به‌هاری ئیسلامی و عادل ئیمامه‌كانی كوردستان
سه‌یره ناویان لێ ناوه “به‌هاری عه‌ره‌بی”، پێم وانییه كه‌س له ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان سه‌ڵاحه‌دین ئههادین وریاتر بووبێ له‌وه‌ی ناوی “به‌هاری ئیسلامی”ی لێ ناوه، چونكه به‌ڕاست ئه‌و ههلڵایهی له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا دروست بووه و دنیا و قیامه‌تیان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر كردووه، شتێك نییه جیا له “به‌هاری ئیسلامی”، بۆیه جێی خۆیه‌تی سه‌رۆكی ئه‌و حزبه ئیسلامییه كوردییه‌ش دڵخۆشیی خۆی پێ بداته‌وه و چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕۆژه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش بكا.
من خه‌می “به‌هاری ئیسلامی”م نییه و به‌و به‌هاره ته‌قه‌ی سه‌رم دێ، ئه‌وه‌ش ده‌زانم بۆ ئێمه‌مانان ده‌بێته خه‌زان. ڕاستیتان ده‌وێ زۆریش دڵم به‌ڕووخانی دیكتاتۆر و فیرعه‌ونه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه خۆشه، ئه‌وه‌ی خه‌می گه‌وره‌ی به‌شێكی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیرانه، ئه‌و فه‌وزایه‌یه كه به‌هاره ئیسلامییه‌كه به‌دوای خۆیدا دێنێ، ئاخر ئیسلامی سیاسی به‌بێ به‌هار بینه‌قاقای گرتووین و بهزهندیقمان ده‌چوێنێ، ده‌بێ له به‌هاردا چ عه‌تر و رهیحانێكمان به‌سه‌ردا بپژێنێ؟.. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌هاره‌ی ئیخوانه‌كان فه‌وزا نه‌بێ كه ئه‌مینداری یه‌كگرتووه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ خۆشمان خۆی به‌پارچه‌یه‌كی جه‌سته‌ی ئه‌وان ده‌زانێ، له‌ناو ئه‌و هه‌موو دز و جه‌رده گه‌وره‌یه‌ی میسر كه تا ئێسته‌ش زۆربه‌یان ئازادن، بۆچی ئیسلامییه‌كان “سه‌له‌فییه‌كان” یه‌خه‌گیری داهێنه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌ك عادل ئیمام بوون كه له‌وه ده‌رچووه هونه‌رمه‌ندێكی ئاسایی بێ ئه‌وه‌نده‌ی بووه‌ته سه‌روه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ میلله‌ته‌كه‌ی خۆی و تا ڕاده‌یه‌ك بۆ دڵخۆشیی ئێمه‌ش؟ ئه‌دی ئه‌وه‌یه مه‌ترسییه‌كانی “به‌هاری ئیسلامی”.
دوا هه‌واڵی لهدادگهدانهكهی عادل ئیمام لێدوانێكی ئه‌و بوو بۆ “سی ئێن ئێن” له 5-2-2012 كاتێك گوتی زۆر له هاووڵاتییان، ئه‌دیبان، ڕۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان و چه‌ندان ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هاوسۆزن له‌گه‌ڵیدا. له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شدا كه داهاتووی هونه‌ر له‌گه‌ڵ باڵاده‌ستیی ئیسلامییه‌كاندا به كوێ ده‌گا؟ ئیمام گوتی ئازادیی هونه‌ر و داهێنان له‌گه‌ڵ كاتدا ڕوون ده‌بێته‌وه. حوكمه‌كه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌ی نیشتمانی عه‌ره‌بی بێ ئاماده‌بوونی خۆی ده‌رچووه، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنچینه‌ی سكاڵای پارێزه‌رێكی ڕه‌وتی سه‌له‌فی و به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له كاره هونه‌رییه‌كانیدا سووكایه‌تیی به ئاین و حیجاب و نیقاب و ڕیشی درێژ كردووه، له‌ناویاندا له شانۆگه‌ریی “ئه‌لزه‌عیم” و فیلمه‌كانی “مورجان ئه‌حمه‌د مورجان” و “تیرۆریست” و “حه‌سه‌ن و مرقس”.
كێشه ته‌نیا ئه‌وه نییه ئێسته ئیسلامییه‌كان باڵاده‌ستن و تۆڵه ده‌كه‌نه‌وه، مه‌به‌ستم تۆڵه له خه‌ڵكی عه‌لمانی، كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و شه‌پۆله توندڕه‌وییه لاواز بن و چۆك داده‌ن. ئه‌وه‌تا هونه‌رمه‌ند ئه‌شره‌ف عهبدلغهفوور نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی میسر سه‌ردانی مورشیدی ئیخوان موسلیمین محه‌مه‌د به‌دیعی كردووه بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی داهاتووی هونه‌ر له میسردا. به پێی هه‌واڵێك كه له هه‌مان هه‌واڵی لێدوانه‌كه‌ی ئیمامدا هاتووه، ئه‌و سه‌ردانه‌ی عهبدلغهفوور بووه‌ته مایه‌ی ڕه‌خنه‌ی توندی ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و به هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له مێژووی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان له‌و وڵاته‌دا له قه‌ڵه‌م دا كه نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندان ڕه‌زامه‌ندیی ڕێكخراوێكی ئاینی بۆ ئازادیی داهێنان وه‌ربگرێ.
وێڕای ئه‌وه‌ی من وه‌ك هونه‌ر عادل ئیمام به برا گه‌وره ده‌زانم و به‌كه‌سایه‌تییه زۆر خۆشه‌ویسته‌كانی له داهێنانه هونه‌رییه‌كاندا ده‌خوێنمه‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌و “به‌هاری ئیسلامی”یه‌ی سه‌رۆك حزبێكی ئیسلامیی كوردی باسی كرد، جێی خۆیه‌تی وریای عادل ئیمامه‌كانی خۆمان بین.. خوا یه‌كه و نابێ به دوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و “به‌هاری ئیسلامی”یه‌ی كوردستان سه‌ر بگرێ كه پێم وایه ته‌نیا خه‌ونێكی به‌تاڵه، هه‌رچی عادل ئیمامه‌كانی كورد هه‌یه، له پاڵ ئه‌و ئیمامانهدا دێنه ناشتن كه سه‌دان ساڵه خاك و خۆڵیشیان نه‌ماوه.. حای له‌و به‌هاره.. ته‌ڕ بۆنی نایه!.