به هۆی كاتژمێرێكه‌وه…. رێبین ئه‌حمه‌د خدر
گه‌نجبووم.
تازه خێزانم پێكه‌وه ده‌نا.
به‌یانییه‌ك كاتێ خه‌ریكبووم بزمارێكم بۆ كاتژمێرێكی دیواریی له دیوار ده‌كوتا، چاوم به زینده‌وه‌رێكی سه‌یر كه‌وت له ژێر كورسییه‌كه.ژنه‌كه‌م له ماڵه‌وه نه‌بوو.نازانم بۆ كوێ ڕۆیشتبوو.تۆ وای دابنێ له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی چوون بۆ به‌رگدوور یان بازاڕێكی پان و پۆڕ. به بینینی زینده‌وه‌ره‌كه – هاوارێكی گه‌وره‌م لێ به‌رزبووه‌وه.تێگه‌یشتبووم كه مشك نییه.
به قه‌ده‌ر جورجێك بوو، به‌ڵام ته‌واو جیاواز.
من له جێگه‌ی خۆم وشك بووم.
بیرم له‌وه كرده‌وه، چه‌كوچه‌كه‌ی ده‌ستم ڕابوه‌شێنم و خه‌ڵتانی خوێنی بكه‌م، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵبژاردنێكی باش نه‌بوو، له ڕاستییدا نه‌شده‌وێرام ئه‌وه بكه‌م.
هه‌ر به حاڵیش ده‌متوانی سه‌یری بكه‌م.
له ناوه‌وه‌مدا ترس داگیرسا، بۆچی؟ نازانم..به‌ڵام هه‌ر وایه – شتێك كه به درێژایی ژیانت به خه‌یاڵیش وێنات نه‌كردووه، لێی ده‌ترسی.
منیش ترسام.
بیرم نییه ماوه‌ی چه‌ند ده‌بوو له‌سه‌ر كورسییه‌كه به‌و شێوه‌یه ڕه‌ق ڕاوه‌ستابووم.كاتژمێره‌كه‌م له‌سه‌ر زه‌وی دانابوو.زۆریش نزیكبوو له‌و زینده‌وه‌ره سه‌مه‌ره‌یه.سه‌یرم كرد كات (ده و پێنج خوله‌ك ) بوو.ده كاتژمێری تریش به‌و حاڵه له‌سه‌ر كورسییه‌كه بوومایه، نه‌مده‌وێرا بێمه خواره‌وه..به‌ڵام له‌پڕ زینده‌وه‌ره‌كه خۆی جوڵه جوڵێكی كرد.
هه‌ر ڕێك له ؛ تۆپه‌ڵێك ئاو؛ ده‌چوو، دوو گوێچكه‌ی گه‌وره‌ش!
زیاتر جوڵا و من بیرم بۆ هه‌ڵاتن كه‌وته خۆ..به‌ڵام به كوێدا؟ زینده‌وه‌ره‌كه گه‌ر ئاوا بڕۆیشتایه به‌ره‌و ده‌رگاكه ده‌چوو..كه‌واته باشترین ڕێگا ئه‌وه بوو، له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌ودا.. به هه‌ڵه‌داوان ڕابكه‌م و بچمه سه‌ر مێزی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه.ده‌بوو له نزیك ته‌له‌ڤزیۆن جێگه بۆ خۆم بكه‌مه‌وه.له‌و كاته‌دا ده‌نگی ته‌له‌ڤزیۆنیش ده‌هات.
به‌ر له‌وه‌ی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی هه‌ڵواسینی ئه‌و كاتژمێره نه‌فره‌تییه ( كه دیاری یه‌كێك له هاورێكانی ژنه‌كه‌م بوو) بكه‌وێته سه‌رم. سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆنم كردبوو.
هه‌واڵه‌كان : شتی ناخۆش و بێتام كه له سه‌ره‌تای درووستبوونی ئه‌و سندووقه زۆر بڵێیه (ته‌له‌ڤزیۆن) بێ بڕانه‌وه له گوێچكه و چاوه‌كاندا دووپات ده‌بوونه‌وه.
