بۆش و ئۆباما یه‌ک سوێندیان خواردوه !….سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
بۆش و ئۆباما یه‌ک سوێندیان خواردوه !
سه‌ردار عه‌بدوڵا حهمهکاتێ ئوباما له مه‌راسیمی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا له 20/1/2009 له به‌رانبه‌ر سه‌ده‌ها ملیۆن که‌سدا سوێندی خوارد ، هه‌مان ئه‌و سوێنده بوو که جۆرج دبلیۆ بۆش له دووجار وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری له 8 ساڵی رابوردودا خواردی . به‌شێکی ئه‌و سوێنده‌ش ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک کۆمار کار بۆ ده‌ستوری ئه‌مه‌ریکا و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات .بۆش هه‌ر بۆ ئه‌وه کاری ده کرد و که بینیمان چی کرد . ئه‌مه‌ریکای کرده جێگای نه‌فره‌ت و تۆره‌ی خه‌لکی دۆنیا . بۆش نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانی دۆژمنه‌کانی خۆی ببه‌زێنێ به‌لکو دۆژمنه‌کانی خۆی به هێز کرد و ژه‌ماره‌شیان زیادی کرد نه‌ک ته‌نها باله‌کانی ئیسلامی سیاسی قنج وقیت کرده‌وه وفاکته‌ری به‌هێز کردنیان بوو به‌لکو هه‌ر له ناو خێزانی بۆرژوازیدا ده‌یان ره‌قیبی تری وه‌ک رووسیا و ووڵاتانی ئه‌وه‌روپی و یابان و چین و چه‌ند ووڵاتی بچووکی وه‌ک کوبا و فه‌نزویلاو بۆ په‌یدا بوو. ملیونها ئینسانی ئازادیخوازی له به‌رانبه‌ردا راوه‌ستاوه، هیچ کام له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و په‌سه‌ندکراوی خه‌لکی ئازادیخوازی دونیا نه‌بووه .هه‌ندێک به هیتله‌ری ئه‌مرۆ ناویان ده‌برد هه‌ندێ که‌س یه‌کسانی ده‌کرد به ئوسامه بن لادن ، ئه‌مه بۆ بۆرژوازی ئه‌مه‌ریکی و بۆ بازاری ئه‌مه‌ریکی بۆ ئابوری ئه‌مه‌ریکا زیانبار بوو . هه‌ر بۆیه بۆرژوازی ئه‌مریکی پیوستی به که‌سێ تر بوو له جیاتی بۆش تا که‌مێک رووی ره‌شی تاوانکاره‌کانیان له به‌رانبه‌ر خه‌لکی دونیا سپی بکه‌نه‌وه یا لانی که‌م کاڵتری بکه‌نه‌وه . ئوباما که‌سی خوازراو بوو بۆ بورژوازی ئه‌مه‌ریکا . هێنانی که‌سێکی ره‌ش پێست بۆ کردنی به چلوچوارهم سه‌رۆک کۆمار نه کاری هه‌لبژردنی خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا بوو نه توانا‌و لێ هاتوویی ونه‌رم نیانی نه‌و بوو وه‌ک( باڵه‌کانی ئیسلامی ناوی ده‌به‌ن) نه راستگۆیی ئه‌و وه‌ک (چه‌پی ئه‌نتی ئه‌مه‌ریکایی وکاسترۆ ناوی لێ ده‌نێن ) .به‌لکو هاوپشتی بورژوازی ئه‌مه‌ریکی بوو بۆ ئوباما له پرۆسه‌یه‌کی فریودان وچه‌واشه کردندا که ناوی لێ نرابوو که‌مپین و هه‌لبژرادنی سه‌رۆک کۆمار به رێگایه‌کی دیموکراتیانه . چونکه ئه‌وه ئاشکرایه مه‌حاڵه رای ئازادی خه‌لک له چوارچێوه‌ی نیزامی بۆرژوازیدا بتوانێ هه‌بێ و کارگه‌ری خۆی بکات . کێ ئیدیعاو پرپاگه‌نده‌کانی زیاد بێ کێ ئیمکان ماددی زۆرتری بۆ ته‌رخان کرا ئه‌وه براوه ده‌بێ . بۆیه ئه‌مجاره‌یان ئه‌م ئیمکانه ماددیه‌ی بۆرژوازی بۆ ئوباما ته‌رخان کرا ، هه‌ر بۆیه سه‌رکه‌وتنی به سه‌ر (جان مه‌کینی) پالێورراوی حیزبی جمهوریدا هینا که هاوکۆپی بۆش بوو .
