Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بژاری  وشه‌

بژاری وشه‌

Closed
by August 19, 2008 گشتی

 به‌ ناوی کوردستانی گه‌وره‌ .
 
 ح. س. سۆران
 soransa@hotmail.com
 
 تاران –  27/5/2708
 
 
 
 بژاری  وشه‌ :
 
 گرنگترین پێناسه‌ی هه‌ر گه‌لێک زمانه‌که‌یه‌تی . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ ده‌بێ بۆ پاراستن ، په‌ره‌دان و قاڵ کردنی زمانی کوردی تێ بکۆشین . ده‌شزانم که‌ به‌لای که‌مه‌وه‌  له‌م به‌ستێنه‌ دا، هه‌مومان هاو بیر و هاوده‌نگین ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م شته‌ پێوستی به‌ راڤه‌ و سه‌لماندن وشت  نیه‌ . 
 
 له‌م نووسراوه‌یه‌دا ، پتر رووم له‌ کوردگه‌لی باشووری کوردستانه‌، که‌ هه‌رچۆن بێ چه‌ندین هه‌نگاو له‌ پێش به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی بن ده‌سته‌وه‌ن و به‌ رژانی به‌لاشی خوێنی خۆ  ، نواندنی خه‌بات و تێکۆشانی جوامێرانه‌ی درێژ خایه‌ن ، ده‌ڵه‌مه‌ ده‌سته‌ڵاتێکیان به‌ ده‌ست هێناوه‌ و ده‌توانن ، له‌ ئێمه‌ مانان زۆرتر به‌ چه‌شنی فه‌ڕمی به‌ زمانه‌که‌ خزمه‌ت بکه‌ن .
 
 یه‌کێک له‌و خزمه‌ته‌ پیرۆزانه‌ ، بژارکردن و خاوێن کردنه‌وه‌ی زمانی کوردیه‌ له‌ وشه‌ی غه‌واره، ‌ ره‌مه‌کی و ناپێویستی بیانی . دیاره‌ ئه‌م کاره‌ ئه‌رکی سه‌ر شانی کۆڕی زانیاری کورده‌ ، که‌ ئێستا ناوه‌که‌ی بوه‌ به‌ " ئاکادێمی " و له‌شاری هه‌ولێری به‌ وته‌ی خۆمان پێته‌خت ، کۆشکێکی زۆر به شکۆ ، به‌رز ، پان و به‌رینی بۆ دروست کراوه‌ ، به‌ڵام ره‌نگه‌ ئه‌وانیش له‌به‌ر سه‌قاڵی و کاری هه‌ره‌ پێویستی  دیکه‌،  فریای ئه‌نجام دانی ئه‌مه‌ نه‌که‌ون .
 
 له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌  ده‌شڵێن قسه‌ قسه‌ دێنی :ئه‌م خزمه‌تگوزاره‌شتان به‌ چه‌شنی فه‌ڕمی ، یه‌کێک له‌ ئه‌ندامگه‌لی کۆڕی زانیاریم ، به‌ڵام  هه‌ر وه‌ک له‌ قه‌راغ چۆمی ئامازۆن بم ، نه‌ تا ئێستا کارێکیان به‌ من سپاردوه‌ و نه‌ هیچ ، ناشزانم ئه‌ز به‌ر شه‌پۆلی ئه‌و پاکسازیه‌ که‌وتووم ، که‌ گۆیا فه‌رموویانه‌ ده‌بێ له‌ لایه‌ن یه‌کیه‌تی و  که‌سانی دیکه‌شه‌ه‌وه‌ ،‌ ئه‌ندام له‌ کۆڕ دا ببی و هه‌مو هه‌ر سیپاڵ زه‌رد نه‌بن ، سیپاڵ كه‌سک و شتیشی لێ بێ ؟ پێویستیه‌شه‌ دووباره‌ روونی بکه‌مه‌وه‌ ، که‌ من  سیپاڵی سه‌به‌خۆی کوردایه‌تیم له‌ به‌ردایه‌ ، نه‌ زه‌رده‌ ، نه‌ که‌سکه‌ ، نه‌ مۆره‌ ، نه‌ سوور و … ، ئه‌ز  کوردێکی خزمه‌تگوزاری چکۆله‌ی کوردستانی گه‌وره‌م  و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی خزمه‌ت به‌ مرۆڤایه‌تی وکورد ده‌که‌ن ، هه‌ر ره‌نگ لیباسیان له‌به‌ر دابێ ، بێ جیاوازی چاوی منن و له‌سه‌ر سه‌ریان  داده‌نێم .
 
 پاش ئه‌م کورته‌ روونکردنه‌وه‌یه‌ ، به‌ بیر  و بۆچوونی من ، ئه‌گه‌ر هێندێک له‌ وشه‌ه‌گه‌لی زمانی کوردی به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه‌  بژار بکه‌ین ، زۆر پێویسته‌ . دیاره‌ ئه‌مه‌ بۆچوونی تاقه‌که‌سی منه‌ و ره‌نگه‌ بۆچوونی باشتریش ببێ ، که‌ جێی خۆیه‌تی و ده‌ینێمه‌ سه‌ر چاوم  : 
 
 تێبینی " ئه‌م ریزه‌ ته‌نیا مشتێکی هه‌ره‌ چکۆله‌ ‌ ، له‌ گشتێکی زۆر  زه‌مه‌ننه‌  .  ‌   
 