زینده‌وه‌ره‌كه دووباره جوڵا، نه‌متوانی پێیه‌كانی ببینم..جوڵه‌یه‌كی تر و به خێرایی ده‌رپه‌ڕی به جۆرێك كه هه‌ر نه‌شمبینی چۆن له ده‌رگاوه تێپه‌ڕی.ئه‌وه‌م به هه‌ل زانی و خۆم له كورسییه‌كه هه‌ڵدا – به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی تاوێرێك فڕێبده‌نه خواره‌وه، جه‌سته‌م ڕه‌ق – به زه‌حمه‌تێكی زۆره‌وه توانیم دوو هه‌نگاو بنێم.ئه‌مه جێی باوه‌ڕكردن نه‌بوو! ترسه‌كه كاری خۆی كردبوو.كه‌مێكی تر چوومه پێشه‌وه..له‌وه‌ش ده‌ترسام زینده‌وه‌ره نامۆكه خۆی بهاوێته‌وه ژووره‌كه.هێشتا چه‌كوچه‌كه له ناو ده‌ستمدابوو.ته‌له‌ڤزیۆن له‌و كاته‌دا باسی پیاوێك بوو كه له “شه‌قڵاوه” به هێز و زانینی خۆی فڕۆكه‌ی درووستكردبوو.ئه‌وه‌یشی نیشان ده‌دا كه چۆن پیاوه‌كه فڕۆكه‌كه ده‌خاته كار.یه‌كێكی تریش له نزیكییه‌وه وه‌ستابوو به‌رده‌وام پێده‌كه‌نی.ئه‌وه هاوكاری بوو.من ئه‌و هاوكاره‌ی ئه‌وم دیبوو، به‌ڵام له‌و كاته‌دا نه‌مده‌توانی بیر له‌وه بكه‌مه‌وه ئه‌و كه‌سه كێیه، ئێستاش بیرمچۆته‌وه – زۆر شتی تریشم بیرچۆته‌وه.جه‌سته‌م هه‌ر ڕه‌ق و تاوێره – دووباره بیرم كرده‌وه له ده‌رگاوه هه‌ڵبێم – گه‌ڕامه‌وه لای كورسییه‌كه و هه‌وڵمدا بزانم زینده‌وه‌ره‌كه دیاره، دیار نه‌بوو..قاچه‌كانم ئازاریان زۆر بوو.كاتژمێره‌كه كه‌وته سه‌ر ڕێگه‌م و سه‌رم نه‌وی كرد تا له‌به‌ر پێم لای ببه‌م – كات : یازده، پێنج خوله‌كی ده‌ویست. هه‌ركه ده‌ستم بۆ كاتژمێره‌كه برد، زینده‌وه‌ره سه‌مه‌ره‌كه له ده‌رگاوه به خێرایی مشك هێرشی هێنا..
هێرشی هێنا و به ده‌ستی چه‌په‌مدا هه‌ڵگه‌ڕا.( له ژیانمدا ئاوا نه‌تۆقیبووم!) نازانم بڵێم كوێی زینده‌وه‌ره‌كه‌م به ته‌واوی له بیره له‌و كاته‌دا كه بینیم! ئه‌وه‌نده ده‌زانم چاوه‌كانی تیژ بوون. من هیچم پێنه‌كرا و خۆم خسته سه‌ر سك..و هه‌ڵپه‌ڕیم..وه‌ك منداڵێكی ترسنۆكیش قیژاندم.هه‌ستی خۆم ڕاگرت و پێم ده‌زانی كه به سه‌ر پشتمه‌وه‌یه..ئینجا ڕۆیشت بۆ سه‌ر كه‌لله سه‌رم..نازانم به ته‌واوی چۆن بوو، به‌ڵام پێموایه چڕنۆكێكی دا له ملم.من توند توند قیژاندم و ڕووم وه‌رگێرا، هه‌ر وه‌ك تۆپه‌ڵێك ئاو وابوو.له‌سه‌ر سینگم بوو.
