بڵاوبوونەوەی ئیسلام لەرۆژئاوادا لەنێوان وەهم و هەقیقەتدا
حیزبە ئیسلامییەکان و ئەو مەلایانەش کە وابەستەی ئەوانن بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکەن کە رۆژئاواییەکان بەکۆمەڵ دەبنە موسوڵمان. ئێمە کە لە سەدەی مەعریفە و لۆژیک دا دەژین دەتوانیین بەئاسانی لەوە تێبگەیین کە ئایا دەنگۆی بلاو بوونەوەی ئیسلام لە رۆژئاوا چەندە لەسەر بنەمای داتاکانە و چەندە لەگەڵ لۆژیکی گونجانی ئیسلام لەگەڵ کۆمەڵگا ئەوروپیەکاندا دێتەوە؟ پرسیارێکی تریش کە وەڵامەکەی ئەستەم نییە ئەوەیە کە ئایا ئامانج لەم بانگەشەیە بەڵگەیەکی ترە بۆ ڕاستی و دروستی ئایینی ئیسلام، یان پروباگەندەیەکی حیزبییە و بۆ ئیستیهلاکی مەحەلییە؟ بۆ وەلامی ئەم پرسیارانە تیشک دەخەینە سەر هەندێک لە داتاکان پەیوەست بەو مەسەلەیەوە. بۆ ئەو مەبەستە شەش وڵاتی پێشكەوتووی ئەوروپی، کە زۆرترین ڕێژەی موسوڵمانانی تێدا دەژیت بە نموونە دەهێنمەوە و خشتەیەک ئامادە دەکەم لەڕیژەو ژمارەی موسوڵمانەکانی ئەو شەش وڵاتە. خشتەکەم لەسەر بنەمای ئەو داتایانە دروستکردووە کە لە سەرژمێری و ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی ئەو وڵاتانە ڕاگەیەنراون، بەم شێوەیەی خوارەوە: