به‌ر له‌وه‌ی مه‌رگ ته‌ریقم كاته‌وه …… فازیل أحمد
هه‌ر ئێستا بێ و
په‌نجه‌كانت با پڕ نه‌بن
له‌بۆیه‌و بووكه شووشه
پڕ بن له‌مه‌رگ
له‌ڕنگی ئه‌و خوێنانه‌ی
ده‌مێ ساڵه
له‌سیمای قه‌صیده‌م ئه‌تكێ
هه‌ر ئێستا بێ و
به‌یه‌ك حه‌رف وێرانم كه
چاوه‌ڕێ نیم
پڕم كه‌یته‌وه له‌مناڵی
ده‌وه‌ره‌و مه‌ستترین بێ گوناهی
نێو ئه‌م مه‌یخانه‌ی فیراقه‌م
تاكه‌ی به‌دیار نیگاكانته‌وه
ببم به‌ئاو
هه‌ر ئێستا بێ
پیرترین سكاڵام
له‌نێو جه‌نجاڵی ئه‌م شاره‌دا
هێنده نزام كرد
ده‌سته‌كانم بوون به دووچڵی پایزی
ده‌وه‌ره‌وه
هێنده زه‌لیلانه كڕنوشم برد
چاووم پڕ بوون له‌خۆڵی مه‌عه‌به‌ده‌كان
هه‌ر ئێستا بێ و تاكه‌ی به‌دیار ئه‌و ئاسمانانه‌وه ڕابمێنم
پڕن له‌ئه‌ستێره‌ی كوژراو
بۆنی نائومێدی یان لێدێت
هه‌ر ئێستا بێ
ڕێگای باخچه‌كانم وون كرد
هه‌ر ئاوهابوو
به‌ر نه‌فره‌تی
په‌پوله‌و هه‌نگه‌كان كه‌وتم
بوم به هاورییی ئه وپیاوانه ی
به دیار گو ناهه كانیانه وه پی ئه كه نین
هه‌ر ئێستا بێ و له‌شارێكی هه‌زار ساڵ وێران و
له‌و پیاوه ئه‌چم ته‌نها گۆچانه‌كه‌ی
نیشتیمانیه‌تی و مناڵی ئه‌یكوژێت
هه‌ر ئێستا یبێ و بڕوانه ئه‌و ماڵه‌ی
برسێتی پڕی كردبێت له‌ژاوه‌ژاوه‌ی مه‌رگ
هه‌رئاوهایه ماڵی من
هه‌ر ئێستا بێ ده‌چمه سه‌ر جنسی ئه‌و مناڵه‌ی
به‌دوای له‌تێك ناندا
وه‌رزه‌كان شه‌ڕی مردنی پێ ئه‌فرۆشن
هه‌ر ئێستا بێ و هه‌موو سپێده‌یه‌ك مه‌رگ
له‌په‌نجه‌ره‌كه‌م ئه‌دا
هه‌موو سپێده‌یه‌ك
گوڵێك له‌ئینجانه‌كه‌ما ئه‌مرێت
هه‌ر ئێستا بێ و
وه‌ك ده‌سته‌كانی سواڵكه‌رێك
به‌دوای ئومێددا ئه‌گه‌ڕێم
هه‌رئێستا بێ وه‌ك دڵی ئه‌و منداڵه شكام
له‌نیوه‌ڕۆیه‌كدا
له‌ده‌رگای كچه منداڵه‌كه‌ی هاوڕێی ئه‌دا
پێ ئه‌ووت بابچین یاری بكه‌ین
كچه منداڵه‌كه‌ی هاوڕێی له‌دێڕێكدا
كه‌شكانی لێ ئه‌چۆڕا
ده‌رگاكه‌ی پێوه‌دا
ئه‌بێ خودا له چ ته‌رازوویه‌كدا دڵی ئه‌و منداڵه بكێشێ ؟
هه‌ر ئێستا بێ به‌هارێك نه‌بوو
دڵم پڕ نه‌بێت له شیعر‌و دێڕه‌كانی پڕ له ژوان
