بودا مۆمێك بۆكونجهتاریكهكانی ده‌روون
كه‌من ئه‌وكه‌سانه‌ی خۆشگوزه‌رانی و چێژ فه‌رامۆش ده‌كه‌ن و له‌كۆشكی به‌خته‌وه‌ری و شادمانی هه‌ڵدێن و به‌سكی برسی داهێنان ده‌كه‌ن، هه‌م خۆیان به‌هۆشیاری ده‌گه‌ن و هه‌م مرۆڤایه‌تی سوودیان لێ وه‌رده‌گرێت. له ئه‌ده‌بدا كه‌سایه‌تی یه‌كی وه‌كو سادقی هیدایه‌ت هه‌یه، كه ژیانی خۆشگوزه‌رانی و خانه‌واده‌ی خاوه‌ن سامانی فه‌رامۆشكرد و هه‌ژارانه ژیا و داهێنانی له ئه‌ده‌بدا كرد. دواجار برێك نووسه‌ری باش له ئه‌زموون و نووسینی سادقه‌وه سوودی یان وه‌رگرت و توانیان له سای ئه‌ودا داهێنان بكه‌ن. هه‌رچی پیاوه مه‌زنه‌كانی دونیا و ده‌روێش و رۆحانییه راسته‌قینه‌كانی دونیا هه‌یه له‌پێناوی ئاگایی و گه‌یشتن به‌حه‌قیقه‌ت له‌خۆشی ژیان و چێژدووركهوتنهوه و داهێنانیان كرد، ئاگاییان دۆزییه‌وه، به‌حه‌قیقه‌ت گه‌یشتوون. ژیانی بودا ده‌كه‌وێته‌وه ساڵانی 560-480 ی پێش زاین. هه‌شتاساڵ ژیاوه. له‌ته‌مه‌نی 19 ساڵی ژنی هێناوه. له‌دوای گه‌شتی یه‌كه‌می بۆده‌ره‌وه‌ی كۆشك ئیتر ورده‌ورده رێگای گه‌یشتن به‌حه‌قیقه‌ت ده‌دۆزێته‌وه. له‌ته‌مه‌نی 26 ساڵی دهچێتهخهڵوهتهوه. خهڵوهتنشینی و بیركردنه‌وه بودا به‌ره‌و نێرڤانا ده‌بات. شوێنهوارناسهئینگلیزهكان لهگهشتهكانیاندا دوو شوێنه‌واری ژیانی بودایان دۆزیوه‌ته‌وه. ئه‌و دوو شوێنه‌ش بریتین له شاری لومبینی كه تێیدا له‌دایكبووه و شوێنی دووه‌می ناوچه‌ی كابیلفاستوه، كه بودا تێیداگهورهبووه لهنیپاله. زاناكانی شوێنه‌وارناس بهگهشتهكانیان ئه‌وه‌یان سه‌لماند، كه بودا كه‌سێكی ئه‌فسانه‌یی نییه و بوونی ئه‌و شوێنانه سه‌لماندی كهبودا كه‌سایه‌تییه‌كی مێژووییه. چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له په‌رجووی له‌دایكبوونی بودا ده‌كه‌ن وه‌ك ده‌ركه‌وتنی زیاتر له سی نیشانه به‌جه‌سته‌یه‌وه بینراوه. كاتی له‌دایكبوونیش فریشته‌كان بینراوه. بودا پێنسه‌د ساڵ بهرلهعیسا له‌كه‌شێكی رۆحیدا له ژێر دره‌ختی سال له لومبینی له‌دایكبووه. شاژن مایای دایكی ده‌یه‌وێت بچێتهوهبۆ ماڵی باوكی تا له‌وێ منداڵه‌كه‌ی ببێت. له رێگا ژان ده‌یگرێت و له‌ژێر دره‌ختی سال سیدهاتا له‌دایك ده‌بێت. ئهسیتا پیاوێكی ئاینی و دونیانه‌ویست بووه، پێشبینی له‌دایكبوونی بودای كردووه، له په‌رستگاوه فریشته‌كانی دیوه، هه‌ستی كردووه ئه‌ومنداڵه ده‌بێت بهبودا(رۆشنكه‌ره‌وه). باوكی