی سارد به‌سه‌ر دێیه‌كه‌دا دێ،وه ئه‌و لاوانه‌ی كه له قه‌راغ سه‌رانگوێلكه‌كان و په‌نای قه‌ڵاكان بۆ ژوان ڕاوه‌ستاون مه‌جبور ده‌كا بچنه‌وه نێو مزگه‌وت و ماڵه‌وه”. یان “ئه‌و كانیانه‌ی كه له هه‌مو لاوه هه‌ڵده‌قوڵێ و له‌قه‌ت پاڵه‌كانه‌وه به خۆره خۆر بۆ لای دۆڵه‌كان سه‌ره‌وژێر ده‌بێته‌وه و به‌نێو دۆڵی ئاشه‌كاندا تێده‌په‌ڕێ،جوانیه‌كی تایبه‌تی ….” هه‌یه ..هتد…
دواجار راستیه‌كی مێژوی خۆی دوباره ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر سته‌م له‌سه‌ر سته‌ملێكراو هه‌بو و ئه‌گه‌ر برسیه‌كان له تێره‌كان زور تر بوون وئایا ده‌ربه‌گی ئه‌وسا و فرعه‌ونه‌كانی ئێستا جیاوازیان هه‌یه؟. جاران ده‌ره‌به‌گ ئێستا سه‌رمایه‌دار،جاران كوێخا ئێستا كۆمپانیا، جاران ژاندارمه و گه‌له‌جاش و پاسداری داگیركه‌ر ئێستا تۆپ و فرۆكه .سته‌م كه هه‌بو له‌هه‌ر سه‌رده‌م و زه‌مه‌نێكدا له مرۆڤ بكرێت سته‌مه‌كه‌ی هه‌ر له سه‌ر مرۆڤه و زاڵمیش هه‌ر زاڵمه.”ئێستا ده‌وران گۆڕاوه و مشك و شه‌مشه‌مه كوێره سوارن،شێر و پڵینگ پیاده،له جێی بازان قه‌ل ده‌قیڕێنێ،له‌جێی قوڕینگ كوند ده‌خوێنێ”.