ڕووخسارم به ده‌سته‌كانم داپۆشی، به‌ڵام تاویدا سه‌ر ده‌ستم.قاره‌مانییه‌تیم نواند و ده‌سته‌كانم لێك كردنه‌وه تاوه‌كو توڕیده‌م! خراپتر بوو.خۆی ڕزگاركرد و ئه‌مجاره هێرشی بۆ ده‌مم هێنا! ئیتر من ڕه‌نگه له هۆش خۆم چووبم..به‌ڵام بیرمه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ویر بێت، خۆی هێنایه‌وه یه‌ك و له ده‌مم چووه ژووره‌وه..به‌ره‌و قوڵایی جه‌سته‌م!
هه‌موو شتێك له‌و كاته‌دا گۆڕا و، سه‌ره‌تای چیڕۆكێكی تر ده‌ستی پێكرد.
ژنه‌كه‌م كاتێ گه‌یشته‌وه ماڵ، منێكی تری بینی.منێك كه ڕه‌نگ زه‌رد و حه‌په‌ساو له‌سه‌ر پشت ڕاكشاوم و توند ده‌ستم به سكی خۆمه‌وه گرتووه و ده‌ناڵێنم.ئه‌ویش له‌و كاته‌دا قیژاندی.بیر ده‌كه‌مه‌وه..هه‌موو ژنێك له كاتی ئاوادا ده‌قیژێنن.هه‌وڵیدا لێم تێبگات كه چیم به‌سه‌ر هاتووه،من نه‌متوانی هیچ شتێكی بۆ ڕوون بكه‌مه‌وه..ته‌نها گوتم :
– شتێك له ده‌ممه‌وه..سكم..
به ده‌م گریانه‌وه گوتی :
– تێناگه‌م.هیچ تێناگه‌م..ده‌بێ بگه‌ینه نه‌خۆشخانه.
یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه له‌وێوه ده‌ستی پێكرد.یه‌كه‌م دكتۆریش هه‌ر له‌وێ..به‌ڵام هیچ چاره‌سه‌ری نه‌بوو.دكتۆره‌كان به ته‌واوی پشكنین و ئامێره‌كانیانه‌وه – ته‌نها قسه‌یه‌ك كه دووپاتیان ده‌كرده‌وه ئه‌وه بوو :
– تووشی په‌شۆكان و ترسان بووه، هیچ زینده‌وه‌رێك له جه‌سته‌یدا نییه.ته‌نها ترسه!
ئامێره‌كان هه‌ر به‌ڕاست ئه‌و زینده‌وه‌ره تۆپه‌ڵه ئاوییه و سه‌مه‌ره‌یان نه‌ده‌دۆزییه‌وه و دكتۆره‌كانیش منیان وه‌ك كه‌سێك ده‌ست نیشان ده‌كرد، كه له ڕووی ده‌روونییه‌وه تێكچووم.
ئینجا زۆر دكتۆری ده‌روونییش.
زۆر مه‌لا و شێخ‌یش، به‌ڵام هیچ..هیچ، هیچ چاره‌یه‌ك نه‌بوو!
چاره‌ی چی نه‌بوو؟ چاره‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌وه‌ته‌ی ئه‌و زینده‌وه‌ره چووبووه ناو جه‌سته‌م من به ته‌واوی هه‌موو شتێكم گۆڕابوو، له پڕ هیچ كه‌سێكم نه‌ده‌ناسییه‌وه و په‌لاماری ژنه‌كه‌یشم ده‌دا.ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ش توڕه ده‌بووم كه به قژ به دوای خۆمدا ڕای بكێشم.
هه‌ر ئه‌وه‌ش چیڕۆكه‌كه‌ی به‌وه گه‌یاند من له ژنه‌كه‌م جیاببه‌مه‌وه، حه‌قیشی بوو.
حه‌قی بوو.من نیوه‌ڕۆیه‌ك چه‌قۆیه‌كه‌م دا له قۆڵی و خه‌ڵتانی خوێنم كرد.
له ژنه‌كه‌م جیابوومه‌وه و له ژێر چاودێری دكتۆره‌كاندا ژیانم ده‌كرد، به‌ڵام دواتر نه‌خۆشخانه‌یشم فه‌رامۆشكرد..