بودا سودهوادانا پاشای مه‌مله‌كه‌تی ساكیابووه. پیاوێكی دهستڕۆبووه، له‌منداڵیدا هه‌ریه‌ك لهمامهكانی شتێكیان فێركردووه. فێری ده‌سته‌مۆكردنی فیل و تیرهاوێژی. باوكیشی فێری كردوه چۆن ئه‌سپی شێت رام بكات و به‌سه‌ریدا زاڵ بێت. ژیانی منداڵی بودا له‌گه‌ڵ ئامۆزاكانی بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا یاری كردووه و كاتێكیش گه‌نج بوو باوكی یه‌كێ له‌كچانی برازای خۆی بۆ خواز بێنی كردوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بودا پابه‌ندبێت به‌ماڵ و كۆشكه‌وه، كۆشك به‌جێ نه‌هێڵێ. به‌ڵام بێسوودبوو، نه‌ژن و نه خۆشی و سه‌فای ناوكۆشك و بوونی منداڵ وای له بودا نه‌كرد لهكۆشكدا بمێنێته‌وه. بیركردنه‌وه و گه‌یشتن بهنێرڤانا بۆ ئه‌و له‌هه‌موو شتێك گرنگتربووه. كاتێ بۆیه‌كه‌م جار كۆشك به‌جێ ده‌هێڵێ و ده‌چێته‌نێو خه‌ڵكی، سه‌رسام ده‌بێت به‌وشتانه‌ی كه ده‌یبینێت. تا ئه‌و كاته‌ی لهكۆشكدابووه دركی به‌نه‌خۆشی و پیری و مردن نه‌كردووه. بۆیه به‌لایه‌وه سه‌یرده‌بێت كه‌مرۆڤ له‌و دۆخه سه‌ختانه‌دا ده‌ژی، لێره‌وه بیرله‌وه ده‌كاته‌وه كه چۆن ده‌ستنیشانی تراژیدیا و ئازاری مرۆڤ بكات و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه و له‌مردن بكۆڵێته‌وه. كاتێ ده‌چێته‌ده‌ره‌وه‌ی كۆشك یه‌كه‌م شت ده‌یبینێت پیرییه، به‌سه‌رسوڕمانه‌وه له پاسه‌وانه‌كه‌ی ده‌پرسێت ئهوهكهسه بۆ وایه. پاسه‌وانه‌كه ده‌ڵێت ئه‌وه مرۆڤێكه رۆژگارێك گهنجبووه و بهتاقهتبووه و ئێستا پیری وای لێ كردووه. به‌م قسه‌یه میر(سیدهاتا) ده‌ترسێت و دڵی ته‌نگ ده‌بێت. پاشان كه‌سێكی تر ده‌بینێت كه نه‌خۆشه و ئازارده‌چێژێت. دوای ئه‌ویش كه‌سێكی تر ده‌بینێت كه مردووه و ده‌یبه‌ن بیسوتێنن. دوای ئه‌وه‌ش كه‌سێكی تر ده‌بینێ كه بیرده‌كاته‌وه. بینینی ئه‌م روداوانه وای لێ كردووه به‌دوای چاره‌سه‌ر و هۆكار و بهرئهنجامهكانیدابگهڕێت، لێره‌وه بودا روو له ئیشراق ده‌كات. ئیتر وه‌ك پیاوێكی ئاینی سواڵكه‌ر ده‌ژی، به‌نێو دارستانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت، بیرده‌كاته‌وه. ئیشراق دهیگهێینێته ئاستێ كه‌ئه‌وه‌ی له‌منداڵیدا له ڤیداس وه‌ریگرتووه فه‌رامۆشی ده‌كا و پێ دهنێتهقۆناغێكی تره‌وه، به‌ره‌و ئاگایی ته‌واو (كامڵ ) هه‌نگاو ده‌نێ. ژیانی ناوكۆشك فه‌رامۆش ده‌كا و له هه‌ژاری و تراژیدیای مرۆڤ ده‌كۆڵێته‌وه.
