به‌ره‌و خه‌ره‌نده‌كه … عه‌زیز ڕه‌ئووف
ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌ڵگری زیاد له برینێك و سیمای زیاد له قه‌یرانێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی تێدا به‌دی ده‌كرێـت. هیچ چركه‌ساتێك بارته‌قای ئه‌م چركه‌ساته‌ی ئێسته‌مان كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بێ خه‌ون نه‌بووه. له ئێستادا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به قۆناغێكی زۆر ترسناكدا تێده‌په‌ڕێت ئه‌ویش قۆناغی فه‌رامۆشكردنی خه‌ونه مه‌زنه‌كانه. هه‌ركاتێكیش كۆمه‌ڵگه خه‌ونی نه‌ما ئیدی ده‌بێـت خۆمان بۆ زیاد له موسیبه‌تێك و زیاد له شكستێك و زیاد له مردنی جیهانبینیه‌كی نوێ بكه‌ین.
له ئێستادا چ له ئاستی سیاسی و چ له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت ڕۆشنبیریشدا قه‌یرانی قوڵ به‌دی ده‌كرێت. چ له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی و چ له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه خه‌ون و جیهانبینی ئێمه ئیشكالی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتووه، كه‌چی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌به‌رده‌م جۆرێك له بێباكی و لاموبالاتیدایه. گۆڕانكارییه‌كان و كه‌وتنی په‌یكه‌ری دیكتاتۆره‌كان له‌ده‌وروبه‌رمان ده‌بینین و بۆ چركه‌یه‌كیش نوخبه‌ی سیاسی ئێمه ڕاناچڵهكێنێت.
نه‌وه‌یه‌ك خه‌ونی دامه‌زراندنی هه‌یه و نه‌وه‌یه‌كیش مان ده‌گرێت له فه‌رمانگه‌كاندا كه موچه‌كه‌ی كه‌مه. ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه خۆی له‌به‌رده‌م جۆرێك له به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی ئه‌ویدیدا ده‌بینێته‌وه. نه‌وه‌یه‌ك هیچی نیه و نه‌وه‌یه‌ك دهیهوێتـ زیاتری هه‌بێت و نوخبه‌یه‌كی سیاسیش تا دێت گیرفانه‌كانی قوڵتر ده‌بێت و ئاگای له هیچ كام له‌م دوو به‌ره‌یه نییه.
له ئێستادا دوای ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه ده‌بوو مانگرتنی ئێمه بۆ خه‌ونه مه‌زنه‌كانمان بێت، بۆ قه‌زییه بهنهڕهتییهكانمان و بۆ كێشه گه‌وره‌كان بێت. مانگرتنی زۆرێك له فه‌رمانبه‌رانی دائیره‌كانی ئێمه( سه‌رباری مافی خۆیان بۆ داواكارییه‌كانیان) ده‌بوو بۆ یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ بێت.
پشتكردنه ئه‌م هه‌موو كێشه‌یه و ڕووكردنه كێشه شه‌خسییه‌كان به‌راستی هه‌ڵگری ئیشكالی گه‌وره‌یه. ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه خۆی له‌به‌رده‌م به‌رخۆرییه‌كی گه‌وره و بێخه‌ون و خولیادا ده‌بینێته‌وه.
كۆمه‌ڵگه تا دێت له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش‌دا ئیشكاڵهكانی به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت. كۆنترۆڵكردنی سیاسه‌ت له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه، ده‌رس وه‌رنه‌گرتنه له‌وه‌ی كه زۆر بوون ئه‌وانه‌ی به بنه‌ماڵه حوكمیان كرد و گه‌ل به‌ردبارانی كردن، زۆر بوون ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی كه له باوكه‌وه بۆ كوڕ تازه ده‌كرانه‌وه و سه‌رئه‌نجام هه‌ژاران ڕوخاندیانن.
دووركه‌وتنه‌وه له كێشه زه‌مینیه‌كان و سپاردنی به ئاسمان یان به مه‌ترسی ده‌ره‌كی، ده‌ركه‌وته‌ی چاره‌سه‌رنه‌كردنی قهیرانهكانمانه له‌لایه‌ن نوخبه‌ی سیاسییه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری خه‌ونه مه‌زنه‌كان بین، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌به‌رده‌م لاموبالاتی دا نه‌بینینه‌وه، ده‌بێت هه‌ڵگری خه‌ونه دهستهجهمعیهكانمان بین و كاری له‌سه‌ر بكه‌ین. پڕكردنی ڕاگه‌یاندنه‌كانمان به‌وه‌ی ( كێ ده‌توانێ ئۆتۆمبیلێكی كیلۆمه‌تر سفر بباته‌وه) و گریانی پیاوێكی كۆری كه ئۆتۆبیله‌كه‌ی له‌ده‌ست چوو له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه، ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌و دۆخه ترسناكه‌یه كه تادێت ده‌ستی ده‌بێت له كوشتنی ئه‌حساس و خه‌می هاوبه‌ش، ده‌نا له‌پای چی پاش ئه‌م هه‌موو كوشتن و سوتانی جه‌سته‌ی میینهكان و به‌رپرسیارێتی بكوژ بۆ ئه‌م لایه‌ن یان ئه‌و لایه‌ن، ڕاكردنێكی به‌رچاوه له كێشه سه‌ره‌كییه‌كه كه بریتیه له شكاندنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ و پشتكردنه ئازاره‌كانی ئه‌وی تر و ماڵئاوایی له خه‌ونی ده‌سته‌جه‌معی. كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌م هه‌موو برینه‌وه تا دێت له خه‌ره‌نده‌كه نزیك ده‌بێته‌وه.
Azizrauf75@yahoo.com