به‌هاری ئازادی … به‌ندی عه‌لی
ئه‌م وه‌رزه یارۆ
له‌به‌هار ئه‌چێ و زۆر ئه‌ترسم
به‌هاره درۆزنه بێ و
گه‌مه‌ی گۆڕینی ده‌مامه‌کان
ئه‌ی ئه‌وه نیه هێشتا
به‌فری ترس و گومان
تاقوله‌پێی ئه‌م کێوه خه‌مه‌ی
سه‌ر دڵمانی داپۆشیوه‌و
هه‌واریش هه‌ر له‌ئه‌شکه‌وت ئه‌چێ
ئه‌ی ئه‌وه‌نیه هێشتا ئێمه‌ش
وه‌ک ئه‌هلی ئه‌شکه‌وت
پاش خه‌وی قوڵی ده‌یان ساڵه
هه‌مان پیاوی نیانده‌رتاڵی
له‌ش توکن و مه‌چه‌ک ئه‌ستوور
سه‌رقه‌تاری خێڵمانه و
وه‌ک ڕانه مه‌ڕ تێمان ئه‌خوڕێ
ئه‌رێ ئه‌ی بۆچی ، یارۆ
گوڵه‌کانی ئه‌م به‌هاره هێشتا
چاوخه‌واڵوون و
وه‌ک گوڵه نایلۆنه‌کانی نێو
ئینجانه‌کانی حه‌سره‌ت
نه‌ڕه‌نگیان هه‌یه‌و نه‌بۆن
ده پێم بڵێ یارۆ بۆ
تاهه‌نوکه‌ش باڕه‌شی فریودان
ته‌ته‌ری په‌پووله‌کانی موحیبه‌ته‌و
گڕیش دواهه‌واری سه‌رفه‌ریان
ئاخر گه‌ر به‌هاره یارۆ
ئه‌ی ئه‌م ڕه‌وه کولله‌یه بۆ
به‌ر له‌جۆزه‌ردانی ئومێد
نیشتوونه‌ته سه‌ر ده‌شتی
خه‌ونه هێشتا چه‌که‌ره‌کان
ته‌نانه‌ت ڕێ ناده‌ن چڵه خه‌ونێ
قولانجێ باڵا بکاو
بگاته سه‌حه‌ری پێش به‌یانێ
ڕه‌نگه ئه‌م به‌هاره یارۆ
دێوجامه بێ
ده‌نا ئه‌م هه‌موو ڕاوچیانه کێن
ڕژاونه‌ته سه‌رشه‌قام و
به‌ڕۆژی ڕووناک
سوێسکه‌و که‌وه شه‌یداکانی نیشتمان
ئه‌ده‌نه‌به‌ر ته‌رزه بارانی مه‌رگ
خۆ ئه‌گه‌ر به‌هاره یارۆ
ئه‌ی ئه‌و هه‌موو گه‌ڵای حوزنه بۆ
له‌م دره‌خته پیره‌ی ژیان
هه‌ڵئه‌وه‌رێ
لێم زویر مه‌به یارۆ
که‌نه‌توانم گوڵی متمانه
له‌م به‌هاره بچنم و دیسان
گوێم له‌قاقای سوخریه‌تی قه‌ده‌ر بێ
به‌دڵه ساویلکه‌که‌م و
به‌روحه خۆش خه‌یاڵه‌که‌م
هه‌رچه‌نده پڕ به‌دڵ حه‌ز ئه‌که‌م
ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێم
هه‌ر وڕێنه‌ی سه‌رخه‌وی دوای
که‌لله مه‌ست بوونی شه‌و بێ
نه‌ک خورپه‌ی
چرپه‌ی حه‌قیقه‌ت