ساڵانێك وه‌ك پیاوێكی ئاینی به‌دونیادا گه‌شتی كردووه. بریار ده‌دا میری كه‌س نه‌بێت، وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی بژی. به‌دوای مه‌عریفه و زانستی راسته‌قینه‌ی ژیاندا گه‌شتی كردووه. بودا به‌دوای داناییدا گه‌ڕاوه. سه‌ره‌تا له‌رێگای خۆبرسیكردنهوه ده‌ستی پێكرد. پاشان هه‌ستی كرد خۆبرسیكردن لاوازی و بێ هێزی ده‌كات. بۆیه ده‌ستی به نانخواردن كردووه‌ته‌وه، تا هێزی هه‌بێت وه‌ك پیاوێكی ئاینی سواڵكه‌ر ژیاوه. بودا ژیانی گۆشگیری هه‌ڵده‌بژێرێ و دژایه‌تی كچانی مارا (شه‌یتان) ده‌كا. له‌ژێر دره‌ختی دانایی دانیشتووه و بیری كردووه‌ته‌وه، تا گه‌یشتووه‌ته پله‌ی بودا. ئه‌و پێنج پیاوه‌ی كه‌سه‌ره‌تا باوه‌ڕیان پێنه‌كردووه، له‌دیداری دووه‌مدا باوه‌ڕی پێده‌هێنن و ده‌چنه سه‌ر بیر و باوه‌ڕی بودا. ئه‌مه‌ش له‌ژێركاریگه‌ری قسه‌كانی بودابووه.
بیر و باوه‌ڕی بودا له‌هندستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه تا رۆژگاری ئه‌مڕۆ به‌وڵاتانی تایلاند و چین و بۆرما و لاوس و كۆریا و ڤێتنام و تایوان و نیپال و تبت و توركمانستان و سیام و سیلان و مه‌نگۆلیا و باكووری هندستان و.. بڵاوبووه‌ته‌وه. جگه له‌خه‌ڵك سه‌ركرده‌گه‌لی زۆریش هه‌ن كه كاریگه‌ری بودایان له‌سه‌ربووه له‌وانا سه‌ركرده‌ی ناوداری تبت (دالای لاما) ئه‌م پیاوه كه‌سایه‌تییه‌كی ناوداربووه، سه‌ركرده‌ی تبت ییه‌كان بووه و یه‌كێك بووه له موریده‌كانی بودا. دالای لاما سهركردهییهكی رۆحی بودایی بووه و له‌ژێركاریگه‌ری بیر و باوه‌ڕی بودایزمدا گه‌وره‌بووه. دوای ئه‌وه‌ی چین تبت داگیرده‌كات دالای لامای بهرهوهندستان هه‌ڵدێت و له‌تاراوگه‌دا ژیان به‌سه‌رده‌بات.
بیر و باوه‌ڕی بودا و بوداییهكان زۆرجار رووبه‌رووی گرفت و تهنگهژهبوونهتهوه به‌درێژایی مێژووی بودیزم ئاینه‌كانی هندستان هه‌وڵیان داوه بیروباوه‌ڕی بودایی له‌ناو هندۆسییهتدا بتوێننه‌وه، رێگایان نه‌ده‌دا به‌هیچ جۆرێك بوداییهكان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، به‌مه‌ش شوێنكه‌وتوانی بودایی كه‌مبوونه‌وه. له‌سه‌رده‌می تازه‌شدا زوڵمێكی گه‌وره لهبوداییهكان كرا. رووخاندنی دووپهیكهره گه‌وره‌كه‌ی بودا له بامیان، له ئه‌فغانستان به‌ده‌ستی هێزهتوندڕهوهكانی تالیبان. رووخاندنی ئه‌و دوو په‌یكه‌ره به‌رز و پڕ له حیكمه‌ته به‌لای منه‌وه مه‌ترسیداره وه‌ك ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو تاوه‌ره به‌رزه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه تالیبان ئه‌ویشی خسته ئه‌ستۆی خۆی.