ئۆباما بۆیه گرنگه بۆ ئه‌مرۆی بۆژروازی چونکه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئه‌مه‌ریکی له به‌رده‌م مه‌ترسیه‌کی زۆر گه‌وره‌دایه ، له ناو قه‌یرانێکی زۆر قووڵدایه که مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێ ئه‌مه‌ریکا زلهێزی خۆی له ده‌ست بدا له جیهاندا . بۆرژوازی ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه خامۆش بکاته‌وه که جه‌ماوه‌ری نارازی له ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا رۆژانه هه‌یانه له به‌رانبه‌ر ئه‌و بێکاریه‌و دیارده‌ی ده‌رکردنه‌ی له سه‌ر کار هه‌یه . رۆژ نیه هه‌والی ده‌رکردنی له سه‌ر کار ڕا نه‌گه‌یه‌نرێ هه‌ر ته‌نها له مانگی پێشوودا له کانوونی دووه‌ه‌مدا نیو ملیۆن که‌س بێکار کراون له‌م ووڵاته‌دا ، دیاره خه‌لک ناتوانێ بێ ده‌نگ بێ له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا ئه‌گه‌ر له بیرتان بێ چه‌ند مانگ پێش ئێستا له یه‌کێ له کارخانه‌کاندا کرێکارانی ده‌رکراو مانیان گرت و رازی نه‌بوون به ده‌رکردن سه‌رنجام ده‌ستیان گرت به سه‌ر کارخانه‌کدا زۆرێک له لێکۆله‌ره‌وکان ووتیان ئه‌م جۆره له ناره‌ازایه‌تی وه‌ک ئه‌و جۆره‌یه که له رووسیا له پێش شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر روویدا کرێکاران ده‌ستیان گرت به سه‌ر کارخانه‌کادا شیعاریان ده‌دا ( هه‌موو ده‌سه‌ڵات بۆ شوراکان ) که ئه‌مه زه‌نگێ بوو بۆ شۆرش که دوورنیه ئه‌مه له ئه‌مه‌ریکا رووبداته‌وه . ئه‌م باروۆخه بۆ بۆرژوازی پێویستی به که‌سێ هه‌یه ئارامی بکاته‌وه وه بێت و به‌ڵێن بدا ئه‌م باردۆخه "ئه‌گۆڕین " ئه‌و که‌سه‌ش ئوباما بوو .
ئۆباما یه‌که‌م به‌ڵین له دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری دای داخستنی زیندانی " گوانتامالۆ" بوو چونکه ئه‌مه‌ریکا ببووه جێگای توره‌یی و بیزاری نه‌ک ته‌نها خه‌لکی ئازادیخواز به‌لکو رێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤیش به هۆی مامه‌ڵه‌ی نا ئینسانی هیزه‌کانی گارد له گه‌ل زیندانه‌کانی ئه‌وێدا . بۆ دامرکانده‌وه‌ی ئه‌م توره‌یه ئوباما ئه‌م بریاره‌ی ده‌رکرد ، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌مه هه‌ر به‌لێنه‌و هێچی تر به‌و بیانووه‌ی نازانێ ئه‌م زیندانیانه بکاته کوێوه چۆنکه خه‌لکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ترسن له‌و که‌سانه‌ی زیندانین و ترۆریستن و جێگای مه‌ترسین . ئوباما ووتی : ده‌بێ گه‌مارۆی گه‌شتیاری له‌سه‌ر کۆبا هه‌لگرین به‌ڵام گه‌مارۆی ئابوری ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده بێ له سه‌ر کوبا ،ئۆباما له په‌لاماری ئیسرایل بۆ سه‌ر غه‌ززه ووتی ئیسرایل هه‌قی خۆیه‌تی دیفاع له خۆی بکا ، سه‌باره‌ت به عێراق ئۆباما له که‌مپینه‌که‌یدا ده‌یووت : ده‌بی سوپای ئه‌مه‌ریکا بینینه‌وه بۆ ماڵه‌وه واته بۆ ئه‌مریکا . که‌چی ئێستا قسه‌که‌ی بۆش ده‌کاته‌وه ده‌لێ به‌م زووانه پاشه‌کشه به سوپاکه‌مان ناکه‌ین له‌وانه‌یه تا ساڵێ 2011 بمنێته‌وه که هه‌مان رێکه‌وتننامه‌که‌ی بۆش بوو له‌گه‌ل حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی .ئه‌مانه و زۆر نموونه‌ی تر هه‌ن که بۆش وئوباما یه‌کسان ده‌کا به یه‌ک به‌ڵین ده‌ده‌ن و به پێچه‌وانه کار ده‌که‌ن.