و هه‌ر نه‌شهاتی
ده‌وه‌ره‌و وه‌ك (حه‌مه‌گیان) پایزم خۆش ئه‌وێت
ئاخر چاوه‌ڕێ بووم پایزێك بێت مناڵی شه‌رم فڕێده‌یت
له‌ژێر ڕووتی دره‌خه‌ته‌كاندا له‌عیشقی خۆمان و نیشتیمان بد وێین
ئاخر بۆنه‌هاتی
هه‌ر ئێستا بێ و هه‌موو وه‌رزه‌كان به‌دواتا گه‌ڕام و
پێم به‌سنگی شه‌قامه‌كانا ئه‌نا
به‌ر له‌وه‌ی په‌یدات كه‌م خۆمم وون كرد
هه‌رئێستا بی و سه‌رم پڕه له‌وورده په‌پوله‌ی خه‌یاڵ
واخه‌ریكه
ده‌كه‌ومه ژێر
دار‌و په‌ردووی ئه‌م شاره‌وه
هه‌رێستابێ ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ت
زۆربا ئاسا سه‌ما ئه‌كه‌م
وه‌گه‌ر نا حیكمه‌تی نێو كتێبه‌كان ئه‌مكوژێت
هه‌رێستابێ وای له‌چاوه‌ڕوانی
تۆ‌و مه‌سیحێكدا
خوێن له‌دڵم ئه‌چۆڕێت
ده‌وه‌ره‌و پێم بڵێ چ گوناهێكم بوو
له‌حه‌قیقه‌تی عیشقم هه‌ڵهاتی
له‌ئه‌زه‌ره‌وه تا عه‌ده‌م چ عه‌وداڵێك بووم
دواجار بێهوده‌یی بوو به‌ماڵم
هه‌رێستابێ ڕۆحی من
ده‌بێت وانه‌یه‌ك فێر بین
پێمان بڵێت
هه‌موو جه‌نگه‌كان بێمانان
ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت له‌پێناو جوانی دا ئه‌كرێن
ده‌وه‌ره‌و بۆ خۆت بڵێ مناڵی بۆ له‌ڕۆحمانا ئه‌مرێت
ده‌پێم بلێ بۆ ئێواره‌یه‌كمان نی یه
تێیدا
خاڵی ببینه‌وه له‌شه‌رمه‌زاری
سپێده‌یه‌كمان نی یه
موحیبه‌ت ببه‌ینه‌وه به‌ر ماڵی جوانی
هه‌رێستابێ بۆ خۆت بلێ
له‌كوێدا بمرین
هه‌رێستابێ وه‌ك مه‌حوی نیم نابم به‌خاك
ئه‌توێمه‌وه تابزانی
چه‌ند خاكی یه ئه‌م مرۆڤه
هه‌ر ئێستا بێ چی بكه‌م له‌بێ تۆیی و
دڵی ته‌نیاو
شكاوی نیشتیمانم
ده‌وه‌ره‌و ڕابمێنه له‌وه‌رزه‌كانی
من و نیشتیمانم
كه سوتاوترن له‌دۆزه‌خ
هه‌رئێستا بێ ئاخر خوێ،دنه‌وه‌ی
كتێبه‌كانی ته‌نهایی
شێتم ئه‌كه‌ن ماڵێكیش نابێت بمگرێته خۆیی
هه‌ر ئێستا بێ حه‌بیبه‌كه‌م
وه‌گه‌رنا
نالی ئاسا
عیشقی تۆ‌و نیشتیمان ئه‌مكوژێت
ده‌وه‌ره‌وه بۆ نازانی
عیشق مناڵێكه‌و گه‌وره نابێ
هه‌رێستابێ بۆ نازانی
عیشق خه‌یاڵێكی عه‌جووله
له‌نێو كاسه‌ی سه‌ری موسافیرێكدا
