به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورد … خه‌سرۆ پیرباڵ
مانا و بنچینه‌كانی تیۆری به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌بنه‌ڕه‌تدا , به‌ستراوه‌ته‌وه به‌فیكری ده‌وڵه‌ت- و هه‌بوونی كیان بۆ میلله‌ت یان گه‌لێك, وه هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌شه ده‌بێت پارێزگاری له‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه بكات و زامنیان بكات بۆ هاوڵاتیانی وڵات وه به‌رامبه‌ر ئه‌و لایان و ته‌وژمه نا نیشتیمانیانه‌ی كه به‌ئاراسته‌یه‌كی دژ به وڵات و گه‌ل كاری سیاسی ده‌كه‌ن , ده‌بێت ده‌وڵه‌ت ڕێگریان لێبكات و نه‌هێڵێت كاریگه‌ری خراپیان هه‌بێت و پڕۆسه‌ی به مووئه‌سه‌ساتكردنی وڵات و ده‌وڵه‌ت بوه‌ستێنن و خه‌ڵك و حكومه‌ت , به پلان و به‌گوێره‌ی تیۆری مووئامه‌رات- له‌یه‌كتر بكه‌نه دووژمن و ئه‌و دوو پێكهاته نیشتیمانیه له‌یه‌كتر بكه‌ن.
• به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی چییه؟
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی:The National Interest – به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی , ئه‌و داخوازی و ئامانجانه‌یه كه ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌تی – واته له‌سه‌ره‌تاوه مه‌فهومی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی , به‌ستراوه‌ته‌وه به بیرۆكه‌ی هه‌بوونی كیان یان ده‌وڵه‌ت , كه بریتیی یه له هه‌موو ئه‌و ئامانج و خواست و داخوازییه گشتیانه ده‌گرێته‌وه كه میلله‌ت پێویستی پێیه‌تی, ئامانجه سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری و سه‌ربازیانه ده‌گرێته‌وه كه میلله‌ت و ده‌وڵه‌ت , به‌به‌رده‌وام پێویستی پێیه‌تی و وه‌كوو سیسته‌م كاری له‌سه‌ر ده‌كات و وه مه‌فهومی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یه‌كان , به‌شێكی گرینگه له كۆسیسه‌ته‌می- په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌مه‌م شێوه‌یه‌ش , هه‌ر ده‌وڵه‌تێك , ده‌یه‌وێت به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه و ئامانجه سه‌ره‌كیانه‌ی خۆیان , به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بپارێزن و ئه‌مه‌ش له دوونیای سیاسه‌تدا , ڕێك ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی قوتابخانه‌ی واقیعی .
ئامانج و به‌رنامه‌كان جیاوازن , به‌ڵام گرینگ مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوونی ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ده‌وڵه‌ته , مانه‌وه و پاراستنی له‌بوواری ئاسایش و ئه‌منیه‌ته‌وه زۆر گرینگه بۆ ده‌وڵه‌ت- وه به‌گوێره‌ی پێناسه و ڕه‌واڵه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان , سیسه‌ته‌می ده‌وڵه‌ت به‌رپرسه له دابینكردی سه‌روه‌ت و سامانێكی باش , وه پارێزگاری له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌گشتیه‌كانی ئابووری وه وه‌به‌رهێنانی هێزێكی باش , بۆ داكۆكیكردن له‌و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یانه‌ی ده‌وڵه‌ت . وه له مێژووی سیاسی نوێ‌دا , ئه‌ركێكی نوێ‌ی ده‌وڵه , جگه له‌وانه‌ی باسكران , داكۆكیكردنه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی) Nation identity and culture و گه‌شه‌پێدانی.
به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك , بیرۆكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی , پابه‌نده ئه‌ساسه‌ن , به فیكری ده‌وڵه‌ت – واته ئه‌وه ئاستی پێشكه‌وتنی ویستی به‌ده‌وڵه‌ت بوونه , كه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی مه‌تڕه‌ح ده‌كات .