ته‌قاندنه‌وه‌ی دووتاوهرهكه شه‌ڕێكی ئیسلامییهتوندڕهوهكانه بۆ دژایه‌تی ئه‌مریكا كه ئیسلام و ته‌واوی بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كان وه‌ك دووژمنی سهرهسهختی خۆیان سه‌یری ده‌كه‌ن و پێیان وایه ئه‌مریكا بۆ ناشیرین كردنی ئیسلام كارده‌كات. ئه‌ی رووخاندنی دووپهیكهرهكهی بودا چی؟ دووپهیكهری به‌رز كه نهبریاریان به‌ده‌سته و نهئهتۆمیان هه‌یه. دووپهیكهری بێ جوڵه بۆچی ده‌بێت برووخێنرێت، من پێم وایه بوونی ئه‌و دووپهیكهره به‌نیسه‌ت ئیسلامییه‌كانه‌وه به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌مریكا مه‌ترسیداره. بودا له بامیان ئارامی گرتووه و به‌هێوری بانگه‌شه بۆ ئاشتی و مرۆڤدۆستی ده‌كات و دژی خوێنرشتنه. بزوتنه‌وه‌یه‌كی وه‌ك تالیبانیش به‌یاسای شمشێر كار ده‌كا و هه‌رچی مرۆڤی ئه‌م چاخهشه له‌شه‌ڕ بێزاره، به‌دوای ئاشتی و هێوری و ناتوندوتیژیدا ده‌گه‌ڕێت، بۆیه بوونی ئه‌و په‌یكه‌رانه كه بوونی شارستانییه‌تێكی دێرینه مه‌ترسیداره بۆ بیری ئوسوڵی ئیسلامی.
ئیسلام له‌بناغه‌دا باس له‌شه‌ڕ و كوشت و بڕ و تۆڵه سه‌ندنه‌وه و خوێن رشتن ده‌كات، مرۆڤ ده‌ترسێنن، به‌جۆرێك مرۆڤ له‌ترسا روو له ئیسلام ده‌كات. نه‌ك خۆشه‌ویستی. به‌ڵام حیكمه‌تی بودیزم و بیر و باوه‌ڕی گاندی و حه‌كیمه‌كانی ئاسیا هه‌میشه مرۆڤ رزگار ده‌كه‌ن. خزمه‌تی مرۆڤ ده‌كه‌ن و فه‌لسه‌فه‌ی لێ بوورده‌یی بڵاوده‌كه‌نه‌وه و هانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن بۆ چاكه‌خوازی. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه عه‌قڵی ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاته ئیسلامییه‌كان گومان لهموسڵمانبوونی خه‌ڵك ده‌كه‌ن. توندڕه‌وی ئیسلام وای كردووه كه موسڵمانه‌كان ئیمانێكی لاوازیان هه‌بێت و گومانكاربن. بۆیه ئیسلام له‌ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی بیر و باوه‌ڕه‌كانی تر و لاوازبوونی ئیسلام بیر له‌رووخاندنی هه‌موو شتێك ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌وه بگرن كه خه‌ڵك به‌و جۆرهباوهریان بهبودا هه‌یه كه سێ هه‌زار ساڵ پێش زاین بووه و هێشتا خه‌ڵك باوه‌ڕیان پێیه‌تی. بۆیه په‌یكه‌ره‌كانی بودا ده‌روخێنن و پێیان وایه ده‌توانن به‌وكاره بیر و باوه‌ڕی بودیزم له‌ناوده‌به‌ن.
كه‌سایه‌تی (سیدهاتا) كه كوڕی پاشایه‌كی هندی بووه و له‌كۆشكی گه‌وره‌ی باوكی‌دا هه‌رچی بویستایه ده‌ستی ده‌كه‌وت و حه‌زی به‌هه‌رچی بوایه به‌ئاسانی ده‌هاته به‌رده‌ستی. به‌ڵام سیدهاتا ئه‌وه‌ی نه‌ویستی و لهنێوخۆشگوزهرانییهوه هه‌ڵهات بۆ نێو هه‌ژاری، بڕیاریدا وه‌كو پیاوێكی ئاینی سواڵكه‌ر بژی و بیربكاته‌وه تا دواجارئهو بیركردنه‌وه و هه‌وڵانه سیدهاتا یان گهیاندهپلهی بودا واته رۆشنكه‌ره‌وه. كه‌سێك به‌بیركردنه‌وه گه‌یشته ئاستێكی باڵا له ئاگایی و هۆشیاری. توانی حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی خۆی هه‌بێت تا رۆژگاری ئه‌مڕۆ پتر له شه‌سه‌د ملیۆن كه‌س باوه‌ڕیان به بودا هه‌یه و له نێو ئه‌و نسبهتهدا چه‌ندین جۆریان هه‌یه، هه‌ر كۆمه‌ڵه و به‌جۆرێك باوه‌ڕیان به بودا هه‌یه. ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بودا به‌مه‌عریفه و رۆحانییه‌ت و به ئاشتی خوازی كاری كرد. بودا چه‌كی هه‌ڵنه‌گرت و كه‌سی نه‌كوشت و له‌شكركێشی بۆ هیچ وڵاتێك نه‌كرد. ئه‌و هیچی داگیرنه‌كردووه.
