به‌کارهێنانی'' پرۆفانتی'' له‌که‌ناڵه کوردستانی یه‌کان و…..
به‌کارهێنانی” پرۆفانتی” له‌که‌ناڵه کوردستانی یه‌کان و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌ی خێزانی.
بواری په‌روه‌رده‌ی خێزانی یه‌کێکه له‌چه‌مکه هه‌ره گرنگه مرۆی یه‌کان که‌له‌جیهانی ئه‌مڕۆی عه‌وله‌مه‌دا له‌ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی یه کۆمه‌ڵاییه‌تیه‌کانه، هه‌ر بۆیه‌ش له‌بواری په‌روه‌رده‌دا کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌وه یه‌ك له‌دوا یه‌که‌کا زۆر به‌زه‌قی دیار ده‌کات.
به‌پێی تێپه‌ڕینی کات وبه‌ره‌و پێشچوونی جیهان نه‌وه‌یه‌ك له‌یه‌کی دی به‌وه جیا ئه‌کرێته‌وه که له‌چ که‌ش وهه‌وایه‌کی (ئینڤایه‌رمێنت) ێکی په‌روه‌رده‌ییدا ژیاوه. بۆ نموونه نه‌وه‌کانی ئێمه‌و به‌ر له‌ئێمه ئه‌گه‌ر له‌ناو بازاڕ کاتێ ده‌ستمان به‌چمکی عه‌بای دایکمانه‌وه ئه‌گرت وبۆ کڕینی جلی جه‌ژن وه‌یانیش گۆشتی پێنج شه‌موان ئه‌ڕۆشتین له‌گه‌ڵیا، چ قووره‌ت بوو ئه‌گه‌ر سوتفه‌ی مامۆستایه‌کی خۆمان بکردایه، ئه‌وا له حه‌وت جێ خۆمان ئه‌شارده‌وه‌و خۆمان ئه‌کرد به‌بن هه‌نگڵی دایکمانا نه‌بادا مامۆستاکه بمان بینێت . ئه‌مه ئه‌چووه خانه‌ی ڕیزو حورمه‌تی مامۆستاوه چونکه وا په‌روه‌رده کرابووین وته‌کنه‌لۆژیا له‌م پێشکه‌وتنه‌دا نه‌بوو و ئه‌م هه‌موو شتگه‌له له‌به‌رده‌ستا نه‌بوو تا ببینین له‌جیهاندا چ باسه ؟، مامۆستا نه‌ك ته‌نها فێرکه‌ری خوێندن وزانیاریمان بوو بگره باوکێکی میهره‌بانی قوتابیش بوو(یاخودخوێنکار بابرایانی ئه‌ولاش لێمان زویر نه‌بن) . به‌ڵام چ خوێنکارێک له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و ڕێزه بۆ مامۆستاکه‌ی دائه‌نێت ؟ جاچ ڕێز بێت یان ترس وای لێ بکات له‌بازاڕا نه‌یه‌وێت ڕوو به‌ڕووی مامۆستاکه‌ی ببێته‌وه ، خوانه‌یبڕێت ئێستا مامۆستا‌و قوتابی پێکه‌وه ئه‌خۆن وئه‌شخۆنه‌وه،
نامه‌وێت زۆر له‌با‌به‌ته‌که‌م لابده‌م وخوێنه‌ر وه‌ڕس بکه‌م ، هه‌رچه‌نده ئه‌م بابه‌ته قسه زۆر هه‌ڵ ئه‌گرێت وهیوادارم پرۆفیشناڵه‌کانی ئه‌م چه‌مکه شیکارێکی زانستیانه‌مان بۆ بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی بۆ ئه‌م بابه‌ته ڕاکێشا ، ڕه‌وتی که‌ناڵه ئاسمان یه‌کانه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی خێزانی ، ئه‌و فیلمه دوبلاژو ژێرنووسکراوه کوردی یانه‌ن که‌زیاتر له‌ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زاندا دیتمانن وئێستاش ماوه ماوه هه‌ر به‌رده‌وامن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر باس له‌وه‌رگێڕانه‌کان بکه‌ین ئه‌وه باسێکی تره به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه (ڕه‌یتی) ئه‌و فیلمانه‌یه و ڕه‌چاو کردنی خاڵی پیشاندانیانه به‌ر له‌وه‌رگێڕان یان دۆبلاژ کردنیان.