له ده‌ره‌نجامی كاریگه‌ری خراپی هه‌ندێك له لایانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان , هه‌ندێ هاووڵاتی شێواوییه‌ك له بیروباوه‌ڕیاندا ده‌بینرێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و نه‌ته‌وه له یه‌ك جیاواز ده‌زانن, ئه‌مه‌ش ڕێك له ئه‌نجامی كاركردنی سیسته‌ماتیكی ئه‌وانه‌ن كه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن , بۆ له‌باربردنی ئه‌زموونی حكومڕانی كوردی.
دیاره ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بدوێین , هه‌روه‌كوو له پێشه‌وه له پێناسه‌ی زانستی-سیاسی , مانا و بیرۆكه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌م شیكرده‌وه , ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تر وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه و به‌ڵام ده‌مه‌وێت به‌زمانێكی ساكار وه‌ڵامم هه‌بێت , له‌ئاستی هه‌رێمی كوردستاندا , به‌داخه‌وه , بارودۆخی سه‌رتاسه‌ری عیرٍاق , كاریگه‌ری زۆر خراپی به‌سه‌ر ئێمه‌ی كورددا هه‌بوو , پاش ئازادكردنی عیڕاق , سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان , سه‌رقاڵی به‌شه‌كانی تری عیڕاق بوو , ئێمه‌ی كورد , كاریگه‌ری خراپی باروودۆخی ناچه‌كه و عیڕاقمان به‌سه‌ره‌وه زۆر بوو , ئێمه له هه‌رێم خه‌ڵكێكی زۆر ڕویان تێكردین , پلان و به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان , به‌به‌رده‌وام , زیاد و كه‌می تێكه‌وتووه و نه‌مانتوانی بۆخوچمان وه‌كوو كورد , پلان دابڕ‌ێژین و زیاتر خزمه‌تی ناوچه و خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین, ئه‌و خۆمانه‌ی من مه‌به‌ستمه , ته‌نها كورده , ئه‌و داهات و ده‌رماڵه و بوودجه‌یه‌ی كه هه‌مانه هه‌موو بۆ مووچه و یارمه‌تی بووه , پاره و ئێنه‌رژییه‌كی زۆریشمان بۆ به‌شه‌كانی تری عیڕاق بووه , چوونكه لێره‌شدا , له سیاسه‌تیشدا , ئێمه‌ی سنوورمان پێدانه‌نراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی خۆمان, حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم زۆر جار به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی عیڕاقی و كوردستانی ئاوێته‌ی یه‌كتر كردووه ,دیاره سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت به‌رپرسیاریه‌تیكی ئه‌خلاقیان هه‌بووه به‌رامبه‌ر میلله‌تانی تری عیڕاق , لێره‌دا گرفته‌كان درووست بوونه , هاوڵاتی ساده له‌م هاوكێشه‌یه نه‌گه‌یشتتونه , له‌به‌ر ئه‌وه‌شه , تێڕوانیان جیاده‌ركه‌وتووه , پێموابێت , به‌شێوه‌یه‌كی گشتی , هه‌ندێك( لایانی سیاسیی كوردستانی ) به‌ئانقه‌ست ئه‌و مه‌سه‌له‌یان زیاد له خوودی قه‌واره‌ی خۆی گه‌وره كردووه و ته‌وزیفیان كردووه بۆ پڕۆپاگه‌نده كردن.
ئێمه‌ش ده‌بوایه , ماشێنێكی ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌مان هه‌بوایه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان , وه‌به‌زمانێكی ساده بۆ هاوڵاتیان كوردستان , ئاوا باسكردبا .
• پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له كۆمه‌ڵگه ئه‌ركی تاكه یان حكومه‌ت؟
پێش هه‌موو لایه‌ك , ئه‌وه ئه‌رك و به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌ته- داكۆكی له‌و به‌رنامه ستراتیژییه‌ی خۆی بكات و وه ده‌بێت به‌هه‌موو ڕێگایه‌ك و شێوازێك ئاماده‌گی هه‌بێت بۆ داكۆكیكردنی له به‌رچه‌وندی نه‌ته‌وه‌یی , پاشانیش له سیسته‌مێكی سیاسی ته‌ندرووستدا , ده‌بێت هاوڵاتی- وه‌كوو كائینێكی هوشیار , له خزمه‌ت ئه‌و به‌رنامه و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تتدا بێت , چوونكه دواجار , هه‌ر كه‌مووكڕیه‌كی ئه‌و حكومه‌ته , ئه‌بێته كه‌مته‌رخه‌می و كه‌وموومورتیه‌كانی هه‌موومان . هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی , پێكه‌وه له ئاوێته‌یه‌كی به‌هێزدا , داكۆكی له‌ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان بكه‌ن.
ئه‌وه ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه , سنووری ئه‌و به‌رژه‌وندیانه دیاری ده‌كات , ئێمه له هه‌رێمی كوردستان , سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌مان هه‌یه , خۆشبه‌ختانه , به‌یاساو ڕێنمایی و پێوه‌ره دیموكراتیه‌كانی دوونیا مووماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌كات, جیا له‌وه‌ش له‌ئاستی كوردستانیشدا, هیچ كوردێكی دونیا‌م نه‌بینیوه له‌به‌شه‌كانی تری كوردستان و له وڵاتانی ئه‌وڕوپا وجیهاندا , له‌كه‌سایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمدا كوردایه‌تی و كه‌سایه‌تی خۆی نه‌بینیبێته‌وه , .. ئه‌وه ئاشكرایه ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌و سنوور و به‌رژه‌وه‌ندیانه دیاری بكات , پێشموابێت ,جه‌نابی سه‌رۆك له‌به‌ر هه‌ندێك باروودۆخی تایبه‌تی وڵات و هه‌ستیاری هه‌ندێك لایانی سیاسی ناوه‌وه‌ی هه‌رێم , ته‌ده‌خولی زۆری هه‌موو شتێكی نه‌كردووه , له‌كاتێكدا , به‌گوێره‌ی سیسته‌می مووئه‌سه‌سه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم , ده‌بێت مه‌ڕجه‌عی سیاسی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم , – The Top Policy ( سیاسه‌ته گشتیه‌كان) بۆ سه‌رجه‌م مووئه‌سه‌كانی هه‌رێمدا دابنێت و به‌گوێره‌ی سیسته‌م هه‌ر خۆشی چاودێریان بكات . .
له كوردستاندا , دیسانه‌وه به‌داخه‌وه , هه‌ندێك لایانی سیاسی هه‌ن , ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بخاته نێو مه‌وقیفێكی خراپ , ئاماده‌ن هه‌موو جۆره درۆ‌و و بووختان و زانیاری نادرووست و سیناریۆی سه‌یروسه‌مه‌ره دابڕێژن ! له دونیای حیزبایه‌تی كوردیدا- من ناڵێم دونیای سیاسه‌ت , چوونكه به‌ڕاستی سیاسه‌تكردن ئاوانابێت..