ده‌ردی من ئه‌وه‌بوو له پڕ به جوڵانه‌وه‌ی زینده‌وه‌ره‌كه، تووشی حاڵه‌تی توڕه‌یی یاخود نه‌ناسینه‌وه‌ی خه‌ڵك و ناسیاوه‌كان ده‌بووم، ڕێك ده‌بووم به مرۆڤێك كه تازه له‌و دیو بوونه‌وه به قولاپێك شۆڕیان كردۆته‌وه بۆ ئه‌م دیوی بوون ( له نه‌بوونه‌وه بۆ بوون).ته‌نهاییم هه‌ڵبژارد و دكتۆره‌كانیش ئارامیی و ته‌نهاییان بۆ ئه‌م ده‌رده لا خراپ نه‌بوو.
خراپ نه‌بوو نا – به‌ڵكو هیچ سه‌ریان له حاڵه‌ته‌كه ده‌رنه‌ده‌چوو، ناچار ڕازیبوون به‌وه‌ی كه خۆم ده‌مه‌وێت.
دایكم و باوكیشم ڕازی بوون.برا و خوشكه‌كانیشم.
ئینجا به‌ره‌و ماڵێكی ته‌نها و، ئه‌زموونی گۆشه‌گیریی.له ماڵه‌كه‌دا ئه‌و كاتانه‌ی تووشی حاڵه‌تی توڕه‌یی ده‌بووم – كێشه‌یه‌كی وام بۆ كه‌س درووست نه‌ده‌كرد، تا ده‌متوانی ده‌مقیژاند و شه‌قم له مێز و كورسییه‌كان هه‌ڵده‌دا.هیچ كه‌سێكیش له گه‌ڵم نه‌مابوو تا به‌هۆی نه‌ناسینه‌وه‌ی تووشی بێزاریی بكه‌م.
دواتر شتێكی ترم هه‌ست پێكرد.
هه‌ستمكرد، زینده‌وه‌ری نامۆی ناو له‌شم خۆبه‌خۆ زاوزێی كردووه‌و چه‌ندان زینده‌وه‌ری تری په‌ڕاندۆته ناو سه‌رتاپای له‌شم! هه‌ستمده‌كرد له هه‌موو كونجێكی له‌شم زینده‌وه‌ری سه‌مه‌ره هه‌ن.من بووبووم به‌لانه بۆیان!
هه‌روا كه درێژه‌م به گۆشه‌گیری ده‌دا، جاروبار ده‌ڕۆیشتمه ده‌ره‌وه – به‌ڵام چوونه ده‌ره‌وه ئه‌وه‌نده‌ی باڵكۆنه‌كه تامی ژیانی نه‌ده‌دا.به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاته‌ی ئه‌و ژنه‌م ده‌بینی.ئه‌و ژنه‌ی كه له گه‌ڵ هاتنم بۆ ماڵه‌كه – هه‌موو ڕۆژێك له خواره‌وه ڕا – كیسێك به ده‌سته‌وه سه‌ری هه‌ڵده‌بڕی و بۆم پێده‌كه‌نی.ئیتر ڕۆژێك ئاماژه‌ی دا كه دوای بكه‌وم!
ژنێكی زۆر جوان، گه‌وره‌تر له ته‌مه‌نی خۆم.كاتێ من به دوای ژنه‌كه‌دا ده‌ڕۆیشتم گه‌نجێك كه له شه‌لاتیی و چه‌قۆ كێشه‌كان ده‌چوو هاته سه‌ر ڕێم، گوتی :
– تۆش ئێره‌ت دۆزییه‌وه براكه‌م!
گوتم :
– ئێره كوێیه؟
گه‌نجه‌كه پێكه‌نی و گوتی :
– خۆت باشتر ده‌زانی.باشتر ده‌زانی كه به دوای ئه‌و ژنه‌دا ده‌ڕۆیت و ده‌چیت بۆ به‌هه‌شت.
ئه‌مه‌ی گوت و قاقایه‌كی ناخۆشی لێدا.
گوتم :
– به‌هه‌شت؟
به ده‌نگێكی نزمه‌وه گوتی :
– له‌و په‌ڕی دنیا دێنه ئێره.تۆش هه‌ر وه‌ك ئه‌وان، شه‌رم مه‌كه.با دره‌نگ نه‌كه‌وی.ئه‌مه خۆیی و پێنج كچی تریشن..من جارێكیان..