هه‌ڵبه‌ت یه‌کێ له‌هه‌ره سینه‌ماناوداره‌کانی جیهان سینه‌مای ئه‌مریکی یه که‌ساڵانه سه‌ده‌ها بگره هه‌زاره‌ها فیلم به‌رهه‌م دێنن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری تایتڵی هه‌ر فیلمێک بکه‌یت له‌سه‌ری نوسراوه چ نوخبه‌یه‌ك له‌کۆمه‌ڵ بۆیان هه‌یه یان ئه‌توانن سه‌یری ئه‌م فیلمانه بکه‌ن، بۆ نموونه فیلمی ” ئاڕ” مناڵ ناتوانێت سه‌یری یان بکات ، یان فیلمی ” پی جی 13” مناڵی خوار سێزده ناتوانێت سه‌یری بکات ته‌نانه‌ی سێزده‌ش ئه‌بێت به‌یاوه‌ری دایك وبابی سه‌یری ئه‌م جۆره فیلمانه بکات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که حسابی سفری بۆ کرابێت لای مامۆستایانی که‌ناڵه ئاسمان یه‌کانی لای خۆمان ئه‌م لایه‌نه‌یه.
پڕۆفانیتی:
پڕۆفه‌ین ووشه‌یه‌کی لاتینیه و به‌مانای” له‌به‌رده‌م” ده‌ره‌وه‌ی کڵێسا یان تێمپڵی ئاینی جوو”، به‌مانایه‌کی تر واتای ئه‌وشتانه‌ی که‌هی کڵیسا نین یان سه‌ربه‌ونین.
پرۆفه‌ین و پرۆفانیتی بریتیه له‌م شتانه ” ته‌عبیرکردن، ئیشاره‌دان یان ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که‌مانای ((ئیهانه‌کردن ، بێ ڕوویی ، پیس کردن ، وه‌یان بێ ڕێزی کردن”
به‌کورتی ئه‌توانیین بڵێین به‌مانای به‌کارهێنانی زمانێکی زبر یان فاوڵاوی ، جنێودان ، سوێندخواردنی بێ مانا { هه‌تا له‌هه‌ندێ ئاییندا سوێند خواردن به خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌کان وه‌کو ئه‌مریکی ئه‌ڵێت جیسس کرایست، ئه‌مه‌ش ئه‌چیته خانه‌ی پرۆفانیتی وله‌هه‌موو جێ یه‌ک نابێت به‌کار بهێنرێت.به‌تایبه‌ت له‌ناو یان له‌لای مناڵ دا}
یان له‌زۆربه‌ی فیلمه‌کاندا کورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئه‌وفیلمه هه‌یه له‌به‌رگی پاکه‌ته‌که‌یدا و ئه‌ڵیت که چ ڕه‌یتێکه‌و که‌ئه‌م فیلمه چه‌ند دیمه‌نێکی ناشایه‌سته‌ی تیایه بۆ نموونه دیمه‌نی خواردنه‌وه یان به‌کارهێنانی مادده‌ی سڕکه‌ر، ئاوا به‌م جۆره وا له‌دایك و باوک ئه‌کات که مناڵ والێ بکه‌ن که‌بتوانێت یان نه‌توانێت سه‌یری چ که‌ناڵیك وه‌یان فیلم و زنجیره‌ك بکه‌ن ،[ ئه‌م سه‌رنجانه یاری یه کۆمپیوته‌ری و ئه‌تاری یه‌کانیش ئه‌گرێته‌وه] .
