Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
به‌ڵێن…. كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی

به‌ڵێن…. كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی

Closed
by February 23, 2009 هۆنراوە

      به‌ڵێن…. كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی

به‌ڵێنم دابووئه‌وكاته‌ی بگه‌ڕێیته‌وه‌
وه‌ڵاتی غوربه‌تی من
گرانبه‌هاترین شتم بنێرم بۆت ئه‌گه‌ررازیت ,
رۆح بكه‌مه‌ فه‌رشی رێگاو
دڵیش وه‌ك مۆم بسوتێنم
ته‌مه‌نیشم بخه‌مه‌ نێوئینجانه‌یێك
پێشكه‌شت كه‌م له‌پێشوازیت .
به‌ڵێن دابوو ئه‌وكاته‌ی
بگه‌ڕێیته‌وه‌ باوه‌شی خۆشه‌ویستیم
 هه‌رچی هه‌مه‌
 به‌دیاری بۆت بخه‌مه‌ سه‌رهه‌ردوو ده‌ستم ,
دوو دڵ مه‌به‌…
گه‌رده‌ته‌وێت دڵنیابیت
 هه‌موو ده‌رگای وجودی خۆم ده‌كه‌مه‌وه‌و
 ئاوێته‌به‌ له‌گه‌ڵ رۆح وخوێن و هه‌ستم
                                                 عمان 9/3/2008

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.