ئیسلامی سیاسی وه‌ک له ئێران وولاتانی تر و مه‌لاو ئاخونده‌کانی ده‌یانه‌وێ بڵێن ئۆباما نه‌رم و نیانه وده‌یه‌وێ رێگا گۆفتۆگۆ به کار بهێنی له گه‌ڵیاندا ئه‌و وه‌ک بۆش نیه .وه یه‌کێ له مه‌لاکانی کوردستانیش به ناوی مه‌لا تاهیر خه‌تیبی یه‌کێ له مزگه‌وته‌کانی هه‌ڵه‌بجه دوعا بۆ ئوباما ده‌کا ده‌ڵێ ئه‌م که‌سه که‌سی چاکه. ئه‌مه شتێک نیه جگه له‌وه‌ی ئه‌م باڵه‌ی بۆرژوازیش واته ئیسلامی سیاسی ده‌یه‌وی کۆمه‌ک به جیهانی ئه‌زمه گرتووی سه‌رمایه‌داری بکا و سه‌همی هه‌بێ له خامۆش کردنه‌وه‌ی ناره‌زایته‌کانی خه‌لکی جیهان له به‌رانبه‌ر ئه‌م بارۆدۆخه ئه‌زمه گرتوه‌دا . ئیسلامی سیاسی لێره‌وه ده‌یه‌وێ به خه‌ڵک بڵێن ئه‌مان واته تاقم و ده‌سته‌کانیان ئینسان دۆستن ئه‌و تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به شه‌ریه‌ت کردوویانه تاوان نیه دیفاع بووه له خۆیان له به‌رانبه‌ر سیاسته خراپه‌کانی بۆشدا بووه . ئه‌وه‌ئ وا ده‌کا ئۆباماش له‌م سیاسه‌ته‌ی به‌رانبه‌ر ئیسلامی سیاسی به کاری ده‌هێنێ زۆری فشاره‌کانه له سه‌ر ئه‌مه‌ریکا له هه‌موو روویه‌که‌وه .
هه‌رجۆره خۆشباوه‌ریه‌ک به‌ئۆباما و به‌قسه‌کانی ئیسلامی سیاسی و مه‌لاو ئاخونده‌کانی ، ته‌مه‌نی نه‌هامه‌تیه‌کان کوێره‌وه‌یه‌کانی ئه‌مرۆی سه‌ر کۆمه‌لگای به‌شه‌ری زیاتر ده‌کا ، بۆرژوازیش به هه‌موو باڵه‌کانیه‌وه ته‌مه‌ن درێژتر ده‌کا. ئێمه‌ی کۆمۆنیسته‌کان و خه‌لکی ئازدیخوازی دونیا کاتی خۆی که ناسیونالیزمی کورد به تایبه‌ت یه‌کێتی و پارتی ئالای ئه‌مه‌ریکا و وێنه‌ی بۆشیان ده‌دایه ده‌ستی خه‌لکی خۆشباوره‌وه شایی و به‌زمیان له ده‌ور ده‌گێرا و گۆرانیان به سه‌ردا ده‌ووت هه‌مان شتمان ووت ووتمان هه‌ر جۆره خۆشباوه‌ریه‌ک به بۆش و سه‌رانی ئه‌مه‌ریکا و نۆکه‌ره‌کانی هه‌ڵه‌یه‌کی کۆشنده‌یه و کۆمه‌کیان پێ ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ملهوری بکه‌ن هیچ سوودیکێشیان نابێ بۆ خه‌لکی به‌شمه‌ینه‌تی دۆنیا ته‌نانه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کوردیش . تا وای هات تاوان له‌دوای تاوانیان زیاتر ده‌کرد وه‌ک بینیمان چ به‌ڵایه‌کیان به سه‌ر خه‌لکی عێراق و دونیادا هێنا به ناوی دیموکراتی ومافی مرۆڤه‌وه . ئوباما و سه‌رانی نوێ ی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ر هه‌مان شا رێگان .
ئه‌گه‌ر له گؤشه نیگای به‌رژوه‌ندیه‌کانی خه‌لکی سته‌م لێ کراودا چاو له ئۆباما و دار‌و ده‌سته‌که‌ی بکه‌ین وه چاو له جمهۆری ئیسلامی ئیران و ئیسلامی سیاسی بکه‌ین ده‌بینن هاوسه‌نگه‌رن و له دوو لاوه سه‌نگه‌ریان لێداوه له دژی ئینسانیه‌ت، وه له هه‌وڵی لێدانی به‌رژوه‌ندیه‌کانی ئینسانن جا ئه‌گه‌ر پێکه‌وه له‌جه‌نگدا بن یاله ئاشتی و پێکه‌وه هه‌لکردندا بن هێچ له ماهیه‌تی دژی ئینسانیان ناگۆڕێ . ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ل به‌رژوه‌ندیه‌کانی ئه‌و خه‌لکه‌دایه به‌ره‌ی ئازادیخوازی دونیایه که کۆمۆنیزمی کرێکاری له پێشه‌وه‌ی ئه‌م به‌ره‌دایه.6/1/2009