ده‌بێت , به‌تایبه‌ت چه‌ندین كه‌سایه‌تی گرینگی تابلۆی سیاسی كوردستان هه‌ن , ئێمڕۆكه هه‌موویان, پێكه‌وه هه‌موو ئه‌و خوێندنه‌وه و ناكۆكیانه‌ی خۆیان به‌لاوه بنین و بێن پێكه‌وه , نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری سیاسی دابڕێژن له ئاستی هه‌رێمدا , وه پێكه‌وه‌ش ڕووبه‌ڕووی ئه‌و تێڕوانینه شۆفینیانه‌ی به‌غدا ببنه‌وه , ڕێبگرن جارێكی تر له به‌غدا كه‌سێكی تر بێت , به‌ڕێگای ( دكتاتۆری ئینتیخابی) The Election dictatorship ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست , وه ئه‌مه‌ش جۆرێكی ترسناكی سیاسه‌تكردنه له عیڕاق پاش ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام , كه شیعه‌كان به‌كاریده‌هێنن , به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا , سیاسه‌تكردن نیه , به‌ڵكوو ڕێك په‌یڕه‌وكردنی –فتوی التقیه- یه ., به‌واتای ئه‌وه‌یه, له ململانێكاندا , هه‌موو جۆره درۆ‌و خیانه‌ت له نه‌یاره‌كه‌ت بكه و به‌لێن و گفتی پێبده و ئیمزای بۆ بكه له‌سه‌ر كاغه‌زی سپی, به‌ڵام به‌یانیش لێ هه‌ڵبگه‌ڕێوه و ته‌واو به‌پێچه‌وه‌انه‌وه ڕه‌فتار بكه و گرینگ ئه‌وه‌ی تۆ سه‌ركه‌ویت,…. ,
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی و قازانجی گشتی وڵات, ڕاسته‌وخۆ پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه , كاتێك ده‌وڵه‌ت درووست ده‌بێت , ده‌بێت هێزێكی باشی هه‌بێت بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان, وه‌هه‌روه‌هاش هاوته‌ریپ, ده‌بێت دووباره حكومه‌تی هه‌رێم , چاوپێخشاندنه‌وه‌یه‌كی هه‌بێت بۆ مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی , خێر و سامان و به‌شی هه‌ر هاوڵاتیه‌كی هه‌رێمی كوردستان , ئێستاكه خه‌ڵكی هه‌موویان , دێن و داوای پارچه كێكه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن – وه ده‌لێت كووابه‌شی من , قازانجی گشتی خه‌ڵك ده‌بێت ده‌وڵه‌ت زامنی بكات بۆ هاوڵاتیان , ده‌بێت حكومه‌ت وده‌وڵه‌ت ببنه برا گه‌وره بۆ هاوڵاتیان( The System of Big brother .
پرسیاری گرینگی ئیمڕۆكه‌ی كوردستان , ده‌بێت ئه‌وه‌بێت ,ئایا ده‌كرێت به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی قوربانی چه‌ند سیاسه‌تێكی تاك ره‌وانه بكرێت؟
ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین , ده‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگانه‌دات , هه‌ر لایانێك و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن سووكایه‌تی به‌هه‌ستی خه‌ڵك و مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌كانی ئه‌و میلله‌ته بكات , به‌تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگای) The Post-conflict society پاش كۆنفلیكتی وه‌كوو هه‌رێمی كوردستان, ئێمڕۆكه به‌داخه‌وه , چه‌ند ده‌زگایه‌ك و لایانێكی سیاسی ئاشكرا هه‌ن , دڵیان پڕ له قینه و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه, پێم وابێت –ئه‌و كه‌سه- ڕقێكی زۆر گه‌وره‌شی له‌خوودی خۆیه‌تی- ئه‌و ماشێنه گه‌وره یه‌ی خۆی به‌گڕخستووه و ته‌ڕووووشك پێكه‌وه ده‌سوتێنێت.. ده‌بێت ده‌سه‌ڵات ڕێگری لێبكات و بیوه‌ستێنێت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌وژمه نا نیشتیمانیانه‌دا , ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه , ده‌بێت سنوور بۆ ململانێكان دابنرێت, سنوور بۆ ده‌سه‌ڵات و ڕۆڵی هه‌ر هه‌موو لایانه‌كان دابنرێت و ده‌بێت له پڵاتفۆڕمێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردی- هه‌موو لایانه‌كان , پابه‌ند بن به‌و به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان, وه پێش ئه‌وه‌ش ده‌بێت كورده‌كان ڕێز له مووئه‌سه‌سه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگرن ..ئه‌وه ئه‌و ده‌زگایه‌یه هێڵه سووره‌كان دیاری ده‌كات , هه‌ر ئه‌و حكومه‌ته كوردیه‌شه پارێزگاری له ئه‌من و ئاسایشی هه‌موومان ده‌كات.
