به‌فر … شیعری : ئیبراهیم هه‌ورامانی
هه‌رله‌زستان ئه‌چی…
سیمات وه‌ك باران
سه‌رت پڕپڕه له‌به‌فر
ڕوانینه‌كانت شه‌رمن ،وه‌ك
ئاوابونی خۆرێكی شه‌كه‌ت .
شه‌كه‌تی پاش بارانێكی زۆر .
له‌دوره‌وه لێمه‌وه دیاری
له‌نزیكه‌وه
نزیكتر له‌ترپه‌ی دڵ.
به‌دیت ده‌كه‌م
هه‌رله وه‌رزی زستان ئه‌چی
ئه‌ی هاوڕێ كه‌م
باران .
به‌منداڵی ئاوێنه شكاوه‌كانمان كۆده‌كرده‌وه .
وورده به‌رده‌كانمان له‌یه‌ك خڕ ده‌كردن
چاومان پڕ ده‌كرد
له‌ڕه‌نگی منداڵانه‌ی گه‌ڕه‌ك
تا ئه‌وپه‌ڕی دونیا
تا به‌رزاییه‌كانی ئاسمان
ده‌مان قیژان
هه‌یاران و مه‌یاران
یاخوا داكاته باران “*”
بیرته هاوڕێ ..
له‌و كاته‌وه تا ئێستا
هه‌ر مونته‌زیری بارانین.
حه‌رفه‌رئازیزه‌كانی موحیبه‌تی وه‌ته‌ن
له‌بیرت ماوه ؟
چۆن له‌ته‌كمانا
شه‌قام و
مه‌دره‌سه‌و
باغچه و
ماڵان ده‌گه‌ڕا.
له‌وكاته‌وه تاكو ئێستا
هه‌ر مونته‌زیری وه‌ته‌نین .
شه‌قامه ماندوه‌كه‌ی كۆڵان ده‌ناسی یه‌وه ؟
گوڵه شه‌رمنه كانی باغی شار
چی ؟
كۆڵه‌وانه شین ڕه‌نگه‌كه‌ی ،
كۆڵی دایكت …
پێكه‌نینه‌كانی جه‌لال باباله “*” ئه‌دی .
شه‌كه‌ت بوونی وانه‌كانی مه‌دره‌سه .
ئێوارانی لای چایخانه‌كه‌ی خاڵۆ
بیرت ماوه ؟
ئه‌دی مه‌كته‌به‌كه‌ی عومه‌ر كاكی ؟
بیرت ماوه ، بیرت ماوه ؟
حیكایه‌ته‌كانی ئه‌م شاره‌ت
بیرماوه ؟
له‌و كاته‌وه تاكو ئێستا
ئێمه لێره
هه‌ر مونته‌زیرین .