قسه‌كه‌م پێی بڕیی و گوتم :
– من ئه‌و ژنه ناناسم..
كاتێ ئه‌وه‌م گوت دوو هه‌نگاو گه‌ڕامه‌وه دواوه و ..ئینجا وه‌رسووڕامه‌وه.
ده‌نگی پێكه‌نینی گه‌نجه‌كه تا ئه‌و كاته‌ش كه چوومه‌وه ماڵه‌وه و – ژووره‌كه‌ی خۆم.. هه‌ر له گوێم‌دا گه‌شه‌ی ده‌كرد و په‌رت ده‌بوو..
ڕۆژی دواتر ژنه‌كه به هه‌مان شێوه تێپه‌ریی و دووباره پێكه‌نی بۆم.رێك له‌و كاته‌دا زینده‌وه‌ری نامۆی ناو جه‌سته‌م – یه‌ك زینده‌وه‌ر نا، هه‌موویان ده‌ستیان به جوڵه كرد و تووشی حاڵێكی یه‌كجار خراپ هاتم به توڕه‌ییشه‌وه..تا دره‌نگ..
ژنه‌كه و نیگاكانی له دڵیان دابووم..به‌ڵام ده‌مزانی ئه‌وین نییه.
چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌وه..له ده‌رگای ژووره‌كه‌م درا.
ژنه‌كه خۆی بوو.كیسه‌یه‌كیش له‌ناو ده‌ستیدا.چاوه‌كانی ڕه‌ش ڕه‌ش.دڵنیام هیچ یه‌كێكتان هه‌رگیز چاوی ئاوا ڕه‌ش و ئاگراویتان نه‌دیوه.پێكه‌نی و گوتی :
– سینا.
گوتم :
– به‌ڵێ؟
به نازه‌وه گوتی :
– ناوی خۆم بوو!
من فه‌رامۆشم كرد ناوی خۆم بڵێم.شڵه‌ژابووم.داوام لێ‌كرد بێته ژووره‌وه و میوان بێت.
ئه‌و گوتی :
– ناتوانم..به‌ڵام ده‌كرێ تۆ سه‌ردانمان بكه‌یت!
كاتێ ئه‌مه‌ی گوت له‌گه‌ڵ پێكه‌نینه‌كه‌ی كه‌مێك زمانی ده‌رهێنا..هه‌موو گیانیشم ورژا!
به شه‌رمه‌وه گوتم :
– ئاخر، ئه‌و ڕۆژه..
گوتی :
– باشه .باشه..ده‌زانم تۆ شه‌رمنیت و ئه‌و ڕۆژه ئه‌و كوڕه نه‌فامه تۆی وا لێ‌كرد..به دوامدا نه‌یه‌یت..كه‌واته یه‌كێك له كچه‌كانم ده‌نێرم تا تۆزێك یارمه‌تیت بده‌ن!
(یارمه‌تیت بده‌ن) ه‌كه‌ی به جۆرێك گوت..من هیچ كات ئه‌و جۆره دركاندن و گوتنه‌م نه‌بیستبوو، هه‌ر نه‌شمزانیبوو ده‌كرێ وشه‌كان به جۆرێكی ئاواش ده‌رببرێن.
پێش ئه‌وه‌ی من شتێك بڵێم هه‌ر خۆی گوتی :
– سیما.
گوتم :
چی؟
وه‌ك هه‌میشه پێكه‌نی و گوتی :
– ناوی ئه‌و كچه‌مه كه ده‌ینێرم بۆ لات.
زۆر دواتر بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌م ناوانه ناوی خۆیان نین و ئه‌و ژنه جوانه‌یش به هیچ شێوه‌یه‌ك دایكی ئه‌و كچه و هیچ له كچه‌كانیش نییه.
هه‌ر رۆژی دواتر سیما گه‌یشت.
كچه‌كه زۆر زۆر جوانتربوو له‌و ژنه و – جوانتریش پێده‌كه‌نی.چاوه‌كانی هه‌نگوینی بوون. به بینینی له دڵی خۆمدا گوتم ( گه‌ر ئه‌و جوانییه بتوانێت هه‌موو زینده‌وه‌ره نامۆكانی ناو جه‌سته‌م هه‌لا هه‌لا بكات – ئه‌گینا هیچ!).