کاتێ فیلمێك یان زنجیره‌یه‌ک ده‌ست پێ ده‌کات له‌سه‌ر شاشه‌که ئه‌نوسرێت کێ ده‌توانێت سه‌یری بکات. ئه‌مه وا له‌کۆمه‌ڵ ده‌کات که مناڵانمان‌په‌روه‌رده‌یه‌کی باش یان خراپ بکرێن، چونکه مناڵ ئه‌و نه‌وه‌یه‌ن که پاشه‌ڕۆژ بنیات ده‌نێن و پاشه‌ڕۆژ به‌نده له‌سه‌ریان.
که‌ناڵه ئاسمانی یه‌کان ماوه‌یه‌که ده‌ستیان کردوه به ژێرنووس کردن ودۆبلاژ کردنی چه‌نده‌ها فیلمی بیانی هه‌ر له‌ئه‌مریکی وڕووسی وئیسپانی وته‌نانه‌ت هیندیشه‌وه ، ئه‌وه‌ی که زیاترواله‌من ئه‌کات ئه‌م بۆچوونانه بخه‌مه‌به‌ردیده‌ی خوێنه‌ر ، هه‌ڵبه‌ت فیلمه ئه‌مریکایی و ئینگلیزی یه‌کانن ، چونکه من ئه‌م زمانه قسه ده‌که‌م ، له‌وانه‌یه فیلمه ئیسپانیه‌کانیش هه‌مان شت بن به‌ڵام خۆمن لێی تێ ناگه‌م ئه‌وه‌تا یان گوێ له‌دوبلاژه‌که‌یان ده‌گرم وه‌یان ژێرنووسه‌که‌یان ده‌خوێنمه‌وه. له‌وانه‌یه ئه‌مانیش شتی خراپتریشیان تیابیت .
که‌واته کۆمه‌لگه‌ی ” ئه‌مریکی” که‌من له‌ناویاندام، تیڤی وسه‌ته‌لایته‌کانیان ناتوانن هه‌ڕه‌مه‌کی به‌رنامه‌دابه‌زێنن ، چونکه هه‌ر سه‌رپێچی یه‌کیان تووشی سزاده‌بن هی ماددی وڕه‌نگه ببێته مایه‌ی داخستنیشیان له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا، ئه‌مه‌ش وای لێ کردوون هه‌موو به‌رنامه‌و فیلمێکیان پۆلێن یان ”کاتیگۆرایز” بکه‌ن،
به‌ڵام ئه‌ی کێ له‌که‌ناڵه‌کانی لای خۆمان ئه‌پرسێته‌وه که هه‌ندێ فیلم هه‌یه که سه‌رلێوه به پرۆفانیتی و ئیشاره‌دان به‌و چه‌مکه‌و هه‌ندێ جار فیلمه‌کانیان ” ڕه‌یتد ئاڕ”ن به‌واته‌ی ڕیستریکتد(( مقه‌ییه‌د))، هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌خواره‌وه ڕه‌یتی به‌رنامه‌و فیلمه‌کان بنووسم،
من ناڵیم وه‌رگێڕان ودۆبلاژ کردنی فیلمی بیانی کارێکی خراپه ، به‌ڵکوو زۆر به‌نرخن وزۆر ئه‌رکێکی گرانیشن وواله‌بینه‌ری کورد ئه‌که‌ن که‌سه‌یری ئه‌وفیلمانه بکه‌ن چونکه لێ یان تێ ده‌گه‌ن ، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌م فیلمانه به‌فلته‌رێکی په‌روه‌رده‌ییدا بڕۆن ئینجا پیشانی بینه‌ری کوردی بدرێن، له‌وه‌رگێران و دوبلاژکردنه‌کانیشدا هه‌موو جنێوه‌کان به ” نه‌فره‌ت یان به‌نه‌فره‌ت بیت” ئیشاره‌ی پێده‌درێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوێ له‌ئۆرجیناڵه‌که‌بگریت زۆر له‌وه زل تره، که‌خۆی نه‌فره‌تیش ووشه‌یه‌کی پرۆفانتی یه، ئه‌بێت بقرتێنرێت وه‌یان لاببرێت، ئه‌مه‌له‌وفیلمه دوبلاژ کراوانه‌دا ئه‌بینین که‌به‌ئه‌سپایی گوێمان له‌ئه‌کته‌ره‌که‌یه که‌قسه‌ده‌کات . هه‌ڵبه‌ت برا یان خوشکی دۆبلاژکه‌ر ووشه‌ی تر به‌کار ده‌هێنرێت به‌پێ ی ئه‌و سکریپته‌ی بۆی نووسراوه. وه‌یان زۆر به‌زه‌قی له‌فیلمه ژێرنووس کراوه‌کوردیه‌کاندا.
