Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
به‌رچنه‌یه‌ك له‌ تووره‌بوون  …  فاتیح سه‌لام

به‌رچنه‌یه‌ك له‌ تووره‌بوون … فاتیح سه‌لام

Closed
by April 21, 2013 هۆنراوە

 

 

 

ده‌سته‌كانت له‌ گوناهی دڵ راگره‌ 

هاكا خۆر بته‌قێته‌وه‌ و 

پارچه‌یه‌كی له‌ كوشی دیده‌ی سه‌فه‌رتا 

رۆژێك نوێتر له‌ په‌ره‌ی له‌ دایكبوونی 

بكاته‌وه‌ به‌ كچی مانگ 

هه‌ڵمكێشه‌ له‌ شێتی خۆت 

له‌ نه‌یاریتا مۆمیام كه‌ 

ئه‌مجاره‌یان له‌ نێرگسه‌جاری چوونتدا 

له‌ لێوی كازیوه‌ بدوێ‌ 

ره‌نگی تریفه‌ بچێنه‌

ئه‌مجاره‌یان تێكه‌ڵ سۆزی بلوێتم كه‌ 

مردن بۆ كێڵگه‌ جێ‌ بێڵه‌ 

تا له‌ تواننه‌وه‌ی به‌فری به‌رپێمانا 

ئه‌ستێره‌ له‌ تافی ئاسمانه‌وه‌ بێته‌ خوارێ‌ 

له‌ شوێن برینی هه‌ر پیتێ‌ 

تووره‌بوونی هه‌ر چه‌قۆیه‌ك ، 

هه‌ڵشاخانی په‌لكه‌ دارێ‌

ئاونگی دۆستیت ببارێ‌ ..!.

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.