ئه‌گه‌ر باس له ده‌وڵه‌ت و ئازادی و سه‌ربه‌خۆی و درووستكردنی مووئه‌سه‌سات بكه‌ین , بێگومان , ده‌بێت ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان , ئاماده‌گی هه‌بێت بۆ پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وت و ئه‌و ئاسته‌ی حكومڕانی كوردی , وه‌له‌به‌رامبه‌ریشدا , خه‌ڵكانێك هه‌بن , بیانه‌وێت ئه‌وه‌ی كراوه هه‌مووی تێكبده‌ن و ڕۆژانه‌ش له ڕاگه‌یاندنه‌كان سووكایه‌تی به‌هه‌موو ڕه‌مز و كه‌سایه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن , ئه‌وه پێش هه‌موو شتێك ئه‌وه ئیلتیزامێكی ئه‌خلاقی و سیاسیی ده‌ستوورییه كه ده‌وڵه‌ت- ته‌ده‌خول ده‌كات و ڕێگا نه‌دات به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كورد زه‌ره‌رمه‌ند بێت و پڕۆژه‌كان نه‌ته‌وه‌یه‌كان و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بووه‌ستێت و خه‌ڵكی دوواجار زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن ,وه ئه‌وه‌ش سلوكێكی تێكده‌رانه‌یه , هیچ ده‌وڵه‌تێك و حكومه‌تێك و سیسته‌مێكی دیموكراسی ئه‌مه‌ی پێقه‌بوڵ نیه , وه ئه‌مه سلوكی سیاسی نیه وبه‌ڵكوو فه‌وزا و ئاژاوه‌گێڕیه .
ئه‌وه ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه , هێڵه سه‌ره‌كیه‌كانی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ستنیشان بكات,به‌ڵام له‌هه‌مان كات ,نه‌خشه و پلانی تۆكمه‌ی هه‌بێت بۆ پاراستنیشیان له‌ده‌ست نه‌یاران و دووژمنانی میللله‌ته‌كه‌مان و هه‌ر لایان و هێزێكی تری سیاسی كوردی , كه به ئاراسته‌یه‌كی دووژمنكارانه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و , خه‌تی گه‌زوره‌ی ڕاست چه‌پیان هه‌میشه پێیه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی ئه‌وڵاته و ئه‌و حكومه‌تی هه‌رێمه‌ی كوردستان دابهێنن , ته‌ڕوووشك پێكه‌وه ده‌سووتێنن , ده‌یانه‌وێت كورد هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵات و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ده‌ست بچێت وداهاتووی وڵات بسپێرنه باووتۆزێك و هه‌موومان بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا..
ده‌بێت ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت, نه‌خشه و ستراتیژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كوردوستانی دابڕێژێت و به‌هه‌موو ئامرازێكی حكومی و یاسایی پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وتانه بكه‌ن و به‌هه‌ر شێوازێك بێت , ڕێگانه‌ده‌ن , له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك و حیزبایه‌تیكردنێكی مه‌ترسیدار , سه‌رتاپای ئه‌زموونه‌كه‌مان له‌به‌ر به‌رن و كورد هه‌موو شتێكی له‌ده‌ست بچێت.
ئیمڕۆكه , ده‌سه‌ڵاتی كوردی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان , له به‌رده‌م پرسیاری گه‌وره‌ی مێژوویدان, ده‌بێت وه‌كوو ده‌وڵه‌ت كاربكات و داكۆكی له پڕه‌نسپه سه‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونی دیموكراسی و ئازادی خۆمان بكه‌ین , به‌مه‌ش هه‌یبه‌ت ده‌ده‌ینه مووئه‌سه‌سات و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
خه‌سرۆ پیرباڵ
نووسه‌ر و چاودێری سیاسی
Pirbal@hotmail.com