Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
به‌ربونه‌وه‌ی دونیا …  ته‌یب قادر

به‌ربونه‌وه‌ی دونیا … ته‌یب قادر

Closed
by March 2, 2012 ئەدەب

 

دونیا به‌ربۆوه‌و
ئیمان بووه‌ زیخ
قاچ بووه‌ ئاو
به‌رد بووه‌ پرته‌قاڵ
كۆتر بووه‌ هه‌نار
هه‌نگاو بووه‌ ئاسن
سپی بووه‌ سوور
ته‌نیایی بووه‌ ئه‌سپ
رۆژ بووه‌ جگه‌ره‌
شه‌قام بووه‌ په‌تاته‌
شووشه‌ بووه‌ لاستیق
پیاسه‌ بووه‌ ده‌رزی
كڵاو بووه‌ ده‌ست
ستوون بووه‌ په‌رداخ
پرچ بووه‌ بزمار
شمه‌ك بووه‌ خوێ
كه‌وچك بووه‌ هێلانه‌
قوتابخانه‌ بووه‌ هێلكه‌
ته‌له‌فۆن بووه‌ قاپ
هه‌نجیر بووه‌ كه‌زی
سڵاو بووه‌ قۆپچه‌
باخچه‌ بووه‌ كاخه‌ز
قه‌ڵه‌م بووه‌ لایلۆن
فانۆس بووه‌ پیاز
كتێب بووه‌ ته‌سبێح
فه‌خفووری بووه‌ باران
كاره‌با بووه‌ كرێم
پێڵاو بووه‌ نینۆك
ماچ بووه‌ گۆره‌وی
خواردنگه‌ بووه‌ سولاوكه‌
ئاوده‌ست بووه‌ هه‌یوان
مشك بووه‌ چه‌تر
گوفه‌ك بووه‌ لۆكه‌
پاتری بووه‌ جۆگه‌له‌
پانكه‌ بووه‌ ترێ
قامیش بووه‌ چایه‌
وشه‌ بووه‌ چووپ
سه‌عات بووه‌ گۆزه‌
فرمێسك بووه‌ شقارته‌
رێگا بووه‌ لیفكه‌
به‌له‌م بووه‌ كلێنكس
په‌نجه‌ره‌ بووه‌ سوراحی
ئاوێنه‌ بووه‌ لم
عه‌شق بووه‌ سۆنده‌
گوێ بووه‌ بێجامه‌
كۆڵان بووه‌ مه‌قه‌ست
دانیشتن بووه‌ لافاو
ژن بووه‌ وایه‌ر
هه‌نگوین بووه‌ پلایز
ئه‌سپ بووه‌ گۆڕستان
مه‌ركان بووه‌ میز
كاسێت بووه‌ خه‌ساله‌
مێرووله‌ بووه‌ مه‌ره‌كه‌ب
له‌ففه‌ بووه‌ كۆریت
پرچ  بووه‌ عاره‌بانه‌
بزمار بووه‌ حه‌ب
چه‌رخ بووه‌ خوری
بلۆك بووه‌ مه‌سینه‌
گیا بووه‌ تف
ته‌پله‌ بووه‌ چیمه‌نتۆ
سیدی بووه‌ عه‌لاگه‌
ئاسن بووه‌ خوێن
مس بووه‌ ته‌لیس
ئاواز بووه‌ پشیله‌
ماسی بووه‌ ملپێچ
شمشاڵ بووه‌ ئێسك
پرد بووه‌ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌
گه‌نم بووه‌ خاولی
بالیف بووه‌ سابوون
عه‌سیر بووه‌ گه‌چ
قوڕ بووه‌ رۆن
گۆره‌وی بووه‌ ره‌سیف
شووشه‌ بووه‌ نه‌هه‌نگ
سه‌هۆڵ بووه‌ پلاك
باڵنده‌ بووه‌ فاسۆلیا
دونیا به‌ربۆوه‌
ئیتر …

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.