 
 زیندان  = گرتووخانه‌ ، ره‌نگه زیندان ، هه‌ر "زه‌ندان" بێ ؟ ‌
 جه‌وان   = لاو ،به‌ کوردی "جوان"به‌ پێکه‌وتوده‌ڵێن، "جه‌وان" چیه‌ ؟
 ژن        = ئافره‌ت،ژن به‌ ئافره‌تی شو کردو ده‌ڵێن، به‌ڵام ئافره‌ت کجشه.‌
 ئیعتیادی = ئاسایی ،  ‌ له‌ رۆژهه‌ڵات " ئیعتیاد" ‌ کێشانی شته‌ کاسکه‌ره‌کانه.‌   
 سه‌ییاره ‌= ئۆتۆمۆبیل ، ئه‌گه‌ر بڕیار وایه‌ وشه‌ی بیانی به‌ کار به‌رین، هی ئه‌وانه‌ شیاوتره‌ ، شته‌که‌یا‌ن دروست کردوه‌.
 کولیه‌      = زانکۆ ،زانستگه‌ به‌ University  ده‌ڵێن و زانکۆ College  (کولیه‌) .
 سایق     =  لێخۆڕ 
 بۆردمان   = بۆمباران ،بۆمب + باران.
 فلکه‌       = مه‌یدان، له‌ پێشدا له‌ مه‌یدانه‌کان، "مه‌یان"فرۆشتوه‌،وه‌ک شه‌کردان " .
 ئه‌نفال     = قڕان ،به‌ مانای قڕ کردنه‌، وه‌ک کاره‌ساتی موکری قڕان .
 قه‌حتی    = قات وقڕ ،گرانی سه‌قه‌ت .
 کوردستانی… = بۆ وێنه‌ :کوردستانی بن ده‌ستی تورکیا ، چون هی تورکیا نیه‌ ، داگیری کردوه‌ و بن ده‌ستیه‌تی .
 شه‌مه‌نده‌فه‌ر = رێگه‌ ئاسن ، شوێمه‌ندوێفێر ، فه‌ڕانسه‌ییه‌ .
 دۆندرمه‌    = به‌سته‌نی ،دۆندرمه‌ ، به‌ تورکی یانی شتێک که‌ ده‌یبه‌ستێ .
 لێبووردن    = چاوپۆشی، لێبووردن، ره‌نگه‌ هه‌ڵه‌ی تیدا بکرێ و ئه‌وکاته‌ زۆر ناشیرین ده‌بێ .
 ئا‌له‌تی مۆسیقا = که‌ره‌سه‌ی مۆسیقا ، "ئاله‌ت"  وشه‌یه‌کی جوان نیه‌ .
 سه‌نته‌ر    = نێوه‌ند، سه‌نته‌ر،  Center ی ئینگلیسیه‌، عاره‌بێندراوه‌.
 که‌لتوور     = فه‌رهه‌نگ ، که‌لتوور،  Culture ی ئینگلیسیه‌ ، کوردێنراوه‌.
 ساتێللایت = مانگه‌واڵه‌ ، وه‌ک " ورده‌واڵه‌ "، " زه‌رده‌واڵه‌ " و …
 فیلیز        = ئاسنه‌واڵه‌   "            "                "         "
 حه‌فله      = سه‌یران، شایی . 
 ته‌عاروف   = خۆ به‌ یه‌ک ناساندن یا ناسیاو بوون .
 مورتاح      = به‌دڵ بوون یا  په‌سه‌ند ، بۆ وێنه‌ ده‌ڵێن من له‌ تۆ مورتاحم ، یانی تۆم لا په‌سه‌نده‌ .
 جنسیه‌    = هاووڵاتی ، بۆ وێنه‌ " ئه‌و هاووڵاتی ئه‌لمانه‌ "
 شوققه‌    = باڵه‌خانه‌ . 
 ئه‌نجومه‌ن = کوڕ. 
 وه‌زیر        = شالیار ، ه‌نگه‌ مه‌به‌ست له‌ "یاری شا" بێ ؟ یانی " شا یار "
 موحا‌زه‌ره‌   = وانه‌ وتنه‌وه‌ .  
 ناوه‌ند       = نێوه‌ند ، "ناو " مه‌به‌ست له‌ ئیسمه‌ ، بۆ ئه‌مه‌ " نێو" دروسته‌ . 
 سه‌یده‌لیه =  ده‌واخانه‌ .
 به‌ڵام له‌وانه‌ی بڵێم ، له‌ هه‌مویان گرنگتر مانگه‌کانن ، ‌بۆ وێنه‌  کوردی رۆژ هه‌ڵات به‌ ده‌گمه‌ن ده‌زانن کانوونی هه‌وه‌ڵ ، ئاب و  شوبات و فڵان و فیسار کامه‌ مانگن . بۆ خاتری گڵکۆی حاجی قادری کۆیی، ئیدی مانگه‌ جوانه‌ کوردیه‌ کان به‌ کار به‌رن!!!. ئه‌و شتانه‌ی لێره‌دا وتم ، مه‌به‌ست له‌مه‌ نیه‌ قینمان له‌ زمانی گه‌لانی دیکه‌یه‌ ، به‌ مسقاڵ وا نیه‌ ، خۆ ئێمه‌ خه‌ڵیفه‌ ئه‌ردۆغان و ئه‌وان نین ، به‌ڵام کورد کوته‌نی "عیسا به‌ دینی خۆی و مووسا به‌ دینی خۆی" . 
 
 تۆغا وانیه‌ ؟
 
 ‌
 ‌  

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.