به‌داخه‌وه بینه‌ری کورد‌و ماڵی کوردیش چاوه‌ڕێی شتی باشتر‌و خۆشتر ئه‌که‌ن که‌شه‌وانه‌ی خۆیانی پێ ببه‌نه‌سه‌ر، به‌ڵام که‌ناڵه‌ئاسمانی یه‌کانمان ئه‌بێت ئه‌وخاڵانه ره‌جاو بکه‌ن چونکه ئێستا ته‌نها کوردستان و کوردستانیان ئه‌وکه‌ناڵانه نابیین، ئێستا جیهان ده‌یانبینێت و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ئێستا کوردستان خۆی پڕه له‌بیانی و گه‌شتیاری بیانی، جابۆ که‌ناڵه‌کانمان نه‌بنه نموونه‌ی که‌ناڵه ئاسمانی یه”پاکه‌کان” و چی تر ئه‌و زمانهبه‌کارهاتووه ئه‌وه‌تا یان ببڕدرێت وه‌یان حه‌لێکی بۆ بدۆزرێته‌وه‌و چیتر فاوڵ له‌مێشکی کورد نه‌گیرێت .
که‌واته جارێکی تر ئه‌گه‌ر ویستت له‌گه‌ڵ خێزان ومناڵه‌کانتا سه‌یری فیلمێك له تی ڤی یان دی ڤی دی یه‌ك وه‌یان گه‌یمێك یاری بکه‌ی ،تکایه سه‌یری پشتی پاکه‌تی فیلمه‌که بکه بزانه چ ڕه‌یتێکی هه‌یه و ئه‌یهێنێت سه‌یری بکه‌ی یان نا .ئێستاش ئه‌و فیلم وپرۆگرام ویاری یانه‌ی ئه‌م ڕه‌یته‌یان له‌سه‌ر نووسراوه که‌زۆربه‌ی زۆریان ئه‌مانه‌ن :
G = General Audience بینه‌ری گشتی واتا زۆربه‌ی خه‌ڵک (مناڵ‌یش)
E = Everyone هه‌موو که‌سێک
T = Teen هه‌رزه‌کار
ئه‌م دووانه‌ی سه‌ره‌وه‌یان زیاتر له‌سه‌ر گه‌یمه‌کان نووسراون.
Rating Pending + Not rated = له‌پرۆسه‌دایه + ڕه‌یت نه‌کراوه
PG = parental Guidance Suggested واباشتره به‌یاوه‌ری دایك باوك بێت
PG13 = parental Guidance Not under 13به‌یاوه‌ری دایكوباوک و بۆژێر ته‌مه‌نی 13که‌متر نابێت.
(16+) = هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه دیاره بۆ ژێر شازده‌ساڵ نابێت
R = Restricted به‌واتای نوخبه‌یه‌کی دیاری کراو که‌له‌سه‌رو 18ساڵن چونکه ئه‌وشتانه‌ی تێدایه که‌له‌سه‌ره‌وه هه‌ندێکی باسکران له‌گه‌ڵ دیمه‌نی ڕووت.
ئه‌وانی تریش ئاشکران و چ پێویست ناکات باسیان بکه‌ین چونکه هێشتا که‌ناڵه‌کانمان زۆریان ماوه بگه‌ن پێ یان له‌به‌ر زۆر هۆی کۆمه‌لایه‌تی.