ئه‌وه مرۆڤه‌كانن عه‌قڵی خۆیان و بیركردنه‌وه‌ی خۆیان بهبودا ده‌سپێرن. ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت له‌سه‌رده‌می جیاجیادا پاوانخوازیان كردووه و خوێنی مرۆڤیان رشتووه، دونیایان كاول كردووه تا بیروباوه‌ڕی خۆیان به‌نێو مرۆڤایه‌تیدا بڵاوبكه‌نه‌وه. به‌ڵام بودا نووكی په‌نجه‌ی منداڵێكی بریندار نه‌كرد. ئازاری كه‌سی نه‌دا. هیچ كه‌سیشی به‌زۆر نه‌هێنایه سه‌ر رێگای خۆی ته‌نها بیركرده‌وه و به‌خه‌ڵكی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی گوت من وه‌ها دونیا ده‌بینم و وه‌ها بیرده‌كه‌مه‌وه. ئێستا بودا هه‌رماوه و خه‌ڵكانێكی زۆر باوه‌ڕیان پێیه‌تی. با بپرسین ئه‌گه‌ر سیدهاتا به‌دڵی باوكی بكردایه، به‌قسه‌ی ئه‌وی بكردایه ده‌بوو بهبودا؟ ده‌بوو به‌و كه‌سایه‌تییه‌ی كه تا ئه‌مڕۆ بوونی هه‌یه و گرنگی پێ ده‌درێت و قسه‌كانی سوود به‌مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌یینێ؟ به‌دڵناییه‌وه نه‌خێر، ئه‌گه‌ر سیدهاتا لهكۆشكهكهی باوكی‌دا بمایه‌ته‌وه، له‌دوای باوكی ده‌سه‌ڵاتی مه‌مله‌كه‌تی ساكیای بگرتایه‌ته ده‌ست هه‌رگیز نه‌ده‌بوو بهبودا. وه‌ك پاشایه‌كی خۆشگوزه‌ران له‌كۆشكێكی گه‌وره‌دا ساڵانێك، ئه‌وپه‌ڕی په‌نجا بۆ سهدساڵێك حوكمی ده‌كرد و له‌دوای مردنیشییهوه وه‌ك پاشایه‌كی ئاسایی باس ده‌كرا و له‌سه‌رده‌مێكدا حوكمی مه‌مله‌كه‌تێكی كردووه. وه‌لێ ئێستا سیدهاتا وه‌ك بودا- رۆشنكهرهوهیهك تا ئهمڕۆحوكم ده‌كات. به‌ویستی خه‌ڵكیش نه‌ك به‌زۆری خۆی حوكم بكات. ئه‌وه بودا نییهكه حوكم ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌وه مرۆڤه‌كانه حوكمی بودایان پێ قبوڵه. واته ئه‌و حوكمه‌ی كه مڕۆڤ پێویستی پێیه‌تی و پێی هۆشیاردهبێتهوه. باوكی بودا كهپاشای مهملهكهتێكبوو مرد، به‌ڵام بودا هێشتا قسه‌مان بۆده‌كات. قسه‌كانی، حیكمه‌ته‌كانی هێشتا سوود به‌مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ێنن، قه‌ڵاكه‌ی بودا جیاواز لهقهڵاكهی باوكی هێشتا ئاوه‌دانه، قه‌ڵای بودا شوێنێك نییهبهدیاری كراوی. به‌ڵكو قه‌ڵایه‌كه له‌ناو بیر و هۆش مرۆڤه‌كاندا. ئه‌گه‌ر سیدهاتا وه‌ك باوكی بكردایه نه‌ده‌بوو بهبودا. به‌ملیۆنه‌ها كه‌س باوه‌ڕیان پێیه‌تی، په‌رستگاكانی ئاوه‌دانه و قسه‌كانی مرۆڤ له‌تاریكی رزگارده‌كه‌ن.