له‌گه‌ڵ سیمادا قسه‌ی زۆرمان كرد.دواتریش گه‌یشتین به‌و شوێنه‌ی كه خۆم چاوه‌ڕێم ده‌كر پێی بگه‌م..چونكه ته‌واو جوانییه‌كه‌ی كاری لێكردبووم.له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه ڕووت و قووت ڕاكشاین.مه‌مكه‌كانی هه‌زار تابلۆیان شه‌رمه‌زار ده‌كرد.تێكه‌ڵبووین و ئاگر جه‌سته‌مانی نه‌خشاند.له دوا چێژ و موچڕكه‌كاندا..دڵم كه‌وته لێدانێكی به‌هێز، ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی زه‌نگێكی گه‌وره بێت و وا بڕیار بێت هه‌موو دنیا لێدانه‌كه‌ی ببیستێ..
له ڕاستییدا زه‌نگ نه‌بوو، زینده‌وه‌ره‌كان بوون ده‌جوڵانه‌وه..یه‌ك، دوو، ده..سه‌د..هه‌زار..
ده‌جوڵان و ده‌جوڵان..له‌و كاته‌یشدا سیما به هه‌موو هێزی خۆی ماچی ده‌كردم و ده‌می توند خستبووه ناو ده‌ممه‌وه..وه‌ك شتێك ئه‌و مه‌ست بوو و منیش نه‌مده‌توانی هیچ شتێك بكه‌م..شه‌كه‌ت..شه‌كه‌ت..سیما وای ده‌زانی به‌هۆی جوتبوونه‌كه ئاوا له پڕ ڕه‌ق بووم و كه‌وتمه ژێر ده‌ستی..ماچی ده‌كردم و ماچی ده‌كردم..
دواجار شتێك ڕوویدا سه‌ره‌تایه‌كی تری دا به چیڕۆكه‌كه.
زینده‌وه‌ره سه‌مه‌ره‌كان بۆ گه‌رووم بۆ كه‌لله‌سه‌رم هێرشیان هێنا..له‌و كاته‌دا كه ده‌مم له ناو ده‌می سیما بوو..به‌ره‌و ده‌میشم هێرشیان هێنا..نه‌متوانی هیچ به‌رگرییه‌ك بكه‌م..هه‌ستمكرد دانه‌یه‌ك له زینده‌وه‌ره‌كان له ده‌ممه‌وه ده‌رچوو..
سیما شڵه‌ژا..ده‌می لابرد و به‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌دا خۆی هه‌ڵدا و ڕشایه‌وه..
ئینجا سوور، زۆر سوور هه‌ڵگه‌ڕا و سه‌یری منی كرد..
به ئاسته‌م ده‌نگی هات و گوتی :
– ئه‌مه چی بوو؟ چی بوو؟ شتێك چووه ناو ده‌مم ؟ شتێك بوو؟
من نه‌مده‌زانی چی بڵێم، گوتم :
– هیچ نه‌بوو.هیچ نه‌بوو.
جارێكی تر ڕشایه‌وه و توند ده‌ستی به سكی خۆیه‌وه گرت.جله‌كانی كردنه‌وه به‌ری و بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك جاریش سه‌یرم بكاته‌وه ڕۆیشت.
دوای دوو كاتژمێر ژنه‌كه (سینا) ته‌له‌فۆنی بۆ كردم.
– كچه‌كه‌ت چی لێكردووه كابرا؟ له‌وه‌ته‌ی لای تۆ هاتۆته‌وه ته‌واو نییه.
+ من، من هیچ.خۆی نه‌خۆش..خۆی..
– ده‌ی باشه..به‌ڵام گه‌ر نه‌خۆشیت هه‌یه و بۆگه‌نت كردووه بۆچی پێشتر ئه‌وه‌ت نه‌ده‌گوت؟ بۆچی كچه‌كه هه‌ر خه‌ریكه ده‌ڕشێته‌وه و ده‌شڵێ شتێك له جه‌سته‌م دایه..؟ تۆ نازانی ئه‌مه كار له ئیشی ئێمه ده‌كات؟ ته‌نها توانیویه‌تی میوانداری سێ پیاو بكات له‌و كاته‌وه..سێ پیاو..ئه‌مه هه‌مووی خه‌تای تۆیه..
