به به‌شداری شانۆكارانی كورد تیپی شانۆی گه‌ردونی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
به به‌شداری شانۆكارانی كورد تیپی شانۆی گه‌ردونی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
تیپێكی شانۆی گه‌ردونی درووست ده‌كرێت ویه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی خۆشیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا تیپی شانۆی گه‌ردونی دامه‌رزاندنی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت وجه‌خت له‌سه‌ر به‌های مرۆڤ ده‌كه‌ن وه‌ك حه‌قیقه‌تێكی بوون وبه‌های ئاكاری وتوانای گوتارێكی كراوه‌ی مرۆییان هه‌بێت بۆ پێكگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و تیپه هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه به ئامانجێكی ڕوونه‌وه خۆیان ده‌خه‌نه ڕوو كه ئامانجیان فره كولتوریی وبه‌های مه‌ده‌نی پێكداچوونی نێوان كولتوره‌كانه.
گه‌ردونیه‌كان بریتین له كۆمه‌ڵه شانۆكارێكی شوێنی جیاواز وكولتورو نه‌ته‌وه جیاواز كه بریتین له‌كۆمه‌ڵێك شانۆكار له‌وانه (سادق مه‌رزوق و وه‌لید عه‌بدوللا وحه‌سه‌ن ئه‌لغبه‌ینی وناجی حه‌نون ولینا موراد) هه‌روه‌ها هه‌ردوو شانۆكاری كورد ومیدیا ره‌ئوف نیهاد جامی.
وه‌لید عه‌بدوللا ئه‌ندامێكی ئه‌و تیپه‌یه، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه گه‌ردونیه‌كان “متمانه ده‌كه‌نه سه‌ر ته‌كنیكی ئاگایی گه‌ردونی وبه‌های مرۆیی وه‌ك ناوه‌ندێكی مه‌عریف بونگه‌رایی” عه‌بدوللا له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باس له‌پێوه‌ری هونه‌ری شانۆی گه‌ردونی ده‌كات كه بریتین له “وێنه‌و مانا‌و ده‌ق وجه‌سته‌و ڕه‌نگ و روناكی و به‌های جوانكاری”
سادق مه‌رزوق له تێكستێكی تیۆریی به‌ناوی (شانۆ‌و مرۆڤی گه‌ردونی) باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ده‌مه‌ی زمان كۆسپێك بێت له‌به‌رامبه‌ر پێكگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت ڕێگایه‌ك بدۆزرێته‌وه بۆ به‌یه‌كگه‌یاندنی په‌یوه‌ندی، په‌یوه‌ندیه‌ك كه جێ گره‌وه بێت بۆ بازدان به‌سه‌ر ده‌ربراوی ده‌ست نیشان كرا‌و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماژه بۆ ئه‌زمونی شانۆی خۆری ئاریانا مینۆشكین ده‌كات.
له لێدوانه‌كانی ئه‌و تیپه ڕاسته‌وخۆ ڕۆلی كولتورو جه‌سته به‌ڕوونی هه‌ست پێده‌كه‌ین خۆشیان وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌شیاندا باسی لێوه ده‌كه‌ن ئه‌وه به‌ته‌واوی ده‌خه‌نه ڕوو.. نیهاد جامی له‌و باره‌یه‌وه باس له‌و شانۆ گه‌ردونیه ده‌كات به‌وه‌ی سێنترالی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بونی زمانێكی گشتگیریی مرۆییه له‌ڕێگه‌ی جه‌سته‌و ده‌نگ و شانۆیه‌كی فره كولتوریی ئه‌و له‌درێژه‌ی لێدوانه تایبه‌تیه‌كه‌یدا ده‌ڵێت “ئێمه نیشتمانێكمان نیه نیشتمانی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه شانۆیه ئێمه‌ی گه‌ردونی هاولاتی ئه‌و نیشتمانه‌ین.. جێی خۆیه‌تی باس له‌وه‌ش بكه‌ین به‌ر له ئێمه پانزه ساڵ پێش ئێستا هادی ئه‌لمه‌هدی ووتی من هاولاتیه‌كی شانۆییم.. ئێمه له‌و شانۆ گه‌ردونیه ئه‌و هاولاتیه‌ین كه ده‌مانه‌وێ شانۆی نیشتمانمان كۆمان بكاته‌وه تا ئه‌وه بخه‌ینه ڕوو كه سنوره‌كان ناتوانن ئێمه له‌یه‌ك دوور بكه‌نه‌وه”
تیپیی شانۆی گه‌ردونی له ئێستادا سه‌رقالی یه‌كه‌م كاری خۆیه‌تی به‌ناوی (جیهانگیری) كه تێكستی شانۆگه‌ریه‌كه به زمانی كوردیی و عه‌ربیه‌و له نوسینی صادق مه‌رزوق وده‌رهێنانی موهه‌نه‌د ئیبراهیم كه بریار وایه له‌چوارچێوه‌ی فێستفالی ئارفۆدی نێو ده‌وڵه‌تی له‌مه‌غریب نمایش بكرێت.