بودا ده‌ڵێت: لهچاكهوه چاكه په‌یدا ده‌بێت و له‌خراپه‌وه خراپه. ئه‌م قسه‌یه زۆرسادهیه، به‌لای زۆركهسهوه قسه‌یه‌كی زۆر ئاساییه. ده‌پرسین ئه‌و قسهسادهیه جێبه‌جێ كردنی گران نییه؟ زۆر گرنگهمرۆڤ بتوانێ ئه‌و قسه ساده‌یه به‌پراكتیكی به‌كاربهێنێ. جا ئه‌و كاته كه‌س خراپه ناكات. ئێمه ده‌ڵێن قسه‌یه‌كی ساده‌یه و كه‌چی ژیانی مرۆڤ پڕبووه له‌خراپه‌كاری.
بودا ده‌ستبه‌رداری خۆشییه‌كان بوو، له‌خۆشبه‌ختی دووركه‌وته‌وه و ژیانی خۆپه‌رستانه‌ی به‌لاوه خراپ بوو. رێگای ئازاردانی ده‌روونیشی پێ خراپ بوو. له نێوان ئه‌و دوو رێگایه‌دا، رێگای نێوندی گرتهبهركه له‌هه‌شت خاڵ پێك دێت.
خاڵی یه‌كه‌م باوه‌رهێنان به‌راستی، راستی رێنوێنی مرۆڤه‌كانه. دووه‌م هه‌میشه هێمن بیت و ئازاری كه‌س نه‌ده‌یت. سێیه‌م قسه‌ی راست و دوور كه‌وتنه‌وه له‌درۆ و دووزمانی و به‌كارنه‌هێنانی وته‌ی ناشیرین. چواره‌م ره‌فتاری راست و دووركه‌وتنه‌وه له‌كوشتن و دزی و هه‌ر خراپه‌كارییه‌كی تر. پێنجم زه‌وت نه‌كردنی ماڵی خه‌ڵك . شه‌شه‌م هه‌وڵدان بۆچاكه و دوركه‌وتنه‌وه له‌خراپه. حه‌وته‌م رامانی راست و خۆنهدانهدهست ناخۆشی و خۆشییه‌وه. هه‌شته‌م گه‌یشتن به‌قۆناغی ئاشتی ته‌واو. له‌م هه‌شت خاڵه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه بیر‌و باوه‌ڕی بودا خزمه‌ت به‌مرۆڤ ده‌كات. مرۆڤ له‌كێشه و كوشتن و خراپه و دزی و…. دوورده‌خاته‌وه. ئاینی ئیسلام و كڵێسا و پشكی هه‌ره زۆری ئایدۆلۆژیاكان و ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ناوی مرۆڤدۆستی و خزمه‌تی مرۆڤه‌وه پاوانخوازیان كردووه و مرۆڤیان كوشتووه. شه‌ڕی سهڵیبییهكان ملیۆنه‌ها مرۆڤی كردووه به‌قوربانی. شه‌ڕی ئیسلام و فتوحات ملیۆنه‌ها مرۆڤی له‌ناوبردووه. بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كان و عه‌لمانییه‌كان و …. به‌ملێۆنه‌ها مرۆڤیان كردووه به‌قوربانی. به‌ڵام بیر و باوه‌ڕی بودایی خزمه‌تی به‌مرۆڤ گه‌یاندووه، رۆحلهبهرهكانی ئازار نه‌داوه و په‌ند و قسه‌كانی خزمه‌تی به‌مرۆڤ گه‌یاندووه. بودا گوتویه‌تی دزی مه‌كه‌ن، درۆمهكهم ، كه‌س مه‌كوژن، ماڵی كه‌س مه‌دزن… نه‌یگوتووه بچن ماڵی خه‌ڵك بدزن و هه‌ركه‌س نه‌هاته سه‌رباوه‌ڕی من بیكوژن و…
رۆژێك ژنێك ده‌چێته لای بودا و پێی ده‌ڵێت بودای دانا كوڕه‌كه‌م مردووه، ده‌مه‌وێت بۆم زیندووبكهیتهوه. له‌وه‌ڵامدا بودا ده‌ڵێت بڕۆ له‌ماڵێك كه‌سی لێ نه‌مردبێت خه‌رده‌لم بۆ بهێنه كوره‌كه‌ت زیندوودهكهمهوه. ژنه‌كه زۆر ده‌گه‌ڕێت و پاش چه‌ند مانگێك به‌نائومێدییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای بودا پێی ده‌ڵێت دوای ئه‌و هه‌موو گه‌ڕانه ماڵێكم نه‌دۆزییه‌وه مرۆڤی لێ نه‌مردبێت. بودا پێی ده‌ڵێت ژیان وایه ده‌بێت ئهوهبزانی كه هه‌موو كه‌سێ ده‌مرێت، مردن له رێگای هه‌موو كه‌سێكه. بۆیه باشتره رێگای راست بگرینه‌به‌ر بۆچاكهخوازی. بۆگه‌یشتن بهچاكهخوازی بودا ده‌ڵێ هیچ بوونه‌وه‌رێكی گیاندار مه‌كوژن. ئه‌وشته‌ی هی خۆت نییه ده‌ستی بۆ مه‌به و مه‌یدزه. درۆمه‌كه. كاروباری خۆت له‌سه‌ر شتی پروپوچ بنیات مه‌نێ. هیچكات خۆت سه‌رخۆش و بێ هۆش مه‌كه.