+ به‌ڵام من..
– ده‌ی باشه.هیچكات سه‌روكه‌لله‌ت نه‌بینمه‌وه..ناشیرین.
پێم سه‌یر بوو ئه‌و ژنه جوان و میهره‌بانه چۆن ئاوا گۆڕا و توندبوو..به‌ڵام بۆچیش سه‌یر، خۆ من تاوانم هه‌بوو..تاوانی ئه‌وه‌ی كه زینده‌وه‌ره‌كه له ده‌می منه‌وه ڕۆیشتبوو بۆ ناو جه‌سته‌ی ئه‌و.
ئه‌مه بوو باسه‌كه.
چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌وه..هه‌مان گه‌نجی شه‌لاتییم بینییه‌وه.
سه‌ره‌تا له باڵكۆنه‌كه‌وه سه‌یرم كرد كه ده‌ڕشایه‌وه..كاتێ چوومه لای..تێی گه‌یاندم كه دوو ڕۆژه وا هه‌ست ده‌كات شتێك له جه‌سته‌یدایه..شتێك كه وایكردووه خوشكی خۆی بداته به‌ر چه‌قۆ!
ئینجا ئه‌م هه‌واڵانه زیاتر گه‌شه‌یان سه‌ند!
په‌یتا په‌یتا ئه‌م حاڵه‌ته له‌ناو پیاواندا بڵاوبووه‌وه و تووشی بوون! ئینجا به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ژنانی ماڵه‌وه‌یش تووش بوون!
كاتێ دۆخه‌كه گه‌یشته ئه‌وه من له‌و ماڵه ڕامكرد و له شوێنێكی تر، كۆڵانێكی لاچه‌پ و پیس خۆم شارده‌وه..ترسام سیما یان سینا – یان هه‌ر یه‌كێك له‌وان ناوی من بڵێن و وه‌ك تاوانبارێك ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێم.
ئێستا له ماڵه شاراوه‌كه‌مدام.ئه‌م حاڵه‌ته ته‌واوی شاره‌كه‌ی گرتۆته‌وه.ڕۆژانه له ته‌له‌ڤزیۆنێكی زۆر كۆنی ڕه‌ش و سپییه‌وه سه‌یری هه‌واڵه‌كان ده‌كه‌م و له نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌مه وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك ده‌ناسرێت و نه‌خۆشه‌كانیش نیشان ده‌درێن..به‌ڵام هیچ چاره‌سه‌رێكیش..ته‌نانه‌ت دكتۆره‌كان كه به‌شێكیان خۆشیان تووشی بوون ئه‌و حاڵه‌ته وه‌ك بابه‌تێكی ته‌ندرووستیی و په‌یوه‌ست به زانستی پزیشكییه‌وه سه‌یرناكه‌ن! كۆلێرا، تاعوون، جنۆكه – شێتی..هتد..هیچ له مانه نییه..به‌رده‌وامیش باسكردنی دووپاتده‌بێته‌وه و دووپات ده‌بێته‌وه..ته‌نانه‌ت وای لێهاتووه زۆر تووشبوو به‌م زینده‌وه‌ره نامۆیانه خۆیان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن و وه‌ك شتێكی ئاسایی ده‌بینن.. به‌ڵێ شتێكی زۆر ئاسایی..هه‌ر ئه‌وه‌یه چه‌ند زینده‌وه‌رێك له جه‌سته‌دا دێن و ده‌چن و له ناكاو ده‌بنه هۆی توڕه‌یی و هه‌ڵچوون..ئینجا كاره‌سات و ڕووداوی ناخۆشیش..ئینجا نه‌ناسینه‌وه‌ی یه‌كتریی و یه‌كتر فه‌رامۆشكردنی به‌رده‌وام..
به‌ڵێ، به‌یانییه‌ك كاتێ ده‌مویست كاتژمێرێكی دیواریی هه‌ڵواسم.
سه‌ره‌تای چیڕۆكێكی ئاوا ده‌ستی پێكرد.