كه‌نازانێت ده‌گات یا وون ئه‌بێت
هه‌رێستابێ پڕا پڕم له‌تۆو
خاڵیم له‌خۆم
ئاه
چی بكه‌م
له‌ساردی
جه‌سته‌ی نیشتیمانم
ده‌وه‌ره‌وه حه‌بیبه‌كه‌م
واده ر نه‌چوو
عیشق به‌فیراقه‌وه جوان بێت
وه‌ره‌و ببینه مه‌رگ چۆن یارم پێ ئه‌كات
ده‌وه‌ره‌و نیگایه‌ك بكه
تێكشكاو ترم
له‌و ده‌ریایه‌ی
بۆ مه‌رگی ماسی یه‌ك
توڕه ئه‌بێ و شه‌پۆل ئه‌دات
هه‌رێستابێ شێواو ترم
له‌خه‌یاڵی ئه‌و ماسی یه‌ی
له‌نێوان كۆچ و مانه‌وه‌دایه
له‌نێو ده‌ریاكاندا
ده‌وه‌ره‌وه توخوا تاكه‌ی
وه‌ك ئه‌و ئه‌ستێرانه بم
ئاوا بونی خۆیان ئه‌بینن
هه‌رێستابێ گه‌ر تۆ نه‌یه‌یت
كێ ئه‌زانێت من و به‌ختیاری له‌دێڕێكدا
كۆكاته‌وه
هه‌ر ئێستا بێ گه‌ر تۆ نه‌بایت
چاره نووسی خۆم چۆن به ڤاڵچی یه‌ك ئه‌به‌خشی
گه‌ر تۆ نه‌بای
چۆن سه‌رم ئه‌كر به‌ماڵی وه‌هما
هه‌رێستابێ گوڵه تاقانه‌كه‌ی شارم
گه‌ر عیشق نه‌بوایه
كێمان سه‌فه‌رمان ئه‌ناسی ؟.
گه‌ر تۆ نه‌بای
كه‌ی ئیشی منه گه‌ڕان به‌دوای
قافڵه‌كاندا
هه‌رێستابێ گه‌ر تۆ نه‌بای
لێنه‌ئه‌گه‌ڕام
مرۆڤێك پێ بكه‌نێت و باڵنده‌یه‌ك سه‌ما بكات
گه‌ر تۆ نه‌بای خۆم ده‌مزانی
چۆن ڕوخساری سروشت ناشیرین بكه‌م
ده‌وه‌ره‌وه گه‌ر تۆنه‌بای
عه‌قڵ له‌م بازاڕه‌دا
هه‌ڕاج نه‌ده‌بوو
گه‌ر تۆ نه‌بای
كڕیارێك ده‌بوو سه‌ودای بكات
هه‌رێستابێ به‌رله‌وه‌ی
گومان
له‌به‌ر ماڵی
گومڕاییدا ماڵئاواییم لێبكات بمبه‌خشه به‌یه‌قین
سا وه‌ره‌و په‌نجه‌كانت به‌و هه‌موو
ڕ‌نگی بۆیه‌و بووكه شوشه‌وه ده‌مكوژن
هه‌ر ئێستا بێ
ئاخر
ئه‌و ڕه‌نگ و ناونیشانی ئاوهایه
له‌پیاوی سه‌ده كۆنه‌كان ئه‌چێت
و
جێ پێكانی زه‌مه‌ن له‌سه‌ر سنگی جێماوون
ئه‌و شه‌ڕ به‌مردن ئه‌فرۆشێت
و
به‌وه‌رزه‌كان پیِ ئه‌كه‌نێ
ئه‌و ماڵه‌كه‌ی بێ چرایه
و
ته‌نها له‌گۆڕستانا پیاسه ئه‌كات
ئه‌و شتێ نه‌بوو جگه له‌منFazil88a@yahoo.com
خه‌ڵاتی یه‌كه‌می یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵی په‌روه‌رده‌ییه‌كانی سه‌یدسادقی به‌ده‌ست هێناوه23/8/2008