له‌كۆی ئه‌م قسانه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كهبودا ته‌نها و ته‌نها خزمه‌تی مرۆڤی كردووه، هه‌موو قسه‌كانی بۆ ئه‌وه‌بووه كه مرۆڤ له‌خراپه‌كاری دووركه‌وێته‌وه، ژیانی هه‌موو گیاندارێكی به‌لاوه مه‌به‌ست بووه. له‌باوه‌ڕی بوداییدا گرنگی به بینین و ته‌ركیزی عه‌قڵی دراوه و له‌چاره‌سه‌ری نهخۆشییهدهروونییهكاندا ده‌وری گرنگی هه‌یه. بودیزم سومبولی ئاشتی و سۆز و خۆشه‌ویستی و ناتوندوتیژییه. بودیزم گرنگی به‌ره‌وشتی به‌رز و تهئمول و حیكمه‌ت داوه له‌پێناوی ئه‌وه‌ی بگات بهنێرڤانا .
زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێت كه یه‌كه‌م كه‌س حه‌زره‌تی برایم بووه بته‌كانی شكاندووه به‌ڵام باس له‌وه ناكرێت كه بوداش ده‌وری زۆرگه‌وره‌ی گێڕاوه و توانیوێتی بته‌كان له‌ناوببات وخه‌ڵكی له بێ رۆحی وبێ ده‌سه‌ڵاتی بته‌كان ئاگاداركردوه‌ته‌وه. شۆرشی له‌دژی بته‌كان ههڵگیرساندووهو ده‌ڵێت: ئه‌و بتانه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه له‌گۆڕینی شته‌كاندا، ئیدی بۆ بیانپه‌رستین؟! بۆ ئه‌و كات و رۆژگاره ئه‌مه بریارێكی گرنگ بووه بودا توانیوێتی باوه‌ڕ به‌خه‌ڵك بهێنێ كه بت په‌رستی هیچ په‌رستییه. بودا باوه‌ڕی به‌بت په‌رستی نه‌بووه، كه‌چی دوای مردنی وه‌ك بت ده‌یانپه‌رست. په‌یكه‌ریان بۆ دروستكردووه، ده‌یان په‌رست. لایه‌نگرانی بودا چه‌ند جۆرێكن هه‌ندێكیان بودا وه‌ك مامۆستایه‌ك، دانایه‌ك، ده‌یپه‌رست. هه‌ندێكی تر وه‌ك خودا ده‌یپه‌رستن.
بودا نه‌یویست بیپه‌رستن، ئه‌و ویستی به‌دانایی بگات. ئیشراقی كرد، له‌ژێر دره‌ختی مه‌عریفه‌تدا به‌هه‌فته دانیشتووه و بیرده‌كرده‌وه و بۆ دانایی گه‌ڕاوه، دانایی له قوڵایی ده‌رونی خۆیدا دۆزیوه‌ته‌وه. بیری له‌یاسای ژیان كردووه‌ته‌وه.
مهحمودنهجمهدین